💸 سیگنال های فول تخصصی با در دست داشتن رکورد سود در ایران.
@Reza_kamiar🔝
Last updated 6 days, 8 hours ago
Last updated 3 days, 16 hours ago
نوبیتکس نخستین بازار حرفهای مبادله ارزهای دیجیتال در ایران؛ بیواسطه و بهسادگی بیتکوین و سایر رمزارزها را بخرید و بفروشید
Website: Nobitex.ir
Mag: @NobitexMag
Instagram: https://www.instagram.com/Nobitex_Market/
Last updated 2 months, 3 weeks ago
🌟 @Astera2020 🌟
🌟🌟🌟🌟🌟
🌟🌟🌟🌟
🌟🌟🌟
🌟🌟
🌟
🎤ھەردی سەڵاح
نەدەتوانم لەگەڵ تابم نەدەستیشم
لەتۆ بەربێ نەبۆم دەکرێ بێ تۆ بژیم نەئەوعشقەم ھەتا سەربێ
🌟
🌟🌟
🌟🌟🌟
🌟🌟🌟🌟
🌟🌟🌟🌟🌟
🌟 @Astera2020🌟
? @Astera2020 ?
?????
????
???
??
?
شێرکۆ بێکەس لە تاران دەبێ، ژیلا حسێنی شاعیر لە سنەوە بەڕێدەکەوێ تا شێرکۆ ببینێ، بەڵام لە ڕێگەدا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن، ژیلا و ژینای کچی گیان لە دەستدەدەن.
بەهار حسەینی کچی ژیلا ئەو پۆستەی کردووە: _____________
تۆ منت بە شێعر سپارد
من تۆم
بەو خەونە سەوزانەی
بە باڵای شێعرەکانتەوە دەیانبینم.
(ژیلا) زەنگی بۆ دابوو، وتبووی: مامۆستا شێرکۆ لە سنە بووی، هاتی نەبووم، دەمەوێ و دەبێت بتبینم.
وتبووی: تا یەکشەممە لە تارانم.
ژیلا وتبووی: دێم.
شێرکۆ وتبووی: بە شێعرت دەسپێرم.
ژیلا نووسی:"تۆ منت بە شێعر سپارد
من تۆم
بەو خەونە سەوزانەی
بە باڵای شێعرەکانتەوە دەیانبینم"و
هەینی ڕێکەوت.
ژیلا نەگەیشت و ئەو بە شێعری سپارد، ئێستا ڕەنگە لەژێر سێبەرە شێعرێکی سەوزدا باسی ئەو ڕۆژە بکەن کە ژیلا ویستی بگات و نەگەیشت.
?
??
???
????
?????
? @Astera2020?
? @Astera2020 ?
شیعر: مظفر النواب
وەرگێڕانی: دڵشاد مەریوانی
قسەی دایك:
-
ڕۆڵە گیان، ڕۆڵەی زیندان.. گەرچی کوێرم
بەڵام بە چاوی دڵمەوە بۆ لات هاتووم
مەگەر نازانی ڕێی زیندان بەچاوی دڵ بەدی دەکرێ
هەناو و بەندی جگەرم خۆ بیرت دێ
کە منداڵ بوویت، دەمکردیتە قەڵادۆشکان
دەستە نەرمونۆڵەکانت لەسەر عەبا شڕەکەوە
لە سەر و پرچم دەئاڵان
ئێستاکەش هەر ئەو پرچانەن بەڵام سپین
هۆن هۆن هەمووم هۆنینەوە
بۆ ڕەوابوونی تۆ بۆ ژین
چاوەکانت شەربەتی زیندەگانیم بوو
گڕوگاڵت بەزمی شایی لۆغانیم بوو
سپێنەی ئەو دوو چاوانەت شیری مەمکی داماویمە
ڕەشێنەیان شەونخونی شەوانی کولەمەرگیمە
تا چاوە بچکۆلەکانتم کرد بە دوو گڵۆپی ڕووناك
گڕوگاڵتم کرد بە قسەی جەماوەری خاوێن و پاك
تا ڕام هێنای لەگەڵ دەریای بێداری ژیان
بووی بە شێرێك لە مەرگ نەترسی بۆ ژیان
مەبەستت هێند فراوان بێ ڕزگاری بێ بۆ گشت گەلان
ئێستا کوڕەکەتم لایە
شەوان بە دەم لایلایەوە دەڵێم، لایە
کۆرپەم لایە، لایە، لایە
سەرفرازیم لە خۆگرتنی باوکتایە
ڕزگاریمان لە خەباتی هاوڕێیانی بابەدایە
جەرگی جەرگەکەم لایلایە
خەفەت مەخۆ، حزب لانکی منداڵێکە کە بێ لانکە
حزب باوکی منداڵێکە کە بێ باوکە
ئەو پشتێنەی هەڵواسراوە
بەخەتی ورد لێی نووسراوە
هی باوکتە، کە گەورە بووی لە پشتی کە
کارەکانی ئەو تەواو کە
لەسەر پەراسووت بیبەستە و بیپارێزە
ئەوە پەساپۆرتی ڕێگەی سەر بڵندی و مەردی و ڕێزە
ڕۆڵە ئەمانەت پێ دەڵێم
تا، کە مردم بە ئیسراحەت چاو لێك بنێم
ڕۆڵەی شیرین، هەناسەکەم
خەمی کۆرپەت مەخۆ «لایەی» وای بۆ دەکەم
کوڕم، زامداری نەنووستوو
لە زیندانا ئازاریان دای؟
سنگت بێنە، زامەکانت لە سنگی کفتم هەڵبسووم
تا، وەك گوڵاڵە بۆنیان کەم
بڵێم ئۆخەی، شوکر ڕەنجم بەبا نەچوو
باوانەکەم تۆی کۆڵەکەی خانووی هیوام
تۆی بەهاری تەمەنی خەزانی تەنیام
کوڕم نائومێدم نەکەی
ڕەنجی ژینی کوللەمەرگیم بەبا نەدەی
ڕۆڵە نەکەی ورە بەردەی
ڕۆڵە نەکەی بە مەرهەمی خۆفرۆشی
زامەکانت ساڕێژ بکەی
زامدارێك خاوەن ورە بێ زامەکانی دژی مەرگ
وەك ڕەشەبا، وەك برووسکە
وەك گەردەلوول دەگرمێنن
مەرهەمەکان ڕەفز دەکەن
سارغییەکان ڕەت دەکەنەوە و نەفرەت دەکەن
مەرهەم و سارغییان تەنیا ئاگر و ئاڵای شۆڕشە
هەڵمەتی سەخت و هێرشە
باوانەکەم، برینەکانت ئەوانە مەرهەمیانە
نەك پاکانە
چونکە دەڵێن:
بە بیانووی نان پەیداکردن
بۆ برسێتی ژیانی من
پاکانە پڕ دەکەیتەوە
وا هاتمە لات لە خۆمی ببیستە ڕۆڵە
شیرم بە تووتك حەڵاڵ بێ
نەك ئەو کوڕەی پاکانەی لە خەیاڵ بێ
کوڕم من حەز دەکەم گەڕ بم لە چڵکانا
ڕۆڵە من حەز دەکەم بمرم لە برسانا
ڕۆڵە من حەز دەکەم چاوەکانم کرمەڕێز بن لە زیندانا
بەڵام کوڕەکەم بەر نەبێ بە پاکانە
ڕۆڵە ئەوەی پاکانە پڕ دەکاتەوە
دووبارە کۆست دەخاتەوە
شەهیدەکان لە نوێ شەهید دەکاتەوە
ناوی پاکانە نەهێنی
سەرباری ئەم زەبوونییەم نەکەی شەرەفم بشکێنی
ڕۆڵە نەکەی ڕێگەی خۆت و هاوڕێکانت بیر چێتەوە
بمگووشە توند بە خۆتەوە
تەماشای پرچەکانم کە هەموو سپین
هۆن هۆن هەمووم هۆنیوە بۆ ڕەوابوونی تۆ بۆ ژین
بڵێ دایە سوێند بێ بەو پرچە سپییانەت
دڵۆپ دڵۆپ سوێند بێ بە شیری حەڵاڵی ئەو مەمکانەت
تۆ دایکمی سەری دایکێك نانەوێنم
بە شیری گۆشی کردبم
بینای حزبێك ناڕووخێنم
بە خوێنم گۆشم کردبێ
قسەی خوشك:
.
کاکە گەرمی و ساردی هەموو زیندانەکانم چەشتووە
هاتوومە لات، جنێو و تف و نەفرەتی
یاساوڵم بە داوێنم هەڵگرتووە
نزا و نزام ڕژانۆتە ژێر پۆستاڵی ژەندرمەوە
شیشی ژەنگاوی زیندانم بە زمانم لستۆتەوە
کەچی ئەنجام لە سووچی ڕۆژنامەیەکدا بە
پاکانە پڕکردنەوە
پاداشتەکەم دەدەیتەوە
ئەو خەڵکەش بیخوێننەوە
هەتا ماوین قێز و بێزمان لێ بکەنەوە
بەبنی پێڵاوی نەفرەت شەرەفمان بپلیشێننەوە
ئاوا پاداشتی ئازار و شەونخوونی
من و دایکم دەدەیتەوە
چۆن لە ڕووم دێ بچمە لای ئەو
خوشکانەی کە چاوەڕوانن
تۆڵەی جەرگی سووتاویان بۆ بسێنی
وا هاتمە لات، لە خۆمی ببیستە کاکە
من حەز دەکەم ڕووم ڕەش کەیت و پرچەکانم بقرتێنی
بەڵام هەرگیز ناوی پاکانە نەهێنی
کاکە چی بکەین، بیر بکەوە کاکە چی بکەین
مەگەر زەوی قووتمان بدا
مەگەر ئاسمان هەڵمانکێشێ
ئەگینا چۆن لە ڕوومان بێ
دوای پاکانە، ڕوو نیشانی خەڵکی بدەین
لە ئاستی ژنی گەڕەکدا سەرهەڵبڕین
چۆن باست کەین؟
چۆن لایلایە بۆ تاقانەکەی خۆت بکەین
کە تۆ هەموو گیانت پیسی بێ، سەرشۆڕی بێ
کاکە گەر ئەوە نیازتە بۆ لای ئێمە نەیەیتەوە
سیکتر، سیکتر!
پاکانەی ناو ڕۆژنامەکە و خۆشت.. سیکتر
ئێمە پیاوێکمان بۆ چیە کە پارچەیە
پیاوەتی پێشێلکراوی جەریدەیە
هەر بە ڕۆژنامەکەی لای خۆت
بێ ئابڕوویی و سەرشۆڕی خۆت بپێچەوە
هەتا تۆ هەی لە زەلکاودا بتلێرەوە
بەڵام هەرگیز بۆ لای ئێمە مەیەرەوە
چۆن پاکانە لە گەل دەکەی
ئێمەش هەروا پاکانە لە ناوت دەکەین
دەڵێین ئەی گەل: ئەم سەرشۆڕە چاوان پڕ لە زەلیلییە
کوڕمان نییە، کاکمان نییە کەسمان نییە.
...
دڵشاد مەریوانی، پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن،
? @Astera2020?
? @Astera2020 ?
?????
????
???
??
?
هۆنراوەیەکی نوێ
لەتیف هەڵمەت
دیوانی لەتیف هەڵمەت
پرچی ئەو کچە ڕەشماڵی گەرمیان و کوێستانمە
١-من دەمەوێ هەموو شەوێ
لە ڕووباری زامەکانما ماسی شادی بۆتۆ بێنم
من دەمەوێ خەندە و خۆشی هەموو ژیان
وەک چەپکێ گوڵ لەناو دڵتا بچێنم
بەڵام گیانە من پێم ناکرێ
خەمی خۆمیش بتەرێنم
منیش وەک تۆ لەناخەوە
بۆ خەندەیەک دەناڵێنم
٢-تۆ لە دڵمای وەک ئۆکسجین
تۆ لە دڵمای وەکو برین
تۆ لە دڵمای وەک چۆلەکەیەکی شیرین
تۆ لە دڵما هەر بگەرێ بۆ هۆنراوە
بۆ هەنگوینی وەرزی ئەوین
گیانە منیش
سەرانسەری ئەم زەمینە دەپشکنم
بۆ هەتاوێک کە نازانم کەی دزراوە!
٣-گەر ئەمتوانی
برسێتی گشت ئاوارەکانم دەهانی
ئەمکرد بە فەرهەنگێکی فراوان
بۆ منداڵی هەژارانی ئەو سەدەیەی
تۆڵە دەکەن بە گۆرانی
هەموو زەوی
دەکەن بە یەک نیشتیمان!
٤-گەر ئەمتوانی خۆم ئەکرد بە گۆرانی
دڵۆپ دڵۆپ دەمتکانە گوێی شارێکدا
هێشتا خۆری نەبینیوە
گەر دەمتوانی خۆرم دەکرد بە کانی
زەنگۆڵ زەنگۆڵ دەمڕژانە بن دارێکدا
لە قوڵایی سەهۆڵبەنداندا تەزیوە
ئەی ئەو شارەی هێشتا خۆرت نەمژیوە
بەکەس مەڵێ من وێنەی تۆم
لە کرۆکی دڵی خۆمدا هەڵکۆڵیوە
٥-لە فەرهەنگی زمانەکان پاڕامەوە
هەڵبەستێکم پێ ببەخشێ…بۆ ئاهەنگی
ئەو وەچەیەی لە چەرخی ئازارەوە دێ
هەڵبەستێکم پێ ببەخشێ …
وشەی جوان مرد
منیش کز کز بە بێدەنگی
خزامە ناو وڵاتی خەم و زامەوە
شیوەنێکی گەرم و گوڕی
هەڵبەستم کرد …
١٩٧٧
?
??
???
????
?????
? @Astera2020?
💸 سیگنال های فول تخصصی با در دست داشتن رکورد سود در ایران.
@Reza_kamiar🔝
Last updated 6 days, 8 hours ago
Last updated 3 days, 16 hours ago
نوبیتکس نخستین بازار حرفهای مبادله ارزهای دیجیتال در ایران؛ بیواسطه و بهسادگی بیتکوین و سایر رمزارزها را بخرید و بفروشید
Website: Nobitex.ir
Mag: @NobitexMag
Instagram: https://www.instagram.com/Nobitex_Market/
Last updated 2 months, 3 weeks ago