Dive into the Ultimate Free Library: Your One-Stop Hub for Entertainment!

| ئیسلام ناسین |

Description
ئەم کەناڵە پۆستی بابەتی : کوفر و ئیمان، شیرك و شایەتمان و کوفر بە طاغوت ـی تێدا دەکرێت، و تایبەتە بەو کەسانەیە کە سەرەتایانە و لە بابەتە بنچینەییەکان بە گوێرەی پێویست شارەزا نین.
Advertising
We recommend to visit

کانال رسمی گروه برنامه نویسی هانیستا

آخرین خبرها در مورد امکانات جدید و آینده موبوگرام

آموزش امکانات جدید موبوگرام

⚠️ توجه : امکان انجام تبلیغات در کانال و برنامه به هیچ عنوان وجود ندارد.

Last updated 5 years, 1 month ago

Official Page

Download:

http://www.shenzo.net

contact:
@shenzosupport

Last updated 1 month, 1 week ago

اولین و بزرگترین مرجع انیمه هاردساب شده در ایران، انیمه محبوبتان را بدون تاخیر با انی پلاس تماشا کنید!

‌🔸 سایت دانلود انیمه: https://aniplus.fun
🔹 ربات: @AniPlusBot
‌🔸 اخبار: @AniPlusNews
🔹 مانگا: @MangaPlus
‌🔸 تبلیغات: @AniPlusAD

Last updated 1 month, 3 weeks ago

2 months ago

*▫️دەرچوونی دەججال و دابەزینی عیسای کوڕی مریم ﷺ*

یەکێکی تر لە بنچینەکانی سوننەت کە زانایان زۆر تەئکیدیان لێ کردوەتەوە بریتیە لە بڕوا ھێنان بە دەرچوونی دەججال لە پێش قیامەت، ھەروەھا دابەزینی عیسای کوڕی مریم علیە السلام، کە دادەبەزێت و دەججال لە ناو دەبات، سەلەف رحمهم الله لە کتێبە عەقیدەییەکاندا جەختیان لەم بابەتە کردووەتەوە بەهۆی ئەو فەرموودە صحیح ـانەی کە دەربارەی هاتووە .

دەرچوونی دەججال یەکێکە لە نیشانە گەورەکانی قیامەت کە فیتنەیەکە موسڵمانانی پێ تاقی دەکرێتەوە، پێغەمبەر ﷺ لە دوعاکانیدا پەنای گرتووە بە الله تعالی لە فیتنەی دەججال.

✧ ابو ھریرة رضي الله عنه دەفەرموێ:

پێغەمبەر ﷺ دوعای دەکرد و دەیفەرموو : (اللھم من پەنات پێ دەگرم لە سزای گۆڕ، وە لە سزای ئاگری دۆزەخ، وە لە فیتنەی ژیان و مردن، وە لە فیتنەی مەسیحی دەججال).

📚 صحیح البخاري: فەرموودەی ژمارە ١٣٧٧

دەججال کە دێت بانگەشەی ئەوە دەکا کە الله ـیە و پەروەردگاری جیھانیانە، بەڵام وەکو ھەر شتێکی تر؛ پێغەمبەر ﷺ ئاگاداری کردوینەتەوە لێی.

✧ ھەروەکو فەرموویەتی ﷺ :

(من ئاگادارتان دەکەمەوە لێی وە ھیچ پێغەمبەرێك نەبووە ئیللا قەومەکەی خۆی لێ ئاگادار کردوەتەوە) .

متفق علیە

✧ ھەروەھا فەرموویەتی :

(دەجال لە زەویەك لە ڕۆژھەڵات دەردەچێ کە پێی دەوترێ خۆراسان، کەسانێك دوای دەکەون کە ڕووخساریان وەکو قەڵغانی لێدراو وایە) .

📚 سنن الترمذي: ژمارە ٢٢٣٧

✧ ابن عمر رضي اللە عنە دەفەرموێ:

(لای پێغەمبەر ﷺ باسی دەججال کرا، جا فەرمووی: الله لێتان ناشارێتەوە، الله کوێر نیە وە بە دەستی ئاماژەی بۆ چاوی کرد، بەڵام مەسیحی دەججال چاوی ڕاستی کوێرە، چاوی وەکو دەنکە ترێیەکی تەقیو وایە) .

📚 صحیح البخاري: فەرموودەی ژمارە ٧٤٠٧

✧ عمروی کوڕی ثابت الانصاري وتی کە ھەندێك لە ھاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ  پێیان ڕاگەیاندووە کە پێغەمبەر بە خەڵکی فەرمووە:

(کەستان پەروەردگاری نابینێت ھەتاکو نەمرێ، وە دەججال لە نێوچاوانی نوسراوە کافر، ھەموو ئەوانەی ڕقیان لە کارەکەیەتی دەیخوێننەوە) .

📚 المصنف ـی عبدالرزاق: بەرگی ١١: فەرموودەی ژمارە ٢٠٩٨٥ .

✧ دایکی ئیمانداران عائشة رضي الله عنھا فەرمووی:

پێغەمبەر ﷺ هاتە لام و بینیمی کە دەگریم، فەرمووی: چی دەتگریێنێ؟
وتم: یا رسول الله دەججالم بیر کەوتەوە .
فەرمووی: مەگری، چونکە گەر دەربچێ و من زیندوو بم ئەوە بەستانە، ئەگەریش وەفاتم کرد ئەوە پەروەردگارتان کوێر نیە، وە ئەو جولەکەکانی ئەصبەهان لەگەڵیدا دەردەچن، دەگەڕێ هەتا دێتە لایەکی مەدینە کە ئەو ڕۆژە حەوت دەرگای هەیە، لەسەر هەر دەرگایەك دوو فریشتە ھەیە، جا ئەهلە خراپەکەی دەردەچنە دەرەوە، دەگەڕێ هەتا دەگاتە لُد، دواتر عیسی دادەبەزێ و دەیکوژێ، دواتر عیسی بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ یان نزیکەی ٤٠ ساڵ لەسەر زەوی دەمێنێتەوە، وەکو پێشەوایەکی دادگەر و حاکمێکی دادپەروەر.

📚 مسند ـی ئیمام احمد: فەرموودەی ژمارە ١٥ .

#پۆستی : (٨٩)

@islam_nasin

2 months ago
| ئیسلام ناسین |
2 months ago
4 months, 2 weeks ago

*▫️تەوحید و سوننەت لە پێش هەموو شتێکەوەن*

زۆرجار ئەبیستیت لەو خەڵکە نەزان و عەوامە کە پێوەری چوونە بەهەشت لەلایان بریتیە لە گەیاندنی سیلەی ڕەحم، یان بەخشینی پارە بە فەقیر، یاخود درۆ نەکردن و خیانەت نەکردن لە خەڵکی، وە پابەند بوون بە وەعدەوە، بەشێوەیەک ئەگەر بڵێیت فڵانە کەس موشریکە لەبەر ئەوەی فڵانە شیریکی کردووە یەکسەر پێت ئەوترێت : (ئەوە سیلەی ڕەحم بەجێ ئەگەیەنێت!) یان (ئەوە مانگانە پارە ئەدات بە فەقیر!) ئیتر بەم شێوەیە وا ئەزانێت ئەمە هۆکاری سەرەکی و کلیلی چوونە بەهەشتە، لەکاتێکدا وا نییە .

هیچ کەسێکی موسوڵمان گومانی لەوەدا نییە کە هۆکاری سەرەکی چوونە بەهەشت و کلیلەکەی بریتیە لەوەی کەسێک بە حەق شایەتی بدات بەوەی تەنها الله تعالی شایەنی پەرستنە و لە دڵەوە باوەڕی پێ ببێت و کاری پێ بکات، وە بە حەق شایەتی بدات بەوەی رسول الله ﷺ نێردراوی الله تعالی ـیە و گوێڕایەڵی بکات، وە لەگەڵ ئەوەشدا ئەو فەرزانە ئەنجام بدات لەسەری واجب کراوە، ئەمە کلیلی چونکە بەهەشتە .

وە لەگەڵ ئەوەدا ئەبێت کارانێکی وەکو (گەیاندنی سیلەی ڕەحم و پارە دان بە فەقیر و . . . ) بە کاری زۆر باش و گەورە بزانین، وە هەمیشە هەوڵ بدەین ئەنجامیان بدەین و هانی خەڵکی بدەین لەسەر ئەنجامدانی، بەڵام نەیخەینە پێش تەوحید و سوننەت، نەیکەین بە کلیلی چوونە بەهەشت، چونکە حەقی الله تعالی لە حەقی هەموو کەسێک لەپێشترە .

وتەی کەسێک کاتێک ئەوترێت (فڵانە کەس شیرکی ئەنجامداوە موشریکە) ئەڵێت (ئەو کەسە لە ژیانی ڕۆژانەیدا هیچ درۆیەک ناکات) بێئاگایە لەوەی کەسە موشریکەکە ئەگەر لە ژیانی ڕۆژانەشیدا درۆ نەکات (کە وا نییە) ئەوە گەورەترین درۆی کردووە بەوەی شەریکی داناوە بۆ الله تعالی، وە گەورەترین بوختانی کردووە بەوەی ئەڵێت الله تعالی (والعیاذ بالله) منداڵی هەیە، هەربۆیە ئەبێت لە هەموو کار و بارێکدا حەقی الله تعالی پێشبخەین بەسەر حەقی بەندەکانیدا .

ورد ببنەوە لە وتەکەی فضیل بن عیاض (١٨٧ هـ) مانای ئەو قسەیانەی تێدایە کە لە سەرەوە کردمان :

-  فضیل بن عیاض وتی :

(بنچینە و بەشەکانی ئیمان لای ئێمە دوای شایەتیدان و تەوحید، وە دوای شاهێدی بە پێغەمبەر️ ﷺ  بە گەیاندنی - دینەکەی - ، وە دوای جێبەجێ کردنی فەڕزەکان : ڕاستگۆییە لە قسەدا، وە  پاراستنی ئەمانەتە، وە وازهێنانە لە خیانەت، وە وەفاداریە بە پەیمان، وە گەیاندنی سیلەی ڕەحمە، وە دڵسۆزیە بۆ هەموو موسوڵمانان، وە ڕەحمەتە بۆ هەموو خەڵکی) .

پێیان وت واتە بە فضیل : ئەمە ڕای تۆیە کە وتت، یان گوێت لێی بووە؟
فەرمووی : (بەڵکو گوێمان لێی بووە و فێری بووین، وە ئەگەر وەرم نەگرتبێت لە ئەهلی فیقهـ و چاکە ئەوە باسم نەئەکرد) .

📚 کتاب السنة لـ عبدالله بن الإمام أحمد

#پۆستی : (٨٨)

@islam_nasin

4 months, 2 weeks ago
| ئیسلام ناسین |
4 months, 2 weeks ago
| ئیسلام ناسین |
4 months, 2 weeks ago
4 months, 2 weeks ago
7 months, 2 weeks ago

*دەرچوونی کۆمەڵێك لە دۆزەخ*

ئایا ھەر کەس چووە دۆزەخ لێی نایەتە دەرەوە؟ یاخود تەنھا کافرەکان دەچنە دۆزەخ؟

نەخێر؛ الله تعالی بەشێك لە موسڵمانانیش ئەوانەی کە تاوانیان کردووە و تای تەرازووی خراپەکانیان قورسترە لە چاکەکانیان دەخاتە دۆزەخ، ئەوەشمان بیر نەچێ الله عز وجل ویستی لە ھەر کەسێك بێت لێی خۆش دەبێ و دەیخاتە بەهەشتەوە بە مەرجێك تەوحیدی ھەبووبێ لە دونیادا، واتە ئەمە تەنھا بۆ موسڵمانانە، الله تعالی لەوانە خۆش نابێت کە بە کوفرەوە گەڕاونەتەوە بۆ لای .

ئەو موسڵمانانەی کە لە ئاگری دۆزەخدان بە شەفاعەتی شەفاعەتکاران لێی دێنە دەرەوە، وە کافرەکان لەو کاتەدا ھیچ کەسیان نیە شەفاعەتیان بۆ بکات و شەفاعەتیشیان بۆ بکەن ھیچ سودیان پێ ناگەیەنێت.

- إبن أبي زمنین (٣٩٩ ھـ) دەڵێت:

ئەهلی سوننە باوەڕیان ھەیە بەوەی اللّٰه ﷻ خەڵکانێك لە ئەهلی تەوحید دەخاتەوە بەهەشتەوە دوای ئەوەی ئاگریان بەرکەوتووە، بە ڕەحمەتی خۆی و شەفاعەتی شەفاعەتکاران .

️ھەر وەكو اللّٰه ﷻ فەرموویەتی : | رُّبَمَا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْ كَانُوا۟ مُسْلِمِينَ | (الحجر : ۲)

واتە: بێگومان کافرەکان ئاواتەخوازن کە موسڵمان بوونایە.

وه‌ فەرموویەتی: | فَمَا تَنفَعُهُمۡ شَفَٰعَةُ ٱلشَّٰفِعِينَ | (المدثر : ٤٨) .

واتە: شەفاعەتی شەفاعەتکاران سودی بۆیان نیە.

بڕوانە کتێبی أصول السنة لابن ابي زمنین: باب في الإیمان باخراج قوم من النار

- ھەروەھا ابن مسعود رَضِيَ اللّٰهُ عَنْه ئەفەرمووێت :

ئەهلی دۆزەخ بەو کەسانەی کە ئەهلی تەوحیدن و دێنە ناو دۆزەخ دەڵێن: ئەوانە موسڵمانیش بوون، چ سوودێکی پێگەیاندن؟ بۆیە پەروەردگار بۆیان ڕادەوەستێ، دەیانخاتە بەهەشتەوە، لەوکاتەدا: ‌| يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡ كَانُواْ مُسۡلِمِينَ | (الحجر : ٢) .

واتە : کافران ئاواتە خوازن موسڵمان بوونایە.

📚 بڕوانە کتێبی أصول السنة لابن ابي زمنین:  ئەثەری ١٠٥

: واتە کاتێك کافرەکان بەشێك موسڵمانان دەبینن لەگەڵیانن لە دۆزەخدا دەڵێن ئەوان موسڵمانیش بوون کەچی لەگەڵ ئێمە لە دۆزەخن، کەواتە دینەکەیان ھیچ سوودی پێیان نەگەیاندن، لەو کاتەدا اللە تعالی موسڵمانانی دۆزەخ دەردەھێنێ بۆیە کافرەکانیش ئاوات دەخوازن کە موسڵمان بوونایە.

- ھەروەھا پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت :

(پردی صیڕاط لەسەر پشتی جەھەننەم دادەنرێ، دڕکێکی پێوەیە وەکو دڕکی ڕووەکی السعدان وایە - السعدان جۆرە ڕووەکێکە لە بیابانەکان دەڕوێ واللە اعلم - ،  پاشان خەڵکی بەسەریدا دەڕۆن، جا تێیدایە ڕزگاری دەبێ و سەلامەت دەبێ، وە تێیدایە دەڕوشێت، وە تێیدایە دڕکەکە لێی گیر دەبێ و دەیخاتە ناو ئاگرەکەوە، جا کە اللە  تەواو بوو لە دادوەری لەسەر بەندەکان،  ئیمانداران بیری پیاوانێك دەکەن کە لە دونیادا لەگەڵیان بوون، وەکو ئەوان نوێژیان دەکرد و زەکاتیان دەدا و ڕۆژوویان دەگرت و حەجیان دەکرد وە لەگەڵیاندا غەزایان دەکرد، بۆیە دەڵێن :  پەروەردگارا؛ چەند بەندەیەك لە بەندەکانت  لە دونیادا لەگەڵمان بوون، وەکو ئێمە نوێژیان دەکرد و زەکاتیان دەدا  و ڕۆژوویان دەگرت و لەگەڵمان غەزایان دەکرد، نایانبین؟).
فەرمووی: (اللە پێیان دەفەرموێ: بڕۆنە ناو ئاگر جا ھەر کەستان تێیدا دۆزیەوە دەری بھێنن).
فەرمووی: (ئەوانیش دەیان بینن کە بە پێی کردەوەکانیان ئاگر گرتونی، تێیدایە کە ئاگر تا پێیەکانی گرتویەتی، وە تێیدایە ئاگر تا نیوەی قاچەکانی گرتویەتی، وە تێیدایە ھەتاکو ئەژنۆکانی، وە تێیدایە ھەتاکو کەمەری، وە تێیدایە ھەتاکو سینگی، وە تێیدایە ھەتاکو گەردنی گرتویەتی و ڕووخساری نەگرتۆتەوە) .
فەرمووی: (ئینجا دەریان دەھێنن و دەیان خەنە ناو ئاوی ژیانەوە) .
وترا: ئەی پێغەمبەری اللە ﷺ ئاوی ژیان چیە؟
فەرمووی: (غوسڵی ئەھلی بەھەشتە، دواتر دەڕوێن ھەروەکو چۆن تۆو دەڕوێ کە ھەڵگیراوە لە ناو قوڕ و پوشدا، پاشان پێغەمبەران شەفاعەت دەکەن بۆ ھەر کەس کە بە نیەت پاکیەوە شاھێدی دابێت بە لا إلە إلا اللە، دواتر دەریان دەھێنن).
فەرمووی: (پاشان اللە ڕەحم دەکا بەوانەی کە تێیدان، بۆیە ھیچ بەندەیەكی تێدا ناھێڵێتەوە کە مسقاڵە زەڕڕەیەك ئیمان لە دڵیدا بێت، ئیللا دەری دەھێنێ).

📚 بڕوانە مسند الإمام أحمد: ١٤١ و ١٤٣ .

#پۆستی : (٨٧)

@islam_nasin

7 months, 2 weeks ago
| ئیسلام ناسین |
We recommend to visit

کانال رسمی گروه برنامه نویسی هانیستا

آخرین خبرها در مورد امکانات جدید و آینده موبوگرام

آموزش امکانات جدید موبوگرام

⚠️ توجه : امکان انجام تبلیغات در کانال و برنامه به هیچ عنوان وجود ندارد.

Last updated 5 years, 1 month ago

Official Page

Download:

http://www.shenzo.net

contact:
@shenzosupport

Last updated 1 month, 1 week ago

اولین و بزرگترین مرجع انیمه هاردساب شده در ایران، انیمه محبوبتان را بدون تاخیر با انی پلاس تماشا کنید!

‌🔸 سایت دانلود انیمه: https://aniplus.fun
🔹 ربات: @AniPlusBot
‌🔸 اخبار: @AniPlusNews
🔹 مانگا: @MangaPlus
‌🔸 تبلیغات: @AniPlusAD

Last updated 1 month, 3 weeks ago