❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
ئارەزوومەندیم جە حەد ویەردەن
فراوان خەیلێ تاسەی تۆم کەردەن
قیبلەم، بەو ئەحەد بێ هەمتای فەردەن
سەوگەند یەکێوەن چەنی تۆم وەردەن
فکر و خەیاڵان وەسواسەی وەفات
دایم نە دڵەن نە ڕووی سەربسات
شەوان تا وە ڕۆ فکرم جە لاتەن
ڕۆح ڕەوانم نە خاک پاتەن
قاڵبم بێ ڕۆح، ئەڕوام نەمەندەن
من دان حەیات زیندەگیم کەندەن
نامت چون ئەوراد سوبح و ئێواران
موانووش وە گەرم نە پای دیواران
چەمم چون شاباز وێڵ شکار بۆ
دایم باڵ پەرواز نە سەر دیار بۆ
جە سەر قەڵاوە مەگێڵوون پەی تۆ
دەک دیدەم هەر دوو سەد جار فدێت بۆ
ئامان، هەی ئازیز بینایی چاوان!
گلەم هەن جە تۆ خەیلێ فراوان
یانێ چێش مەیلت فەرامۆش کەردەن
مەر بادەت نە جام بێ شەرتی وەردەن؟
وەر نە یانێ چێش نە جاران جارێ
خەبەر نەپەرسی جە ڕاویارێ؟
ئومێدم ئێدەن، ئامانەن ئامان!
جەی فێشتەر ناسۆر نەوزی زامان
ئەحواڵ حاڵات شەرت و وەفاکەت
بکیانە پەرێم تۆ بی خوۮاکەت!
نە ساڵ و نە ماە، نە هەفتە نە شەو
نە ساتێ ئارام، نە دەقیقەی خەو
نمەشۆم، نە چەم، دیدەم، نە دووریت
هەرئێد موانوون، ئاخ جە مەهجووریت!
ئیسە کێ تاقەت دووری تۆ دارۆ؟
دەک بەرق غەزەب وە جەسەم وارۆ!
بە سەرگەردت بام، ئەڕواحەکەی وێم!
جواب سەریح بکیانە پەرێم
📚هۆنراوەی: #حەزرەتی_مەولەوی
🎙خوێندنەوەی: #هانی_موعازیدی
•┈┈•🌨❁📚•┈┈•
@goli_narges
•┈┈•🌨❁📚•┈┈•
خەراب بێ، خانەیی دڵ هەر وەکوو خانەی خەراب کردم
خوداوەند ئابڕووی دیدەم بەرێ وەک ئابڕووی بردم
هەتا زیندووم دەچێنم توخمی هەر خارێ لە دڵ بەڵکەم
کە بێی بۆ سەر مەزارم دامەنت بگرن ئەگەر مردم
دەبینم مووی موژەی مووریچە میسلی زەڕڕەبین میرئات
لە فیکری مووشکافی مووی میانت وا بەدڵ وردم
لە سەرمای قەوسی سەردی میهری تۆدا وا بەیەک هاتم
لە ڕێی چەوگانی میحنەتدا وەکوو گۆ دائیمەن گردم
بەبێ سەددی تەنم بۆ دڵ، ڕەهێ غەم کوا لەبەر ئەشکم
هەمیشە بۆ عوبووری قافڵەی جەورت وەکوو پردم
مه پارس زبانم گفت: «سالم» شرح حالت گو
وتم: جانا بەڵەد نیم ئیستیلاحی ئێوە من کوردم
شێعر: #ســـــالــــم
خوێندنەوە: #ڕەئووف_ڕێنموون
کات: 2.5خولەک
•┈┈•🌧❁📚•┈┈•
@goli_narges
•┈┈•🌧❁📚•┈┈•
🔹ناسۆر
زەردەپەڕ هەڵدەمژێ چاڵی ڕەشی شەو بەدەمێ
قوڕگی ئاسۆدەگرێ ڕەنگی کپی خەو بەخەمێ
نوقمی دەریای خەم و تاسەن دڵ و چاوی بەئەوین
ڕەنگی سارایە دەگۆڕێ بە گەشەی نازی چەمێ
لەو هەموو زامە بەئێشەی دەسی ناسۆری بەقین
شاخی ملبەرزە لە تاوان قەدی یادی دەچەمێ
چەن هەژاندوومی بە ناهەق گڕ و زریانی بەگوڕ
لوتکە زیز نابێ بە هاژە و بە کڵێڵە و بە تەمێ
وەک پزیسکێ دەپەڕێ تافی بەهارێکی بەزیو
کەی منی بێپەڕ و مانوو، بە سەماوە دەگەمێ؟
لەو بەرەو لووتکە فڕینە و، لە گەشەی هەست و خەیاڵ
بەشی ئێمەش نەدراوە، نە لەزۆر و نە کەمێ
تیشکی ئاسۆ دەبڕێ و دەمخەنە نێو چاڵی نەمان
ڕێم دەمێ ساڵە گەشینە، بە تروسکە و بە شەمێ
شەرتە نالەرزێ وزەی گەل بە هەموو هێزی زەمان
نە بە دەستی کەی و قەیسەر، نە بە دارا و بە جەمێ
چینی(ژاکاو)ە لەمەوپاش، ڕوو بە ئاواتی دەچێ
سەری پێویستە؟ بە چاوان، ئەو خەڵاتەی ئەدەمێ
شێعر:#مامۆستا_ئەحمەد_بەهرامی(ژاکاو)
خوێندنەوە:#بەدری_بەهرامی
•┈┈•🌧❁📚•┈┈•
@goli_narges
•┈┈•🌧❁📚•┈┈•
خوایە وەتەن ئاوا کەی...
✍️هۆنراوە: مامۆستا فایەق بێکەس
#منداڵانی_نیشتمان
?یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری مەریوان
❤️خوایە وەتەن ئاوا کەی❤️
?چەن دڵگیر و شیرینە?
?دەشتی خۆش و ڕەنگینه?
?ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە?
?پڕ لە گوڵ و نەسرینە?
?سەیرانگای بەهارانی?
☘️سەوزەگیای نەرم و جوانی?
?سەد دڵ ئەبێ حەیرانی?
?ئاوی کەوسەره، خاکی گەوهەره?
?پڕ لە گوڵ و نەسرینە?
?شاخی بەفرین و بەرزە⛰
☀️بۆ ڕابردوومان ڕەمزە☀️
?چیمەنی جوان و سەوزه?
?ئاوی کەوسەره، خاکی گەوهەره?
?پڕ لە گوڵ و نەسرینە?
❤️?ئەم شوێنە شوێنی کورده❤️?
✊جێی قارەمان و مەرده✊
?لانەی شێری نەبەردە?
❄️ئاوی کەوسەره، خاکی گەوهەرە❄️
?پڕ له گوڵ و نەسرینە?
?وەتەن چاوی لێمانە?
?دەری کەین لە تەنگانە?
?حەیفه بێتە وێرانە?
?ئاوی کەوسەره، خاکی گەوهەره?
?پڕ لە گوڵ و نەسرینە?
•┈┈•?❁?•┈┈•
@goli_narges
•┈┈•?❁?•┈┈•
کە دیم ئالۆزە چاوی، زوو وتم ئەم فیتنە هەڵبەستە
وتی جاران ئەتۆ دەتوت بە من کەم فیتنە هەڵبەستە
بەسووتن چم، گلەم نەبووە لە دەردی سەردی میهری تۆ
من و شەکوە؟ وتی گوێ ناگرم لەم فیتنەهەڵبەستە
بەغەیرەز شوکر، ئەگەر شەکوەم لە جەوری تۆ ببێ سپڵەم
وتی حاشا، دەزانم ئەم ڕەقیبەم فیتنەهەڵبەستە
بەجێیە کوشتنم، سووتاندنم، خاکت بەبا بۆ دام؟
وتی ئاهەنگی عیشقی من مەقاماتە لەگەڵ بەستە
بە زوڵفیدا هەڵاوەسرابوو دڵ عومری بە سەد ئامال
نیگاهی وەک ئەجەل هات و وتی توولی ئەمەل بەستە
قەزا بێ دەستەڵاتت کا، چییە غەیری ڕەزا چارە؟
لەبەر دەستی جەلابا ڕێویێکە شێری پەلبەستە
بە خۆکوشتن نەجاتی خۆ بدە «مەحوی» وەکوو فەرهاد
لە زۆری قەهرەمانی عیشق، ئەفەندم، هەر ئەجەل بەستە
شێعر: #حەزرەتی_مەحوی
خوێندنەوە: #ئومید_موقەددەس
•┈┈•?❁?•┈┈•
@goli_narges
•┈┈•?❁?•┈┈•
سەر کە جۆشێکی نەبێ، من زرکەتاڵم بۆ چییە؟
دڵ کە هۆشێکی نەبێ، شووشەی بەتاڵم بۆ چییه؟
•┈┈•?❁?•┈┈•
@goli_narges
•┈┈•?❁?•┈┈•
کەی عیلاجی دەردەکەم وەک بووعەلی سینا ئەکەی
چاوی نابینا بە گەردی دامەنت بینا ئەکەی
ئەم هەموو حوسنە لە تۆدا کۆیە من وا تێ ئەگەم
نازی زیبایی بەسەر کۆگایی پەروینا ئەکەی
شانە بۆ ئارایشی گێسوو تەکانی دا، وتم
حەبسی پۆلی دڵ لە حەڵقەی زولفی موشکینا ئەکەی
تێغی بێباکی وجوودت ڕیشەیی جەرگی بڕیم
عاقیبەت دەفنم لە کفنی سووری خوێنینا ئەکەی
خۆزگە بەو ڕۆژە لەسەر قەبرم ئەوێسی یەک نەفەس
تەعزیەی مەرگم لەگەڵ تەکفین و تەڵقینا ئەکەی
«زاریا» هۆشت ببێ گەر سادقی لەم عیشقەدا
سەرفی عومری خۆ لە شەوقی سەرو و نەسرینا ئەکەی
شێعر: #مامۆستا_عەبدولکەرم_سائێب
✓ #_زاری ( ۱۹۰۵ - ۱۹۸۲)
خوێندنەوە: #ئومید_موقەددەس
•┈┈•?❁?•┈┈•
@goli_narges
•┈┈•?❁?•┈┈•
بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم!
بە شەمعێکی وەھا چاری شەوێکی وا نەکەم، چ بکەم!
لە خەزنەی دڵمدا ھەرچی ھەیە، ھەر داغی سەودایە
دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چ بکەم!
لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یار
وەکوو «شێخ» ئیختیاری مەزھەبی تەرسا نەکەم، چ بکەم!
لە ڕێی ئەو شۆخە دا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێما
دەسا خاکی ھەموو عالەم بە سەر خۆما نەکەم، چ بکەم!
دەمێکە شاری پڕشۆری مەحەببەت مات و خامۆشە
بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چ بکەم!
لە چاوانم نەما بۆ گریە، نۆبەی سەجدە بەر دەریە
سیاساڵم نەبارە، نوێژی ئیستیسقا نەکەم، چ بکەم!
لە سەر تۆم دوشمنە دنیا، قەزییەم مانع الجمعە
کە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی ھەموو دنیا نەکەم، چ بکەم!
بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم. ئەجەل، زوو بە!
بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چ بکەم!
ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا مەحوی!
ھەتا قامی قیامەت، ئاھ و واوەیلا نەکەم، چ بکەم!
شێعر: #حەزرەتی_مەحوی
خوێندنەوە:
#خاتوو_سوودابە
•┈┈•?❁?•┈┈•
@goli_narges
•┈┈•?❁?•┈┈•
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago