?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
ئازادیش بەهەمان شێوە کە بیر لە جەوهەرەکەی دەکەیتەوە بیرۆکەیەکی واقیعی نیە بەڵکو دژبەیەکە لەگەل واقیعدا. دەی ئەو جوڵانەی کە لە بیستنی وشەی ئازادیەوە بەدەستی دێنی لە پروپاگەندەیەک زیاتر نیە.
والسلام.
لە شارستانیەتی ڕەببانی تەسەوری ئەوە ناكرێت كە مرۆڤ بیرۆكەكانی بداتە پاڵ خۆی، چونكە ئەگەر وا بكات ئەوا ئەو مەڕجەعییەت و كاریگەرییەكەی لە خۆی دادەماڵێت كە خۆی داوەتە پاڵی، شتیواش جۆرێكە لە وەهم و خاڵییە لە هەر مانایەكی حەقیقی، چونكە بیرۆكەكە ئەگەر بێتو ڕاست بێت ئەوا نیسبەت دەدرێتە پاڵ هەموو ئەوانەی لێی حاڵی دەبن، ئەگەریش هەڵە بێت ئەوا لە بانگەشەی داهێنانیدا شانازی نییە، ناشكرێت بیرۆكەی ڕاست نوێبێت، چونكە حەقیقەت بەرهەمی عەقڵی مرۆڤ نییە، بەڵكو بوونێكی سەربەخۆی هەیە لە دەرەوەی مرۆڤ، تاكە شتێك لەسەر ئێمە ئەوەیە كە بیزانین، وەگەر نا ئەوا لە پاش حەق تەنها گومڕایی هەیە.
بەڵام ئایا مۆدێرنەكان گرنگی دەدەن بە حەقیقەت؟! یاخود ئەزانن مانای چییە؟ ئا لێرەدا بەهەمان شێوە دەربڕینەكان مانای خۆیان لەدەست دەدەن، تەنانەت هەندێك لە پڕاگماتییەكانی سەردەم واژەی”حەقیقەت” بەكادەهێنن بە هەڵە و درۆ بۆ مانای(سودی كرداری ڕوت); واتە بۆ شتێكی بەكار دەهێنن كە هیچ پەیوەندییەكی بە سیستمی ڕوحییەوە نییە. ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئینكاری كردنی حەقیقەتە كە سەر ئەنجامێكی لۆژیكییە بۆ لادانەكانی مۆدێرنە. بە هەمان شێوە ئەوان ئینكاری هەموو بیرۆكەیەكی عیرفانی دەكەن كە لەو حەقیقەتەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو حەقیقەتەی كردووە بە پێگەی خۆی.
?ازمة العالم الحديثة
ڕێنێ جینۆ
دوای ئەو هەموو سەدەیە کە وەک سەرکەوتنی چیایەکی گەورە و بڵندە تا بگەیتە ڕووناکی کە لە یۆنانەوە دەست پێدەکا و لەلای ئەکواینەس (سەدەی ناوەڕاست) گەیشتە لوتکە ، مۆدێرنەکان دەستیان کرد بە دابەزین لەو شتانەی کۆتایان هاتووە لەگەڵ عەلمانیە هاوچەرخەکان خۆیان ونکردەوە ناو ئەشکەوتەکەی ئەفڵاتوون کە لە کتێبی کۆمارەکەی باسیان دەکا وەک کوێرێک و داماوێک دانیشتوون کەلەڕەقن و شێتن وە خراپن بەرامبەر ئەوانەی دەیانەوێ ڕزگاریان بکەن لە خوڕافەیەی تێی کەوتوون
جیهانی ئەپۆلی و دایۆنیسی...
کۆمیدیای نیچەوی و دنیای مۆدێرن.
تاکە ڕێگا بۆ شۆڕشکردن بەسەر هەموو ماناکاندا، کەم سەیرکردنیەتی. ناکرێت تۆ مانایەک بە بەرز و پیرۆز سەیری بکەیت، لەهەمان کاتدا شۆڕشی بەسەرابکەیت.
ئەگەرچی ئەم ئۆڤەرە عەلمانیە کوردەکان ناگرێتەوە. بەڵام گرنگە بزاندرێت کە، گاڵتەپێکردن یەکێکە لە بنچینە نیچەویەکان کە ئەم دنیایەیان داگیرکردووە. لەڕێی گۆڕینی بەهای بەهاکان. یان سەیرکردنی خەڵک بۆ بەهاکان. ئیتر هەموو شتێک دەبێت بە 'ئیرادەیەک تا گاڵتەی پێ بکەم".
بۆیەش زۆر گرنگە موسوڵمان لەو سەردەمە تاکە دیواری کۆتایین بەرامبەر حەداسە. قبوڵنەکردنمان بەرامبەر سوکایەتی نا موسولمانان، گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ موسوڵمانان. شکۆی ئەوەی یەکێ بکێشی بە دەمی ئەوکەسەی بچوکترین قسەی هەڵە بە دینەکەت دەکات.
کۆتا ڕێگایە. هەربۆیەش ئەم دینە هەندە عەزیزە، هەندە خۆشەویستە، کە گاڵتەپێکردنیش یەکێک بوو لە بنەماکانی بەرز سەیرکردن. کوفرە و ڕیدەتە سوکایەتیەکی پێ بکەیت وەلەو بە گاڵتە و گەپەوە.
جیهان جیهانی نیچەویە. جیهانێک بە گاڵتەپێکردن و ناشیرینکردنی کچە مۆدێلێک ژیانی کەسێکی ئاسایی - کەکەس نایناسێت - ڕسوا ئەبێت بەرامبەر خەڵک. دنیای ئیرادەی قسەکردن و ئایدیۆلۆجیای گاڵتەکردنە.
هەر بۆیەش دەبینین کەرامەتی ئینسان بە شێوەیەک دابەزیوە. کە دەبێتە هۆکارێک تا ئازار و ترس و عەیب و عاری ببێتە بەشێک بۆ پێکەنینی خەڵک...
دنیایەکی بێ خودا ڕەحم بە کەس ناکات. (إِنَّ اللَّهَ يُمْسِكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ أَن تَزُولَا ۚ) بەڕاستی خودای پەروەردگار ئاسمانەکان وزەوی گرتۆتەوە لەوەی شی ببێتەوە.
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago