{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }
- تواصل ، إعلان، @alim761
Last updated 4 days, 1 hour ago
اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤
𖤐| صور📷.
𖤐| عبارات🗞.
𖤐| خلفيات كيوت🧸.
𖤐| ستوريات سوداء🖤.
• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏
Last updated 1 month, 1 week ago
بەندەر فەیلی بە عەرەبی
وەرگێڕانی عەرەبی ڕۆمانی بەندەر فەیلی لە "دار الخان"ی کوێتییەوە بڵاوبووەوە. ئەم کتێبە لە وەرگێڕانی کاک «ئیبراهیم خەلیل» ـە، ئەمە پێنجەمین ڕۆمانی بەختیار عەلییە کە دار الخان بڵاویدەکاتەوە.
"هێماکانی دونیای ڕۆمان"
کتێبی هێماکانی دونیای ڕۆمان، گفتوگۆیەکی درێژە دەربارەی ڕۆمان و هێماکانی لە نێوان هەر دوو ڕۆماننوس نەبەز گۆران و بەختیار عەلیدا. ئەم بەرهەمە لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا دەکەوێتە بەر دەستی خوێنەران.
خاڵی سەرەکی گفتوگۆکان لەم کتێبەدا، لێدوانە لەسەر شێوازی دەرکەوتنەوەی هێماکان لە تێکستدا، خوێندنەوەی ئەو گۆڕانکاریی و لادان و ڕاڤەکارییانەیە کە بەسەر ڕەمزە گەورەکاندا دێن.
ئەم کتێبە لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی رەهەندە
((لای من کەشتی کەرەستەی پەڕینەوە بووە بەرەو جێگایەک، کە لەسەر نەخشەی ڕاستەقینە بوونی نییە، واتە کەرەستەی جوڵەیە بەرەو مەحاڵ. خەونی سەرەکی پاڵەوانەکانی من ئەوە نییە لە شارێکەوە بچنە شارێکی دی، لە وڵاتێکەوە بچنە وڵاتێکی دی، لە سایەی فەرمانڕەوایەکەوە بگوازنەوە بۆ سایەی فەرمانڕەوایەکی تر، بەڵکو مەبەستی سەرەکیان ئەوەیە لە سەردەمێکەوە بگوازنەوە بۆ سەردەمێکی تر، لە شێوە ژیانێکەوە بۆ شێوە ژیانێکی تر، لە واقعێکی تاریک و نەگۆڕەوە بۆ جیهانێکی کراوە و پڕئەگەر. لە دۆخی وەهادا کەشتی وەک کەرەستەیەکی مەجازیی، وەک هێمایەکی شیعریی و ئەفسانەیی بۆ ئەو گواستنەوەیە کاردەکات))
لە کتێبی
هێماکانی دونیای ڕۆمانەوە
#کاندید بونەوەرێکە تەماحی لە هێزی ئێمەیە بۆ ئەوەی هەبێت، ئەو چارەنوسی خۆی دەداتە دەست ئێمە، تا دواتر دەست بەسەر چارەنوسماندا بگرێت، ئێمە دەبێت جارێک هەڵیبژێرین، تا ئەو بتوانێت بۆ هەمیشە بڕیارمان بۆ بدات...
ئەو تەنیا یەک پرسیارمان لێدەکات «منتان دەوێت یان نا؟». پرسیارەکەی پرسیاری سوبێکتێکی ترساو و دوودڵە، بەڵام سوبێکتێکی ترسناک، سوبێکتێک هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی خۆی جوانبکات، ئەو هیچ کات ناپرسێت ئێمە کێین، ئێمە لە ڕوانگەی ئەودا مەخلوقاتی بێ دەموچاوین کە گرنگ نییە چیین و چۆن دونیا دەبینین، پرسیارەکە هەمیشە ئەوەیە ئەو کێیە، دەنگدەر هیچ نییە جگە لەو کۆیلە هیگڵییەی کە شەرعییەت بە سەروەری ئەو دەبخشێت. لە ڕاستیدا ئەو بۆشاییەکی ڕەهایە، هیچییەکە کە ناتوانێی خۆی خۆی پڕبکاتەوە، بەڵکو تەنیا لە ڕێگای ئەوانی دییەوە بوونی هەیە.
کاندید ئاماژەیەکە بۆ بوونی ئینسان لە دۆخی بێفۆڕمیدا، بۆ بونەوەرێک کە لە هەموو وجودی پێشینەی خۆی دڵنیانییە، کەسێکە تەنیا بە دەستبەسەراگرتن بەسەر متمانەی ئەوانی دیدا دەتوانێت بوونی هەبێت.
کاندید کاغەزێکی سپی دەهێنێت و دەیەوێت ئەوانی تر ئیمزای بکەن. بوونی کاندید نیشانەی نەبوونی هیچ جۆرە پەیمانێکی کۆمەڵایەتییە. بوونی ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە سیستمی ئێستا تەنیا لەسەر بێدەسەڵاتکردنی ڕەهای مرۆڤەکان لە دەسەڵاتی سروشتی خۆیان دەژی.
گەر «دەسەڵات» دەرکەوتەیەک بێت کە لە هەموو لایەکەوە دێت و لە هەموو جێگایەکەوە هەڵدەقوڵێت، کەواتە مرۆڤەکان هەموو وە بۆ هەمیشە و لە هەموو جێگایەکدا دەبێت خاوەن دەسەڵاتی خۆیان بن، بەڵام کاندید ئەو بونەوەرە یە کە ئەو دەسەڵاتە سروشتییە دەوەستێنێت، کاندید بوونی خۆی لەسەر نەفیکردنی دەسەڵاتی سروشتی ئینسانەکانی دی داڕشتووە.
کاندید بەو مانایە نوێنەرمان نییە، ئێمە بگەیەنێتە دەسەڵات، بەڵکو نوێنەرمانە دوای ئەوەی لە هەموو دەسەڵاتێکمان دەخات. ئەو تەنیا لەسەر نەفیکردنی ڕەهای ئێمە بوونی هەیە، بوونی ئەو نیشانەیەکی گەورەیە کە ئێمە نین.
بەختیار عەلی
پارچەیەک لە وتاری (کاندید)
لە کتێبی: «ئۆپۆزسیۆن و پۆرترێتەکانی»
با هەموو شتێک ئاڵای خۆی هەڵبکات،
هەموو کەسێک، هەموو زیندەوەرێک، هەموو پەپولەیەک و هەموو پاسارییەک، هەموو مەڕێک و هەموو گورگێک... با ئاڵای خۆی هەڵبکات.
لە دەریادا چەندە ئاڵاکان زۆربن، (با) هەموویان دەکات بەیەک،
باران هەموویان دەکات بە یەک.
با هەموو یەکێک ئامێری خۆی بژەنێت،
دواجار ئاسمان هەموو دەنگەکان دەکات بە یەک...
با هەموو شتێک خۆی بێت، جیاواز بێت، ئاوازی خۆی بخوێنێت...
دواجار هەموو زەوی تەنیا دڵۆپێک ئاوی گەورەیە و
زەمانە ناکۆتاکان هەموومان دەکات بە یەک.
شەوێک ئاسمان پڕبوو لە ئەستێرەی شێت
«جیهانێکی دی»
من کەسێکی ڕۆمانسی نەبووم، لەو ڕۆشنبیرانە نەبووم کە دەچنە شۆڕشەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە ئازارێکی گەورەی ویژدان ڕزگاربکەن، لەوانەی ئەودەم بە لێشاو دەهاتنە ڕیزی شۆڕشەوە تا خۆیان لە گوناهێکی نادیار پاکبکەنەوە، تا بیسەلمێنن کوڕی میللەتن. لەوانەش نەبووم لە شۆڕشدا خۆیان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا دەشاردەوە، دەیانەویست لە دوورەوە ژیانی شۆڕش بژین ... من لێرەبووم بۆ جەنگ، بۆ کوشتن، بۆ تەقەکردن. شۆڕش لای من بە مانای یەکەم ئامادەگی بوو بۆ خوێنڕشتن. بە هەستی جەنگاوەرێکەوە کە لە خوێن ناترسێت، بێئەوەی هیچ بڵێم تفەنگەکەم وەرگرت و بە شێوازی ئەو، بێئەوەی ترسێک نیشانبدەم یان دەستم بلەرزێت، یەک دوای یەک، بە ئارامی و سەبرێکی وەستایانەوە ئەسپەکانم کوشت. پێدەچوو لیڤیتانت چاوەڕانی ئەوەی لە من نەکردبێت، وەک منداڵێکی شاری منی بینیبێت لەوانەی شۆڕش دوور بە دوور شەیدایان دەکات، بە هێمنی و بە خەندەیەکەوە گووتی «بەوجۆرە بەدڵمیت ... بەدڵمیت ... گەر دەتەوێت تەماشای ئەسپە کوژراوەکان بکەیت و ببینیت مەخلوقاتە بێکەڵکەکانی خودا چۆن گیان دەسپێرن، کەمێک لێرە بمێنەرەوە. من ئارەزووییەکی زۆرم هەیە، سەیری هەموو شتێکی مردوو بکەم ... مەخلوقات لە کاتی ئازار چەشتن و مردندا ڕوخسارێکی تریان هەیە، زۆر حەزدەکەم سەیری چاویان بکەم ... بەڵام من کارم هەیە ... کارم هەیە و دەبێت بڕۆم».
وەک ئەوەی ئیشێکی گرنگم جێبەجێکردبێت، بە شانازییەوە بە لیڤیتانتم گووت «منیش دێمە دەرێ ... دێمە دەرێ ... نامەوێت لێرە بمێنمەوە». لیڤیتانت بە خێرایی پێشمکەوت و گووتی «ئەوەی لە مردووەکاندا ڕقم لێیەتی ئەوەیە، هەندێکیان زۆر بە یادەوەرییەوە دەنووسێن، یادەوەری تاکە جلێکی پیسی ئینسانە ناتوانێت زوو زوو بیشوات، بەڵام من لە خەیاڵمدا سندوقێکی ڕەش و داخراوم هەیە، هەموو مردوەکان فڕێدەدەمە ئەو سندوقەوە».
کەشتیی فریشتەکان. بەرگی یەکەم.
من لە منداڵییەکی زووەوە تێگەیشتم لە نێوان جیهانی گەورەکان و جیهانی منداڵاندا پردێکی ڕاستەقینە بوونی نییە، هەردووکیان بە گومانەوە سەیری یەکتری دەکەن. منداڵ و گەورە هیچ کات بـڕوایەکی تەواویان بەیەک نییە، بەجۆرێک دەتوانم بڵێم پەیوەندی منداڵ و گەورە لە پەیوەندی نێر و مێ ئاڵۆزترە.
مرۆڤ کە بە منداڵی هاوڕێی نەبوو، واتە ناتوانێت نهێنییەکانی خۆی لەگەڵ کەسدا بەشبکات، چونکە هیچ منداڵێک لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەو بڕوا تەواوەی بە گەورەکان نییە تا هەموو شتێکی خۆی لای ئەوان بدرکێنێت. منیش لەو منداڵانەبووم کە هیچی خۆم نەدەدرکاند، منداڵێکیش نەتوانێت کێشە ڕاستەقینەکانی منداڵیی خۆی لای کەس باسبکات، ناچارە خۆی ئەو کێشانە بۆ خۆی چارەسەربکات.
هەڵبەت ئەو چارەسەرییانەی منداڵ بۆ خۆی دەدۆزێتەوە، زۆر لە خۆی نزیکدەخەنەوە، دیارە ئەو ئەزموونە هاوڕێیە بە ئازارێکی گەورە، بەڵام بە گشتی دەرگا لەسەر گەورەبوونی خەیاڵ و ڕۆح دەکاتەوە، وادەکات مرۆڤ پەیوەندییەکی قووڵتر لەگەڵ خۆیدا ببەستێت.
مرۆڤ بەر لەوەی فێربێت ماوەیەکی درێژ لەگەڵ تێکستێکدا بژی، دەبێت فێربێت ماوەیەکی درێژ لەگەڵ خۆیدا بژی، ئەو لەگەڵ خۆدا ژیانە گرنگە بۆ ئەوەی گۆشەنیگایەکت بۆ جیهان هەبێت.
بە سەرسامی لە نێو وێرانەدا
{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }
- تواصل ، إعلان، @alim761
Last updated 4 days, 1 hour ago
اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤
𖤐| صور📷.
𖤐| عبارات🗞.
𖤐| خلفيات كيوت🧸.
𖤐| ستوريات سوداء🖤.
• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏
Last updated 1 month, 1 week ago