?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated hace 6 meses, 1 semana
Last updated hace 1 mes, 2 semanas
⌛️سارعوا ولا تتأخروا.. انضموا الآن إلى ركب الخير!
معهد الإمام ابن مالك سبيلك إلى إتقان علوم اللغة العربية،
على أيدي نخبة من المشايخ والأساتذة المتخصصين.
? يوفّر لك المعهد بيئة علمية متكاملة للدراسة.
وتترقى في سلم المتون بشكل تدريجي ومنهجي.
? إليكم كلمة د. حسن العثمان.
?بادر بالتسجيل الآن في الدفعة الثالثة:
https://bit.ly/3Wuyw89
- بوت الأسئلة الشائعة:
https://t.me/IbnMalek_Bot
✨ فيسبوك:
https://facebook.com/IbnMalekAr
#معهد_الإمام_ابن_مالك
#مشاريع_تميز
Log in or sign up to view
See posts, photos and more on Facebook.
تقبل الله منكم..
جەژنتان پیرۆزبێت خوای گەورە بیکاتە مایەی قەبوڵ بوونی کردەوەکان و لێخۆش بوونی تاوانەکان و کەم کردنەوەی ئازار و ناڕەحەتیەکان لەسەر موسڵمانان.
حوکمی بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژی شەممەدا ئەگەر عەرەفه بکەوێتە ڕۆژی شەممە؟
زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ ئەو فەرموودەی نەهی کردووە لە بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژی شەممەدا ئەگەر صحیح بێت ئەوە باسی ئەو حاڵەتە ڕۆژوو تایبەت بکەیت بە شەممە و تایبەتمەندی پێ بدەیت، زۆر لە زانایانیش فەرموودەکەیان لاواز کردووە، لەوانە: ئیمام مالك و ئەحمەد و زوهری و ئەوزاعی و ابن تیمیە و ابن القیم و ابن حجر و ابن باز و ابن عثیمینه. التلخيص الحبير (2/216)، تهذيب السنن ( 7/67)، الفروع لابن مفلح (3/92)، مجموع فتاوى ابن باز (15/411)، فتاوى اللجنة الدائمة (10/396)، مجموع فتاوى ابن عثيمين (20 /35).
٢ـ هەر چوار مەزهەبەکان یەک دەنگن دروستە بەڕۆژوو بیت ئەگەر ڕۆژی عەرەفە بکەوێتە شەممە، بەڵکو سوننەتە و پاداشتیش بۆی هەیە کە دەبێتە کەفارەتی تاوانی دوو ساڵ.
پارچە زەویەکەم کڕیوە بەڵام ھەتا ئێستا وەرم نەگرتووە ، ئایا واجبە زەکاتی لێ بدەم ؟
پرسیار کراوە لە ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت : پیاوێک پارچە زەوییەکی کڕیوە بە بڕێک پارە ، ئەم پیاوە پارچە زەوییەکەی وەرنەگرتووە ، وە کتابی دانپێدانانی ماڵی وەرنەگرتووە ، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( بەڵێ زەکات لەسەر ئەم پارچە زەوییە ھەیە ، ئەگەر چی وەریشی نەگرتبێ کتابی دانپێدانانی ماڵ ، مادەم کڕین و فرۆشتن جێگیر بووە دەبێت زەکات بدات ، زەکات دەدات زەکاتی شت خستنەڕوو ، کاتی واجب بوونی زەکات حساب دەکات نرخی چەندە ، وە لە دە بەش چارەکی یەک دەدات " واتە ٢.٥ ٪ " . ))
مجموع فتاوى ورسائل العثيمين" (18/ 23
کەسێک پارچە زەوییەکی کڕیوە بۆ بازرگانی نییە ، بەڵام بۆی ڕێک کەوت بە نرخێکی گرانی فرۆشتی و سوودی لێ وەرگرت ، ئایا زەکات دەدات ؟
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کەسێک زەوی زاری ھەبێت بۆ بازرگانی نییە ، بەڵام ئەگەر قازانجێکی زۆری پێ بدەن دەفرۆشێت ، ئەمەیان نابێتە عروض التجارة ، چونکە نییەتی بازرگانی نییە ، ھەموو مرۆڤێک ئەگەر قازانجێکی زۆری پێ بدەن ، زۆربەیان دەفرۆشن ئەگەر چی خانووی بێت یان ئوتومبێل یان شتی تری وەک ئەمانە .
ئەگەر مروڤێک ئوتومبێلێکی لەلا بێت و بەکاری بھێنی ، پاشان بۆی دەرکەوت بفرۆشێت ، ئەمەیان نابێتە بازرگانی ، چونکە فرۆشتنی بۆ بازرگانی نییە ، بەڵکو حەزی لێی نییە ، نموونەی تر : ئەگەر کەسێک زەوییەکی ھەبێت بۆ خانوو دروست کردن ، پاشان بۆی بەدیار کەوت دەفرۆشێت و زەوی تری پێ دەکڕێت ، خستی یە ڕوو بۆ فرۆشتن ، ئەوە بۆ بازرگانی نییە ، چونکە نییەتی فرۆشتن لێرە بۆ کەسابەت نییە بەڵکو ڕەغبەتی لێ نییە . ))
"الشرح الممتع" (6/142) .
پارچە زەویەکم کڕیوە بە قسط بۆ بازرگانی ، ھەر مانگێک بڕە پارەیەک پێی دەدەم ، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت ؟
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( ئەگەر ئێوە مەنع کرابن لە تصرف کردن تێدا ، ئەوە زەکات لەسەر ئێوە نییە ھەتا دەبنە خاوەنی و تصرفی تێدا دەکەن ، دوای تصرف کردن زەکات واجب دەبێت بۆ داھاتوو ئەگەر ساڵێکی بەسەردا تێپەڕی ، ..... ))
" فتاوى اللجنة الدائمة " (9/449) .
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
ڕێکخراوی صلاح الدینی کوردی بۆ گەشەپێدان و رۆشنبیری٫ خولێکی نوێی زانستە شەرعییەکان بەرێوەدەبات لەژێر ناونیشانی:
(علم الفرائض والمواريث)
زانیاری:
ناوی خول: علم الفرائض والمواريث
راڤەکرنی: د.شادمان شهاب عثمان
ماوەی خول : ۱۰ دە ڕۆژە
بەروار: ١٧-٢٨/ ٢/ ٢٠٢٤
کات : پاش نوێژی عصر سعات ٣:٣٠
شوێن: هەولێر - هۆلی کتێبخانەی صلاح الدين
تێبینی/
۱-ژمارەی کورسیەکان سنوردارە
۲- پێویستە بەشدار بوو لە تەواوی رۆژانی خولەکە بەشدار بیت.
۳- پێویستە خۆی ئامادە بکات بو تاقیکردنەوە لە کوتایی خولەکە.
٤- هەر بەشداربوویەک یەک ڕۆژ بوی هەیە موڵەت وەرگرێت، ئەگەر پێویست بوو.
٥- بڕوانامەی ئامادەبنوون تەنها بو ئەوانە دەبێت کە پابەند دەبن و لە تاقیکردنەوەکە دەردەچن.
لە رێگەی ئەم بەستەرەوە دەتوانن ناوتان تۆمار بکەن
https://surveyheart.com/form/65c75d4fa7b8b4495f5e3fdf
تێبینی دوا رۆژ بو تومارکردن رۆژی پێنج شەممە یە
١٥/٢/٢٠٢٨
Surveyheart
علم الفرائض والمواريث
ڕاڤەکردنی د.شادمان شعبان عثمان
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated hace 6 meses, 1 semana
Last updated hace 1 mes, 2 semanas