دەنگی کوێخا | Kiwêxa

Description
لێرە هەموو پێکەوە جوانی دەبینین و بە مۆسیقا و شێعر و هونەر، ڕوح دەلاوێنینەوە و دەیڕازێنینەوە..🌱🤍
.
بۆ پەیوەندی و ناردنی جوانی : @kuwexa
Advertising
We recommend to visit

فرشتــه‌ی موسیقی?"
- موسیقی تَپیت و نت‌ها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .

#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
‌‌‌•• ????••

╰) ایران موزیک♪ (╯

"ما بهتریـن‌ها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"


تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94

✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]

- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم ?

2 days, 17 hours ago

ئێوارەیەک
کوێرێک و کەڕێک و لاڵێک
هەتا وەکوو چەند سەعاتێک
لەسەر کورسی نێو باخچەیەک
قنج و قیت و لێو بە بزە دانیشتبوون.
کوێرەکە: بە چاوی کەڕەکە ئەیبینی و
کەڕەکە: بە گوێچکەی لاڵەکە ئەیبیست و
لاڵەکەیش: بە جووڵانەوەی دەم و لێوی
هەر دووکیاندا تێ ئەگەیی.
هەرسێکیان بە یەکەوە و لە یەک کاتدا
بۆنی گوڵەکانیان ئەکرد..!
#شێرکۆ_بێکەس

دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱

2 days, 20 hours ago

هەرچەن ئەکەم ئەو خەیاڵەی پێی مەستم،
بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم!
#گۆڕان

دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱

2 days, 21 hours ago

**خوێنی دوو چاوم بەنەوعێ دامەنم ڕەنگین ئەکا
ھەر کەس ئەمبینێ بە حاڵی ناتەوانم شین ئەکا

شێخی ئیرشاد و مورید و سالیک و سۆفی و فەقێ
ئەو بە یەک نواڕین بەجارێ کافر و بێدین ئەکا

ھیچ خەنە پێویست نییە بۆ دەست و پەنجەی دڵبەرم
وا بە خوێنی من خەریکە دەست و پێی نەخشین ئەکا

قەت لە لێوی شەککەرئەفشانی قسەی خۆشم نەبیست
دایمەن بێدینە مەشغووڵە دڵم غەمگین ئەکا

وا لە ھیجری قامەتی سەروی نیگاری نازەنین
ئەم دڵەم قومریسیفەت ھەر گریە و ناڵین ئەکا

گەر بڵێی "ئەحمەد" لە یاری بووسەیێ داوا بکا
ڕوو ئەچەرخێنێ لە تۆ و گوێی لەو قسە سەنگین ئەکا**#ئەحمد_مۆختار_جاف

دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱

1 week, 1 day ago

وەکوو ئاوی بنی گۆمێ که جێ مابێ له ڕووبارێ
وەکوو بەردی سەری شاخێ که دانرابێ له دیوارێ
وەکوو کاتێ گەڵای زەردێ دەسی بەربێ لە سەر دارێ
دڵم تەنگه، له تەنیایی نه هاوڕازێ، نه خەمخوارێ
#شەریف

دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱

1 week, 1 day ago

کە من و تۆ بە یەک دەگەین دەبین بە سیان:
من و تۆ و ماچ
کە من و تۆ لە یەک دەبڕین دەبین بە چوار:
تۆ و تەنیایی ،من و ئازار
#لەتیف_هەڵمەت

دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱

1 week, 1 day ago
2 weeks, 1 day ago

لێرە ..
سەیرى هەر لايەك دەكەم
ژيانم لێ ديارنييە
بەهەر ڕێگايەكدا دەڕۆم
كۆتايەكەى تەنياييه
تەمەنێكه لێرەم و هێشتا نيشتيمان
هەستی بەبوونی من نەكردووه ..
#نەبەز_گۆران

دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱

2 weeks, 1 day ago

قەفەس ناتوانێ هێندە تەنگەبەر بێ؛
وەها تەنگە دڵم لەم شارە، بێ تۆ..."

_د_ئازاد

دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱

2 weeks, 2 days ago

دەگەڕێمەوە لات وەکوو هەتیوێک بۆ تەنیا پەناکەی#غەسسان_کەنفانی

دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱

3 weeks, 2 days ago

بۆ زاخاوی مێشک🤍****

دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱

We recommend to visit

فرشتــه‌ی موسیقی?"
- موسیقی تَپیت و نت‌ها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .

#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
‌‌‌•• ????••

╰) ایران موزیک♪ (╯

"ما بهتریـن‌ها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"


تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94

✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]

- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم ?