بەخشەرانی زاد

Description
زاد ڕێگەی بەخشینت بۆ ئاسان دەکات!

تۆی بەخشەر ئێستا لە ڕێگەی تێلیگرامی «بەخشەرانی زاد»ـەوە ڕۆژانە دەتوانیت لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان هاوکاری نەخۆشەکانی زاد بیت.
Advertising
We recommend to visit

Last updated 1 month, 1 week ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 4 days, 7 hours ago

1 month, 2 weeks ago

گوڵی خێرت گەشە پێ بده

لە ڕەحمەتی پەروەردگار بۆ بەندەکانی یەک تۆوی «بەخشین» دەکات بە گوڵزار و، گوڵێک بە باخ قبووڵ دەکات!

سا دەبێت کام باخەوانە هەڵوەدای ئەو ئاو و خاکە پڕ پیت و بەرەکەتەی نەبێت کە گەشەی گوڵەکانی لە یەکەوە بۆ حەوت سەد زیاد دەکات، بگرە زیاتریش.

خێرخوازی ئەزیز، زادیش یەکێکە لەو تۆوانەی کە بە بەخشینی هاوکاری پێی جوانترین گەشەی پێ دەدەیت بۆ باخەکەی بەهەشتت!

ڕەسولی خوا️ (ﷺ) فێری کردین داوای فیردەوس بکەین؛ فیردەوسی پڕ گوڵزاری خواش بەدەست نایەت گەر گوڵستانی دونیامان وشک بێت و خێرێکی تێدا نەچێنین.

تۆوەکەی زادت بیر نەچێت بۆ باخەکەی بەهەشتت ...

1 month, 2 weeks ago

داتای ڕێکخراوی زاد لە مانگی 10ـی ساڵی 2024

لە سایەیی میهرەبانی خودای گەورە، پاشان بە یارمەتیی پزیشکانی هاوکار و بەخشەرانی دڵاوا. ڕێکخراوی زاد تەنها لە مانگی 10 توانی:

- 63 نەخۆش ببینێت
- 45 نەشتەرگەری ئەنجام بدات
- 4 پێداویستیی پزیشکی دابین بکات

ئێوەش دەتوانن بەشێک بن لەم کاروانە پیرۆزە! بە بەخشینێکی بچووک، دەتوانن ژیانی کەسێک بگۆڕن. بیرتان بێت، هەر بەخشینێک لە زاددا، نەک تەنها چارەسەری نەخۆشێک دەکات، بەڵکوو شکۆ و کەرامەتی خێزانێکیش دەپارێزێت، هەروەها ئاوەدانی دەخاتە ماڵێکەوە.

با پێکەوە و بە پشتیوانی خودا، ببینە هۆی خۆشی و تەندروستی بۆ ئەوانەی پێویستیان بە یارمەتیمانە. هەر بەخشینێک، هەنگاوێکە بەرەو کۆمەڵگەیەکی باشتر و تەندروستتر.

1 month, 3 weeks ago

خزمەتەکانی زاد لە کوردستان!

4 months, 3 weeks ago

٦٣ نەشتەرگەری بۆ نەخۆشە هەژارەکان لە مانگی ٧ـدا

بە پشتیوانیی خودا، پاشان بە هاوکاریی ئێوەی بەخشەرانی زاد و پزیشکانی هاوکاری زاد؛ زاد توانی لە مانگی حەوتدا ٦٣ نەشتەرگەری بۆ نەخۆشانی هەژار ئەنجام بدات.

بەخشەرانی زاد! هەر کات بڕیارتان دا ببەخشن، زادتان لە بیر بێت! لێرە بەخشینەکانتان تەنیا پارەیێک نییە! ژیانەوەی ژیانی چەندین نەخۆشی هەژارە.

4 months, 3 weeks ago

نەخۆشییەکان ئێمەیان تەنیا کردووە!

ئازار و نەخۆشییەکان، مرۆڤانی کەمدەستی دابڕیوە لە سەرجەم خۆشییەکانی ژیان. ئازار و کەمدەستی ناهێڵێت وەک مرۆڤێکی ئاسایی بخۆن و بجووڵێن.

بەخشینێکی تۆ یارمەتیدەر دەبێت تا کەسێک بگێڕیتەوە بۆ نێو ژیان و کۆمەڵگە.

5 months ago

پاداشت بۆ تۆ، ژیانەوە بۆ ئەوان!

بۆ هەموو چاکەیەک پاداشتێک هەیە، ئەی دەبێت پاداشتی چاکەیەک چەند گەورە بێت کە بۆ ژیانەوەی نەخۆشێکی هەژارە! بەخشینێک کە بۆ گێڕانەوەی ژیانێکی بێ خەم و خەفەت و ئازاری نەخۆشانی هەژارە.

7 months, 1 week ago

ئیبنو مەسعوود کە هاوەڵی پێغەمبەری نازدارە (ﷺ)، لە بارەی بەخشینەوە دەفەرمووێت: "کاتێک فەرمانمان پێ کرا ماڵ ببەخشین، چووین حەماڵیمان دەکرد تا پارەکەی ببەخشین."

ئەی بیانووی ئێمە چییە لەم سەردەمەی کە خوای گەورە جۆرەها نیعمەتی پێ بەخشیوین و زیادەڕۆییشی تێدا دەکەین، بەڵام کاتێک دێتە سەر بەخشین چرووک دەبین و دەڵێین کە ئەوەی هەمانە تەنها بەشی خۆمان دەکات! دەبێت ئەو ڕۆژەی پاداشتی ئەو هاوەڵە بەڕێزانە دەبینین لە پای بەخشینیان چەندە داخ و حەسرەت و پەشیمانی بچێژین کە ئێمەش لە توانامان هەبوو زیاتر لەوانیش ببەخشین، بەڵام کۆمان دەکردەوە و لە دونیای کاتیدا سەرفمان دەکرد!

بەڵام، هێشتا درەنگ نەبووە، زاد دەستێکی ئەمینە بۆ بەخشینەکانتان، دەتوانن ئەوەندەی لە تواناتاندایە ببەخشن.

7 months, 1 week ago

زیاتر لە ٣٫٥٠٠ نەشتەرگەری بۆ نەخۆشە هەژارەکان

ده‌پرسن زاد چییه‌ و چی کردووە؟

زاد ده‌ستێكی ئەمینی میهره‌بانه‌، تا ئێستا زیاتر لە ٣٫٥٠٠ نەشتەرگەریی بۆ نه‌خۆشە هه‌ژارەکان کردووە.

زاد بە پشتیوانیی پزیشکانی هاوکارەکانی زیاتر لە ٣٫٥٠٠ نه‌خۆشی هه‌ژاری لە ئازار ڕزگار کردووە.

زاد بە هاوکاریی خێردۆستتان، بە باوەشە پڕ سۆزه‌کەی تا ئێستا خەمی زیاتر لە ٣٫٥٠٠ خانەوادەی هه‌ژاری ساڕێژ کردووە.

زادخوازان و خێرمەندان، پاش پشتیوانیی خودای میهرەبان؛ پاڵپشتی و یارمه‌تیی ئێوە ئەم ژمارەیە چەند هێندە دەکات.

7 months, 2 weeks ago

سامانی دونیا کاتییە! سامانەی دواڕۆژت زیاد بکە بە هاوکاریی نەخۆشە هەژارەکانی زاد!

We recommend to visit

Last updated 1 month, 1 week ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 4 days, 7 hours ago