قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago
وصية لكافة المسلمين
إسحاقي کوڕی عبد المؤمن الدمشقي دەڵێت : احمدي کوڕی عاصم الأنطاکي بۆی نوسیبوم لە نامەیەکدا : « ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین خەڵکی توشی سەر لێشێواوی و حیرە بونە ، لەسەردەمێ کدا دەژین ڕێگاکان تێکچون بەسەر یەکدا شەپۆلی سەر لێشێواوی بە ناوماندا دێت و دەچێت بە زاڵ بونی هەوا و ئارەزو ، عالم و زانا لە گەڵ جاهیل و نەزاندا وەک یەکن و سەریان لێ تێک چوە ، ئەوانەی کە زانان لە ئێمە هەڵ خەڵەتاون بە دونیاو توشی فیتنە بون لە گەڵ ئەو عیلم و زانستەی لایەتی و بانگەشەی بۆ دەکات ، وە جاهیل و نەزانەکان یش عیشق خۆشەویستی دونیا چوەتە ناو دڵیانەوە ، دڵیان پڕ بوە لە فیتنەی زانا و عالم ەکان کە دەستیان گرتوە بە دونیاوە ، ئەو کەسەی بەشی کەمە قەناعەتی نیە ، وە ئەوەشی کە بەشی زۆری هەیە لە ماڵ و سامان تێر نابێت ، هەمومان شیطان دڵەکانمانی مەژغوڵ کردوە بە ترسان لە فەقیری ، پەنای خۆم و تۆ دەگرم بە الله لەوەی کە دڵمان وەعدی ابلیسي قبوڵ بێت کە ترسانە بە فەقیری و هەژاری ، وە واز بهێنێت لە وەعدی رب العالمين کە دابینکردنی رزقی هەمو مرۆڤەکانە ، دەی براکەم : هاوەڵێتی و هاوڕێیەتی هیچ کەسێک مەکە ئیلا ئیماندارێکی بە تەقواو خۆپارێز نەبێ ، بە کار و کردەوەکانی ئامۆژگاریت بکات وە بە ڕاستگۆی قسەکانی ئامۆژگاریت بکات ، ئەگەر هاتو هاوڕێیەتی کەسانی ئیماندار نەکەیت و هاوڕێیەتی غەیری ئەوان بکەیت ئەوا لە دینداریتدا دایم بەرەو سارد بونەوە و کەمبونەوە دەچیت ، خوڕەوشتت ناشرین دەکەن و کارەکانت تێک دەدەن ،ئامان ئاگاداربە سور نەبی لە بەدەستهێنانی دونیا و ڕەغەبەتت بۆی نەبێ ، لە بەر ئەوەی پێداگریت لە سەر دونیا و ویستت بۆی ، قەناعەت و ڕازی بونت بە بەشی الله لێوەردەگیرێتەوە و نای هێڵێت ، ئامان مەیلت نەبێ بۆ هەواو ئارەزوەکانت ، لەبەر ئەوەی لات دەدەن لە حەق و ڕاستی ، ئامان ئاگاداربە کە لای خەڵکی وا پیشان بدەیت کە تۆ کەسێکی لە الله دەترسی بەڵام ناخ و دڵت کەسێکی فاجر و خراپەکار بیت ، ئامان ئاگاداربە شتانێک لە ناخت و دڵت نەشاریتەوە کە ئەگەر ئاشکرای بکەی لە لای خەڵکی ئەوا فضحت بکات و سوکت بکات ، وە ئەگەر ئەو شتانەت تێدا بو وە شاردتەوە ئەوا لە کۆتای تیات دەبات و بە هەلاکت دەبات ، والسلام .
عبداللەی کوڕی ئیمام أحمد رحمهما الله دەفەرموێت :
پرسیارم لە باوکم کرد دەربارەی حەدیثی أبي سعید الخدري لە رسول الله صلى الله عليه وسلم کە فەرمویەتی { لا وضوء لمن لم يذكر اسم الله عليه }
باوکم فەرموی : ئەم حەدیثە ثابت و جێگیر نەبوە لە لای من ، بەڵام پێم خۆشە بسم الله بوترێت لە پێشی دەستنوێژ .
عبدالله دەفەرموێت بە باوکمم وت : کەسێک دەستنوێژ دەشوات تەسمیەی بیر دەچێت بسم الله’ي بیردەچێت ؟
باوکم فەرموی : ئەگەر هاتو لە پێشتردا پەیوەست بو بە بسم الله کردن لە پێش دەستنوێژ ئەو جارە بیری چوبێت ڕەجام وایە هیچی تێدا نەبێت . تێگەشتنی هەندێک لە متأخریني حەنابیلە لە مەتنەکانیان بەم جۆرەیە کەسێک بە عەمدەن تەرکی نەکات و بیری بچێت هیچی لەسەر نیە .
قال أبي عيسى الترمذي في سننه
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " مَا بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ قِبْلَةٌ ". هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ،
وَقَدْ رُوِيَ عَنْ غَيْرِ وَاحِدٍ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " مَا بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ قِبْلَةٌ ". مِنْهُمْ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ، وَعَلِيُّ بْنُ أَبِي طَالِبٍ، وَابْنُ عَبَّاسٍ،
وَقَالَ ابْنُ عُمَرَ : إِذَا جَعَلْتَ الْمَغْرِبَ عَنْ يَمِينِكَ وَالْمَشْرِقَ عَنْ يَسَارِكَ، فَمَا بَيْنَهُمَا قِبْلَةٌ إِذَا اسْتَقْبَلْتَ الْقِبْلَةَ.
وَقَالَ ابْنُ الْمُبَارَكِ : مَا بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ قِبْلَةٌ، هَذَا لِأَهْلِ الْمَشْرِقِ. وَاخْتَارَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ الْمُبَارَكِ التَّيَاسُرَ لِأَهْلِ مَرْوٍ.
قال الأثرم : سألت أحمد بن حنبل عن معنى الحديث فقال : هذا في كل البلدان إلا بمكة عند البيت فإنه إن زال عنه شيئا وإن قل فقد ترك القبلة ثم قال : هذا المشرق وأشار بيده وهذا المغرب وأشار بيده وما بينهما قبلة ، قلت له : فصلاة من صلى بينهما جائزة ؟ قال : نعم ، وينبغي أن يتحرى الوسط .
قال ابن عبد البر : تفسير قول أحمد هذا في كل البلدان يريد أن البلدان كلها لأهلها في قبلتهم مثل ما كانت قبلتهم بالمدينة الجنوب التي يقع لهم فيها الكعبة فيستقبلون جهتها ويتسعون يمينا وشمالا فيها ما بين المشرق والمغرب ، يجعلون المغرب عن أيمانهم والمشرق عن يسارهم ، وكذلك لأهل اليمن من السعة في قبلتهم مثل ما لأهل المدينة ما بين المشرق والمغرب ، إذا توجهوا أيضا قبل القبلة إلا أنهم يجعلون المشرق عن أيمانهم والمغرب عن يسارهم ، وكذلك أهل العراق وخراسان لهم من السعة في استقبال القبلة ما بين الجنوب والشمال مثل ما كان لأهل المدينة فيما بين المشرق والمغرب ، وكذلك ضد العراق على ضد ذلك أيضا ، وإنما تضيق القبلة كل الضيق على أهل المسجد الحرام ، وهي لأهل مكة أوسع قليلا ، ثم هي لأهل الحرم أوسع قليلا ، ثم هي لأهل الآفاق من السعة على حسب ما ذكرنا .
ابن القیم باسی ئیمامەتی پێشەوا أحمد دەکات و دەلێت : أحمد زۆری پێناخۆشبو فەتوا و وتەکانی بنوسرێنەوە الله عز وجل چاکی نیەت و مەبەستی أحمدی دەزانی فەتوا و وتەکانی نوسرانەوە لە سی موجەلەد کتێبدا ، وە الله منەتی کرد بەسەر ئێمەدا بە زۆرینەی نوسراوەکانی أحمد هیچمان لەدەست نەچو لە عیلم و زانستی ئیلا کەمێک نەبێت ، أبو بکري الخلال نصوصەکانی أحمدی کۆکردەوە لە الجامع الکبیر گەیشتە نزیکەی بیست موجەلەد یاخود زیاتر .
أعلام الموقعين
ابن القیم پێی وایە کەمێک لە زانستی پێشەوا أحمدیان لەدەست چوە و دەڵێت کە زۆرینەی فەتوا و وتەکانی أحمدیان بە دەست گەیشتوە لەو سی موجەلەدەی باسی دەکات لە فەتاوای امامي أحمد کە نوسراوەتەوە
لەم عیلم و زانستەی پێشەوا أحمد کە ابن القیم باسی دەکات وتە و فەتوای امامي بەڕێزی تێدایە بە نەصەن متأخیرینی حەنابیلە قسەکانی نەقل دەکەن لە کتێبەکانیان یاخود دەڵێن لە ریوایەتی یەکێک لە هاوەڵان و قوتابێکانی ئاوای فەرموە یاخود الخلال ئاماژەیەکی داوە بە مەزهەب ناگونجێت لە زۆر بابەتی ئاسانی وەک فەزائیل و موستەحەبات کۆمەلێ باس و خواس کە شدید نین وتەی نەقڵ بکەن نەصەن بەڵام لە بابەتێکی وەک عوزر بۆ جاهیل بە خەلقی قورئان کە زۆر قورسە و پەیوەستە بە دیمائی موسڵمانان پەیوەستە بە بابەتی کوفر و ئیمان نابینی کەسێکی نزیک لە امامي أحمد بگێڕێتەوە لێوەی کە پرسیاری ئەم بابەتەی لێکراوە و امامی أحمد فەرمویەتی ئەوکەسەی دەڵێت قورئان مەخلوقە ئەگەر جاهیل و موقەلید بو تەکفیرناکرێت و فێر دەکرێت وە نابینی ابن القیم و تێکڕای متأخرینی حەنابیلە بەم جۆرە ریوایەت بکەن باسێکیدیکە کە دەوترێ لای هەندێ بێ مێشکەوە ئێمە زانستی أحمد مان پێنەگەشتوە ئێمە بێبەش بوین لە زۆرێک لە کتێبەکانی حەنابیلە و لە کاتێکدا سونەی عبدالله و الخلال و حەرب و ئیبانەکانی ابن بطە و الشریعەی الآجري کۆمەڵێک کتێبی دیکە گەیشتوە بە دەستمان ، وە متأخیرینی حەنابیلە نمونەی ابن القیم پێی وایە کەمێک لە زانستی پێشەوا أحمدی لە دەست چوە ئەم إستثنائە بۆ جاهیل ئەصڵێکی هەبێ لە پێشەوا أحمدەوە بۆ نەقڵیان نەکردوە کە تەکفیری داعی کردوە و هی موقەلیدی نەکردوە هەر بۆ پاڵپشتیەک بۆ مەزهەبی خۆیان کە لەسەرین ؟
تێدەگەین ئەم إستثنائە پێشەوا أحمد ئاماژەی پێنەداوە و نەیشی کردوە بەڵکو بە معین تەکفیري ئەو کەسەی کردوە کە دەڵێ قورئان مەخلوقە ئەم أصڵە هەڵناوەشێتەوە بە هیچ شتێک ئیلا مەگەر إستثنائێک هەبێت ئەو کات ئێمەش التزام دەکەین بەو إستثنائە
ئەما کۆمەڵێک بێهۆش بیانەوێ حەنابیلە بدەنەوە بەو خەڵکە بە کۆمەڵێک ویستی ساذج و ساردی خۆیان ئەوا خەیاڵێکە دەبێ هەر بیری لێبکرێتەوە الحمدلله خەڵکانی خاوەن هزر و ژیری ماون بە کۆمەڵێ لەفظی رکیك تێک ناچن
أخمد الله فتنته .
لە باسو خواسی پرسیاری خەڵکی وە قسە کردنیان تێدەگەیت کە ئەو باسو خواسانەی پرسیاری تێدا دەکەن و قسەی لەسەر دەکەن هیچ إتقانی ئەو باسانەیان نەکردوە کە قسەی تێدا دەکەن وە تێنەگەشتونە بە شێوازێک بێت بۆیان ببێت بە نور و یەقین بۆیان و ببێت بە ئەصڵ بۆیان
ھەر کەسێک بەو شێوازەی سەلەف بەیانی زانستیان کردوە لە بابی القرآن كلام الله وغير مخلوق وە ئەو کەسانەی دەڵێن مەخلوقە والعياذ بالله ، ئەگەر بەو شێوازەی سەلەف بەیانیان کردوە و قسەیان لەسەر کردوە إتقانی ئەم بابە بکەین دواجار ھەندێک ئیراداتی ساذج و سارد بە ھیچ شێوازێک ناتوانێ زەرەرمان لێبدات و شەک و گومان و دو دڵیمان بۆ دروست بکات
لەو إستدلال و بەڵگە ھێنانەوانەی بەڵگەی پێ دەھێنرێتەوە لە بابەتی کەسی جاھیل و مەوقیفی پێشەوا أحمد رحمه الله کە تەکفیری جاھیلی نەکردبێ ، وە ئەو نەصانەی دەھێنرێتەوە بە ھیچ شێوازێک دەلیل نین و وە دەلیل بەو شێوازە نیە لە لای ئەھلی سوننە و جەماعە بەڵکو ئەمە ھەموی موغالەطاطە لە جەوانیبی عیلمیدا بە ناوی آثار و بە ناوی عیلمی سەلەف رحمهم الله تعالى ، بەڵکو ئەم بابەتە کۆمەڵێک ئەدیلەی تێدایە کە ئەدیلەکان ثەوابیتن بە ھیچ شێوازێک ھیچ ئیرادێک نایەتە سەریان کە لە مەسئەلەی القرآن كلام الله غير مخلوق ، ومن قال مخلوق فهو كافر وهو جهمي ھیچ خیلافێک دروست ناکات ئەم بابەتانە موسەلەماتە ئەگەر کەسێک وەکو خۆی بە ئەدیلەی شەرعی وەری بگرێت لە ئەقوالی سەلەف رحمهم الله تعالى ئەگەر ئێمە ئەصڵی بابەتەکەمان إتقان نەکرد وە وەرنەگرت بەو شێوازەی لای سەلەف ئاماژەی پێدراوە دواجار دەکەوینە گومان لە ئەو ئیرادانەی کە باس دەکرێت لای کەسانێک کە ماڵ وێران و سەرگەردان بونە
ئایا ئەم نەصانە إستشکالن بۆ سەر کۆمەڵێک دەلیل و نەص ؟
یاخود ئەمانە دەلیلی ئێمەیە بۆ ئەو کەسانەی کە جاھیلن و دەڵێن قورئان مەخلوقە کافرن ؟
نەخێر بەڵکو دەلیلی ئێمە دەلیلی نەقلی ئیجماعە لەسەر ئەو بابەتە بەبێ إستثناء ھەچ کاتێک نەقڵ کرا عمومیات باسکرا وە إستثناء باس نەکرا لە بابەتەکاندا واجبە لە سەرمان ئیلتیزام بکەین بە نەقلی ئەو ئیجماعەوە وە لێی لانەدەین وە ھەوڵ نەدەین إستثناءات خۆمان بە دەستی بھێنین و بە دەستی بخەین ، سبحان الله ئەو کۆمەڵە ڕونکردنەوە بە حساب وە ئەم کۆمەڵە ئیراداتە بوە بە عیلمی سەلەف لە لای خەڵکی ، لە چ کاتێکدا ئەمە عیلم بوە لای خەڵکی لە کاتێکدا کۆمەڵە نەصێکمان ئا بەو شێوازە بۆ بێت نەگەڕێینەوە بۆ ئەصڵەکەی وە بۆ فەصڵەکەی بۆ ئەسڵی واتاکەی وە ئەصڵی موستەدەل بۆی ئا بەو شێوازە و ئیرادە ساذج و ساردانە بێنین بۆ سەر آثار ئەگەر بەو شێوازە بڕۆین تەعامول بکەین ھیچ نەصێک نیە نەتوانین ئا بەم بێ مێشکیە ئا بەم بێ عیلمیە إستشکال نەھێنینە سەری بەڵام ئایا ھەمو إستشکال و ئیرادێک مەقبولە یاخود جێی إیعتیبارە ؟
یاخود دەبێ ھەمو إستشکالێك بە فلتەری عیلم و زانست و زانیاری سەلەفدا تێبپەڕێت ئەو کات إستشکالەکە جواب بدرێتەوە یاخود نا .
أبو وائل رحمه الله دەفەرموێت : زۆرترینی ئەوانەی شوێن دەجال دەکەون ، بریتین لە یەهود ، لە گەڵ منداڵی ئافرەتانی داوێن پیس . « ئەو منداڵانەی کە بە ناشەرعی و زینا لە دایک بون » الفتن لنعيم
کەسی خاوەن هەواو ئارەزو لە دینداریدا لە گەڵ کەسانی مخطئ لە پێکانی صەوابدا وەک یەکن مادامە کەسی مخطئ اغتراری بە نەفسی خۆی هەبێت مخطئ کاتێ مرجوە کە اغتراری بە نەفسی خۆی نەبێت
وەک چۆن خاوەن هەواو و ئەهلی بیدەع وەسفکراون بە کەسی غەرق بو لە ئاودا دەست دەگرێت بە هەمو چڵ و پوشێکەوە تا ئەوەی نەخنکێت و نەجاتی بێت کەسی مخطئ بە هەمان شێوە مادام کەسەکە اغتراری بە نەفسی خۆی هەیە ئەمیش لە پەلەقاژەی خۆیدا بۆ نەفسی پێش و دوای خۆی نازانێت استدلال و استنباطي وا دەکات هیچ کەسێک لە پێش ئەمەوە بیری لێنکەردوەتەوە
نعوذ بالله من الحور بعد الكور .
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago