آثار نساء أهل السنة

Description
ئەم کەناڵە تایبەتە بەو ئامۆژگاری و ئاثارانەی تایبەتە بە ئافرەتانی ئەهلی سونە لە عقیدە و ئەخلاق و ڕەوشت و ئەحکامەکانیان لە شەرعدا .
We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago

1 year, 4 months ago

لەم سەردەمی نامۆیەدا کە زۆر دەگمەنە مزگەوتێك بدۆزیتەوە ئیمامەکەی ئەهلی سونە بێت تا بچیت لەدوایەوە نوێژ بکەیت، بۆ ئەو برا و خوشکانەی کە خێزاندارن یان ئەو برایانەی کە خوشك یان دایکیان هەیە و موسڵمانن دەتوانن لەماڵەکەتاندا جەماعەت بکەن لەگەڵ خێزانەکەتاندا و خۆتان لەو خێرە گەورەی جەماعەت بەهەرەوەر بکەن

أنس کوڕی مالیك دەگێڕێتەوە کە: ملیکة نەنکی رسول اللّٰه ﷺ دەعوەت کرد بۆ خواردنێك کە بۆ ئەوی دروست کردبوو، پێغەمبەریش️ ﷺ لە خواردنەکەی خوارد، پاشان فەرمووی: هەست با پێش نوێژیتان بۆ بکەم. أنس دەڵێت: حەسیرێکمان هەبوو ڕەش ببوو لەبەر زۆر بەکارهێنانی، منیش ئاوم لێبرژاند،️ رسول اللّٰه ﷺ لەپێشەوە وەستا و من و منداڵێکی هەتیوش لە دوایەوە ڕیز بووین، پیرەژنەکەش -نەنکی أنس- لەدوای ئێمەوە وەستا.

(صحیح البخاري ٣٨٠)

هشام دەڵێت:

هاتم بۆلای عروة لەکاتێکدا نوێژی دەکرد وە لەدوایەوە ئافرەتێك هەبوو -نوێژی دەکر بەجەماعەت لەگەڵی- منی وەستاند لەلای ڕاستیەوە و ئافرەتەکەش لەدوایەوە بوو.

(مصنف ابن أبي شیبة ٤٩٥٠)

ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ژن دەتوانێت لەدوای پیاوەکەیەوە بەتەنیا بوەستێت و جەماعەت بکەن دوو بە دوو.

ابن رجب لە شەرحەکەی بۆ صەحیحی البخاري دەڵێت: نازانم خیلاف هەبێت کە جەماعەت پێك دەهێنرێت بە دووان -واتە ئەگەر دوو نەفریش بن جەماعەت دروست دەبێت- ئەگەر لە ئەهلی تەکلیفبن ئەگەر چی مأموم -ئەوەی لەدوای ئیمامەکەوە دەوەستێت- ئافرەتیش بێت.

ئەگەر چەند خوشکێکیش لەماڵێکدا کۆبونەوە دەتوانن جەماعەت بکەن بەو شەرتەی نامەحەرمی لێنەبێت دەنگی ببیستن، وە ئیمامەکەش دەبێت لەناوەڕاستیان بوەستێت لە صەفەکەدا.

1 year, 5 months ago

کۆکراوەی هەر سێ نامیلەکەی پڕ لە ئاثاری سەلەف

- هەڵوێستی سەلەف بەرامبەر ئەهلی بیدەع

- حاڵی سەلەف لەگەڵ قورئان

- دوعا

ان شاءالله خوێنەری بن و بڵاوی بکەنەوە بارك الله فیکم

1 year, 6 months ago

الحَمدُلِلَّهِ الَّذي بِنِعمَتِهِ تَتِمُّ الصَّالِحَات

- پوختەی کتێبی : (أدَب النِّساء) لـ عَبدالمَلِک بن حَبیب المالِکيِّ .

- چەند بابەتێک دەربارەی فیقهی ئافرەتان و خێزانداری لە کتێبی (زَادُ المُسَافِر) لـ غُلام الخَلَّال .

- چەند بابەتێکی جۆراوجۆر دەربارەی ئافرەتان و خێزانداری .

https://workupload.com/file/tkA6fpqjRUd

@afratany_SU

1 year, 8 months ago

(دروستی مووی برۆ کردن و دەمووچاو کردن بەبێ هەڵکەندن)

محمد کوڕی أبي هارون ھەواڵی پێداین كەوا إسحاق کوڕی إبراهيم پێی ڕاگەیاندوون ووتی:
باوكی عبد اللە (ئیمامی أحمد)م بینی لە برۆكانی ئەبڕی بە مقەست .
وە ووتی: أبو حمزة ووتی: نێردراومان نارد بۆلای ئافرەتێك باوكی عبد الله نێوی نا بۆمان، وە پێمان ووت: ئایا حەسەن (حەسەنی بەصرى) لە برۆكانی ئەبڕی؟
ووتی: بەڵێ بینیم لە برۆكانی ئەبڕی .

[الوقوف والترجل للخلال (بابٌ أخذ الحاجبين - ٦٠)]

ووتم: ئیمامی أحمد كە پرسیاری (نامصة ومتنمصة)ی لێ ئەكرێت دەفەرمووێت: ئەوەیە كە موو ھەڵدەكەنێت ئەمما تاشین فە نەخێر، پێی وترا: ئەی چی ئەڵێی سەبارەت بە ھەڵكەندن؟ فەرمووی: ھەڵكەندن جیاوازە لە تاشین، ھەڵكەندن گۆڕینە (گۆڕینی خەلقی اللەیە) جا ڕووخەستی دا بە تاشین .
ھەروەھا كچەكەی حەسەن وەختێ پرسیاری لێ ئەكرێت: ئایا حەسەن لە برۆی ئەبڕی كاتێك درێژبووبایە؟
لە وەڵامدا ئەڵێت: بەڵێ .
(ئەبو بەكری خەلال لە الوقوف والترجل ئاماژەی پێداوە)

بەڵام نمص تایبەت نییە بە برۆ، بەڵكوو ھەموو مووی ڕووخسار ئەگرێتەوە وەكو پێشەوای زمانی عەرەبی خەلیلی فەراھیدی دەڵێت و غەیری ئەویش وەكو ابن زیاد الفراء و زانایانی تری زمانی، وە گەورە فەقێ ابن قُدامەی مقدسی حەنبەلی لە (المغني) ئاماژەی پێداوە كە (نامصة) ئەوەیە مووی ڕووخسار ھەڵئەكەنێت، وە (متنمصة) ئەوەیە كە مووی بۆ ھەڵئەكەندرێت بە فەرمانی خۆی .
جا ئەو چینەی لەعنەتیان لێ كراوە ئەوانەن كە مووی ڕووخسار ھەڵئەكەنن، وە ئەوانەی كە زیاد بۆ ھەڵكەندن بەكاردێن ئەمڕۆ بریتين لە: موكێش، خێت یاخوود تیرە، وە شیلە یاخوود شیرە، یانیش ھەر شتێكی تر كە ببێتە ھۆی ھەڵكەندنی مووی ڕووخسار بە گشتی و برۆ بە تایبەتی وە ئەوانە لەعنەتی پەروەردگار ئەیانگرێتەوە و پەروەردگار لە ڕەحمەتی خۆی بەدووریان دەخات - پەنا بە اللە - ئەمما بڕین و تاشین جیاوازە لە ھەڵكەندن .
وە بزانە كە دانایەكی وەكو تابیعی حەسەنی بەصرى و ئیمامی أحمد - رحمھما اللە - زاناترن بە فەرموودەی رسول اللە ﷺ و ئاثاری ھاوەڵان - رضي الله عنهم - و بە تەقواترن وەك لە ئێمەی كەم زانست و كەم تەقوا .

#منقول

1 year, 8 months ago

تێبینی: ان شاءالله ئیمە سبەی pdf ـەکە بڵاو دەکەینەوە، وە ئیزن نییە بۆ هیچ کەسێك و کتێبخانەیەك چاپی بکات و بیفڕۆشێتەوە، چونکە خۆمان ناردوومانە بۆ چاپ و چاپێکی زۆر جوانمان بۆ کردووە و بەنرخێکی زۆر هەرزان دەفڕۆشرێت بە خوێنەرەکانمان، وە ئیزن بۆ ئەو خوشك و برایانە هەیە کە چاپی بکەن کە لەدەرەوەی وڵاتن و دەستیان ناگاتە ئەم کتێبە یان هەر کەسێك بۆخۆی چاپی بکات و نەیفڕۆشێتەوە وە هەروەها ڕەسمی سەر بەرگەکەشیان بۆ دادەنێین تا خۆیان چاپی بکەن.

وە ان شاءالله بۆ ئەو موسڵمانانەی کتێبەکەیان حیجز کردووە، ان شاءالله ناردوومانەتە چاپ و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت، وە هەرکاتێك تەواو بوو لە چاپ خۆمان نامەیان بۆ دەنێرینەوە، وە ئاگاداریان دەکەینەوە هەرکات بۆمان نقڵ کردن.

وە بۆ ئاسانکاری بۆ ئەوانەی کە بە pdf ـەکە دەیخویننەوە، هەردوو بەرگەکەمان بۆ کردوون بە یەك pdf تا ئاسانتر بێت بۆ خوێندنەوەیان.

لەکۆتایدا: داواکارم لە الله تعالی بیکاتەی مایەی هیدایەت و سوود بۆ بەندەکانی، وە بیکاتە مایەی خەفەت و دڵتەنگی لە دڵی دوژمنەکانیدا، وە داواکارم لە الله تعالی پاداشتی هەموو ئەو موسڵمانانە بداتەوە کە یارمەتی دەرمان بوون لەم کارە خێرەدا بە ڕاستکردنەوەی هەڵەکانمان و پێشنیارەکانیان، وە پاداشتی خێری هەموو ئەو موسڵمانانەش بداتەوە کە بە بەخشینەکانیان یارمەتی دەرمان بوون.

1 year, 10 months ago

شەرمی️ رسول اللّٰه ﷺ و شەرمی کچە عازەب

أبي سعید الخدري رضي الله عنە لە وەسفی️ رسول اللّٰه ـدا ﷺ دەڵێت :

پێغەمبەر️ ﷺ زۆر بە شەرمتر بوو لە کچە عازەب لەناو پەردەکەیدا .

(صحیح البخاري ٣٥٦٢)

بەڕاستی شەرم بۆ پیاو جوانیە، وە بۆ ئافرەت ئەصڵ و مڕوئەت و گەورەیە، جاران کچی عازەب و تازە پێگەیشتوو ڕەمزی شەرم و حەیا بوون لەناو کۆمەڵگادا نمونە بەوان دەهێنرایەوە لە شەرم و حەیادا،

بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ کچی عازەب و تازە پێگەیشتوو بووەتە ڕەمزی بێ شەرمی و بێ حەیایی و بێ ئابڕووی لە ناو کۆمەڵگادا، هەرچی فەسادی و بەرەڵای هەیە زیاتر لەوانەوە دەبیسترێت وەك لەکەسانی تر، نمونە بەوان دەهێنرێتەوە لە بێ شەرمیدا، زۆرینەیان نەك لە قسە و ئەخلاق و ڕەوشتیاندا شەرم و حەیایان نیە، بەڵکوو لە جل و بەرگەکانیشیاندا بێ شەرمترین و بێ حەیا ترین ئافرەتن .

1 year, 11 months ago

عائشة رضي الله عنها :

بە پێغەمبەر️ ️ﷺ دەفەرمووێت : کونیەت بۆ هەموو خێزانەكانت داناوە بێجگە لەمن!
پێغەمبەر️ ﷺ فەرمووی : کەواتە تۆ أم عبد الله ـیت - واتە دایکی عبد الله -.

(سنن ابن ماجە ومسند الإمام أحمد)

کونیە دانان لە سونەتە هەم بۆ پیاو و هەم بۆ ئافرەتیش، وە هیچ کاری بەوەنیە کەسەکە منداڵی هەبێت، وەك لەم فەرموودەدا دایکمان عائشة منداڵی نەبوەو️ رسول اللّٰه ﷺ کونیەی بۆ داناوە بە (أم عبد الله) جا با خوشکانی ئەهلی سونەش ئەگەرچی هاوسەرگیریشیان نەکردبێت لە ئێستاوە کونیە دابنێن بۆ خۆیان تا بەوە بانگ بکرێن و بناسرێن .

1 year, 11 months ago

حبان کوڕی أبي جبلة دەڵێت :

بەڕاستی ئافرەتانی دونیا کاتێك دەخرێنە بەهەشتەوە فەزڵیان دەدرێت بەسەر حور العین ـەکاندا، بەهۆی ئەو کردەوانەی کە لە دونیادا دەیان کرد .

(الزهد لهناد بن السري)

ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئافرەتی موسڵمان کاتێك دەخرێتەوە بەهەشتەوە زۆر جوانتر و باشترە لەو حور العین ــانەی کە لەبەهشتدان .

2 years ago

أبو هريرة رضي الله تعالى عنه دەیفەرمو ؛

دایکی ئیمانداران خاتو عائیشة رضي الله تعالى عنها دە هەزار درهەم یاخود دیناری بەخشی لە کاتێکا جلباب و خیمارەکەی کۆن ببو پینەی پێوە بو ، وە دەیفەرمو خاتو عائشة ؛ هیچ حاجە و پێویستیەکم نیە لە دونیادا لە دوای وەفاتی رسول الله صلى الله عليه وسلم .

القناعة لابن السني

We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago