‏Makwan Karim

Description
(مامۆستای زیندانی کراو)
پســـــپۆر و شارەزا لە مێژوو
نووسەر و رۆژنامەنووسی نێودەوڵەتی |
وەڵامی پرسیاری فیکری و گرینگ دەربارەی ئیسلام وەربگرە لێرە.
یوتوبی فەرمی (ماکوان کەریم)
https://youtube.com/c/MakwanKarim1
Advertising
We recommend to visit

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 1 month, 2 weeks ago

👇❌مافیای پخش اول منابع امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 3 days, 21 hours ago

Last updated 3 months, 3 weeks ago

1 week ago
‏Makwan Karim
1 week ago
**ئاگاداریەک** **بۆ** **سەرجەم** **خوێنەرانی** **کتيبەکانی** “**م**.**ماکوان** …

ئاگاداریەک بۆ سەرجەم خوێنەرانی کتيبەکانیم.ماکوان کەریم

سوپاس بۆ خوای گەورە بەهۆی زۆری خوێنەر و داوا کردنیان بۆ کتێبەکانی ماموستا…

لە ئێستایا کتێبی”مەمەلەکەتی عیشق” نەماوە و بەردەست نیە

هەر کاتێک کە چاپی تازەی بۆ کرا و گەیشتەوە دەستمان بە پۆستێك ئاگادارتان ئەکەینەوە ان شاء الله

ستافی م.ماکوان کەریم

#ماکوان_کەریم #مەملەکەتی_عیشق

1 week, 1 day ago
‏Makwan Karim
2 months, 1 week ago

ئایا کەی ڕۆژووی ڕەمەزان فەرز کرا?!

3 months ago
3 months ago

خوشک و برایانی بەڕێز سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت...
بەڕێزان دوێنێ بەسەردان لای ماکوان بووم، الحمد اللە وەزعی زۆر باشە، ڕێزو سڵاوی هەبوو بۆ هەمووتان و داوای دوعای خێری هەبوو.
کاتێك پێکەوە بووین باسی کتێبەکان و پرۆژەی داهاتووی بۆ کردم، پێم خۆش بوو بۆ ئێوەی ئازیزی باس بکەم و مژدەی ئەوەتان بدەمێ کەوا چەندین بەرهەمی پڕ زانیاری و ناوازە بە ڕێگاوەن، پشتیوان بە خوای گەورە.
سەرەتا سوپاس بۆ خوا کتێبی مەملەکەتی ئەستێرە کە دوو بەرگە تایپی تەواو بووە لە ئێستا پێداچونەوەی بۆ دەکرێت و ئامادە دەکرێت بۆ چاپ، ئەم کتێبە باس لە ژیانی هاوەڵانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەکات، نەک بەو شێوازە تەقلیدیەی کە تا ئێستا نوسراوە و خوێندومانەتەوە، بەڵکو بەراوردێکە لەنێوان چەندین کەسایەتی ناودار و ژیانی ئەم سەردەمەدا و شێوازی کارکردن و خەباتیان بۆ گەیاندن و بڵاوکردنەوەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و چۆن و چییان کرد تا ببنە ئەستێرە لە ئاسمانی ئیسلامەتیدا، هەروەها فێرمان دەکات چۆن ئێمەش کار بکەین تا یەکێک بین لەو ئەستێرانە.
کتێبی مەملەکەتی عیشق بەرگی دووەمی تەواو بووە و پۆستی کردووە پشتیوان بە خوا ئەویش هەفتەی داهاتوو دەگات بە دەستم و تایپ و ئامادەکردنی دەست پێدەکەم، ان شاءاللە.

ئەوەی جێگای سەرنج بوو لای من و پێم خۆشە وەک مژدەیەک بیدەم بە ئێوەی بەڕێز پڕۆژەی نوێیە کە دەستی کردووە بە نووسینی کتێبی مەملەکەتی پێغەمبەران علیهم السلام کە بەتەما بوو لە شەش بەرگدا بینووسێت، بەڵام لەدوای ئەوەی باسمان کرد پێکەوە وتی هەوڵ ئەیەم لە چوار بەرگ دا کۆتایی پێ بهێنم، چونکە باری دارایی خەڵک ئەزانم باش نییەو خەمی گیرفانی خوێنەرانمە.
جا ئەم کتێبە ناوازەیە باسی دروست بوونی پێغەمبەران و بوون بە پێغەمبەر بوونیان دەکات، نەک بەو شێوازە تەقلیدیەی کە وەک چیرۆکی بەر ئاگردان بۆمان گێڕدراوەتەوە، بەڵکو خوێندنەوەیەکی واقعی و دیدێکی نوێ و زۆر جیاوازە لەهەموو ئەو کتێبانەی کە تا ئێستا لەسەر ژیانی پێغەمبەران علیهم السلام نووسراون.
کتێبەکەش چەندین بەش لەخۆ دەگرێت کە من ئەڵێم چەندین زانست لەخۆ دەگرێت لە بریتین لە:
زانستی کۆمەڵناسی، مرۆڤناسی، کۆمەڵگەناسی، زمانناسی، شارستانیەت ناسی و جیاکردنەوەی کەسایەتی پێغەمبەران لە واقیعی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیاندا.
باسێکی واقعییە لە ژیانی پێغەمبەران بە دید و تێڕوانینێکی قورئانیانەی پوخت و دوور لە هەموو خورافیات و مێتالۆژیا لە پێشتر وەك چیرۆک نوسراوە و بۆمان گێڕدراوەتەوە.
هەروەها ماکوان وەک کاری هەمیشەیی کە باس و لێکۆڵینەوەی نوێ دەخاتە ڕوو ئەمجارەش لەم کتێبەدا چەندین نهێنی باس دەکات کە تائێستا باس نەکراون لە ژیانی پێغەمبەران دا.
هەردوو کتێبی مەملەکەتی ئەستێرە کە پێك هاتووە لە دوو بەرگ و مەملەکەتی عیشق بەرگی دووەم لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب بەردەست دەبن، پشتیوان بە خوای گەورە.
هەروەها باسی ئەوەشی کرد ماکوان کەوا داوا لە خوێنەرانی بەڕێز بکەم کە ئایا پێیان باشە مەملەکەتی پێغەمبەران وەك مەملەکەتی نوور هەر چوار بەشەکەی بە جارێك چاپ بکرێت، یاخوود وەکو مەملەکەتی شەیتان بەرگ بەرگ چاپ بکرێت، ئەمەش وەك لەسەرەوە ئاماژەم پێدا تەنها لەبەرخاتری باری دارایی خوێنەر بەو شێوەیە دەبێت.
چاوەڕێی وەڵامی ئێوەی ئازیز دەکەم تا بیگەیەنمەوە بە ماکوان.

باران ئاریایی
١٧/ شوبات/٢٠٢٤

4 months, 1 week ago

وەڵامی ماموستا ماکوان کەریم بۆ ئەو مو-لحیدەی کە وتی پێغەمبەری کوردم😄‼️

4 months, 1 week ago
***🔶*** **ئەمە شارستانیەتی ئیسلامیە..!**

🔶 ئەمە شارستانیەتی ئیسلامیە..!

"شایەنی باسە لە سەردەمی سەڵاحەدیندا تەنانەت پێش ئەویش نەنگی بووە باسی تورک و کورد و عەرەب بکرێ ، چونکە لای خەڵکی مرۆڤایەتی و ناسینی گەل تەنها لەسەر بنچینەی دینداری بووە ،  لە هیچ زێد و مەڵبەندێکی مسوڵماناندا شوێنی سنوور نەبووە تاوەکو داوای پەنابەری لێبکرێ ، پارەی هەموو ووڵاتانی ئیسلامی و سەڵتەنەکانی ئیسلامی لەلای یەکتر بەکارهاتووە ، لە هیچ جێگەیەکدا ئوتێل نەبووە جگە لە کاروانسەرا ، کاروانسەراش بەخۆڕایی خەڵک تێیدا خەوتووە ، تەنها پارەیان لە ئالیک و ئاڵف و خۆراکی ئاژەڵەکان و خواردنی مرۆڤەکان وەرگرتووو ، باقی جێگەکانی تر ئەبوایە دەوڵەتی ئیسلامی بۆ خەڵکی دابین بکردایە ، ئەمە شارستانیەتی ئیسلامیە"ناوی کتێب : ئەزمونێک لە گۆڕانکاری مێژووی گەلان
نووسەر : ماکوان کەریم
لاپەڕە : ٤٦٨

#سامی_ئەیوبی

4 months, 1 week ago

کێ لە کاری ئیدیتی ڤیدیۆ شارەزایە بۆ ڤیدیۆکانی م.ماکوان کەریم ، بۆ خێرێکی نەبڕاوە...،گەر ئەزانی و کاتت ھەیە نمونەکەی لە کۆمێنت دابنێن خۆم نامەتان بۆدەنێرم ...

4 months, 2 weeks ago

ئەم ئێوارەیە هەندێك هاوڕێ و دۆستی ئازیز ئەمەیان بۆ ناردم کە گوایە هەواڵی ئازاد بوونی ماکوان بڵاوکراوەتەوە لە هەندێك پەیج، هەرچەندە من نزیکی چوار ساڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دوور کەوتومەتەوە بەهۆکاری سەرقاڵ بوون بە کاروباری ژیان و منداڵەکانمەوە، بەڵام جار جار دۆستان و ئازیزان هەواڵەکانم پێ ڕادەگەیەنن و لەڕێگای ئەکاونتەکەی ماکوانیشەوە سەیریان دەکەم.
نازانم کامەی ڕاست بکەمەوە لەم پۆستەی کە کراوە، چونکە لەیەکەم پیتەوە تا کۆتایی هەمووی درۆیە و قسەی بێ بنەمایە.
سەرەتا ماکوان هەشت ساڵ حوکم نەدراوە، بەڵکو نۆ ساڵ حوکم دراوە، شەش مانگ جارێک ئیزن نادرێت بۆ بینینی من، بەڵکو بەپێی بڕیاری دادوەر لە نەرویج ماکوان دەتوانێت شەش هەفتە جارێک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە دەرەوەی زیندان بێت، کە هەرجارەو ماوەکەی کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر زیاد دەکات تا ئەوکاتەی بتوانێت ٢٤ کاتژمێر و زیاتریش لەدەرەوەی زیندان بێت، لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ یەکەم ئیجازەی پێدرا کەوا بێتەوە ماڵەوە، هەروەها من و منداڵەکان هەفتانە سەردانی دەکەین و ڕۆژانەش بەتەلەفۆن قسە دەکەین. لە ئێستاشدا هەم لە نەرویج وە هەم لە ئیتاڵیا ماکوان محامی هەیە و هەموویان کار لەسەر ئەوە دەکەن کەوا حوکمەکەی ماکوان کەمبکرێتەوە لە نۆ ساڵەوە بۆ شەش ساڵ، خۆ ئەگەر سەرکەوتن بەدەست بهێنین لەم هەوڵەدا پشتیوان بەخوا ماکوان زۆری نامێنێت بۆ ئازاد بوون.
ئەوەی کە دەڵێن ڤیدیۆکانی خۆیی کراوەتە بەڵگەو حوکمی لەسەر دراوە، درۆیەکی چاوزەق زیاتر هیچ نییە، چونکە تا ئەم دەقەیەش نە دادگای نەرویج نە دادگای ئیتاڵیاش کە حوکمەکەی داوە هیچ بەڵگەیەکیان لەسەری نییەو هیچی لەسەر ئیسپات نەبووە، بەڵکو لەوڵاتی مافی مرۆڤ و ئەوروپای دیموکراتی تەنها بە پێمان وایە و گریمانە حوکم دراوە، ئەگەر بەڵگەی لەسەر هەبوایە و ڤیدۆکانی بەڵگە بوونایە وەك نووسراوەکەی ئێوە ئەوا حکومەت و دادگای نەرویج ئەولاتر بوو ماکوانی دادگایی بکردایە و حوکمی بدایە، چونکە ماکوان ماوەی ٢٥ ساڵە لەوڵاتی نەرویج دەژی و خاوەنی ڕەگەزنامەی نەرویجییە، ئێستا تەنها بەپێی قسەی ئیتاڵیا ماکوانیان لە زیندان ڕاگرتووە و بەپێی ئەو پەییماننامەی کە لە نێوان وڵاتی نەرویج و یەکێتی ئەوروپادا هەیە کە هاوڵاتی هەر وڵاتێکی ئەوروپی لە وڵاتێکی تری ئەوروپی حوکم درا ئەوا لەوڵاتی خۆی حوکمەکەی تاەواو دەکات.
لە درێژەی هەواڵەکەتاندا نووسیوتانە کە دوای حوکمەکەی دیپۆرتی عێراق بکرێتەوە، ئەمەشیان زۆر زۆر دوورە لە ڕاستییەوە، چونکە تا ئێستاش حکومەتی نەرویجی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە جنسیەکەی پارێزراوە و بەهیچ جۆرێک هاوڵاتی بوونی لەدەست نادات، ئەگەر بڕیار وابوایە ئەوا لەسەرەتاوە نەرویج ئەو هەموو هەولەی نەئەدا ماکوان لە ئیتاڵیاوە بگەڕێنێتەوە نەرویج. بۆیە ئەوانەی پێیان خۆشە ئەو ڕووداوە ڕووبدات و ئەم درۆ و دەلەسانە بڵاو دەکەنەوە، با باش بزانن ئەو ئارەزووەتان دەبەنە ژێرگڵ پشتیوان بەخوا، چونکە ماکوان لەسەرەتایی مانگی دوانزە ئیجازەیەکی تری وەرگرتوو چووە دائیرەی جەوازات و پاسپۆرت و کارتی نیشتیمانیشی بۆ تازە کرایەوە، دەی ئەگەر دیپۆرت بکرایەتەوە چۆن پاسپۆرتیان بۆ تازە دەکردەوە.
بۆیە داوا لە هاوڕێ و دۆستان و ئازیزان دەکەم، بەهیچ جۆرێک باوەڕ بە هەواڵی ئەم پەیجە لابەلایانە مەکەن، چونکە هەموویان بۆ قەرەباڵغ بوون و کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت ئەم جۆرە پۆستانە دەکەن، هەرکات هەواڵێک هەبوو دەربارەی ماکوان و ماوەی زیندانی کردنەکەی تاکە سەرچاوە منم (باران ئاریایی) کە هەواڵی ڕاستی لێ وەربگیرێت و لە ئەکاونت و پەیجەکانی ماکوان بڵاوی دەکەینەوە. لەگەڵ دنیایەك سوپاس بۆ دڵسۆزی و نزا خێرەکانتان.
باران ئاریایی
٠٣/٠١/٢٠٢٤
فرێدریکستاد/نەرویج

We recommend to visit

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 1 month, 2 weeks ago

👇❌مافیای پخش اول منابع امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 3 days, 21 hours ago

Last updated 3 months, 3 weeks ago