?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 6 months, 2 weeks ago
Last updated 1 month, 4 weeks ago
❌هەر کاتێک دەمی مولحید دەکەیتەوە و لەبارەی مسوڵمانبوونی خەڵکەوە قسەیان لەگەڵ ئەکەیت باسی ئەوە ئەکەن کە خەڵکی بەزەبری شمشێر مسوڵمان بوون ئەگینا دەکوژران..!*👈*دواتریش فەرموودەیەکی پێغەمبەری خوا -صلى الله عليه وسلم- دەهیێننەوە لەوبارەیەوە*✅*لەم ڤۆیسەدا گوێگری مامۆستا ماکوان بن بۆ وەڵامدانەوەی ئەو گومانە
“مەملەکەتی من و تۆ بۆت ڕوون دەکاتەوە کەوا عەقیدە چییەو لە بنەڕەتدا لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە.
جیاوازیەکانی نێوان ئەشعەری، ماتوریدی، سەلەفی، جەهمی، مورجیئە، موجەسیمە، موعەطیلە و موعتەزیلە...هتد و زیاتر لەمانەت پێ ئەناسێنێت.
مەملەکەتی من و تۆ پێت دەڵێت عەقیدەی ئەسڵی سونە و جەماعەت کامەیە، پێت دەڵێت بەڵگەو دەلیلەکانیان چین و زاناکانیان کێن.
سەرەڕای ئەوەی ئەم کتێبە بەشێوازێک نوسراوە کە بۆ مامۆستای زانکۆ و قوتابییەک و کەسێکی ئاستی نزمی خوێندەواری ببێت و لێی تێ بگات.
کتێبە بۆ ئێستای تاکی کورد زۆر گرنگە بەتایبەت بۆ گەنجان وەک هەڵمژینی هەواو ئاوو خواردن گرنگە و پێداویستی ژیانە.
لەم کتێبەدا عەقیدەی ئیسلامی بەشێوەیەکی نوێکاری نوسراوە کە بەشەکان و بەندەکانی بە پاکێج ناوناوە، لەناو پاکێجەکانیشدا چەندین لقی لێدەبێتەوە.
بەشە سەرەکییەکانی ناسینی خوایە، سیفات و ناوە بەرز و پیرۆزەکانیەتی، باسی عەرشە، باسی کورسییە، باسی دروست کردنی مەخوقاتی خوای موتەعالە.
پاکێجی دوای ئەو ئیمان و ئیسلامە لە شێوەی عیلمی کەلام، بەڵام بە ئوسلوبێکی سەلەفی مەشرەب باسی بەڵگەو حیکمەت و بەشەکانی ئیسلام و ئیمان دەکات.
پاکێجی سێیەم باسی قەزاوقەدەر و خود دەکات، بەشەکان زۆر ناوازەن لەناو عەقیدەی ئیسلامیدا و هاوشێوەی نەنوسراوە، جیاوازی دەکات لە نێوان فەلسەفەو عەقیدەدا.
پێت دەڵێت جیاوازی نێوانیان چییە.
هەروەها پاکێجەکانی تر بریتین لە مردن و ژیان، بەهەشت و جەهەنەم، وەلی ئەمرو جیهاد، پێناسەی ئیمان، ناونانی ئیمان. لەهەمووی گرنگتر باسەکانی بینینی خوای پەروەدگارە.
ئەم باسانە و چەندین پاکێجی تر لە مەملەکەتی من و تۆدا دەخوێنینەوە، کە بەشێواز و مێتۆدێک نوسراوە تا ئێستا هیچ نوسەرێک لەناو کورددا بەو شێوازە نەینوسیووە لەباسەکانی عەقیدەدا.
لەکاتی خوێندنەوەی ئەم کتێبەدا خوێنەر وا هەست دەکات ڕاستەوخۆ لەگەڵ م.ماکوان قسە دەکات و پرسیار دەکات و وەڵام وەردەگرێت.”
چاپی نوێی ئەم کتێبە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب بەردەست ئەبێت پشتیوان بە خوا
نرخی سەر بەرگ: 8,000
نرخی لە پێشانگا: 6,000
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 6 months, 2 weeks ago
Last updated 1 month, 4 weeks ago