قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago
من و خەسوم
کاتێک ھاوسەرەکەم دەبینم چـــەندجار بە
دایکی دەڵێت(قوربانتبم)...
کاتێک ھاوسەرەکەم دەبینم دەستی دایکی ماچ دەکات...
کاتێک دەبینم ھاوسەرەکەم لە خەمی تەندروستی دایکیدایە...
کاتێک دەبینم ھاوسەرەکەم لەخەمی پێداویستیەکانی دایکیدایە...
ئیتر دڵم(ئیسراحەت) دەکات و ھێندەی تر ھاوسەرەکەمم خۆشدەوێ.
چونکە دەبینم ھاوسەرەکەم بەوەفایە بۆ ئەو ئافرەتەی کەئێستا پێویستی بە ھاوکاری ئەو نیە
بەڵام پێشتر ھەموو ژیانی بووە...
بۆیە تێدەگەم کە بۆ منیش بەوەفا دەبێت گەر پێویستیشی پێم نەبێت....
گەر ببینم ھاوسەرم بێ وەفایە بۆ خەسوم، بە دڵنیاییەوە گومان لەو خۆشەویستیەی ئێستای دەکەم..
من و دایکی ھاوسەرم وەک یەکین و کەسێک ھاوبەشە لە نێوانمان بۆ خۆشەویستی..
بەڵام جۆری خۆشەویستیەکانمان جیاوازە و لە ھیچ ڕویەکەوە لەیەک ناچێت..
من وەک ھاوسەر خۆشمدەوێت و ئەویش وەک دایک خۆشی دەوێت...
ئەگەرچی ھەردوکی خۆشەویستیە بەڵام ھیچ لەیەک ناچن..
کەواتە ئێمە ڕکابەر(منافس) نین..
ئێمە ھاوبەشین لە خۆشەویستی ھەمان کەس...
ئێمە بەرامبەر نین ..
بەڵکو ھاوشانین لە ژیان...
دایکی ھاوسەرەکانتان خۆش بوێت و ڕێزیان بگرن
چونکە ئێوەش دەبنە دایکی ھاوسەر...
حەز بکە خەسوت خۆشەویستبێت
وەک چۆن حەزدەکەیت دایکت خۆشەویست بێت...
ئەگەر دایکی ھاوسەرت خەمی لەدەست دانی خۆشەویستی کوڕەکەی بوو، تکایە بە ئیرەیی(غیرە) لێی تێمەگە، بەڵکو بە ژیری خۆت ھاوکاریبە تا ئەو ھەستەی بگۆڕێت بۆ ئارامی.
خەسوەکانمان دایکمان نین
بەڵکو دایکی ئازیزێکمانە و بەخێوکردنی ئەو ئازیزەمان ماندوی کردون، با ڕێزیان بگرین..
گەر خەسوت ماوە ئێستا قسەی لەگەڵ بکە..
گەر وەفاتیشی کردوە دوعای خێروًخؤشي ئةو دنياي بۆبکە..
لەھەردوو باردا تۆ سود دەکەیت.
لە ئیبراهیمی کوڕی ئەدهەمییان پرسی:
گۆشت گران بووە، چی بکەین؟
ئەویش فەرمووی: هەرزانی ئەکەین!
وتییان: چۆن؟
فەرمووی: نەئەیکڕین و نە ئەیخۆین!
زۆر جار ئیمەی مرۆڤ خۆمان هۆکاری نارەحەتییەکەین نەك دەوروبەر، یاخوود ئەگەر دەوروبەریش بێت دەتوانین گەورەترین گۆرانکاری بکەین.
کابرایەک کچێک هیندی خزمەتکار ئەگرێ بۆ کاری ماڵ، ئەیەوێ تۆزێ ژنەکەی تووڕە بکا ئەڵێ :
ئاگات لێیە بۆ هەر کوێ ئەچم ئەم کچە بە دواما دێ ؟
ژنەکەی ئەڵێ :
ئاخر هیندیەکان مانگا دەپەرستن ..
??
کابرایەک دووکانی وشکەباری ئەبێ و ژن زۆر بێزاری ئەکەن
ڕۆژێک ژنێک دێ ئەڵێ :
برنجی کوردی هەیە..؟
کابراش ئەڵێ : هەیە
ژنە ئەڵێ : چۆن بزانم کوردییە ..؟
کابراش تووڕە ئەبێ ئەڵێ :
بەیانی دووکانم کردەوە سروودی ئەی ڕەقیبی ئەوت .. ?
ئەگێڕنەوە یەکێک لە واعیزە عاریفەکان زۆر گوتەکانی بەدڵەوە دەنووسان..
ئەمەش وای کردبوو کۆڕی زیکر و وەعزی پڕبێت و کوورەی نەفس سووتاندنی کەسی دیکە نەگرێت،..
جارێک درەنگ دەڕوات بۆ مەجلیسی وەعز یەکێک لە خەڵکەکە ئەڵێت:- ڕەحمەتی خوا لەو کەسەی تەنیا هەنگاوێک ئەڕواتە پێشەوە تاجێی خەڵکەکەی دیکەش ببێتەوە،..
ئیدی واعیزەکە ئەو ڕۆژر وەعز ناکات و ئەگەڕێتەوە..
بانگی ئەکەن:- مامۆستا !
ئەدی دەرسی ئەمڕۆمان! ئەویش ئەفەرمووێ:-
ئەوە وەعزبوو ئەو پیاوە کردی هەر کەس لە ئاستی خۆی تەنیا هەنگاوێک بڕواتە پێش بەسە،..
هەنگاوێکە و تەواو !
ئیدی ئەگەر بیشیخەنە ئاگر ناگەڕێتەوە بۆ کوفر جیاوازی نێوان کوفر و ئیمان تەنیا هەنگاوێکە!
مەرج نییە مرۆڤ بۆ ئەوەی ئیمانداربێ بزانێ پێناسەی ئیمان بکات بەڵکو هێندەی بەسە کە ئیمانی هێنابێت .. ئیتر ئامادەی سووتانی ڕێگەی عەشق بووبێت .!
??????????
واعیز : مامۆستا
وەعز : وانە
عاریف : خوێندکار
عومەری كوڕی عەبدولعەزیزی خەلیفەی ڕاشیدی ، نامەی بۆ والیەكی نارد و ئەوەندەی نوسی :
لە دەسەڵاتداریدا لە خوا بترسە لەوەی ئەو شەوەی دەخەوی، بەیانیەكەی لە قیامەتدا بی.!
والی خۆی گەیاندە لای عومەری خەلیفە، خەلیفە پێی وت: چیە ڕەنگت گۆڕاوە؟!
والی وتی: ئەو نامەیەت دڵی منی تواندەوە، سوێند بەخوا ئیتر هیچ بەرپرسیارێتیەك هەڵناگرم.
مانگایەک لەناخی هەموومان هەیە .!!
حەکیمێک لەگەڵ خوێندکارەکانی دەڕوات بەرەو لادێیەک، دەبینێت خاکێکی زۆر بەپیتە بەڵام خەڵکەکەی هەژارن، بە خاوەن لادێی وت چ کارەن، بۆچی وان؟ وتی: هیچ کار ناکەین، ئێمە مانگایەکمان هەیە و ڕۆژێک شیرەکەی دەخۆین، ڕۆژەکەی تر شیرەکەی دەبەینە شار دەیفرۆشین و پێداویستی ڕۆژانەی پێ دەکڕین ...
لەکاتی چوونەوە، حەکیمەکە داوای لە قوتابییەکی کرد سەری مانگاکە ببڕێت، خوێندکارەکە زۆری پێناخۆش بوو، پێی گوناهــ بوو، چونکە ژیانی ئەم خەڵکە لەسەر ئەمەیە، بەڵام حەکیمەکە پێداگیری کرد و پێی دا بەکوشت ....
قوتابییەکە دوای چەندین ماوە هەر بیری لای خەڵکەکە بوو، دەبێت چیان بەسەر هاتبێ دوای نەمانی ئەو مانگایە.
جارێک ڕۆیشتە سەردانی خەڵکی لادێکەو بینی شتەکان گۆڕاون و بەرەوپێشچوون، بەیەکێکی وت کوا خاوەن مانگاکە ... وتی: خۆمم !!!
قوتابییەکە گوتی ئاخر ئێوە زۆر هەژاربوون، چۆن واتان لێهات ...
کابرا وتی: مانگاکەمان مرد و دوای ئەو ناچاربووین دەستمان کرد بە کشتووکاڵ بۆ بژێوی ژیان، بەمەش ڕزقمان فراوان بوو، گەیشتینە ئەمەی ئێستا ...
ئازیزم، هەر یەکێک لەئێمە مانگایەک لەناخی هەیە و بەکەمێک شت قەناعەتت پێ دێنێ، ناهێڵێ هەنگاو بنێیت ...
مانگای ناخت بدۆزەوە و بیکوژە، بۆ ئەوەی شتە گەورەکان بەرەو ڕووت بکرێنەوە و خۆت بەشتە بچووکەکان گرێ نەدەی ...!!
ملیاردێرێك دەڵێت:
چەندین قۆناغم بڕیوە لەژیانم بۆ گەڕان بەدوای دڵخۆشی، سەرەتا شتم دەکڕی پاشان گران بەها ودەگمەنەکەی ودوای ئەمە کۆمپانیاکان، هیچ خۆشی بەدڵمدا نەهات تاهاوڕێیەك وتی وەرە کورسی بەسەر پەککەوتووان دابەشبکەین، منیش وامکرد بەڵام کاتێ دەڕۆیشتین یەکێك لەپەککەوتووان توند لاقێکمی گرت منیش ویستم بەنەرمی دەستی شلبکەم تابەرمبدا بەڵام هەربەرینەدام خۆم لیی نزیك کردەوە وتم چیترت دەوێت؟
وتی تەنیا دەمویست شێوەت ببینم تا لەڕۆژی دوایی بتناسمەوە وبەخودام بڵێم ئەمەبوو یارمەتیدام ودڵی شاد کردم.
ملیاردێرەکە وتی ئا ئەم ساتە خۆشترین ساتەکانی ژیانم بوو ..!!
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago