ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

Description
ئێرە کاناڵی فەرمیی پێوەندی، ڕاگەیاندن، بانگەوازی و چالاکییەکانی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشارە.

🆔: @Jinge_Piransar
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago

1 month, 1 week ago

هەڵمەتی چاندن و ناشتنی چەندین نەمام و دنکی بەڕوو و گوێز، لە بەرزایییەکانی دەوروپشتی بەنداوی سێڵوێ لەلایەن دوو هاوشاریی ژینگەپارێز بە مەبەستی ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ژینگەی وڵات و بەجێگەیاندنی ئەرکی ئەخلاقی و نیشتمانی.
جێگەی دڵخۆشییە کە بیر و هزری نیشتماندۆستی لە ڕێچکە و ڕێبازی ژینگەپارێزی خۆی دیتۆتەوە و هاووڵاتییان بە شێوەی خۆڕسکانە و بەدوور لە چاوەڕوانیی ماددی ئەرکی ئاوەدانکردنەوە، ڕازاندنەوە و پاراستنی وڵات دەگرنە ئەستۆ. ئێمەش سەربەرزین بە هەبوونی کەسانی وەها دڵسۆز و ماندوونەناس.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی

@jinge_piranshar_ngo
🌱🌾🌺 ئینستاگڕام ،  تێلێگڕام

3 months ago

ڕاپۆرتی چالاکیی زاگرۆسانەی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

لە درێژەی کار و چالاکییە هەمیشەیییەکانی ڕێکخراوە و لە چوارچێوەی بەرنامەی زاگرۆسانەدا،  هەڵمەتی چەقاندنی دەیان نەمامی ئاڵوباڵو و توو لە ناو و دەرەوەی مەیدانی تۆپێنەی «شیناوێ» بەڕێوە چوو.
لەو هەڵمەتەدا کە بە بەشداریی بەرچاوی ژینگەپارێزان و بەتایبەت منداڵان و مێرمنداڵان بەڕێوە چوو، هاوکات دەگەڵ چەقاندنی نەمامەکان کە زۆربەیان بە دەستی منداڵان نرانە ناو قووڵکەکان، زانیاری و ئامۆژگاریی ژینگەیی درا بە نەوەی داهاتوو کە سەرنجی ئەوانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
لێرەوە پێویستە وێڕای سپاس و پێزانینمان بۆ بەشدارانی ئەو هەڵمەتە و ماندوونەبوونی لە هەموو ڕێکخراوە و گرووپە شاخەوانی و مەدەنییەکانی کوردستان کە لە ماوەی ڕابردوودا لە چوارچێوەی چالاکییەکانی زاگرۆسانەدا تێ کۆشاون، داوا لە هاونیشتمانییانی هێژا دەکەین وێڕای پارێزگاری لە ژینگەی وڵات، بۆ پەرپێدانی بیر و هزری ژینگەپارێزی تێ بکۆشن.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
سەرماوەزی ۲٧۲۴ی کوردی
@jinge_piranshar_ngo
🌱🌾🌺 ئینستاگڕام ،  تێلێگڕام

3 months, 2 weeks ago
[‍](https://attach.fahares.com/mPu9AHG7F+h/kf4MeERBbg==) ڕاپۆرتی چالاکیی زاگرۆسانەی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی …

ڕاپۆرتی چالاکیی زاگرۆسانەی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار!

لە درێژەی هەڵمەتە ژینگەیییەکان و لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی زاگرۆسانە، ڕێکەوتی ۹ی سەرماوەز، ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، بە هاوکاریی ئەندامان و بەشداریی کۆمەڵێک لە دانیشتووانی نیشتماندۆستی ئاواییی "زەنگیاوێ"، نزیکەی ٨٠ نەمامی گوێز لە دەوروپشتی ئەو ئاوایییە چەقاند.

جێگەی ئاماژەیە کە #زاگرۆسانە کۆمەڵێک چالاکیی نەمامچەقاندن لەخۆ دەگرێ کە لەلایەن ڕێکخراوە ژینگەیییەکان، یانە شاخەوانی و هەروەها کەس و لایەنی وڵاتپارێز و ژینگەدۆست بەڕێوە دەچێ.
ئامانجی سەرەکی لەو چالاکییە گشتگیرەی ڕۆژهەڵات، پاراستنی دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچە شاخاوی و دارستانەکانە کە لە ڕێگەی چەقاندنی نەمام و ئاگادارکردنەوە و وەبیرهێنانەوەی ئەرک و بەرپرسیارەتییەکانی هاووڵاتیانە بۆ خزمەتکردن و پاراستنی ژینگەی نیشتمان.
لێرەوە وێڕای ئەوپەڕی سپاس و پێزانینمان بۆ بەشداربووانی ئەو هەڵمەتە، بەتایبەت دانیشتووانی بەڕێز و ژینگەدۆستی ئاواییی "زەنگیاوێ" ماندوونەبوونی لە گشت ژینگەپارێزان و وڵاتپارێزانی بەشدار لە هەڵمەتی گەورەی زاگرۆسانە دەکەین لە هەموو ناوچەکانی کوردستان.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
١١ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی

@jinge_piranshar_ngo
??? ئینستاگڕام ،  تێلێگڕام

3 months, 3 weeks ago
[‍](http://axnegar.fahares.com/axnegar/dca2818f3ca2ba332abb92d6a60cb816AgACAgQAAxkBCMCx0mc8ddljN8H2bHgn1XjSn5Hn1Yk7AALPyjEbN3jpUdvjYCNnfGNTAQADAgADeQADNgQ.jpg) ‍ هاونیشتمانیانی هێژا!

‍ هاونیشتمانیانی هێژا!
ئەویندارانی ژینگە و ژیان!

هەروا کە ئاگادارن بە پێی نەریتی ساڵانی پێشوو پاش پەڵەی پاییز، چالاکی چاندنی دنکەکانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی زاگرۆسی نیشتمان لە تەواوی ناوچەکانی زاگرۆس بە ناوی بەرنامەی "زاگرۆسانە" لە لایەن ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکان، گرووپە شاخەوانییەکان، چالاکوانانی مەدەنی و ...  بەڕێوە دەچێت.
چالاکی زاگرۆسانە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە دۆخی مەترسیدار و هەستیاری ژینگەی زاگرۆس بەگشتی کە سووتان، داگیرکردن، قەڵاچۆ و بنەبڕکردنی دارستانەکان، نەخۆشی جۆراوجۆری دارستانەکانی زاگرۆس و دەستێوەردان‌گەلی وەکوو دروست کردنی بەنداو، کارگەگەلی بەردشکێن لە دڵی دارستان و لەوەڕگە و کانیاوەکان و دەیان کاری هاوچەشن و کاولکارانە، بەداخەوە زاگرۆسی خستۆتە هەڵدێری تیاچوون و فەوتان.
بۆیە هەڵمەتی زاگرۆسانە بە مەبەستی هوشیارکردنەوەی کۆمەڵانی خەڵک، تێکەڵ بوون بە ڕەوتی پیرۆزی ژینگەپارێزی بۆ بەرگری و ژیانەوەیە بۆ ساڕێژکردنی بەشێکی بچووک لە زامەکانی زاگرۆسی نیشتمانە.

بەم پێیە ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی پێشوو، داوا لە تەواوی هاونیشتمانیان، ڕێکخراو، شاخەوانەکان، چالاکوانانی ژینگەپارێز و مەدەنی دەکەین لە ڕۆژانی ئاماژەپێکراودا چالاکی چاندنی دنکەکانی بەڕوو، قەزوان، بادام و تووە جۆراوجۆرەکان و … بە پێی جوغرافیای ناوچە جیاوازەکانی زاگرۆس بەڕێوە ببەن.

#زاگرۆسانه

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

@jinge_piranshar_ngo
??? ئینستاگڕام ،  تێلێگڕام

4 months, 1 week ago
[‍](https://attach.fahares.com/1an1y3b82RLAMP2/IxIBhg==) ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار لەسەر …

ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار لەسەر دۆخی سەیرانگای پردانان لەدوای لافاو، شێوازی خاوێنکردنەوە و هاوکات تاڵانکردنی!

دوابەدوای سەردانی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار بۆ بەدواداچوونی دۆخی سەیرانگای پردانان کە بە هۆی لافاو تووشی خەسارێکی زۆر ببوو، چ لەڕووی لەناوچوونی دارستان، ماسی و زیندەوەرەکان و، چ لەڕووی خەرابوونی ڕێگا و پرد و سازییەکانی ناوچەکە، بۆمان دەرکەوت کەسانێک بە هەبوونی مۆڵەت لە ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەکان (منابع طبیعی) خەریکی خاوێنکردنەوەی سەیرانگاکەن لە پاشماوەکانی لافاو، بەتایبەت دارەکان و لە نەبوونی هیچ جۆرە چاوەدێرییەکی ئەو ئیدارەیە، ڕێژەیەکی زۆر داری تەڕ و لەسەرپێیان بڕیوە و وەکوو لافاو خەسارێکی زۆری دیکەیان لە دارستانی پردانان داوە و لەو کارە دژە مرۆیییەی خۆیان بەردەوامن و خەریکی تاڵانکردنن.
ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، وێڕای ئاگادارکردنەوەی ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەکان لەو دۆخە و گەیاندنی گلەییی خۆی لە بێمبالاتی و چاوەدێرینەکردنی ئەو پڕۆسەیە، هەروەها قسەکردن دەگەڵ ئەو کەسانە و هۆشیارکردنەوەیان؛ لێرەوە وێڕای ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لەو بارودۆخە، دیسان هۆشدارییان پێ دەدات کە کۆتایی بەم شێوە کارکردنە بهێنن و لەجیاتی کاولکردنی زیاتر لە لایەن کەسانی هەلپەرست، هەوڵی ئاوەدانکردنەوە و قەرەبووی خەسارەکانی لافاو بدەن و ئامادەییی ڕێکخراوەش ڕادەگەیێنین بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
١٩ی گەڵاڕێزانی ۲۷۲۴ی کوردی

@jinge_piranshar_ngo
??? ئینستاگڕامتێلێگڕام

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago