فەنابوون'

Description
تەمەنای بینینت منی پیر پیر کرد.
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

12 months ago

چی ئەبێ ئەگەر ئەو کاتەی کە سەیری ئەڤەتارم ئەکرد شاشەکە کەوتە سەر ڕێکلام نوسرابوو سنعود بعد قلیل ، چاوم داخست ، ئێستا چاو بکەمەوە و لەهەمان شوێن بم ونوسرابێت ، عُدنا ؟ چی ئەبێت؟.

#نۆستالیژیا

12 months ago

ئەوەی تۆ کردت ئارامیی ئەویست، ئارامم گرت، وەک خۆتم لەگەڵ کردی، بەرگەیت نەگرت، بینیت کاممان بەهێزترین؟

12 months ago

بەبێ دەمامک دەتوانین پەیوەندییەکی درێژخایەن و بێ پرتەوبۆڵە بخوڵقێنن.

1 year ago

بەشە سەرنجڕاكێشەكەی گەورە بوون ئەوەیە ھەتا زیاتر گەورە دەبیت شتەكانی دەوروبەر لەلا بچوكتر دەبێتەوە، بازنەی پەیوەندیەكانت بچوكتر دەبێتەوە،  بەلاتەوە گرنگ نییە لە دەرەوەی ژیانی تۆ و خەڵك چی دەكەن، لەو كەسانە دوور دەبیت كە لەگەڵ ژینگەی تۆ ناگونجێن، لەگەڵ نەفسی خۆت ئاشنا دەبیت و ھەموو ژیانت لەنێو خێزان و چەند ھاوڕێ و دۆستێكی ڕاستەقینەدا كۆدەكەیتەوە و پارێزگاری لە ئاسودەی خۆت و ئەوانیش دەكەیت ،
گەورە بوون جوانترین بەشی تەمەنی ئینسانە چونكە ھەمیشە بە دوای شتە ڕاستەقینە و ڕاستەكاندا دەگەڕێیت و تەنھا ئەوانەی بۆ گرنگە.

1 year ago

مێشکی بێدەنگەکان، بێدەنگ نابێت.

1 year ago

مناڵ بووم، ماڵی خاڵم ئەهاتن بۆ ماڵمان، شارەکانمان دووربون لەیەکەوە، لە ساڵێکا جارێک یان دوو ئەهاتن بۆ ئێرە، ئەو کاتانەی ئەهاتن چەند ڕۆژێک پێش ئەوە زۆر دڵم خۆش ئەبوو، چوونکە هەرکات هاتبان بەزمی خۆش و چونە دەرەوە و یاری و سەیران و شتمان ڕێک ئەخست، زۆرکات سێ ڕۆژ ئەمانەوە لێرە، لە یەکەم ڕۆژا تەواو دڵخۆش بووم بەوەی هاتوون بەڵام هەمیشە بیرم لەوەبوو دوو ڕۆژی تر ئەڕۆنەوە و ماڵ چۆڵ ئەبێ، بۆ ڕۆژی دووەم بێتاقەت و دڵخۆش بووم بەوەی ئەزانم ڕۆشتنەوەیان نزیکەوە بووە، بۆ ڕۆژی سێیەم هیچ خۆشیەکم لەو ڕۆژەیا نەئەبینی و بێتاقەتیش ئەبووم، ئامۆژگاری من بۆ ئێوە ئەوەیە لەکاتی خۆیدا بژی و هەرگیز بیر لەدوای مەکەوە،چونکە هیچ چێژێک بوونی نامێنێت، ئێستا گەورە بووم و کە دێنیش ئەگەر بتوانم خۆشم ئەدزمەوە، بەشێکی دڵخۆشی ئێمە لەگەڵ منداڵیا ڕۆشتن و لەگەڵمان گەورە نەبوون.

1 year ago

من بمرم
ڕەنگە ئەو بگریێەت
بەڵام من دەمرم
ئەگەر ئەو بگریێت.

-نازم حیکمەت.

1 year ago

زۆر گۆڕاوم، گەر ویستت بگەڕێیتەوە بێ هیوا بە، چونکە منەکەی تر مرد، کە بۆت ئەمرد.

1 year ago

هاوڕێیەکم وتی تۆ لە زانکۆ کام کچەت ئەوێ پێو ڕازی ئەبێ! دڵم خۆشبوو، وتم بۆ؟ وتی تێڵی زۆرت بۆ هاتوە لە تێلۆنیم ھھھە - زانیار

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago