يا حُباً تمكن من قلبي.
Last updated 11 months ago
Last updated 9 months, 1 week ago
للاعلان أو طلب التمويل تواصل مع : @ADSALLCARTOONARABICBOT
لو كان في عطل أو خربطه في الحلقات كلمنا @Cartoonlol_bot
Last updated 2 months ago
وە مرۆڤ پێویستە پێش هەموو شت،
پشت بە الله ببەستێ،
پشتبەستنی بە ئەو زاتە عەزیمە، یەکەمی کارەکانی بێت،
بەبێ ئەو زاتە ئێمە هیچ نین و بەبێ یارمەتی ئەو بە هیچ ناگەین.
چەنەها پلانی تۆکمەم جێبەجێ نەکردووە بەهۆی دوودڵی و ڕاڕایی،
بەهۆی بیرکردنەوەی نەرێنی نا واقعی،
گەر ئەتانەوێ پشتیوان بە خودا
کارەکانتان بە باشی بڕوا،
واز لە دڵەڕاوکێ و دوودڵی بێنن.
تێکدەری هەموو پلانێک و ئامانجێک و هەوڵێک دوودڵییە،لە ژیاندا بەوردی ئامانج و پلانەکانت دانێ بەڵام کە بڕیاری هەڵبژاردنی ئامانج و کار و پلانێکت دا،هەرگیز نەکەی دوای بڕیار دوودڵ وڕاڕا بیت،پلانێکی لاواز بە هیمەت و کامڵی جێ بەجێی بکەیت باشترە لە پلانێکی نایاب بە لاوازی و دوودڵی خەریکی بیت"
سەڵەوات لەبیرمەکەن ئەزیزان🖤
داوای لێبووردنم لە پەروەردگارمان کردووە، زۆر ئومێدم هەیە کە لێم خۆشبێت.
بەڵام ئەوەی ماوە گەردن ئازایی ئێوەیە،
تکام وایە هەر کەسێک کە ڕۆژێ ئیشی پێم بووە بۆیم نەکردووە،
نامەی ناردووە و جوابم نەداوەتەوە و ئیهمالم کردبێت، جا بەهۆی هەر هۆکارێک بێت.
زوڵمم لەیەکێکتان کردبێت،
وەعدی شتێکم دابێت و لەبیرم کردبێ یان جێبەجێم نەکردبێ،
ئازاری دەروون و مێشکتانم دابێ
دڵی هەر کەسێکتانم شکاندبێ
بە قسەبێ یان زەم یان جوێن یان سووکایەتی یان درۆ،
یان هەر کردار و قسەیەکیتر کە ئێسا نایەتە خەیاڵم،
داوام وایە گەردنم ئازاکەن.
هەر شتێکیش لە دڵتان ماوە نامە بنێرن با قسەکەین،
وەعدێکم دابێت و لەبیرم کردبێ تکام وایە ئاگادارم کەنەوە لە هەر هەڵەیەک ئەنجامم داوە بەرانبەرتان.
هەر شتێک کە پێم کراوە و نەم کردووە
تکایە ئاگادارم کەنەوە.
وە گەردنی ئێوەش ئازابێ هەرچیتان کردبێ.
سەڵەوات لەبیرمەکەن🖤
تاقیکەنەوە بەرەکەتی استغفار و حەمدی خوای گەورە زۆر زۆر عەجیبە
بیکەنە وردی سەر زمانتان
حەتمەن سەڵەواتیش فرە گرنگە قەت ئەم سێیە لەبیرمەکەن🖤
«أستغفر الله» و «الحمد لله»
یەکێک لە گرنگترین خاڵێک کە پێویستە مرۆڤەکان بیکەنە خووی هەموو ڕۆژیان، وە دڵ و زمانیان لەسەر وتنەوەی ڕابێنن ئەم دوو زیکرەیە.
ڕەمەزانیش هەلێکی دەرەجە یەکە بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان فێرکەین، کە بە بەردەوام داوای لێخۆشبوون لە الله تعالی بکەین و سوپاسگوزاری نیعمەتەکان بین.
تۆ چەنێک وردبیتەوە و تێڕابمێنێی،
ئەزانین کە ڕۆژانە چەن تاوان ئەکەیت و بەسەریدا ئەڕۆیت.
لە لایەکی ترەوە تۆ لەنێوان هەزاران نیعمەتی کە قەدری نازانیت.
تۆ هەرچەندە خراپیت، بەڵام الله تعالی نیعمەتی زیاترت پێ ئەبەخشێت و کەمیناکاتەوە.
تەنانەت ئەوەی بەلای تۆوە ڕووداوێکی ناخۆشە، ئەو خێری بۆت هێناوە و تۆ نایزانیت..
هەر ئەو کارنەکردنە بە زانینی واقع، وایکردووە من دوورکەومەوە لە خوێندنی زانکۆم، وە خوێندنەوەی کتێبەکان و فێربوونی زمانەکان و شارەزابوون لە کۆمەڵێک کارامەیی تر.
هەر بۆیە ٣ رۆژ پێش ئێستاش وتم گرنگە بەدوای مەعریفەی زیاتر و بگەڕێین و کار بەوەش بکەین کە ئەیزانین،
ئێوە وەک من مەبن، سوپاس.🖤
يا حُباً تمكن من قلبي.
Last updated 11 months ago
Last updated 9 months, 1 week ago
للاعلان أو طلب التمويل تواصل مع : @ADSALLCARTOONARABICBOT
لو كان في عطل أو خربطه في الحلقات كلمنا @Cartoonlol_bot
Last updated 2 months ago