❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago
بسم الله الرحمن الرحیم
کەناڵەکەمان بڵاو بکەنەوە موسڵمانان ٳن شاء الله ئەگەر تەمەن باقی بێت و الله یارمەتی دەرمان بێت لەدوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە دەست دەکەین بە وەرگێڕانی کتابی:
(السنة لأبي بکر الخلال).
| العلم عبادة |
گەر دەتەوێت لە کۆمەڵەیی ڕزگاربوو (الفرقة الناجیة) بیت ئەوا دەستبگرە بە عیلمەوە و لێی دامەبڕێ، دڵنیابە دابڕانت لە عیلم ونبوونتە و وێڵبوون و سەرگەردانییە.
زانست واتە دین، دوورکەوتنەوەت لە عیلم واتە دوورکەوتنەوەت لە دین.
ئەوەش بزانە تام و لەزەتی ڕاستی عیلم خۆماندووکردنە پێیەوە، موسڵمان دەبێت هەمیشە هەوڵی خۆ فێربوون و خۆپێگەیاندن بدات لە زانستی شەرعی و دین، وازنەهێنێ مەگەر بە مردن نەبێت، وەك چۆن سەلەفی ئوممەت وازیان نەهێناوە تەنها بە مردن نەبێت، یان ئەوەتا هەندێکیشیان بەماوەیەکی کەم پێش مردن بەهۆی زۆری تەمەنەوە...
کە دەوترێت دین واتە عیلم، وە عیلم ـیش بەشێکە لە دین، هەڵبەتە هەردەبێ پێکەوەبن.
وە جیاوازی هەیە لە نێوان عەوامێکی سوننی هیدایەتدراو لەگەڵ فێرخوازێکی شەرعی هیدایەت دراو، چونکە فێرخوازەکە بەهۆی فێربوون و شارەزابوون و گەورەبوون لە نێو عیلم ـدا فێردەبێ چۆن بژی چۆن بدوێیت چۆن بێدەنگ بێت...
ژیان بەعیلمەوە زۆر جوازترە لەوەیی بێ عیلم بی، هەرچەندە هیدایەتدراویش بیت.
وە ئەوەشتان بیرنەچێت مەرگی عیلم ئەوەیە بتەوێت زوو بگەیتە لوتکە..
ئەگەر بتەوێت یان پێت وابێت بە ساڵێك هەموو بەشێك لە عیلم شارەزابیت لە قورئان و فەرموودە و عەقیدە و هەمووی کۆنتڕۆڵ بکەیت ئەوا بە هەڵەداچوویت، چونکە ناتوانی پێی بگەیت بەو ماوەکەمە ئەمەش وات لێ دێتت کە زوو بێزاردەبی و بێتاقەتت دەبی، سەیری لوتکە دەکەی پێناگەیی بۆیە دەکشێیتەوە و وازدەهێنی، بەوشێوەیە دەبێتە مەرگی عیلمت، چونکە تۆۆ شتێکت دەوێت نەك ناکرێت، بەڵکو نەبووە و پێچەوانەیی پێشەوایانی ئوممەتە لە کۆنەوە تا ئێستا.
بۆیە پێویستە ئارامتت هەبێت، نابێت پەلەی تێدابکەیت، بەڵکو دەبێ بە ڕێك وپێکی بە مەنهەج بخوێنیت.
سەلەف دەیان فەرموو : تا ئەوکاتەیی دەچینە نێو گۆڕەوە بەردەوامم دەبین لە هەوڵدان بۆ فێربوونی عیلم عیلم ـیش واتە (عیلم قورئان و حەدیث .. الخ)
بەڵام ئێستا دەڵێت : تا ئەوکاتەیی ژن دێنین یان شوو دەکەین، ئیدی تەواو پشت لە هەموو شت دەکەن، دەڵێن پێمان ناکرێت ناتوانین، بێ مەجالین ماڵ و مێرد یان ژن و میوان.... الخ، ئەو بیانوە بێ بنەمایانە، لەزەت و حەلاوەی ژیان بە اللە تعالی ـو بە عیلمەوەیە، تەنانەت گەر خێزانداریش بیت، سەیرە تۆ واز لە چێژی حەقیقی ژیان بێنی لە پێناو لەزەتێکی کاتی، تۆ کە پشتت لە عیلمی شەرعی کرد واتە پشتت لە بەرەکەتی ژیانت کرد، چونکە ئەو ماڵانەیی عیلمی شەرعی تێدا زیندوو دەکرێتەوە بەردەوام فریشتە ڕەحمەت و بەزەیی و لێخۆشبوونیان بۆ دەنێرن.
بۆیە تا مردن مرۆڤ نابێ داببڕێت لە فێربوونی عیلم ـی شەرعیی، وە ئەوەشتان بیرنەچێت کە (من یرد اللە بە خیرا یفقهە فی الدین).
وە هەژارترین کەس ئەو کەسەیە کە سامانی عیلمی نەبێتت....
ئیمام عبداللە بن ٲحمد دەڵێت : پرسیارم لە باوکم کرد کام قیرائە خۆشترە لەلات؟
فەرمووی : قیرائەی ئەهلی مەدینە،
ووتم : گەر نەبوو
فەرمووی : عاصم
سعید بن منصور دەڵێت : گوێم لە ئیمامی مالك بوو دەی ووت : قیرائەی ئەهلی مەدینە سوننەتە، ووترا : نافع؟
فەرمووی : بەڵێ
(ئیمامی نافع کوڕی عبدالرحمانی کوڕی أبو نعیم ـە
یەکێکە لە قوڕائی سەبعە، بە ئەسڵ ئەصبەهانیە لە حەفتا تابعینەوە قورئانی وەرگرتوە
(١٦٩هـ) وەفاتی کردووە، دیارترینی ڕاویەکان لە نافعەوە قالون و وەرشن).
[غاية النهاية في طبقات القراء]
ابن هانئ قوتابی ئیمام ٲحمد دەڵێت : ووتم بە پێشەوا ٲحمد ئەگەر ئافرەت منداڵێکی مردوی بوو چوار مانگ یان کەمتر لەچوار مانگ چی لێکات؟
فەرمووی : گەر گەشتە چوار مانگ ئەوا دەشۆردرێت و کفنە کرێت و نوێژی لەسەر دەکرێت.
دواتر لێی دەپرسێتەوە تاکەی ڕۆح دەکرێتە بەری؟
فەرمووی : کاتێك چوار مانگی تەواو کرد.
[مسائل ابن هانئ]
تـرسناكی دوونیا و فیتتنەکانی و ترسانی پێشەواکانی ئێمە وە سەلەف ئێمە نامەیان دەنارد بۆ یەکتر، بە مانگ نامەکە ڕێگای دەبڕی کە دەیانکردەوە نوسرابوو بـراکەم حاڵی دڵت چۆنە؟! دوونیا گومڕات نەکات، ئامانج بەهەشتە.
ئیمام عمر بن الخطاب ـ رضي الله عنه ـ دەفەرمووێت : سوێند بە اللە دوونیا لە چاو قیامەت هیچ نییە ئیللا بازدانێکی کەروێشك نەبێت(واتە ئەوەندە ماوەکەی کەمە).
[موسوعة لٳبن ٲبي الدنیا]
پێشەوامان و خوشەویستی دڵ ٲحمد بن حنبل ـ رحمە اللە ـ دەفەرمووێت : من هەموو بەیانی و ئێوارەیەك تەمەننای مردن دەکەم دەترسم توشی فیتنە و تاقیکردنەوە ببم بەهۆی دوونیاوە.
[الورع للمروذي (۱۸)]
ئیمام شافعی ـ رحمە اللە ـ دەفەرمووێت : هەر کەسێك شوێن ئارەزوی دوونیا بکەوێت، ئەوا دەبێتە کۆیلە و بەندەی خۆشیەکانی دوونیا.
[سیر اعلام النبلاء (۹۷/۱۰)]
سعید بن عبد العزیز دەڵێت : دوونیا غەنیمەتی قیامەتە (واتە جێی کار کردنە بۆ قیامەت).
حسن البصری دەڵێت : سوێند بە اللە بەنی ٳسرائیل بتیان پەرست لەدوای پەرستشیان بۆ الرحمن، بەهۆی خۆشەویستیان بۆ دوونیا.
ٳبراهیم بن ٲدهم نامەیەکی نوسی بۆ برایەکی لە نامەکەیدا ووتی : ئەی براکەم خۆشەویستی دوونیا ڕەفزبکەرەوە، چونکە بەڕاستی خۆشەویستی دوونیا کوێر و کەڕت دەکات.
ٲبو معاویة الٲسود دەڵێت : هەر کەسێك دوونیا ببێتە گەورەترین خەمی، سبەینێ لە قیامەت خەفەتی درێژ دەبێتەوە.
بشر بن حارث دەڵێت : هەر کەسێك داوای دوونیا لە اللە بکات، ئەوە بەڕاستی داوای درێژی وەستان دەکات لە ڕۆژی قیامەت.
سلیمان التیمي دەڵێت : اللهم تۆ دەزانیت من هیچ شتێكم ناوێت لە دوونیا، جا ڕزقم مەدە بە هیچ شتێك تێیدا.
[موسوعة لٳبن ٲبي الدنیا]
ــــــــــــ ئیمام ٲحمد لە زۆر مامۆستاوە فەرموودەیی وەرگرتووە، زیاتر لە (٤۰۰) مامۆستایی هەبووە، ابن الجوزی لە کتێبی (مناقب الٲمام ٲحمد بن حنبل) ناوی زۆر لە مامۆستاکانی هێناوە لە لاپەڕە (۳۳ تا ٥٦)بڕوانە كتابی [سیر ٲعلام النبلاء (٤٥٦/۷)] و [تاریخ بغداد (٤۱۲…
***پەیوەست بوون بە دونیاوە
واتە دورکەوتنەوە لەقیامەت
ئاخیرەت بکڕن بە دونیاتان ،
ئەو دوونیایەی کۆتایەکەی حەتمیە
بیکەنە ڕێگایەکە بۆ گەشتن بە بەهەشتێک کۆتایی نیە ، کێ هەیە شتێکت پێبدات کەمانەوەی هەمیشەییە لەبەرامبەر شتێک کە کۆتای حەتمی بێت؟؟
اللە ئەوەی پێت بەخشیوە لەبەرامبەر دونیایەکی کاتی گرنگ ئەوەیە کاری بۆبکەیت*** .
||الرائية في السنة ||
لأبي القاسم سعد بن علي بن محمد بن الحسين الزنجاني (م ٤٧١ هـ)
تقبل️ اللّٰه منا ومنکم وغفر لنا ولكم.
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago