❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago
حَدَّثَنِي أَبِي، حَدَّثَنَا عَبْدُ الْمُتَعَالِ بْنُ عَبْدِ الْوَهَّابِ، نا ضَمْرَةُ، عَنِ ابْنِ شَوْذَبٍ، قَالَ :أُوحِيَ اللَّهُ عزوجل إِلَى مُوسَى عَلَيْهِ السَّلَامُ : يَا مُوسَى هَلْ تَدْرِي لِمَ اصْطَفَيْتُكَ بِكَلَامِي وَرِسَالَتِي؟
قَالَ : لَا يَا رَبِّ،
قَالَ : لِأَنَّهُ لَمْ يَتَوَاضَعْ لِي تَوَاضُعَكَ أَحَدٌ قَطُّ .
ابن شوذب دەڵێت : ️ اللّٰه عز وجل وەحی بۆ موسی علیە السلام ڪرد : ئەی موسی، ئایا دەزانی بۆچی تۆم هەڵبژاردووە بە قسە ڪردنەڪەم و پەیامەڪەم؟
ووتی : نەخێر ئەی پەروەردگار،
فەرمووی : لەبەر ئەوەی هەرگیز هیچ ڪەسێك خۆی بە ڪەم نەزانیوە بەرامبەر بە من وەك خۆ بەڪەم زانینەکەی تۆ .
«ڪتاب السنة لعبد️اللّٰه :٥٣٩»📚
ئێمە دینمان لە سەحابە و تابیعین وەر گرتووە ئەی ئەوان کێ؟
عباد بن العوام پێی وتم: شریك بن عبد اللّە هاتە لامان نزیکەی پەنجا ساڵ لەمەوپێش، وتی: پێم وت: ئەی أبا عبد اللّە، لە لای ئێمە خەڵکانێك هەن لە موعتەزیلە ئینکاری ئەم فەرموودانە (دابەزینی الله تعالی بۆ ئاسمانی دونیا) دەکەن؟
وتی: جا نزیکەی دە فەرموودەی بۆ گێڕامەوە لەسەر ئەم بابەتە، وە فەرمووی: ئێمە ئـەم دینەمان وەرگـرتووە لە تابعین ـەوە، لە هاوەڵانی️ رسـول اللّە ـەوە ﷺ، جا ئەوان لە کێیان وەرگرتووە؟!
السنة عبد الله ٤٩٤
**١٠٧٩ - حَدَّثَنَا مُصْعَبُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مُصْعَبِ بْنِ ثَابِتٍ الزُّبَيْرِيُّ، حَدَّثَنِي مَالِكُ بْنُ أَنَسٍ، عَنِ ابْنِ شِهَابٍ، عَنْ أَبِي عَبْدِ اللَّهِ الْأَغَرِّ، وَعَنْ أَبِي سَلَمَةَ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: " يَنْزِلُ رَبُّنَا عَزَّ وَجَلَّ كُلَّ لَيْلَةٍ إِلَى السَّمَاءِ الدُّنْيَا حِينَ يَبْقَى ثُلُثُ اللَّيْلِ الْآخِرُ فَيَقُولُ: مَنْ يَدْعُونِي فَأَسْتَجِيبَ لَهُ؟ وَمَنْ يَسْأَلُنِي فَأُعْطِيَهُ؟ وَمَنْ يَسْتَغْفِرُنِي فَأَغْفِرَ لَهُ؟.
١٠٧٩ - رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێت : پەروەردگارمان عز وجل هەموو شەوێك کاتێ️ك سێ یەکی شەوی ئاخیر دەمێنێتەوە دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا، دەفەرمووێت : کێ لێم دەپاڕێتەوە تا وەڵامی بدەمەوە ؟ وە کێ داوام لێدەکات تا پێی ببەخشم ؟ وە کێ داوای لێخۆشبونم لێدەکات تا لێیخۆشبم ؟ .
السنة لعبدالله**
{ذِكْرُ الأَئِمَّة وَالخِلَافَةِ وَالتَّفْضِيلِ بَيْنَهُم}
{باسی ئیمامەکان و خیلافەت و پێشخستنی نێوانیان}
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
خۆشەویستی هاوەڵان واجبە لەسەر هەموو موسڵمانێك، بەڵام هەندێك هاوەڵ جیاکراونەتەوە لە فەزڵدا بە تەسەسول کە نابێت کەسیان پێش کەسیان بخەین لە فەزڵدا کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
ابن عمر رضي اللە عنە دەڵێت : ئێمە فەزڵمان دەدان لە کاتێکدا رسول اللە ﷺ و ھاوەڵانی ئامادە بوون، دەمانووت: رسول اللە ﷺ، دواتر أبو بکر، و عمر، و عثمان، دواتر بێدەنگ دەبووین .(أصول السنة لإبن أبي زمنین ٢٠١)
عبدالله کوڕی وهب دەڵێت : پرسیارم کرد لە مالك کوڕی أنس : لە دوای رسول الله ﷺ کێ باشترینە؟
وتی : أبو بکر و عمر .
وتم : ئەی پاش ئەوان .
وتی : بێدەنگ بە .
وتم : ئەی باوکی عبدالله، تۆ پێشەوای منی لە دینەکەمدا، شوێنت ئەکەوم .
وتی : أبو بکر و عمر، پاشان عثمان .(السنة للخلال ٥٦٧)
شعیب کوڕی حرب دەڵێت : گوێم لە سفیان الثوري بوو ئەیوت : أبو بکر و عمر و عثمان .
یوسف کوڕی أسباط دەڵێت : سفیان الثوري دەیفەرموو: أبو بکر و عمر و عثمان . (السنة للخلال ٥٦٧)
حنبل دەڵێت : گوێم لە أبا عبدالله بوو پرسیاری لێکرا دەربارەی التفضیل ؟
فەرمووی : فەرموودەکەی إبن عمر هەڵئەبژێرم : لە سەردەمی پێغەمبەردا ﷺ تفضیل ـمان ئەکرد و ئەمان وت : أبو بکر و عمر و عثمان .
أبو عبدالله وتی : لانادەین لە ئەثەر و شوێنکەوتن، شوێنکەوتن بۆ رسول الله ﷺ ـە، وە بۆ هاوەڵانی پاش ئەوە رضي الله عنهم، مادەم هاوەڵانی ڕازی بوون بەوە و یەکتریان پێشخستووە بەسەر یەکتردا، وە هیچیان لەوەدا تانەی لەوەی دیکە نەداوە، ئەوە پێویستە شوێن ئەو سەلەفەمان بکەوین کە لەپێش ئێمەوە تێپەڕیون و شوێنپێیان هەڵبگرین . (السنة للخلال ٥٦٩)
إسحاق کوڕی إبراهیم دەڵێت: پرسیارم کرد لە أبا عبدالله دەربارەی کەسێک علي پێش دەخات بەسەر عثمان ـدا؟
وتی : ئەوە کەسێکی خراپە، دەست پێئەکەین بەوەی هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ فەرموویانە، وە بەوەی رسول الله ﷺ خۆی بە باشتری زانیوە . (السنة للخلال ٥١٢)
زهیر کوڕی صالح کوڕی أحمد کوڕی حنبل وتی، باوکم بۆی گێڕامەوە وتی : باوکم پرسیاری لێ کرا و منیش گوێم گرتبوو دەربارەی کەسێك کە علي پێش ئەخات بەسەر عثمان ـدا ئایا لەلات بیدعەچیە ؟
فەرمووی : شایستەی ئەوەیە بە بیدعەچی دابنرێت، هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ عثمان ـیان پێشخستووە .(السنة للخلال ٥١٧)
أبو صالح الجهني دەڵێت : بە شریك ـم وت چی دەڵێی دەربارەی ئەو کەسەی فەزڵی علي دەدا بەسەر أبي بکر و عمر ـدا؟ وتی: عەیبی گرتووە لە دوازدە هەزار کەس لە هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ، وتی: دواتر خێرا چووم بۆ لای سفیان الثوري پرسیارم لێکرد دەربارەی ئەوە؟ وتی: عەیبی گرتووە لە دوازدە هەزار کەس لە هاوەڵانی رسول اللە ﷺ، ترسم لێی هەیە کە ھیچ کردەوەیەکی بەرزنەبێتەوە بۆ ئاسمان.(أصول السنة لإبن أبي زمنین ٢٠٣)
١٢٨٠ - حَدَّثَنِي أَبِي، نا أَسْبَاطٌ، عَنْ عَمْرِو بْنِ قَيْسٍ، قَالَ: سَمِعْتُ جَعْفَرَ بْنَ مُحَمَّدٍ، يَقُولُ: «بَرِئَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ مِمَّنْ تَبَرَّأَ مِنْ أَبِي بَكْرٍ وَعُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا»
١٢٨٠ - عمرو کوڕی قیس دەڵێت : گوێم لە جعفر کوڕی محمد بوو دەیفەرموو : الله عز وجل بەریە لەو کەسەی خۆی بەری دەکات لە أبي بکر و عمر رضي الله عنهما .
١٢٨٧ - حَدَّثَنِي أَبُو هِشَامٍ مُحَمَّدُ بْنُ يَزِيدَ الْعِجْلِيُّ، نا أَبُو عَبْدِ الرَّحْمَنِ النَّضْرُ بْنُ مَنْصُورٍ، نا أَبُو الْجَنُوبِ عُقْبَةُ بْنُ عَلْقَمَةَ قَالَ: سَمِعْتُ عَلِيًّا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: «طَلْحَةُ وَالزُّبَيْرُ جَارَايَ فِي الْجَنَّةِ»
١٢٨٧ - أبو الجنوب عقبة کوڕی علقمة دەڵێت : گوێم لە علي بوو رضي الله عنه ووتی : گوێم لە️ رسول اللّٰه بوو ﷺ دەیفەرموو : طلحة و الزبیر دوو دراوسێکەمن لە بەهەشتدا .
أبي هریرة لە رسول الله صلى الله عليه وسلم ئەویش لە پەروەردگاری عز وجل دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی : کاتێك کە بەندەکەم بستێك لێم نزیك دەبێتەوە من ذراع ـێك (لەسەری پەنجەوە تا ئەنیشك) لێی نزیك دەبمەوە، وە ئەگەر ذراع ـێك لێم نزیك بێتەوە ئەوە من هەنگاوێ لێی نزیك دەبمەوە، وە ئەگەر هەنگاوێك لێم نزیك بێتەوە ئەوا من بەپەلە دەچم بۆ لای .
[السنة عبد الله ﴿١٠٧١﴾]
پیاوێك لە هاوەڵانی رسول الله صلی الله عليه وسلم پێی دەوترا : أبو الخطاب، پرسیاری لە رسول الله کرد صلى الله عليه وسلم سەبارەت بە ویتر؟
فەرمووی : خۆشەویسترە لە لام کە ویتر بکەم لە نیوەی شەودا، بەڕاستی الله عز وجل لە ئاسمانی هەرە بەرزەوە دادەبەزێت بۆ ئاسمانی دونیا
وە دەفەرمووێت : تاوانبارێك هەیە؟
کەسێك هەیە داوای لێخۆش بوون بکات؟
کەسێك هەیە دوعا بکات؟
هەتا بەیانی دەبێتەوە و بەرز دەبێتەوە .
[السنة عبدالله ﴿١٠٦٧﴾]
کعب دەڵێت : الله عز وجل هەموو ئێوارەیەك لە نێوان نوێژی عەسر و نوێژی مەغریب ـدا دادەبەزێت، سەیری کردەوەکانی بەنی آدم دەکات .
[کتاب السنة لعبد الله ﴿١٠٥١﴾]
حسن دەڵێت : ئەگەر عیبادەت کارەکان بیانزانیە الله نابینن لە ڕۆژی دوایدا ئەوا نەفسیان دەتوایەوە لە دونیا .
[کتاب السنة لعبد الله ﴿١٠٥٠﴾]
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago