قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 week ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 3 months, 2 weeks ago
- بوت الإعلانات: 🔚 @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // 🔚: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 4 days, 5 hours ago
ڕێــبازەکەی ﷺ لە قسەکردندا :
- قــسەکردنی ﷺ :
خاتوو عائیشە ـ رضي الله عنه ـ دەفەرمووێت : [مَا کَانَ رَسُولُ اللەِ ﷺ یَسرُدُ سَردَکُمْ هَذَا، وَلَكِن كَانَ یَتَكَلَّمُ بِكَلَامِِ بَیِنِِ فَصلِِ یَحفَظُهُ مَن جَلَسَ ٳِلَیهِ].
واتە : پێغەمبەر ـی اللە ﷺ وەکو ئێوە قسەی بەپەلەو بە دوای یەکدا نەدەکرد، بەڵکو بە شێوەیەك قسەی دەکرد ڕوون و ئاشکرابوو و بەشەکانی لە یەك جیا بوون، هەرکەسێك لای دانیشتایە دەیتوانی لەبەری بکات.
زۆرجار سێ جار قسەکەی دووبارە دەکردەوە تاکو بەباشی لێی تێبگەن، وە ئەگەر سەلامی بکردایە سێ جار سەلامی دەکرد.
وە ئەگەر پێویست نەبوایە قسەی نەدەکرد (واتە بەپێی پێویست قسەی دەکرد) وە بە شێوەی کۆکەرەوەی قسەکان قسەی دەکرد(جوامع الکلم) واتە قسەیەکی کەم بۆ مانایەکی زۆر.
هەر شتێك پەیوەندی بە ئەوەوە نەبوایە قسەی تێدا نەدەکرد، وە تەنها لەو باسانەدا قسەی دەکرد کە ئومێدی پاداشتی لێ هەبوایە.
بەهیچ شێوەیەك پێغەمبەر ـی اللە ﷺ کەسێکی بەدگۆ و دەنگ بەرزنەبووە.
سـوننەتەکانی فیترەت و پاشکۆکانی :
- ژمــاردنی سوننەتەکان :
پێغەمبەر ـی اللە ﷺ فەرموویەتی : (عَشرُٗ مِنَ الْفِطرَةِ : قَصُّ الشَّارِبِ، وَٳعفَاءُ اللِحیَةِ، وَالسِواكُ، وَاستنشَاقُ الْمَاءِ، وَقَصُّ الٲَضفَارِ، وَغَسلُ الْبَرَاجِمِ، وَنَتفُ الْٳبِطِ، وَحَلْقُ الْعَانَةِِ، وَانتِقَاصُ الْمَاءِ) ونسي الراوي العاشر.
واتە : دە ئاکار هەن لە فیترەتن، بڕینی سمێڵ (کورتکردنەوەی سمێڵ) و ڕیش هێشتنەوە و سیواك و ئاو وەردان لە دەم و لووت و نینۆك کردن و شۆردنی گرێی پەنجەکان و لادانی موی بن باڵ و بەرتاشین و خۆپاكکردنەوە بە ئاو.
وە ڕاوی فەرموودەکە دەیەم دانەی لەبیر چووە.
- ڕاسـت رەوی ﷺ :
ڕاست پۆشینی پێ خۆش بووە، لە پێڵاو لەپێکردن و سەرشانەکردن و خۆ خاوێنکردنەوە و وەرگرتن و بەخشیندا، وە دەستی ڕاستی بەکارهێناوە بۆ خواردن و خواردنەوە و خاوێنکرنەوە، وە چەپیشی بۆ سەرئاوکردن و نمونەی ئەوانە لە لابردنی پیسی.
- ســەرتاشین :
ڕێبازی لە سەرتاشیندن وابووە، یان هەمووی لادەبرد یان هەمووی دەهێشتەوە.
- ســیواك :
حەزی لە سیواککردن بووە، چ بەڕۆژوو بوایە یان نا سیواکی هەر دەکرد، وە کاتی لەخەو هەستانیشیدا سیواکی دەکرد و لەکاتی دەستنوێژدا و لەکاتی نوێژدا و کاتی چوونە ماڵەوەی، وە بە داری ئاراك سیواکی دەکرد.
- بــۆنخۆشی :
بۆنی خۆشی زۆر لەخۆی دەدا و حەزی لەبۆنی خۆش بووە.
- سمێڵ و ڕیش :
پێغەمبەر ـی اللە ﷺ فەرموویەتی : ( خَالِفُوا الْمُشرِكِینَ وَوَفِرُوا اللِحَی وَٲَحفُوا الشَّوَارِبَ)
واتە : لەگەڵ موشریکەکاندا جیاواز بن، ئێوە ڕیش بهێڵنەوە و سمێڵتان کورت بکەنەوە.
- دیــاری کردنی کاتەکەی :
ٲنس ـ رضي الله عنه ـ دەڵێت : [وَقَّتَ لَنَا النَبِيُّ ﷺ فِي قَصِ الشَّارِبِ وَتَقلِیمِ الٲظفَارِ ٲَلَّا نَترُكَ ٲَكْثَرَ مِنْ ٲَربَعِینَ یَومَّا وَلَیلَةَّ]
واتە : پێغەمبەر ـی اللە - ﷺ کاتی بۆ دیاری کردین بۆ بڕینی سمێڵ و نینۆك کردن کە لە چل شەو وڕۆژ زیاتر نەیهێڵێنەوە.
أَسْتَغْفِرُ ﷲ💞!
سُبْحَانَ اللّٰه🖤!
الْحَمْدُ لِلّٰه❤️!
لَا إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه 🤍!
اللّٰهُ أَكْبَر💙!
سُبْحَانَ اللّٰه وَبِحَمدە💗!
سُبْحَانَ اللّٰه العَظِیم🤎!
لَاحَوْلَ وَ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللّٰە💜!
الحَمْدُ لِلّهْ عَلَى كُلِّ حَالْ❣️!
حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل💚!
أَسْتَغْفِرُ ﷲَ وَ أَتُوبُ إِلَیْەِ💘!
الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا ڪَثِيرًا💓!
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آل مُحَمَّد🧡
**حاڵی ئافرەتانی سەلەف لەگەڵ کتیبی مختصر المزني.
قال الذهبي في ترجمة المزني : وامتلأَتِ البِلاَدُ بـ (مختصَرِهِ) فِي الفِقْهِ، وَشرحَهُ عِدَّةٌ مِنَ الكِبَارِ، بِحَيْثُ يُقَالُ: كَانَتِ البِكْرُ يَكُوْنُ فِي جهَازِهَا نُسْخَةٌ بـ (مُخْتَصرِ) المُزَنِيِّ
واتە: وڵات پڕ بووە لە کتێبە پوختەکەی موزەنی لە فیقهدا، وچەندین لە گەورەزانایان شەرحیانکرد، بەشێوەیەک کە کچ بۆ مارەییەکەی تەنها داوای "مختصر المزني" یان دەکرد.
📚[ سير أعلام النبلاء ط الرسالة، ٤٩٣/١٢]
📗"مختصر الْمُزَنِي" لە کتێبە ئەساسیەکانە کە نوسراوە لە فیقهی مەزهەبی شافعیدا، بگرە یەکەم پوختە کتێبە کە نوسراوە لەو مەزهەبەدا
بەیهەقی دەربارەی دەڵێت: ولا نعلم كتابا صنف في الإسلام أعظم نفعا وأعم بركة وأكثر ثمرة من مختصره.
واتە: وا نازانم کتێبێک نوسرابێت بەسوودتر وپڕ سود وبەرەکەتدارتر وپڕبەرهەمتر وەک لە موختەصەرەکەی موزەنی.
ئەبی زەیدی مەڕوزی دەڵێت: من تتبع المختصر حق تتبعه لا يخفى عليه شيء من مسائل الفقه.
واتە: هەر کەسێک موتاڵەی وردی پوختە کتیبەکەی موزەنی بکات حەقی پێبدات هیچ شتێکێ لە فیقهدا لا شاراوە نابێت.
ئیبن خوزەیمە دەڵێت: گویم لە موزەنی بوو کە ووتی: مكثت في تأليف هذا الكتاب عشرين سنة، وألفته ثماني مرات وغيرته، وكنت كلما أردت تأليفه أصوم قبله ثلاثة أيام وأصلي كذا وكذا ركعة.
واتە: بیست ساڵ مامەوە وخەریکی نوسینی ئەم کتێبە بووم، هەشت جار نوسیم وگۆڕانکاریم تیدا کرد، هەر کات بمویستایە بۆی دابنیشم بینوسم سێ رۆژ بۆی بەرۆژوو دەبووم وئەوەندە ڕکاتم نوێژم دەکرد لە پێشیەوە**.
((•.﮼اللّهمّ﮼صَلَ﮼وَسَلَمْ﮼عَلَىٰ﮼نَبِيَنَا﮼مُحَمّدٍ ﷺ.•))
هاوسەرگیری
لەدوای تەوحید باشترین شت هاوسەر گیریە چونڪە مێــشــڪـی مرۆڤ دامەزراو ئەڪات وە فراوانی ئەڪات نیعمەتی حەڵاڵی بچێژن بەهاوسەرگیری و چونە پێشەوە لەدەرگاوە مەترسن لەڕزق و و ڪەمی پارە
رَسُول اللّٰه-صلی اللە علیە وسلم-ئەفەرموێ:
هاوسەرگیریبکەن لەگەڵ ئافرەتان، ئەوان ڕزقتان بۆ دێنن.
تَزَوَّجُوا النِّسَاءَ، فَإِنَّهُنَّ يَأْتِينَكُمْ بِالمَالِ .
[رواه الحاكم]
ئیبن عەباس پی ووتم ئایا ژنت ھیناوە ؟
ووتم نەخیر ووتی : ژن بینە باشترینی ئەم ئومەتە ئەوانەن ژنیان زۆرە .
سعيد بن جبير، البخاري]
لە الحسن وە دەفەرمویت :
مُعَاذُ لە کاتی نەخۆشیەکەی دەی ووت: ژنم بۆ بینن نامەوی ژنم نەھینا بی بمرم یان نامەوی بگەڕیمەوە لای اللە بەم شیوە
[مصنف أبي شيبة]
أبو بكر الصديق رضي اللّٰه عنه دەفەرموێت :
گویڕایەڵی اللە تعالی بکەن زەواج بکەن ئەویش بەڵینی داوە ڕزقتان بدات.
[رواه ابن أبي حاتم في التفسير]
تابعي محمد ـی کوڕی حسين لە دوعاکەی دەیفەرموو
پەروەردگارم ئافرەتێکم پێببەخشە دڵ خۆشم بکات ئەگەر بینیم ، وە گوێ ڕایەڵم بێت ئەگەر فەرمانم پێکرد ، وە نهێنیەکانم بپارێزێت ئەگەر لەلای نەبووم.
(بهجة المجالس١٨٣)
السلام علیکم ورحمة الله وبرکاتە ١٠ خولەکی تر إن شاء الله لینکی تاقیکردنەوە دادەنێین
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 week ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 3 months, 2 weeks ago
- بوت الإعلانات: 🔚 @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // 🔚: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 4 days, 5 hours ago