ولید الأثري

Description
ھەر ڪەسێڪ زانستۍ پێنەبوو لە ڪاتۍ ھاتنۍ فیتنەدا 〉ھلڪ ..تیائەچێ

| فرض طلب العلم - الآجري |📚
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago

1 month, 2 weeks ago

لە ژیانی هەموماندا کەسێک هەیە کە پێی دەلێین هاورێ و بە کەسێکی خۆشەویستی خۆمان دای دەنێین و باوەڕو متمانەی تەواو مان پێی هەیە، پرسیار لێرەدا ئەوەیە کە ئەم کەسە بە چ پێوەرێک دەیکەم بە هاورێم و بە خێزانەکەم دەیناسێنم و چۆن هەلیدەبژێرم، چۆن مامەڵە لەگەڵی بکەم چۆن بزانم کەسێکە بۆ کارێک یان مەبەستێکی تایبەتی خۆی  لەگەڵم نیە. یەکەم: هاوڕێ دەبێت کەسێک بێت کە دێتە ژیانتەوە و هاوبەشی خۆشی و ناخۆشیتە، بیروراتان دەگۆرنەوە و تا ڕادەیێک لە بیروڕا هاوبەشن. دوەم: هاوڕێ بە واتای دو کەس یەک رێگا دەگرنەبەر هەتا کۆتایی و دەتوانرێت لە دو کەس زیاتربێت. سێیەم: ئەرکی هاورێ بەرامبەر هاورێ دەبێت لەکاتی ناخۆشی هاورێکەی لە نزیکی بێت و هاوبەشی خەم و کێشەکەی بێت و بە هاوبەشی لە کێشەکە دەربازبن. چوارەم: نابێت بەهیچ شێوەیێک هاورێیەتی بە پارە بکردرێت و نابێت پێوانەی هاورێیەتی  بە پارە بکەن. پێنجەم: هاورێ نابێت لەسەر بنەمای روخسار و جوانی هەڵبژێردرێت، ئەو جۆرە هاورێیەتیانە کاتین و بەردەوام نابن. شەشەم: دەبێت کەسێک بێت کە متمانەی تەواوت پێی هەبێت. حەوتەم: لە کاتی رۆژە خۆش و تایبەتەکان تۆی لە یادە.

هەشتەم: لێبوردەیی گرنگترین خاڵە لە نێوان هاوڕێکان و پەیوەندیتان فراوانتر دەکات، دوربکەوە لەو کەسانەی کە لێبوردە نین. ئەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی نەمانی هاوڕێیەتی: یەکەم: گومانی خراپ. دوەم: باسکردنی لە لای خەلکی . سێیەم: ئیرەیی بردن بە دەستکەوتەکانی هاورێکەت. چوارەم: درێژەدان بە گالتەکردن. پێنجەم: نەمانی متمانە.

1 month, 2 weeks ago

ڕزگاربوون لە عەشق و خۆشەویستى کچ

پرسیار:
کچێکم خۆش دەوێ چی بکەم بۆ ڕزگار بوون لەم دەردە ، چونکە گەیشتنمان بە یەک زۆر زەحمەتە ؟  

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر عاشق ھیچ ڕێگای نەبوو بۆ ئەوەی بگات بە خۆشەویستەکەی لە ڕووی شەرع و قەدەرەوە ، ڕێگری ھەبوو لەم دوو ڕووەوە ئەوا چارەسەر ئەمانەن : 
یەکەم : دەرمان ئەوەیە خۆی لێ داببڕێت و چارەسەری ئەوەیە نەفسی خۆی لێ بێ ئومێد بکات ، چونکە نەفس کەی بێ ئومێد بوو لە شتێک ئیسراحەت دەکات و ئاوڕی لێ نادەتەوە . 
دووەم : ئەگەر نەخۆشی عیشق بەردەوام بوو لەگەڵ بێ ئومێد بوون ، ئەوا سروشتی تووشی لادانێکی تووند بووە ، دەبێت نقل بێت بۆ چارەسەرێکی تر ئەویش چارەسەری عەقلە ، ئەویش ئەوەیە بزانێت دڵ پەیوەست بوون بە شتێک کە ھیچ ئومێد نییە بۆ بەدەست ھێنانی جۆرێکە لە شێتی ، خاوەنەکەی وەک ئەوە وایە کە عاشقی خۆر بووبێت ، ڕوحەکەی پەیوەستە بە بەرزی و بەدەوری خولانەوەی ، ئەمەیان دیارە لای خاوەم عەقلەکان و ژیرەکان کە ئەمە لە کۆمەلەی شێتەکانە . 
سێیەم : ئەگەر نەفسی تۆ ئەم دەرمانەشی قبول نەکرد ، ئەوا بیر لە خراپە و شتە ناشرینەکانی خۆشەویستەکەت بکەوە ، وە ئەو شتانەی وات لێ دەکات لێت دوور بخاتەوە ، چونکە ئەگەر داوای بکەی و لێی ورد ببیتەوە ھەست بە چەندین شتی باش و جوانی دەکەیت ، پرسیاش لە دراوسێی بکە لەوەی شاراوەیە ، چونکە شتی باش و جوانی ئافرەت ڕات دەکێشیت بۆ خۆش ویستنی و داوا کردنی ، وە شتی خراپ و ناشرینی دوورت دەخاتەوە لێی ، ..... 
چوارەم : ئەگەر ھیچ لەم دەرمانانە چارەسەر نەبوون ئەوا تۆ ھیچت نەماوە ئیلا گەڕانەوەیەکی ڕاست بۆ لای ئەوەی کە بە ھانای تەنگانە و لێ قەماوەوە دێت ، نەفسی خۆت بخە بەردەم خوای گەورە و لە دلەوە دوعای لێ بکەو خۆتی بۆ زەلیل بکە . )) 
"زاد المعاد" (4/251) .

1 month, 2 weeks ago

كەی خۆشەویستی نێوان کوڕ و کچ حەڵاڵە ؟

بسم الله الرحمن الرحيم
خۆشەویستی نێوان كوڕ و كچ دوای مارە بڕین حەڵاڵە..
بەڵام لە پێش مارە بڕین ئەوا سەیر كردنی یەكتر و بە یەكتر گەیشتن و قسە كردن لە گەڵ یەكتردا و نامە گۆڕینەوە و هاوشێوەكانی ئەمانە لە نێوان كوڕ و كچدا حەرامە و بە هیچ شێوەیەك دروست نىیە.
وە ئەگەر خوای گەورە خوازبێنی كچێكی خستە ناو دڵی كوڕێكەوە ئەوا دەبێت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بگرێتە بەر:
1 ـ سەرەتا دەبێت بە دوای كچێكی دیندار و بە ڕەوشت و خاوەن ئیمان و ئەخلاقدا بگەڕێیت، چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: [فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء] [سورة النساء: (3) ] . واتە: لەو ئافرەتانە بخوازن كەوا پاكن.
واتە ئافرەتێك كە بیروباوەڕی پاك بێت، وە ئەخلاق و ڕەوشتی پاك بێت، وە ڕابوردووی پاك بێت، وە ئێستای پاك بێت..
وە پێغەمبەری خواش (ﷺ) فەرموویەتی: ((تنكح النساء لأربع: لـمالـها ولـحسبها ولـجمالـها ولدينها، فاظفر بذات الدين تربت يداك)) صحيح أبـي دواد رقم: (2047)] .
واتە: خەڵك لە بەر چوار هۆكار ژن دەخوازن: بۆ پارەكەی و ناودارى یەكەی و جوانى یەكەی و دیندارىیەكەی، جا تۆ خاوەن دیندارىیەكەیان دەستی خۆت بخە دەستت بچێت بە خێردا.
2 ـ ئەنجا لە پاش دۆزینەوە و دەستنیشان كردنی كچێكی دیندار و بە ڕەوشت و خاوەن ئیمان و ئەخلاق پێویستە بڕۆیت سەیری كچەكە بكەیت و بیبینیت بۆ ئەوەی بزانیت ئایا بە دیمەنی ڕازی دەبیت، بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە كە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: ((إذا ألقى الله في قلب امرئ خطبة امرأة فلا بأس أن ينظر إليها)) [صحيح ابن ماجه رقم: (1864)] .
واتە: ئەگەر خوای گەورە خوازبێنی كچێكی خستە ناو دڵی كەسێكەوە ئەوا هیچی تێدا سەیری بكات و بیبینێت.
وعن أنس بن مالك أن المغيرة بن شعبة أراد أن يتزوج امرأة، فقال له النبي (ﷺ): ((اذهب فانظر إليها فإنه أحرى أن يؤدم بينكما ففعل فتزوجها)) [صحيح ابن ماجه رقم: (1865)] .
واتە: (المغيرة بن شعبة‌) ویستی ژنێك بخوازێت، پێغەمبەری خوا (ﷺ) پێی فەرموو: بڕۆ سەیری بكە و بیبینە چونكە ئەوە لە پێشترە بۆ ئەوەی بە یەكەوە بگونجێن و پێكبێن، ئەویش سەیری كرد و مارەی كرد.
3 ـ دوای هەڵبژاردنی كچێكی خاوەن ئیمان و ئەخلاق و سەیر كردن و بینینی دەچیتە خوازبێنی كچەكە و داوای دەكەیت لە سەرپەرشتیارەكەی (باوكی بێت یان برا یان باپیر یان مام …).
جا ئەگەر كچەكە و سەرپەرشتیارەكەشی بە كوڕەكە ڕازی بوون ئەوا كچەكەی لێ مارە دەكەن و بۆی مارە دەبڕن و دەبێتە خێزان و هاوسەری و لە یەكەم چركەی مارەبڕنەوە خۆشەویستی لە نێوانیاندا حەڵاڵ دەبێت.
بەڵام هەبوونی پەیوەندی لە نێوان كوڕ و كچدا لە پێش مارە بڕینەوە بە هەموو شێوەیەك قەدەغە و حەرامە ئەگەر چی بە ناوی خۆشەویستیەوە بێت !! یان بە بیاونووی داخوازی كردنی كچەكەوە بێت !!

4 months, 1 week ago
ئەمەی ئەبینن ..***?***

ئەمەی ئەبینن ..?

نمونەیەکە لە تاوان کە سەرەتا تامی خۆشە
پاشان ئەگەیت بەناوەراست سزا و ئازارەکەی ئەبینی دواتریش
پەشیمان ئەبیتەوە کە خواردت ..

عاقڵ و ژیر ئەوکەسەیە تاوان
ناکات بەڵام گەر هاتوو تاوانیشی
کرد تەوبە بکات و نەگەرێتەوە
سەر تاوانەکەی .

4 months, 1 week ago

زانــــیاری ســــەرەتایی: 1_ تەنها تایبەتە بە ئافرەتان 2- تاقیکردنەوە لەڕێگای گوگڵ فۆڕم دەبێت. −−−−−−−−−−⊰?⊱−−−−- لە ژێر ناونیشانی:- ✔️ پشتیوان بە اللە عزوجل دەست دەکەین بە دانانی پڕوژەیک دەربارەی تێگەیشتن لە نیقاب بە فەهمی سەلەف کە تایبەتە بە خۆشکان…

4 months, 1 week ago

زانــــیاری ســــەرەتایی:

1_ تەنها تایبەتە بە ئافرەتان

2- تاقیکردنەوە لەڕێگای گوگڵ فۆڕم دەبێت.

−−−−−−−−−−⊰?⊱−−−−-

لە ژێر ناونیشانی:-

✔️ پشتیوان بە اللە عزوجل دەست دەکەین بە دانانی پڕوژەیک دەربارەی تێگەیشتن لە نیقاب بە فەهمی سەلەف کە تایبەتە بە خۆشکان ، وە ان شاء اللە شەهادەش ئەبەخشین بەسەرئەوانەی دەردەچن لە تاقیکردنەوەکە .
بو پڕوژەکە تا سێ رۆژی تر دەست پێ ناکەین بۆ ئەوەی زۆرترێن کەس لە خۆشکان ئاگەداری ئەم پڕوژەیە بن ، وە هەروەها نامیلکەیەکمان حازر کردووە هین برایەکمانە اللە جەزای خێری باتەوە نامیلکەکە هەر خوی دانرابو بویە ئێمە دامان نەنا بو ئەوەی هەم ئێمە و هەم ئەمیش لێی بێبەش نەبێت لەخێر
وە نامیلکەکە دادەنێین دوای سێ رۆژ پڕوژەکە دەست پێ ئەکات وە کاتی سەرەتاو کوتایی پڕوژەکە 10 رۆژ مەجالە ئەوکات تاقیکردنەوەکە دەست پێ ئەکات، وە هەروەها ناونوسین لە کاتی تاقیکردنەوەیە وبارک الله فینا وفیکم

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆژەکە
فەرموون لەکەناڵی پڕۆژەکە دانراوە
https://t.me/ahlal_hadith1

4 months, 1 week ago

پشتیوان بە اللە عزوجل دەست دەکەین بە دانانی پڕوژەیک دەربارەی تێگەیشت لە نیقاب بە فەهمی سەلەف کە تایبەتە بە خۆشکان ، وە ان شاء اللە شەهادەش ئەبەخشین بەسەرئەوانەی دەردەچن لە تاقیکردنەوەکە .
چاوروانبن .

4 months, 1 week ago

ووتمان بوتی کەناڵ دادەنێن بەس بەداخەوە لێی نازانم بۆیە گەر هەر رەخنەو پێشنیارێکتان هەیە ئەوە جارێ ئاوا لێی گەرێن با لای خۆتان بێت? تا دای دەنێین .

4 months, 2 weeks ago

...زۆربەی ئەهلی دۆزەخ ئافرەتانن... .
رواه البخاري 3241 ومسلم 2737.

هۆکارەکەی ئەمانەن:
?زۆر لەعنەت دەکەن (بخاري 304)
?چاکەیان لەپێش چاو نیە(بخاري 1052)
?شکات زۆر ئەکەن و هەمیشە نارازین(مسلم 885)

کەواتە خۆت لەم خاڵانە بپارێزە.

4 months, 2 weeks ago

طاوس رحمەاللە دەفەرمووێت : " عیبادەتی گەنجان کامل
نابێت هەتا ژن نەهێنێت "

السیر /٥۷۰/١

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago