Infinite Entertainment, Zero Cost: Get Your Free Books, Music, and Videos Today!

پـڕۆژەی ڕەیـان

Description
ئەم کەناڵە تایبەتە بە لەبەرکردنی سورەتی البقره
Advertising
We recommend to visit

- انَـت فِيہ قِلبيہ دائما 𓆩ᥫ᭡
@IEIIEIl -

Last updated 3 days, 14 hours ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 1 month, 2 weeks ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 4 days, 1 hour ago

4 weeks ago
جەژنانەی ستافی پڕۆژەی ڕەیان دواکەوت بمانبورن***🌷***

جەژنانەی ستافی پڕۆژەی ڕەیان دواکەوت بمانبورن🌷

مژدانەی پڕۆژەی ڕەیان بۆ ئەهلی قورئان و لەبەرکارانی سورەتی البقرە ئەوەیە هەر بەڕێزێک پێشوتر ناوی تۆمارنەکرابێت ناوی ئەچێتە تیروپشکەوە و نمرەی بۆ هەژمار ئەکرێت..

ئەو بەڕێزانەشی کە ناویان بە لاتینی نوسیوە ئەوانیش هەژمار ئەکرێت بۆیان و بەهەمان شێوە نمرە بەرزەکان ئەچنە تیروپشکەوە

لە پۆستەکانی داهاتوودا ان شاء اللە پێتان ڕائەگەیەنین لە نمرەی چەند بۆ چەند حیساب ئەکرێت و ئەچێتە تیروپشکەوە.

چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان بن بەم زوانە دووعای خێریش لەبیر مەکەن 🌱☺️

4 weeks, 1 day ago

مژدەیەکمان پێیە بۆ ئەو بەڕێزانەی تاقیکردنەوەیان کردوە و ناویان نەنوسیوە چاوەڕوان بن🥰..

1 month ago

ئەی ئەبوبەکر، هەموو گەلێک جەژنی خۆی هەیە،
وە ئەمەش جەژنی ئێمەیە.

- پێغەمبەری خوا ﷺ
و: محمد کەریم

1 month ago
تَقَبَّلَ اللهُ مِنَّا وَمِنْكُمْ ***✨******😊***

تَقَبَّلَ اللهُ مِنَّا وَمِنْكُمْ 😊

بەناوی ستافی پڕۆژەی ڕەیانەوە پیرۆزباییەکی گەرمی جەژنی ڕەمەزانتان لێ ئەکەین و داواکارین لە خودای گەورە هەمیشە لەسەر خێر و چاکە کۆمان بکاتەوە..

لە هەر وشەیەک کە وتومانە و ئازاری بە دڵتان گەیاندوە داوای لێبوردن ئەکەین و گەردنمان ئازاد بکەن و گەردنتان ئازاد بێت🤲🏻

#پڕۆژەی_ڕەیان

1 month ago

با لەناو دوعاکانتان بم لە کۆتا ساتەکان و کۆتا ڕۆژی ڕەمەزان ...☺️🤲🏻

1 month ago

السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه

ئەهلی قورئان خۆ لە دوعاکانتان ئێمەتان لەبیر نەکردووە؟
بمانبورن نمرەکانتان دوائەکەوێت بۆ دوای جەژن چونکە ماشاء اللە زۆرن ئەبێت جیای بکەینەوە کەمێکی پێ ئەچێت، بەڵکو ان شاءاللە توانیمان تا کاتی بڵاوکردنەوەی نمرەکانتان کۆمەڵێک خەڵاتی شایستە دابین بکەین و هاوکاری پڕۆژەکەی خۆتانتان کرد

تێبینی
ئەو بەڕێزانەشی لە جارێک زیاتر ئیمتیحانیان کردوە هەردووکی بۆ ئەبێت بە سفر واتە هەژمار ناکرێت

ئەو بەڕێزانەش کە بە لاتینی ناوی نوسیوە هەژمار ناکرێت ببورن ئەگەر %100 یش بێت

کۆتا ڕۆژەکانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە و مانگی پڕ بەرەکەت ماڵئاواییمان لێ ئەکات لە کۆتا ڕۆژەکان و کۆتا ساتەکانی ئەم مانگە پیرۆزە ئێمە و خێرخوازان لە دوعای خێر بێبەش مەکەن🤲🏻🌷

1 month ago

لە دووعاکانی شەوی قەدرتان ئێمەش لەبیرمەکەن.
خوای گەورە ڕەحم و بەزەیی بەسەر ئێمەش و ئێوەش ببارێنێ اللهم امین 🤲🏻

1 month ago

لە شـەوانی قەدردا،
دوعا بۆ یەکتـری بـکەن،
دوعای شیفا بۆ فڵانەکەس بکەن،
دوعای ڕۆزی بــۆ فڵانەکەس بکەن،
دوعای دڵخۆشی و بەختەوەری بۆ بکەن...

پێغەمبەری خودا ﷺ دوعای بۆ هاوەڵەکانی دەکرد،
پڕ بەدڵتان و بە تامەزرۆییەوە دوعا بۆ ئازیزانتان بـکەن،
سابەڵکوو لەو دەمەی دوعا دەکەیت، خودا تەماشات بکات و هەردووکتان ڕزگاربکات و بەخششەکانی بڕژێنێت بەسەرتاندا

وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

1 month ago

السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه
فێرخوازانی بەڕێز ئەم پرسیارانە لە ئێستادا مەکەن، کە کاتی گونجاوی خۆی هات ئاگادار ئەکرێنەوە.

  1. کەی نمرە بڵاو ئەکەنەوە؟
  2. خەڵاتەکان چین؟
  3. چەند کەس خەڵات ئەکرێت؟
  4. کەی تیروپشکە؟
  5. چەند کەس ئەچێتە تیروپشکەوە؟
  6. ئیمتیحانی سورەتی البقره لەسەر وەرەقە ئەکرێت؟

بۆ هیچ کامێک لەو پرسیارانە ناتوانین وەڵامی تەواوەتیتان پێ بدەین.
بەڵام بە نسبەت خاڵی شەشەمەوە هەر ڕێکخراوێک و سەنتەرێک بیکات ئەگەر ئێمەش سەرپەرشتی نەکەین ئاگادارتان ئەکەینەوە.

1 month, 1 week ago

با لەناو دوعاکانی شەوانی قەدرتاندابم...☺️🤲

We recommend to visit

- انَـت فِيہ قِلبيہ دائما 𓆩ᥫ᭡
@IEIIEIl -

Last updated 3 days, 14 hours ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 1 month, 2 weeks ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 4 days, 1 hour ago