ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month ago
**دوعـای نوێـژی بـەیـانـی
اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِي وَبَيْنَ خَطَايَايَ كَمَا بَاعَدتَّ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ, اللَّهُمَ نَقِّنِي مِنْ خَطَايَايَ, كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الأَبْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ, اللَّهُمَّ اغْسِلْنِي مِنْ خَطَايَايَ, بَالثَّلْجِ وَالْمَاءِ وَالْبَرَدِ
خودایە نێوان خۆم و ھەڵە و تاوانەکانم دوور بخەرەوە، ھەروەکو چۆن نێوان ڕۆژ ھەڵات و ڕۆژ ئاوات دوورخستۆتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە لە گوناھەکانم، ھەر وەکو چۆن پۆشاکی سپی لە چڵک و پیسی پاک دەبێتەوە، خودایە لە ھەڵە و تاوانەکانم بمشۆ بە بەفر و ئاو و تەرزە.
نزای_دەستپێکردنی_نوێژ
قەڵای_موسڵمانان**
🗞️ ئیمامی صِدِّیق بْنُ حَسَن الْقَنُوجِيّ {رَحِمَهُ اللّٰهُ} دەفەرمووێ:
دەردی نەفامی و نەزانی زەرەر و زیانی زۆرتر و زیاتره بۆ دڵی مرۆڤ ، وەك له دەردی نەخۆشی و نەساغی لاشه و جەسته!!!
📚فَتْحُ الْبَیَان (۳/۲۲۷).
چاکترین دوعا بۆ ڕزگار بون لە هەموو نارەحەتیەکان
(لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ)
وەفاتی پێغەمبەر ﷺ
کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی بۆ پێغەمبەر ﷺ
[ ٱلۡیَوۡمَ أَكۡمَلۡتُ لَكُمۡ دِینَكُمۡ وَأَتۡمَمۡتُ عَلَیۡكُمۡ نِعۡمَتِی وَرَضِیتُ لَكُمُ ٱلۡإِسۡلَـٰمَ دِینࣰا ]
واتە: ئهمڕۆ ئاین و بهرنامهکهتانم بهکۆتایی گهیاندو نازو نیعمهتی خۆمم بۆ تهواو کردن و ڕازیم بهوهی که ئیسلام ببێته بهرنامهو دین و ئاینتان.
أبوبکری صدیق دەستی کرد بە گریان،
گریانێکی جیاواز!
لێیان پرسی بۆ وا دەگری خۆ ئەم ئایەتەش ئایەتێکە وەک ئایەتەکانی تر کە بۆ پێغەمبەر ﷺ دابەزیوە؟!
ئەویش گووتی: ئەوە مەبەستی شوێنکەوتووانی پێغەمبەرە ﷺ.
تەنها أبوبکر (خوا لێی ڕازیبێت) لەم ئایەتە تێگەیشت کە مەبەستی چییە، بۆیە دەستی کرد بەگریان، زانی کەوا پێغەمبەری خوا وەفاتی نزیکە.
**دوعای نوێژی بەیانی
( رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا )
پهروهردگارا ڕهحمیان پێ بکهو میهرهبان به بۆیان، ههروهکو چۆن ئهوان ڕهحمیان به من کردوو و منیان پهروهرده کردووه به بچووکی و منداڵی.
نزای_قورئان**
چاو ئاوێنەی دڵە، ئەگەر کەوتە حەرام دڵ بۆ حەرام دەبات، ئەگەر پارێزرا دڵ پارێزراو دەبێت🤍🔥”
خەیاڵی ئـەوە بکە ئێستا بڵێـی أَسْتَغْفِرُاللّٰه.
٭خودا تاوانێکت بۆ بـگۆڕێـت بە چاکەیـەك...
٭خەیاڵی ئەوە بکە ئەمە فێری کەسێـک بکەیـت،
لەگەڵ ئەوەی خۆیدا تاوانێـکی تۆیش بگۆڕێت بۆ چاکە...
٭وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ
خوا تووشی سزایان ناکات له کاتێکدا ئهوان داوای لێبوردن بکهن
أَستَغْفِرُ اللهَ العَظیم وَأتُوبُ إلَيهِ
شوێنی شەیطانم پێ پیشان بدە یارب !
عوروەی کوڕی روەیم ئەڵێ: عیسای کوڕی مەریەم علیە السلام داوای لە پەروەردگاری کرد شوێنی شیطانی پیشاندا لە دڵی نەوەی ئادەمدا، اللە پیشانی دا، سەری وەکو سەری مارێک بوو داینابوو لەسەر بەرھەمی دڵی، جا ئەگەر ذکری اللە بکات دیار نامێنێ و لای ئەڕوا، ئەگەر یش ذکری اللە نەکات سەری دا ئەنا لەسەر بەرھەمی دڵی وەسوەسەی بۆ دەکا.
لەعنەتی اللە لە شیطان و دارو دەستەکەی ھەتا مردن وازت لێ ناھێنن.
وَرَوَاهُ: نَا فَرَجُ بْنُ فُضَالَةَ، عَنْ عُرْوَةَ بْنِ رُويِمٍ: أنَّ عِيسى ابْنَ مَرْيَمَ عَلَيْهِ السَّلامُ دَعا رَبَّهُ أنْ يُرِيَهُ مَوْضِعَ الشَّيْطانِ مِنِ قَلْبِ ابْنِ آدَمَ فَجُلّيَ لَهُ(أَوْ فَجَلَّی لَهُ)، فَإذا رَأْسُهُ مِثْلُ رَأْسِ الحَيَّةِ واضِعٌ رَأْسَهُ عَلى ثَمَرَةِ قَلْبِهِ فَإذا ذَكَرَ الْعَبْدُ رَبَّهُ خَنَسَ، وإذا لَمْ يَذْكُرْ وَضَعَ رَأْسَهُ عَلى ثَمَرَةِ قَلْبِهِ فمنَّاهُ فَحَدَّثَهُ.
فەزڵێکی تری لەبەرکەری قورئان ::
[ ڕێزلێنانی دایک و باوکی لەبەرکاری قورئان ]
عن أبي بريدة -رضي الله عنه - قال رسول الله ﷺ: "من قرأ القرءان و تعلمه و عمل به, ألبس والداه يوم القيامة تاجا ًمن نور ضوؤه مثل ضوء الشمس, ويكسى والداه حلتين لا تقوم لهما الدنيا, فيقولان بم كسبنا هذا ؟ فيقال بأخذ ولدكما القرءان .
[ رواه الحاکم ]📚
ئەبو بورەیدە (ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت) دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: هەرکەس قورئان بخوێنێت و فێری ببێت و کاری پێبکات, لە ڕۆژی دواییدا دایک و باوکی تاجێکیان دەکرێتە سەر کە نورە و ڕۆشناییەکەی وەک ڕۆشنایی خۆر وایە, وە جلێکی زۆر جوانیان لەبەردەکرێت کە لە دونیا بەنرخترە, دەڵێن ئەمەمان بەچی دەستکەوتوە دەوترێت پێیان: بە لەبەرکردن و وەرگرتنی قورئان لەلایەن منداڵەکەتانەوە.
چەند نیعمەتێکی گەورەیە لە ڕۆژی دوایی دا تۆ ببیتە هۆی ئەوەی ڕێز لە دایک و باوکت بگیرێت و سەرفرازیان بکەیت ،جگه لەم هەموو پاداشتەی کە بۆ خۆتیش هەیە ،بۆیە هەوڵی بۆ بدەن و ئەم هەموو پاداشتە لە دەست نەدەن .
جۆرێک لەو خەتمـانەی کە زۆر بەسوودە بۆ ئەوانەی
ناتوانن بەجوانی قورئان بخوێنن،
ئەوەیە لەسوورەتی (الفاتحة) هەتا سوورەتی (الناس)،
گوێ لە قورئانخوێنێكی زۆر باش بگرن،
بەمشێوەیە هەم خەتمێکی قورئانی پیرۆز دەکەن،
هەم کۆمەڵێک هەڵەی خۆشیان ڕاست دەکەنەوە...
و: ئەیاد فەهمی.
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month ago