❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago
سێ کتێبی ناوازە لە بواری عەقیدە و فیکری ئیسلامی:
۱ـ مەشخەڵی ڕێ (سەید قوتب)
۲ـ ئا ئەمەیە ئیسلام (محمد قوتب)
۳ـ ئوممەتی موسڵمان(د. ماجد عرسان الکیلانی)
نوسەرانێکی بە توانا و لێهاتوو.. (مەشخەڵی ڕێ) لە کۆتا کتێبەکانی سەید قوتبە رحمە اللە، (ئا ئەمەیە ئیسلام)یش بە پێی زانیارییە تازەکانی ناوی بێت وادیارە کۆتا کتێبەکانی محمد قوتبی گەورەیە کە لە ۲۰۱٤ وافاتی کرد رحمە اللە، نازانم ئایا ئوممەت کەی نوسراوە، بەڵام نوسەر بە ئەزموون و بەتەمەن و زۆر وردکارە.
دروستکردنەوەی ئوممەت ئەرکێکی گەورەیە.. ویستم بەحسێکی لەسەر بکەم لە نێو کتێبە کوردییەکان سەرچاوەم نەبینی جگە لە ئوممەتی موسڵمان، بەڵام مەشخەڵ و ئائەمەیە ئیسلامیش خوێندنەوە بەڵکو شتێکیان لەو بارەوە تێدا بێت.
لە مەشخەڵی ڕێدا ورە بەرزی و ئیمان و گەورەییەکی موسوڵمانانە دەستەکەوێت، زۆر باش جاهیلییەت دەناسێنێ تا بتوانی لێی قوتار بیت، ڕێگەی قوتاربوونیش باسەکات بە جوانی و متمانەیەکی تەواوەوە! ناسینی جاهیلییەت لە دروستکردنەوەی ئوممەتدا شتێکی گرنگە، خوای گەورە ئەفەرمووێت( الذین آمنوٱ وهاجروٱ.....) واتە ئەوانەی ئیمانیان هێناو هیجرەتیان کرد... باس لە پێنج ڕووکنی بنیاتنانەوەی ئوممەتی موسڵمان دەفەرمووێت. یەکەم ئیمان هێنان و دووەمین هیجرەت کردن...هتد هیجرەت لە جاهیلییەتەوە بەرەو ئیسلام، لە دارولکوفرەوە بەرەو دارولئیسلام. سەید لە مەشخەڵدا زەمینەی فیکری خوێنەر باش دەسازێنێت، بۆ هەنگاونان لە بواری ئیمان و هیجرەت و جیهاددا.
لە ئا ئەمەیە ئیسلامدا محمد قوتب کۆمەڵێك لایەنی گرنگ باسدەکات، کە هەم لە بواری فیکری ئیسلامی و هەمیش بواری ڕەدی ئیلحاددا بێوێنەیە، باسی گۆڕاوو نەگۆڕ، دادگەری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و... باسەکات، هەمیش بەراوردی نێوان ئیسلام و جاهیلییەت دەکات بە تایبەتی دیموکراسی. دواتر وەکو براکەی هیممەت بەرزانە دەڵێت(داهاتوو بۆ ئیسلامە).
لە ئوممەتی موسڵماندا وردەکارانە چووەتە نێو باسەکەی کە من بەدوایەوە بووم و، خاڵ بە خاڵ شیاندەکاتەوە، لەوە زیاتر دەدات بەدەستەوە کە دەتەوێت.. مێژوو لە تەك بوارەکانی سەردەم دەئاڵێنێ و قسەی لەسەر دەکات، زۆر واقیعناسانە شیاندەکاتەوە، ورەی بەرزە بەڵام خەیاڵ پڵاو نییە. سەرچاوەیەکی بێوێنەیە لە کتێبخانەی کوردی‌دا.
خوای گەورە پاداشتی نوسەران و وەرگێڕان و هەموو ئەوانە بداتەوە دەستیان لەو کارە خێرانەدا هەبووە، آمین.
ــ هەموویان لە زنجیرەی هزری هاوچەرخی ئیسلامین، کە نوسینگەی تەفسیر بڵاویان دەکاتەوە، زنجیرەیەکی بێوێنەیە.
ئوممەتی موسڵمان:
http://new.zadyreman.com/bookdetail.aspx?jimare=41
ئا ئەمەیە ئیسلام:
http://new.zadyreman.com/bookdetail.aspx?jimare=14
مەشخەڵی ڕێ:
https://iqra.ahlamontada.com/t4136
لە م رزکار وەرگیراوە ـ(خۆم بەخزمەت هەرسێ کتێب گەیشتووم) تۆش دەستیان بخە ...
فورسەیەکی زێڕین بۆ شارەزابون لە فەرمایشت و ڕێبازی سەردارو سەروەری هەمو عالەم .. خوایگەورە شارەزای ڕێگاو ڕێبازی پێرۆزی ئەومان بکات ... اللهم امین ، بمانپارێزێ لەڕێگا لادەرو کاتیەکان کە تەنها نەفسو دلمان ئازار ئەدەن، مەحرومان ئەکەن لە پەیامی بەهەشت و ڕێی ڕزگاری دنیا‌و قیامەت
ئەوەی بەربانگ بۆ ڕۆژووەوانێک ئامادە بکات، هەمان پاداشتی ڕۆژووەوانەکەی هەیە...
تۆ بڵێی ئەگەر ڕۆژووەوانەکە غەززاوی و موجاهید و حافز قوڕئان و هەڵگری ئاڵای ئیسلامەتی بێ، پاداشتەکەی چۆن بێ؟
گێلمان دەکەن!
ئەم پەرتووکە بابەتی ڕەخنەییە لە کۆی سیستەمی پەروەردەی قوتابخانە، لە دوو توێی ١٥٠ لاپەڕەدایە، لە نووسینی «گاتۆ»یە، برای ئازیزم کاک بنار جەبار وەرگێڕانی بۆ کردووە، پێشەکییەکەی لە خودی پەرتووکەکە بەپێزتر بوو.
گاتۆ دەڵێت: "خودی ئەم سیستەمە بێویژدانە، ئەگینا مامۆستاکان زۆر خەمخۆرانە کار دەکەن و دڵسۆزن."
گاتۆ پێشنیازی ماڵپەروەری دەکات، لە هەمان کاتیش‌دا باسی کۆسپەکانی بەردەمی دەکات، دەڵێت: "هیچ لۆژیک نییە منداڵەکان لە یەک هەفتە ٩ کاژێر لەگەڵ باوانیان بن، لە کۆی ١٦٨ کاژێر، ٥٧ کاژێر بۆ خەوتن، ەە کاژێر بۆ سەیرکردنی تیڤی و مۆبایل، ٨ کاژێر بۆ خۆئامادەکردن، ٧ کاژێر بۆ ئەرکی ماڵەوە. هەموو ژیانی منداڵانمان بووەتە قوتابخانە. زۆر جار ئێمە درۆیان لەگەڵ دەکەین، دەڵێین: "ئەگەر نمرەی بەرز بێنن، هەلی کارتان دەست دەکەوێت! -نمرەدانان بۆ قوتابی وەکوو کاڵا و، سەوزە و میوەیە-، لە کاتێکدا وا دەبینین گوزەرانی دەرچووانی زانکۆکان چۆنە، بەدەست بێکارییەوە دەناڵێنن." ئەم وتەی گاتۆ وتە بەناوبانگەکەی (roberit kayosake)ی بیر هێنامەوە کە دەڵێت: "ئەگەر دەتەوێت دەوڵەمەند بیت، واز لە قوتابخانە بێنە!"
گاتۆ دەڵێت: "ئەگەر پێت وایە بۆئەوەی منداڵ فێری نووسین و خوێندنەوە و حیسابات بێت لە قوتابخانە، لە بریی ١٦ ساڵ تەنیا ١٠٠ کاژێرمان پێوستە بۆ کەسێک بیەوێت فێر ببێت!"
لەم ڕۆژانە لە کەناڵی (rudaw) کەسێک بانگێشت کرابوو وتی: "قوتابییان ١٦ ساڵ دەخوێنن دەرفەتی کاریان نییە، لای ئێمە بە ٢٠ کاژێر دەبێتە خاوەن کاری خۆی!"
کارزان موحەممەد
_
نەفسیش وەختێ کە سەرقاڵی شتێکە و گرنگی پێدەدات ئیدی هەرچۆنێک بەلایدا تێپەر بێت دەیگرێت، کە قسەش دەکات هەر ئەو بابەتەی لەدەم دەردەچێت، هەتا ئەوەی کە شتێکی گرنگیپێداوی دێتە سەر زاری و ئاوڵای دەکات بەبێ هەستپێکردن، کەنەفسی دایکی مو‌سا لەخەیاڵی وی‌دا بوو، هەروەها هەردەم زەینی سەرگەرمی ئەوەبوو، بەجۆرێک کەبیروو عەقڵی تەنیا ئەوەی تێدا مابوو خاڵی لەهەر شتێکی دیکە خەریک بوو ڕاستی بابەتەکەی لەدەم دەربچێت بەبێ ئەوەی هەست بکا ئەوە زەرەری بۆ کورەکەی دەبێت، هەروەک پەروەردگار
دەفەرموێت(وَأَصْبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَىٰ فَارِغًا ۖ إِن كَادَتْ لَتُبْدِي بِهِ لَوْلَا أَن رَّبَطْنَا عَلَىٰ قَلْبِهَا لِتَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ)
عەقلیش لەلایەن نەفسەوە کۆت و بەند دەکرێت وەختێک کە نەفس سەرقاڵ و گیرۆدەی شتێکە هەتاوەکوو ئەوەی (عەقڵ) لەبەردەستی دا وەک دیلی لێدێت.
باوەڕیش بەهێزترین شتێکە کە پەتبڕین و لەدەست دەرچوونی سروشتەکانی نەفس جڵەوگیر بکات.
هەرئەوەش بوو کە پەروەردگار دڵی دایکی مووسای پێ ڕاگیر کرد.
داوەری نێوان نەفـس و عەقـڵــــ..
عەبدولعەزیز تەڕیفیــ
احمد نووریــ
گرنگە مرۆڤ هەرکارێکی کرد واتای کارەکەی بزانێت، ئەم قسەیە بۆ کاری تر ئەگەر یەکجار پێویست بێت بۆ بەندایەتی خودا چەندان جار پێویستترە. ئاخر جوان نیە مرۆڤ لە حزوری خودادا ڕۆژی حەڤدەجار بوەستێت و نەزانێت مانای گرنگترین بەشی نوێژەکەی چییە. سورەتی فاتیحە بڕبڕەی پشتی نوێژە، لەم کتێبەدا زۆر بەوردی وشەبەوشەی ئەم سورەتە پیرۆزە تەفسیر کراوە، بێگومان ئەم سورەتە پیرۆزە پاڵاوتەی هەموو قورئانە بۆیە هەموو باسەکانی پەرستش ، عەقیدە ، ……هەموو تێداهاتووە. پێویستە مرۆڤ چۆن پەرستش بکات؟ عیبادەت مانای چییە؟ بەندە کێیە؟ پەکتاپەرستی چییە؟ یەکتاپەرستی حاکمییەت چییە؟ مافی خودا لەسەر بەندەکانی چییە؟ ئەگەر مرۆڤەکان مافەکانی خودایان جێبەجێکرد خودا بەچی و چۆن پاداشتیان دەداتەوە؟ ئایا لەم سەردەمەدا نەزانین و خۆخەڵەتاندن دەبنە بیانووی مرۆڤی مسوڵمان لە تێنەگەیشتن لە قورئان؟ پێویستە مرۆڤی مسوڵمان بۆ ئەوەی هەوڵ و ماندووبونەکانی بەفیڕۆ نەڕوات و ڕەنجبەخەساری دونیا و دواڕۆژ نەبێت بەوردی تەفسیری ئەم سورەتە پیرۆزە بخوێنێتەوە.
ناوی کتێب/ تەفسیری زادی.(سورەتی فاتیحە).
نووسینی/ کرێکار.
بابەت/ تەفسیری قورئان.
قەبارە/ ٤٥٦ لاپەڕە.
چاپکردنی/ نوسینگەی تەفسیر.
02/01/2025
بەشی بانگەوازی لقی هەولێری ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی زنجیرە سیمینارێک بەناونیشانی:
(چۆن لە خزمەتی قورئاندا بوون؟)
1- قورئان چۆن باسی قورئان دەکات؟
د.هاشم باجەلانی
29\10\2024
2- پێغەمبەر ﷺ چۆن لە خزمەت قورئاندا بوو؟
پ.د.سلیمان سلیم
5\11\2024
3- هاوەڵان چۆن لە خزمەت قورئاندا بوون؟
د.شیرزاد عبدالوهاب
12\11\2024
4- تابعین چۆن لە خزمەت قورئاندا بوون؟
د.خالید گەردی
19\11\2024
5- زانایان چۆن لە خزمەت قورئاندا بوون؟
د.ابراهیم سەنگەسەری
26\11\2024
سیمینارەکان بەڕێوەدەچێت لە هەموو ڕۆژانی سێشەممەێک، کاتژمێر 3:30 ی دوای نوێژی عەسر لە بینای لقی هەولێری ژیار.
هاتن بۆ هەمووانە
بۆ ئاگاداربوون لە سیمینارەکان
داخڵی ئەم کەناڵەی تلیگرام ببن:
https://t.me/zhyar_majles
ئه‌م هه‌ڵوێسته فه‌لسه‌فی و فیكرییه دوژمنكارییه‌ی كلێسا بۆ هزرو ئازادی بیر وایكرد كه ئه‌و بزاوته عه‌له‌مانیه‌ته مێژووییه‌ی زیاتر له پێنجسه‌د ساڵی خایاند (دانتی له 1200 داهات) ببێته ئه‌و بزاوته گۆأانكارییه به گوأه‌ی له‌ساڵی 1789دا پاشایه‌تی و كلێسا و بیردۆزه‌كانی به یه‌كجاری خسته كه‌ناره‌وه‌و زۆر ڕقنانه كه‌وته ڕیشه‌كێشكردنی هه‌موو سیما‌و مۆركێكی دینی.
ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه نه‌وویسته به‌ڵام تۆیژینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌یناسێنێت ئه‌وه‌یه كه ڕۆژئاوا (دینی) خوای نه‌ناسی، ته‌نانه‌ت مه‌سیحێتی سه‌یدنا عیساشی سه‌لامی خوای لێ بێت نه‌ناسی، ته‌نانه‌تتر مه‌سیحێتی ڕۆژهه‌ڵاتیشی نه‌ناسی.. به‌ڵكو خۆی دینێكی تری ئاوێته‌كرد.. له (ئینحراف)ی مه‌سیحێتی و (شیركیات)ی ئیغریق و ڕۆمان پاشان ئه‌م دیده (دینییه) بوو به ده‌سه‌ڵاتی ره‌سمی كلێسای سه‌رده‌مانی ئیمپراتۆر قوسته‌نتینی زۆڵ ـ وه‌كو مه‌سیحییه‌كان ده‌ڵێن ـ دین و سیاسه‌ت لێك جودا بوونه‌وه، كلێسا (پاشان پاپا) ده‌سه‌ڵاتی دینی گرته ده‌ست و ئیمپراتۆریش ده‌سه‌ڵاتی سیاسه‌تی دنیا (ئیمپراتۆرێتی ڕۆمان چواركه‌س ده‌یانبرد به‌أێوه به‌دوانیان ده‌ووترا ئیمپراتۆر (وه‌كو نازناوی سه‌رۆكایه‌تی)و هه‌روه‌ها پێشیان ده‌وترا (ئۆگستۆس) دوانه‌كه‌ی تریش كه وه‌كو سه‌رۆك حكومه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه بوون پێیان ده‌وترا (قه‌یسه‌ر). ئیمپراتۆره‌كان ده‌بوو ماوه‌ی بیست ساڵ حوكم بكه‌ن و پاشان قه‌یسه‌ره‌كان ده‌بوونه ئیمپراتۆرو ئه‌مانیش دوو قه‌یسه‌ری تریان ده‌بوو، تا بیست ساڵی تر، ئینجا ئه‌وانیش ده‌بوونه ئیمپراتۆرو دوو قه‌یسه‌ری تریان ده‌بوو.. وه هه‌روه‌ها، ئه‌م سیستمه له ساڵی (285ز)یه‌وه‌یه په‌یأه‌وی ده‌كرا، له ساڵی 305دا دوو ئیمپراتۆر (دیوكلیزیانوس) و (ماكسمیانۆس) خانه‌نشین بوون و دوو قه‌یسه‌ره‌كانیان هاتنه شوێنیان به‌ڵام له ناكاو یه‌كێكیان مرد كه (كۆستانزوس) بوو، كه ده‌بوو قه‌یسه‌رێك بێته شوێنی، به‌ڵام سه‌ربازانی به‌ریتانی كوأی مردووه‌كه‌یان هێنا كه ناوی (قوسته‌نتینۆس) بوو كردیان به ئیمپراتۆر.. ئه‌مه كێشه‌و ناكۆكی و شه‌أو شۆأی زۆری نایه‌وه چونكه جگه له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی سیستمه سیاسییه‌كه بوو قوسته‌نتینۆس ژنه‌كه‌ی خۆی و خه‌سوو خه‌زوورو سێ زاوا‌و كوأه گه‌وره‌كه‌ی خۆی كوشتبوو، گومانی (زۆڵێتی)یشی له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام قوسته‌نتین له 312دا توانی هه‌موو ڕۆژئاوای ئه‌وروپا بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و به‌ره‌و ئیتالیا بێت و ڕۆمای پایته‌ختیش بگرێت. ئاوا بوو به ئیمپراتۆری ئیتالیا‌و به‌ره‌ی ڕۆژئاوای ئه‌وروپا، به‌ڵام (لیسینێۆس)كه ئیمپراتۆری (شه‌رعی) بوو به پێی سیستمی سیاسیان ڕۆژهه‌ڵاتی ئیتالیای له ئه‌وروپا به‌ركه‌وت.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوسته‌نتین سیاسی‌تر بوو، پێویستیشی به مه‌سیحیه‌كان بوو، خۆشی موشریكێكی سینه فراوان بوو، بواری زۆری به مه‌سیحییه‌كاندا، له‌و به‌ریشه‌وه مه‌سیحییه‌كانی ئیمپراتۆری ڕۆژهه‌ڵات قه‌ڵاچۆده‌كران و به‌ناوی خیانه‌ته‌وه خرانه ژێر چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی زۆر، ئه‌مه وایكرد قوسته‌نتین بگاته ئه‌و ڕێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ ئیكلیرۆس (پیاوانی كلێسا)دا كه ده‌سه‌ڵاتی دین بۆ ئێوه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش بۆمن). ئاوا له ڕۆژئاوا دین و دنیا لێك جودا بوونه‌وه.. ئه‌مه‌ی كه ئیسلام شتی وای نه‌ناسی.. چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه قورئانی پێیرۆز له زیاتر له 500 ئایه‌تدا باسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ده‌كات كه یاساداڕشتن (التشریع) و حوكمڕانی (الحكم) و داوه‌ریی بردنه‌وه لای شه‌رعه (القضا‌و)ه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له مه‌دینه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌وڵه‌تییانه‌ی دامه‌زراندو دوای جه‌نابیشی چوار یاوه‌ری به‌ڕێزو ئینجا ئه‌مه‌ویه‌كان و عه‌بباسیه‌كان و مه‌مالیك و عوسمانییه‌كان كه به ره‌مزییش تا ساڵی 1925ز مایه‌وه.. به درێژایی مێژووی موسوڵمانان ئیسلام سه‌ركه‌وتووانه بۆ هه‌موو ده‌رچه‌كانی هزرو ژیریی مرۆڤ چووه‌ته مه‌یدان و به‌سه‌ر هه‌مووشیاندا زاڵبوو.. هه‌موو لق و چڵه‌كانی (فه‌لسه‌فه، زانست، لۆژیك (منطق)، ڕه‌وشتسازیی، كلتور، به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسه‌ت)و تا ئێستاش توانای ئه‌و ململانێیه‌ی به‌و په‌ڕی تواناوه پێماوه، به‌رامبه‌ر به هه‌موو به‌رهه‌مێكی فیكریی مرۆڤ.. والحمدلله.
نوسينى: مامۆستا كرێكار
ـ له بواری پارسه‌نگی كرداریشدا، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵسوكه‌وتی پارسه‌نگانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ندین ڕێسا داأێژرا كه ته‌حه‌ككوم له چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كرداردا بكات تا (وه‌زیفه‌ی جه‌سته) به شێوه‌یه‌ك بنوێنێت كه عه‌كس كردنه‌وه‌ی هزری دامه‌زراو و ویژدانی پارسه‌نگ و ڕاقێتی ئاأاسته‌ی ژیریی بێت.. ئه‌مانه‌ش بوونه زانستی (ڕه‌وشتسازیی: علم الاخلاق).
ـ پابه‌ندبوونی تاك تاكی خێزان و خانه‌واده‌و تیره‌و هۆزه‌كان به ڕێساكانی ڕه‌وشتی په‌سه‌نده‌وه (دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی) داهێنا، كه تا ده‌هات دامه‌زراوتر ده‌بوو، ڕێسا‌و یاسای تایبه‌ت به هه‌ر گه‌لێك داهات، سیما‌و كرۆكی كۆمه‌ڵگه‌كانی لێك جودا ده‌كرده‌وه تا سه‌ره‌نجام ئه‌میش بوو به (كلتور).
ـ پێچه‌وانه‌كاریی داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری گه‌له‌كه له لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه به ناپه‌سه‌ندیی و به‌ره‌ڵایی ده‌ناسێنرا، به‌مه‌ش (عه‌یبه) وه‌كو لادانی داب و نه‌ریت هاته كایه‌وه، پێشبردی ئه‌م ڕێسایانه‌و به‌رفراوانكردن و ته‌سككردنه‌وه‌ی (پابه‌ندیی)یان (ئازادی) جۆره پێوه‌رێكی تری له كۆمه‌ڵگه‌دا داأشت كه بوون به (به‌ها: قییه‌م) تا تاك تاكی خه‌ڵكه‌كه بزانن چی له‌گه‌ڵ به‌هاكانیاندا ده‌گونجێت و په‌سه‌نده، چیش عه‌یبه‌یه‌و لارییه‌و ناپه‌سه‌نده.
ـ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌كان له خێزانه‌وه بۆ هۆزو له‌ویشه‌وه بۆ (قه‌وم)و بۆ (گه‌ل)و بۆ ئوممه‌ت (هــێز)یش گه‌وره‌تر ده‌بوو، له هێزی بازوو ئامێره‌كانی جه‌نگه‌وه بۆ هێزی ئینتیمای كۆمه‌ڵكاریی خوێن و چین و ئایدیۆلۆژیا.. به‌كارهێنانی هێزو كارگێأیی، لێزانی و به خاوه‌نبوونی فه‌رمانده‌یی ده‌خواست، ئه‌مه كه له سه‌ره‌تادا فه‌لسه‌فه ئاأاسته‌ی ده‌كرد، دواتر خۆی بوو به كۆمه‌ڵێك زانیاریی ڕێكخراو و ڕێسای ئیداره‌و ئاأاسته‌و بوو به زانستی و موماره‌سه‌ی (سیاسه‌ت).
هه‌ریه‌كێك له‌م زاراوانه (فه‌لسه‌فه، زانست، لۆژیك (منطق)، ڕه‌وشتسازیی، كلتور، به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسه‌ت) چه‌نده‌ها لق و چڵی تری لێبۆوه. بۆیه ده‌بینیت فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌م ده‌یان مه‌دره‌سه‌ی هه‌یه كه ڕه‌نگه هیچیان نه‌چنه‌وه سه‌ر باسه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی پێش زایین و دواتریش چ (ڕۆحانیه‌تی ڕۆژهه‌ڵات) بێت وه‌كو دیدو تێڕوانینه فیساگۆرسییه‌كانی میسر‌و بابلییه‌كانی عێراق و كۆنفۆشیوسێتی چین (550 پێش زاین) یان فه‌لسه‌فه هیندستانییه كۆنه‌كه‌ی كه ده‌یووت مرۆڤ (جه‌سته‌و ڕۆحه)، یان بۆ باسه‌كانی سوكرات و باركلیس ده‌رباره‌ی گه‌ردوون و ژیان و مرۆڤ.
فه‌لسه‌فه‌ی ئیغریق و ڕۆمان له‌دوای ساڵی (335ز)ه‌وه وه‌كو خۆی نه‌ما.. چونكه مه‌سیحێتی به‌ناوی (وه‌حی)و مه‌سیحێتیه‌وه چووه هه‌موو مه‌یدانه‌كانی ململانێی فه‌لسه‌فی و فیكریی و سیاسی و قیه‌می و له هه‌موو بواره‌كاندا جه‌نگ و جیدالی (وه‌حی)و (هزر)ی دامه‌زراند (هه‌رچه‌نده نه مه‌سیحێتییه‌كه‌ی ڕۆژئاوا مه‌سیحێتی سه‌یدنا عیسا بوو سه‌لامی خوای لێ بێت نه مه‌سیحیتیه‌كه‌ش (وه‌حی)بوو، به‌ڵام چونكه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌دا ڕێكه‌وت و ئه‌وروپا هه‌مووی بتپه‌رست بوو، ئاسان ته‌شه‌نه‌ی كرد، به‌ڵام دوای جێگیربوون، گیری خوارد به‌ده‌ست فه‌لسه‌فه‌و دیدی فیكرییه‌وه). چونكه (وه‌حی)یه‌كه‌ی كڵێسای ڕۆژئاوا ته‌زویر بوو، نه‌یتوانی وه‌كو ئیسلام مه‌دره‌سه‌یه‌كی (موعته‌زیله) به‌رهه‌م بهێنێت و عه‌قڵیات له‌خۆ بگرێت و به لێكۆڵینه‌وه‌ی (دیارده گه‌ردوونییه‌كان) به‌ره‌و وه‌حی ڕاسته‌قینه‌ی بهێنیت.
له سه‌ره‌تادا مه‌سیحێتی ڕۆژئاوا هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه (موشریك)ـه‌كه‌دا بگونجێت، یان له خۆی بگرێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كلێسا كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌رستۆوه.! ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی پیاوانی كڵێسا هه‌ر دژی ژیریی و هزر وه‌ستانه‌وه‌و هه‌موو به‌رهه‌مێكی فیكریی و هزرییان به (هه‌رته‌قه) ده‌ناساندو خاوه‌نه‌كه‌شی به (كافر). ئه‌م دیدو هه‌ڵوێسته به ڕاده‌ی جیاواز له دوژمندارێتی (هزر)دا ده‌رده‌كه‌وت.. ته‌نانه‌ت یه‌كێكی وه‌كو (مارتن لۆسه‌ر) كه دامه‌زرێنه‌ری مه‌زهه‌بی پرۆتستانییه (له1517دا ڕایگه‌یاند) به‌رامبه‌ر به ژیریی ده‌ڵێ (پیسایی پێدابكه).!! له كاتێكدا كه قورئان (24) جار ده‌فه‌رموێ (لعلكم تعقلون) و (24) جاریش (لعلهم یعقلون). جگه له چه‌ندین ئایه‌تی تر كه هزرو زانست به وه‌حیه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و به أێزه‌وه هانی هه‌ردووكیان ده‌دات، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ وَمَا يَعْقِلُهَا إِلَّا الْعَالِمُونَ) العنكبوت/43 : ئه‌م نموونانه بۆ خه‌ڵكی ده‌هێنیینه‌وه به‌ڵام غه‌یری زاناكان په‌ی پێ نابه‌ن.
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago