پشتیبانی و خرید:
@activevpnv2raybot
@activevpn_admin
پیج اینستاگرام:
https://instagram.com/activevpn_v2ray?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA%3D%3D&utm_source=qr
Last updated 3 months ago
Last updated 1 year, 4 months ago
? عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ، عَنِ النَّبِيِّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قَالَ ((مَنْ نَسِيَ صَلاَةً فَلْيُصَلِّ إِذَا ذَكَرَهَا، لاَ كَفَّارَةَ لَهَا إِلَّا ذَلِكَ...)) رواه البخاري ٥٩٧
? واتە: ((هەر كەسێك نوێژی بیر چوو ، هەر كاتێك بە بیری هاتەوە با نوێژەكەی بكات ، چونكە هیج كەفاڕەتی بۆ نی یە تەنها ئەوە نەبێت...)).
*بەڵام كاتێك نوێژێكت لە بیر دەچێ هەر كاتێك بە بیرت هاتەوە دەبێ یەكسەر نوێژەكەت بكەیت نابێ تاخیری بكەی بۆ كاتێكی تر ، بۆ نموونە نوێژی بەیانیت بیر چووە نابێ تاخیری بكەی بۆ كاتی نیوەڕۆ بەڵكو كەی بە بیرت هاتەوە دەبێ یەكسەر بیكەی ئەگەر نا گوناهبار دەبی. ((نووسەر)).
┄┅┅✿?❀?❀?✿┅┅┄
?کاناڵے بانگهواز
?: @Bangawaz_Channel
?خانمێکی گەنج لە نێو پاسێکدا دانیشتبوو. لە شوێنی وەستانی پاسەکاندا، خانمێکی قەڵەوی چوارشانە هاتە تەنیشتییەوە و دانیشت. کۆمەڵێ چانتایشی پێ بوو، شوێنی خانمە گەنجەکەی تەسک و بچووک کردبووەوە.
?کەسێکی دی کە لەبەرامبەری دانیشتبوو، زۆر بەوە تووڕە و پەست بوو، بە خانمە گەنجەکەی وت بۆچی قسە ناکەیت؟
?خانمە گەنجەکە خەندەیەکی کرد و وەڵامی دایەوە:"پیویست بەوە ناکات لەسەر شتێکی کەمبەها بێڕێزی بنوێنین و مشتومڕ بکەین. گەشتەکەمان پێکەوە کورتخایەنە. لە وێستگەی دواتر دادەبەزم."
?ئەم وەڵامە شایستەی ئەوەیە بە زێڕ بنوسرێتەوە.
"پێویست ناکات مشتومڕ لەسەر شتانێکی بێبەها بکەین، گەشتەکەمان پێکەوە کورتخایەنە."
?گەر درک بەوە بکەین گەشتەکەمان لێرەدا کورتخایەنە، کات و وزەمان بەفیڕۆ نادەین لە دەمەقاڵە و مشتومڕی بێ مانا، نەبەخشینی کەسانی دیکە، ناڕازیبوون لەهەمووان و بوونی خووی دۆزینەوەی هەڵەی کەسانی دیکە.
?ئایا کەسێک دڵی شکاندووی؟ ئارام بگرە گەشتەکە کورتخایەنە.
?ئایا کەسێک تووڕەی کردووی یاخوود لاسایی کردوویتەتەوە؟ ئارام بگرە و لێیان ببورە، گەشتەکە کورتخایەنە.
?ئایا کەسێک هەڕەشەی لێ کردووی، فێڵی لێ کردووی؟ ئارام بگرە و بیبەخشە، گەشتەکە کورتخایەنە.
?هەر کەسێک تووشی ناڕەحەتییەکی کردیت، لەیادت بێت گەشتەکەمان پێکەوە کورتخایەنە.
کەس مەودای ئەم گەشتەمان نازانێت.
کەس نازانێت لەکوێدا دەوەستێ.
گەشتەکەمان پێکەوە کورتخایەنە.
?با چێژ لە هاوڕێیەتی و خێزانەکانمان وەرگرین. با بەڕێز، میهرەبان و لێبوردەبین بەرامبەر یەکدی.
گەر ئازارم داویت، داوای لێبوردن و بەخشینت لێ دەکەم. گەر ئازاریشت داوم، لەلایەن منەوە هەزار جار بوراویت.
بە کورتی و پوختی گەشتەکەمان پێکەوە زۆر کورتخایەنە.
وەرگێڕان/ ئاراس عیزەدین
┄┅┅✿?❀?❀?✿┅┅┄
?کاناڵے بانگهواز
?: @Bangawaz_Channel
پشتیبانی و خرید:
@activevpnv2raybot
@activevpn_admin
پیج اینستاگرام:
https://instagram.com/activevpn_v2ray?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA%3D%3D&utm_source=qr
Last updated 3 months ago
Last updated 1 year, 4 months ago