{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }
- تواصل ، إعلان، @alim761
Last updated 5 days, 2 hours ago
اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤
𖤐| صور📷.
𖤐| عبارات🗞.
𖤐| خلفيات كيوت🧸.
𖤐| ستوريات سوداء🖤.
• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏
Last updated 1 month, 2 weeks ago
خوێنەری ئەم وانەیە بن وەڵامی شوبهەیەکی عاذریەکانی تێدایە گرنگەو بەسودە بۆتان إن شاء الله
کەوایە وتەکەی ئەبو عبید هەمان وتەی ئەوانە بەڵام سیفەتو چۆنیەتی تەوبە پێکردنەکەی باسکردوە کە پێی ئەڵێیت ئەو وتەیەت کوفرەو کافر بویت تەوبە بکە واتا موسوڵمان ببەرەوە تەوبە بکە واتا لە کوفر تەوبە بکە ئەگەر تەوبەی نەکرد ئەکوژرێت وەک عقوبەی مورتەد و لەدین هەڵگەڕاوە ئەمە مەبەستی پێشەوا ئەبو عوبەیدە لەو وتەیەدا
تەنانەت لالەکائی لەدوای ئەو وتەیەی پێشەوا ئەبو عوبید ئەم وتەیە دەگێڕێتەوە
ئەحمەدی کوڕی شەبویە دەفەرموێت جوێ بیستی محمدی کوڕی بەشار بوم ناسراو بە بوندار دەی فەرمو:‹بانگخوازەکانی جەهمیەکان تەوبەیان پێ ناکرێت و دەکوژرێن یەکسەر ›
ئەمەش وەک ئیشارەتێکە لەلالەکائیەوە کە وتەکەی ئەبو عبید باس لە تەوبە پێکردن ئەکات .
بۆیە پێشەوا ابن القاسم لە پێشەوا مالکەوە دەگێڕێتەوە کە فەرمویەتی :‹کەسی مورتەدو لەدین هەڵگەڕاوە دینی ئیسلامی بۆ پێشنیار ئەکرێت کە بگەڕێتەوە سەری ئەگەر موسوڵمان بویەوە باشە ئەگەرنا دەکوژرێت ، وەهەرکەسێک بەنهێنی مورتەد بێتەوە و دواتر کەشف بێت ئەوە یەکسەر ئەکوژرێت وەکو زندیقەکان و تەوبەی پێ ناکرێت ، وە قەدەریەکان تەوبەیان پێ ئەکرێت .
ابن القاسم دەفەرموێت پێی گوترا ئەی ئیمام چۆن تەوبەکەی پێ ئەکرێت ؟
پێشەوا مالک فەرموی : پێیان دەگوترێت ئەو کوفرو گومڕایەی لەسەرین وازی لێ بێنن ئەگەر وازیان نەهێنا دەکوژرێن ›اختلاف العلماء للطحاوي
کەوایە ئەوە شێوازی تەوبە پێکردنی کەسی مورتەدە کە پێشەوا ئەبو عبیدیش هەمان شێواز باس ئەکات
وەلەپێشتر باسمان کرد کە تەوبە پێکردن لەدوای تەکفیرو حوکمدانە بەسەر کەسەکەدا ،کەسێک کافر نەبێت تەوبەی لەکوفر پێ ناکرێت
وە قازی کە تەوبە بە کەسێک ئەکات موناقەشەی لەگەڵ ناکات شوبهەی بۆ بڕەوێنێتەوە
بەڵکو قازی عقوبە جێبەجێ ئەکات بەسەر کەسەکاندا وە عقوبە لەدوای حوکم و وەسفکردنە .
بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ ئەگوزەرێت لەناو کۆمەڵەی بەناو زاناو فێرخوازاندا پشتکردنە لە ئاثار وە ڕو کڕدنە لە دیموقراطیەت و زەندەقە کە بەڕاستی کەمتەرخەمی کردن لە باسکردنی ناو و حوکمی تاقمە کافرو زندیقەکانی وەک جەهمی و ئەشعەری و موعتەزلی و رافزە و بەگشتی گروپە کافرەکان هۆکارەکەی ئەوەیە شوێن ڕێبازی دیموقراتیەت کەوتون کە خەڵکی ئازادە لەدینی دیموقراتیەتدا کە چی ڕێبازێکی هەبێت بۆیە ئەم بەناو زانایانەش هەچی کوفرە لە ئەشعەریەکاندا کۆ بۆتەوە هەر بە ئیمام و زانایان ناو ئەبەن بە ئەهلی سونەو موجاهدیان ئەزانن چونکە دینی حەداثی و دیموقراتیەکان ئەمەیان ئەوێت کە ناکۆکی نەمێنێ و هەموی تەبا بن کە ئەمە ئاسنی سارد کوتینە و دژی سونەتی کەونی الله یە عز وجل کە لە قەدەردا دای ناوە خەڵکی بەردەوام ناکۆکیان تێدایە لەبەینی ئیمامدار و کافراندا .
وە ئەم ڕێبازەیش لە نەصاراوە وەر گریراوە وەک پێشەوا عبدالله ی کوڕی عەباس دەی فەرمو :‹خۆتان بپارێزن لە ئیرجاء چونکە بەشێکو ڕێبازێکە لە نەصرانیەت ›
نەسڕانیەکانیش هەرکەس تەنها عیسای خۆش بویستایەو باوەڕی وابوایە کە کوڕی خوایە ئیتر بە ئیمانداریان ئەزانی و دەیانگوت لە قیامەت نەجاتی ئەبێت لە جەهەنەم
دیموقراتیەکانیش دینەکەیان لەسەر ئەوە بنیاد ناوە تەنها ڕێبازی دیمو قراتیەتت قبوڵ بێت خۆ هیچ ئەرکێکت لەسەر واجب ناکەن ئەنجامی بدەیت بەڵکو تەنها بڕوات پێی بێت ئیتر تۆ کەسێکی دیموقراتی و ئازادی خوازیت
مورجئە ڕۆچوەکانیش کە خۆیان پاڵداوەتە لای ئیسلام بە درۆ و بوهتان دەڵێن بەندەکان مادام لەدڵیاندا بڕوایان وایە الله بونی هەیە وە نیەتیان بۆ الله یە ئیتر هەموی موسوڵمانن هەرچیەکیش ئەنجام بدەن
بۆیە ئەمە ڕەگو ڕیشەی ئەم ڕێبازەیە کە ئێستا باڵی کێشاوە بەسەر خەڵکی و بەناو فێرخوازو زانا گومڕاکاندا .
والحمد لله رب العالمین
ئەبو عوبەیدیش فەرموی :ئەوکەسە ئاگادار ئەکرێتەوە و پێی ئەڵێیت ئەوە وتەیە کوفرە ئەگەر گەڕایەوە و تەوبەی کرد باشە ئەگەرنا لە ملی ئەدرێت ›أصول الإعتقاد -لالكائي ٥٠٧
ئەمەش وتەکە بە عەرەبی
-أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عُمَرَ بْنِ مُحَمَّدٍ الْخَطِيبُ الْأَنْبَارِيُّ قَالَ: ثنا أَحْمَدُ بْنُ يَعْقُوبَ الْقَرَنْجُلِيُّ قَالَ: نا أَحْمَدُ بْنُ أَصْرَمَ بْنِ خُزَيْمَةَ الْمُغَفَّلِيُّ:
قَالَ عَبْدُ الْمَلِكِ السِّمْسَارُ:« اتَّفَقْتُ أَنَا وَعَلِيُّ بْنُ الْمَدِينِيِّ، وَأَبُو عُبَيْدٍ الْقَاسِمُ بْنُ سَلَّامٍ، فَقَالَ عَلِيٌّ أَوْ غَيْرُهُ: يَا أَبَا عُبَيْدٍ، مَا تَقُولُ فِيمَنْ قَالَ الْقُرْآنُ مَخْلُوقٌ؟ فَقَالَ أَبُو عُبَيْدٍ: هَذَا رَجُلٌ يُعَلَّمُ وَيُقَالُ لَهُ: إِنَّ هَذَا كُفْرٌ، فَإِنْ رَجَعَ وَإِلَّا ضُرِبَتْ عُنُقُهُ»
کەسانێکی نەشارەزا یاخود گومڕاو گومڕا کار دێن ئەم وتەی ئەبو عوبید دێنن ئەڵێن لێرەدا ئەبو عبید باسی ئیقامە حوجەی کردوە !!!
بۆ زیاتر ڕونکردنەوەی ئەم باسە دەڵێم
زانایان لە باسی ئەسماء و ئەحکامدا چەند ئەسڵێکیان هەیە دەربارەی کەسانێک کە دەکەونە موخالەفەو گومڕاییەکەوە
سەرەتا کەسێک کە ئەکەوێتە گومڕاییەکەوە وەسفەکەی دیاری ئەکەن ئایا کافرە یان بیدعەکارە یان فاسقە ...
دواتر حوکمەکەی چیە
دواتر عقوبەکەی چیە
وە عقوبەکەش دوو جۆری هەیە:
عقوبەی دونیا
وە عقوبەی قیامەت و ئاخیرەت
هەرهەمو زانایان کۆ دەنگن کە ئەوەی ئەڵێت قورئان مەخلوقە و دروست کراوە کافرە ئەمە وەسف و ناوی ئەوکەسەیە کە وابڵێت .
وەحوکمەکەیشیان باسکردوە لەوەی : کە نوێژی لەدوا ناکرێت ,سەربڕاوی دەستی ناخورێت, سەلامی لێ ناکرێت, تەڵاقی لە ژنەکەی دەکەوێت, ژنی پێ نادرێت ... کە لە ئەسەرەکانی پێشوتردا بەڕونی باسکرابون ئەو حوکمانە
پاشان عقوبەکەی بریتیە لەوەی تەوبەی پێ ئەکرێت و پێی ئەگوترێت ئەو قسەیەی نۆ کوفرە و بگەڕێوە و تەوبە بکە لێی وە ٣ ڕۆژ دەرفەتی ئەدرێتێ ئەگەر تەوبەی نەکرد دەکوژرێت
وە سزای قیامەتیشی بریتیە لە چونە نێو دۆزەخ بە هەتا هەتایە
بۆیە پێشەوا طەبەرانی دەی فەرمو:‹هەرکەسێک لای وابێت جەهمیەکان لە جەهەنەم دێنە دەرەوە ئەوە کافرە ›
چونکە بەهەشت لەسەر کافر حەرام کراوە و دۆزەخیش جێگای هەتا هەتایی کافرانە وە جەهمیەکانیش کافرن بۆیە ئەوەی لەسەر جەهمیەت مرد بۆ دۆزەخە بەبێ گومان
بۆیە محمدی کوڕی سەحنون دەی فەرمو:‹هەمو ئەهلی ئیسلام کۆدەنگن کە هەرکەسێک بێ ڕێزی و جوێن بە رسول الله بدات کافرە وە سزای الله عز وجل جێگیرە بۆی کە مرد وە حوکمەکەی ئەوەیە کە بکوژرێت وەهەرکەسێک گومانی هەبێت لەوەی ئەوکەسەی بێ ڕێزی بە رسول الله بکات کافرە یان گومانی هەبێت کە ئەچێتە جەهەنەم ئەویش کافرە ›
کەوایە تەکفیر لەسەر ئەوەش ئەکرێت کە کەسێک لەسەر کوفر بمرێت و بگوترێت ئێمە ناڵێین ئەچێتە جەهەنەم ! ئەوەی وا بڵێت کافرە
کە ئەمەمان زانی با بزانین وتەکەی پێشەوا ئەبو عبید باس لە چی مەرحەلەیەکی ئەسماء و ئەحکام ئەکات ئایا باس لەوەسفی کەسێک ئەکات کە بڵێت قورئان مەخلوقە چی پێ ئەگوترێت پێی ئەگوترێت کافرە یان موسوڵمان ؟!!
نەخێر هەرگیز باسەکە لەوەدا نیە بەڵکو پێشەوا ئەبو عبید لە زۆرێک لە باسە فیقهیەکاندا وەک پێشەوا مالک قەزاوەتی کردوە بۆیە عەلی کوڕی مەدینی دەربارەی عقوبەی کەسێکی جەهمی پرسیاری لێ ئەکات ئایا ئەبو عبید وەک قازیەک چی ئەڵێت دەربارەی عقوبەکەی ئایا وەک پێشەوا مالک دەڵێت یەکسەر بەبێ تەوبە پێ کردن ئەکوژرێت یان وەک زۆرینەی زانایان ئەڵێت تەوبەی پێ ئەکرێت
لێرەدا ئەبو عبید موافقی وتەی زۆرینەی زانایانە کە دەڵێت: ئەوکەسە ئاگادار ئەکرێتەوە وە پێی ئەگوترێت ئەو وتەیەت کوفرە ئەگەر نەگەڕایەوە ئەبو عبید ناڵێ ئینجا کافر ئەبێت بەڵکو ئەڵێت گەر تەوبەی نەکرد ئەکوژرێت بۆیە ئاگاداربە باسەکە باسی عقوبەکەیەتی نەک وەسفو ناوەکەی
ئەگەر وابوایە ئەبو بیگوتایە ئەگەر تەوبەی نەکرد ئەوە پێی ئەگوترێت کافر !
نەک بڵێت ئەوە ئەکوژرێت !
بۆیە ئەوەی ئەو وتەیە ئەکاتە بەڵگە بۆ ئەوەی عوزرو پاساو بۆ جەهمیەکان بێنێتەوە لە گوێدرێژی باپیری گێلترو نەزانترە چونکە ئەوە باس لە عقوبەکەی ئەکات وە هاوشێوەی وتەی زانایانە کە دەیان فەرموو: هەرکەسێک بڵێت قورئان مەخلوقە تەوبەی پێ ئەکرێت ئەگەر تەوبەی نەکرد ئەکوژرێت
عبدالرحمن ی کوڕی مەهدی دەی فەرمو:‹هەرکەسێک بڵێت الله عز وجل قسەی لەگەڵ موسادا نەکردوە ئەوە تەوبەی پێ ئەکرێت ئەگەر تەوبەی نەکرد لەملی ئەدرێت ›السنة لعبدالله ٥٣١
پێشەوا وەکیع دەی فەرمو :‹هەرکەسێک بڵێت قورئان مەخلوقە ئەوە لای وایە قورئان داهێنراوی بەندەکانە تەوبەی پێ ئەکرێت ئەگەر تەوبەی نەکرد لەملی ئەدرێت ›السنة لعبدالله ٣٤
وە سەدان وتەی تری وایان هەیە ئایا ئەڵێیت ئەوانەش تەکفیریان نەکردوە ؟!!
لەیەحیای کوڕی مەعینیان پرسی دەربارەی ئەبو عبید قاسمی کوڕی سەلام ئەویش فەرموی :
‹هاوشێوەی من پرسیاری لێ ئەکرێت دەربارەی ئەبو عبید؟!
ئەبو عبید ئەبێت پرسیاری لێ بکرێت دەربارەی خەڵکی .›
وە یەحیای کوڕی مەعین دەی فەرمو :‹جارێک لەلای ئەصمەعی بوم لەدورەوە ئەبو عبید دەرکەوت تا نزیک بویەوە و ئەصمەعی بینی و گوتی خەڵکی گومڕا نابن مادام ئەو گەنجە زیندو بێت .›
ئیمامی ئەحمەد دەی فەرمو: ‹ئەبو عبید مامۆستایە›
وەدەی فەرمو :‹ئەبو عبید لەوکەسانەیە کە بەردەوام لەلای ئێمە گەورەیی زیاد ئەکات .›
ئەم وەسفو هەڵدانەی زانایانی سەردەمی خۆی بۆ پێشەوا ئەبو عبید دەری ئەخات کە ئەو زانایە جێ پێی زۆر جێگیر بوە و ئەهلی فەتواو شوێنکەوتنە ڕەحمەتی الله ی لێ بێت
پێشەوا ئەبو عبید قاسمی کوڕی سەلام لەساڵی ٢٢٤ھیجری لە شاری مەکە وەفات ئەکات رحمه الله تعالی لەدوای ئەو هەمو هەوڵو کۆشش و گەڕانە بەدوای زانستدا و ١٨ ساڵ قازی بوو لە طەر سوس و چەندین پەرتوکی گرنگی لەدوای خۆی جێ هێشتوە کە تا ئێستاش ئەهلی ئیسلام ڕێگایانی پێ ڕۆشن ئەکەنەوە و وتەکانی باس ئەکەن و زیندوە لەناو ئەهلی ئیسلامدا رحمه الله تعالی
وتەکەی پێشەوا ئەبو عبید بەدوو جۆر گێڕدراوەتەوە
یەکەمیان :بەمجۆرەیە کە فەرمویەتی :
‹هەرکەسێک بڵێت قورئان دروستکراوە و مەخلوقە ئەوە وتەیەکی بەناوی الله وە هەڵبەستوە و درۆی داوەتە پاڵ الله عز وجل وە قسەیەکی بەرامبەر الله عز وجل کردوە کە گاورو جولەکەکان نەیان کردوە ›
دوەمیان: حوسەینی کوڕی حەیان دەفەرموێت : گوێبیستی ئەبو عبید بوم دەی فەرمو:‹هەرکەسێک بڵێت قورئان دروستکراوە و مەخلوقە ئەوە ئەوکەسە خراپترو کافرترە لەوەی کە ئەڵێت الله یەکێکە لە سێ خواکە -واتا وتەی نەصارا-پاکو بێ گەردی بۆ الله عز وجل لەو کوفرانە چونکە بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان بە بونی ٣ خوا هەیە باوەڕیان وایە یەکێکیان الله یە عز وجل بەڵام جەهمیەکان هەر باوەڕیان بەوە نیە الله بە حەقیقەت بونی هەبێت › أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة ٥١٠
کەوایە لەم ڕیوایەتەی دوەمیاندا بۆمان ڕون ئەبێتەوە بۆچی جەهمیەکان کافر ترن لە نەصاراکان چونکە وەک پێشتر باسمان کرد جەهمیەکان باوەڕیان وانیە کە الله عز وجل بە ڕاستی بونی هەبێت بۆیە ئەیانگوت لەسەرو ئاسمانەکانەوە هیچی لێ نیە واتا الله بونی نیە
بەڵام نەصارا واناڵێن بەڵگو باوەڕیان وایە الله لەسەرو ئاسمانەکانەو لەسەر عەرشە بەڵام شەریکی بۆ دائەنێن و بە کەمو کورتی وەسفی ئەکەن گەورەی بۆ الله لە کوفری کافران .
وە پێشەوا ئەبو عبید توند بوە لەسەر جەهمیەکان وەک هەمو زانایانی پێشین وە تەکفیری کردون بەڵکو پێشەوا ئەبو عبید جەهمیەکانی لە ڕیزی موجاهداندا دەر ئەکرد
عەباسی کوڕی محمدی دوری دەی فەرمو :گوێ بیستی ئەبی عبید بوم دەی فەرمو :‹قسەم لەگەڵ زۆرخەڵکدا کردوە و شارەزای ڕێبازەکانیانم وە قسەم لەگەڵ دینەکانی جگە ئیسلام کردوە وەک ئەهلی کیتاب-یەهود و نەصارا -نەم بینیوە قەوم و تاقمێک پیسترو بۆگەنترو سوکتر لە ڕافیزەکان ،وە من کاتێک لەسەر سنوری موسوڵمانان قازی بوم ٣ دانە کەسم دورخستەوە لە ڕیزی موجاهدەکان دوو دانەیان ڕافزە بون یەکێکیشیان جەهمی بوو یان دوانیان جەهمی بون یەکیان ڕافیزە بوو وە پێم گوتن هاوشێوەی ئێوە نابێت هاوەڵی موسوڵمانان بن ›السنة لعبد الله ٥٠٦
وە پێشەوا ئەبو عبید بۆچونی وابو ئەگەر سەرۆکی وڵات و جێگایەک وتی قورئان مەخلوقە ئەوە نوێژی جومعا لەو جێگایەدا بەتاڵ ئەبێتەوە و قبوڵ نابێت با ئیمامەکەش موسوڵمان بێت کە جومعاکە ئەنجام ئەدات چونکە لای وایە کە جومعا بە سەرۆکی وڵات جێگیر ئەبێت کە ئەو کافر بوو ئیتر جومعا دانامەزرێت وە ئەبێت هەرکەسیش کردی دوبارەی بکاتەوە کە ئەم باسەمان لە پێشتر بە درێژی ڕونکردۆتەوە بگەڕێنەوە بۆی .
وە لالەکائی لە کتێبی اصولی اعتقادا ناوی لەناو ئەوزانایانەدا هێناوە کە تەکفیری جەهمیەکانیان کردوە و ئەوەی وتبێتی قورئان مەخلوقە بەکافریان زانیوە
کە ئەمە کۆدەنگی هەمو زانایانە بەڵکو کۆدەنگی مامۆستا و مامۆستای مامۆستاکانی ئەبو عبیدە کە جەهمیەکان تاقمێکی کافرن و زندیقن وەباسمان کرد کە تەنانەت زۆرێک لە زانایان فەرمویانە بەبێ تەوبە پێ کردن ئەکوژرێن
بەڵام لێرەدا پێم باشە وەڵامی جەهالەت و نەزانی کەسانێک بخەمە ڕو کە وتەیەکی پێشەوا ئەبو عبید دەهێنن و ئەڵێن ئەوەتا پێشەوا ئەبو عبید تەکفیری جەهمیەکانی نەکردوە ئەمەش وتەکەی پێشەوا ئەبو عوبەیدە
عبدالملك ی سیمسار دەفەرموێت :ئێمە کۆبوینەوە من و عەلی کوڕی مەدینی و ئەبو عبید قاسمی کوڕی سەلام و لەوکاتەدا عەلی کوڕی مەدینی یان یەکێکی تر بو لە پێشەوا ئەبو عبیدی پرسی : ئەی ئەبو عوبەید چی ئەڵێی دەربارەی کەسێک کە ئەڵێت قورئان مەخلوقەو دروستکراوە ؟
کەسێک موخالەفەکەی بیدعە بێت بە بیدعەکار وەسف ئەکرێت
بەمەش دین و ڕێبازی پێشینمان پارێزراو بوە لە خڵتەو ڵێڵی
وە ناکۆکی لەنێوانیاندا نەبوە لە بناغەکانی ئیسلامدا
خۆگەر بێتو جەهمی بە موسوڵمان بزانرابا و وتەکانیان وەک خلافێک سەیرکرایە ئەوە حەقو باتڵ یەکسان ئەبون وەک چۆن ئەمڕۆ کەسانێک ئەشعەری و موعتەزلەو زندیقەکان بە ئیمام ناو ئەبەن وە وتەکانیان بە ئیجتهاد و ڕەئی ناو ئەبەن ئەوجا ئاسانکاری ئەکەن و ئەڵێن هەڵە بون بەڵام موسوڵمانن و ئیمامن!
دەرەجەی هەڵەکردنەکەی کوفرە دواتر خەڵکی شوێنی کەوتون و لەسەر ڕێبازە کوفریەکەی ئەو چەندەها کەس مردوە و لەدایک بوە ئەوانە چی لێ ئەکەیت ؟!
بۆیە کاتێک خەلەف و بەناو زاناکان دورکەوتنەوە لە ڕێبازی پێشین و سەلەف لە باسی حوکمدان بەسەر گومڕاکاندا ئەوە بینیمان چۆن وەلاء و بەڕائیان شێواوە و چۆن حەق بە باتڵ ناو ئەبەن وەئەهلی حەق بە خەوارج و زیادەڕەو ناو ئەبەن وەئەوانەی کەوتونەتە کوفر بە ئیمام ناو ئەبەن بەڵام لەلای الله عز وجل ناکۆکەکان کۆ دەبنەوە و الله حوکم ئەکات لەبەینمان و ئەوکات پەشیمانی دادیان نادات .
ئەثەری ژمارە ٧٣
٧٣ - حَدَّثَنِي مُحَمَّدُ بْنُ إِسْحَاقَ الصَّاغَانِيُّ، قَالَ: سَمِعْتُ أَبَا عُبَيْدٍ، يَقُولُ: (( مَنْ قَالَ الْقُرْآنُ مَخْلُوقٌ فَقَدِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ وَقَالَ عَلَيْهِ مَا لَمْ تَقُلْهُ الْيَهُودُ وَالنَّصَارَى )) .
پێشەوا عبدالله دەفەرموێت
محمد کوڕی ئیسحاقی صاغانی بۆی باسکردم فەرموی : گوێ بیستی ئەبو عبید بوم دەی فەرمو:
هەرکەسێک بڵێت قورئان دروستکراوە و مەخلوقە ئەوە وتەیەکی بەناوی الله وە هەڵبەستوە و درۆی داوەتە پاڵ الله عز وجل وە قسەیەکی بەرامبەر الله عز وجل کردوە کە گاورو جولەکەکان نەیان کردوە )
أبو عبيد قاسمی کوڕی سەلامی كوڕی عبدالله پێشەوا و زانای دونیا کۆکەرەوەی زانستی سەلەف و پێشین قازی و موجاهد و زاهدو خواناس
کونیەکەی أبو عبيد ـە
لەساڵی ١٥٧ ی هیجری لە شاری هەڕات لەدایک بوە
باوکی بەندەو کۆیلە بوە لە ئەسڵو ڕەچەڵەکی ڕۆم بوە و موسوڵمان بوە
هەر لەمناڵیەوە باوکی ناردویەتە لای زانایان و فێری زانست و قورئان بوە تا بۆتە شاخێکو قەڵغانێک لە زانست و علمدا
کۆکەرەوەی باسە فیقهیەکان و یەکەم نوسەر لە زانستی تەجویدو قرائەتدا بوە
لە عەرەبی و نەحو و ئەدەبدا هاوشێوەی نەبوە ، لە عەقیدەو بیرو باوەڕدا پێشەوای ئەهلی ئیسلامە و ئیقتدای پێوە دەکرێت موجاهد بوە و لەسەر ثغورەکان موجاهدەکانی فێری زانست ئەکرد قازی بوە و کارو باری خەڵکی بەڕێکردوە بەشەرعی الله عز وجل
ڕاڤەکاری فەرمودە و خاوەنی شەرحی فەرمودەکانی رسول الله یە
پێشەوا ئەبو عبید لە چەندین زانایانی ئیسلامەوە فەرمودەی گێڕاوەتەوە و بیستوە وەک : شەریکی کوڕی عبدالله ی نەخەعی و ئیسماعیلی کوڕی جەعفەرو هوشەیمی کوڕی بەشیر و ئیسماعیلی کوڕی عەیاش و سوفیانی کوڕی عویەینەو ئەبو بەکری کوڕی عەیاش و عبدالله ی کوڕی مبارک و غوندەر و وەکیعی کوڕی جەراح و عبدالله ی کوڕی ئیدریس و عەبادی کوڕی عەباد و عەبادی کوڕی عەوام و یەزیدی کوڕی هارون و عبدالرحمن ی کوڕی مەهدی و یەحیای کوڕی سەعیدی قەطان و زۆرێکی تر لەزانایان کە لە ژمارە نایەن چونکە ئەبو عبید هەمو دونیا گەراوە بەدوای علمدا و لە زانایانی هەمو وڵاتی ئیسلام فەرمودە و زانستی بیستوە
بۆیە گەر بمانەوێت باسی ژیانی بکەین پێویستی بە کتێبێکی تایبەتە چونکە پێشەوا ئەبو عبید وەک موسوعەیەک بوە بۆ زانستی ئیسلام لەهەمو بوارەکاندا نوسرا و کتێبی نوسیوە خاوەنی زیاتر لە ٢٠ کتێبی بەنرخە لە بیرو باوەڕ و فقهو فەرمودەو ڕاڤەی فەرمودەو زانستی قورئان و لوغەی عەرەبی و تەجوید و قرائەت
وەکۆمەڵێکی زۆر لە زانایانی ئیسلام فەرمودەیان لێوەی گێڕاوەتەوە و زانستیان لێی وەرگرتوە لەوانە
ئەبو بەکری صاغانی و ابن ابي الدنیا و نەصری کوڕی داود و حارثی کوڕی ئەبی ئوسامە و عبدالله ی کوڕی ئەحمەد و عەلی کوڕی عبدالعزیزی بەغەوی و عبدالله ی کوڕی عبدالرحمن ی دارمی و عەباسی دوری و عەلی کوڕی مەدینی و زۆرێکی تر لەزانایان کە لە ژمارە نایەن
زانایانی سەردەمی خۆی بەگەورەو پێشەوایان ناو بردوە و وەسفیان کردوە
ئیسحاقی کوڕی ڕاهویە دەی فەرمو:‹حەقو ڕاستی الله خۆشی ئەوێت و لێی ڕازیە بەڕاستی ئەبو عبید قاسمی کوڕی سەلام لەمن زیرەکترو زاناترە ›
ئەبو العباسی ثەعلەب دەی فەرمو:‹ئەگەر ئەبو عبید لەناو بەنی ئیسرائیلدا بوایە ئەبوە باس و نیشانەو ناودار لەناویاندا›
ئیبراهیمی حەربی دەی فەرمو:‹ئەبو عبید وەک شاخێکە کە ڕۆحی بەبەرا کرابێت لە زانست و زیرەکیدا لەهەمو زانستەکانی ئیسلامدا ›
بۆیە زانایانی سەردەمی خۆی ئیجازەی کتێبەکانیان لێی وەر ئەگرت وەک یەحیای کوڕی مەعین و ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و عەلی کوڕی مەدینی داوایان لێی ئەکرد کتێبەکانی بخوێنێتەوە بەسەریاندا بەتایبەت کتێبی - غریب الحدیث -
الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على رسول الله أما بعد
وانەی ژمارە -٤٠- لە کردنەوە کوردی کتابی السنة ـی پێشەوا عبدالله ی کوڕی پێشەوا أحمدـی کوڕی حنبل ڕەحمەتیان لێ بێت
ئەثەری ژمارە ٧٢
٧٢ -حَدَّثَنِي عَبَّاسٌ الْعَنْبَرِيُّ، قَالَ: سَمِعْتُ عَلِيَّ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ الْمَدِينِيُّ، يَقُولُ سَمِعْتُ بِشْرَ بْنَ الْمُفَضَّلِ وَذُكِرَ ابْنُ خَلُوبَا، فَقَالَ: (( هُوَ كَافِرٌ بِاللَّهِ الْعَظِيمِ )) .
پێشەوا عبدالله دەفەرموێت : عەباسی عەنبەری بۆی باسکردم فەرموی : گوێ بیستی عەلی کوڕی عبدالله ی مەدینی بوم دەی گوت : گوێم لە بیشری کوڕی موفەضەلەوە بو کە باسی ابن خالوبا یان لەلای کرد ئەویش یەکسەر فەرموی :‹ئەوکەسە کافرە بە الله ی گەورە و مەزن ›
بشری کوڕی موفەضەلی کوڕی لاحق
کونیەکەی أبو إسماعيل ـە
لەزانایانو پێشەوایانی ئەتباعی تابعینە و لە پێشەوایانی شاری بەصرەیە
لەکۆمەڵێک لە زانایانی فەرمودەوە فەرمودەی گێڕاوەتەوە لەوانە : باوکی خۆی لاحق وە یونسی کوڕی عوبەید و ابن عەون وە محمدی کوڕی مونکەدر و خالدی الحذاء و یەحیای کوڕی سەعیدی ئەنصاری و حومەیدی الطویل و سەعیدی جورەیری و سەعیدی کوڕی یەزید و عبید الله ی کوڕی عومەر و ابن جودعان و زۆرێکی تر لە زانایانی فەرمودە
وەکۆمەڵێک لە پێشەوایانی ئیسلام فەرمودەیان لێوەی گێڕاوەتەوە لەوانە : موسەدەدی کوڕی موسەرهەد و یەحیای کوڕی یەحیای نەیسابوری وئەحمەدی کوڕی حەنبەل و عەمری کوڕی عەلی فەلاس و بیشری کوڕی موعاذ و عەلی کوڕی مەدینی و عوثمانی کوڕی ئەبی شەیبەو زۆرێکی تر لە زانایان و پێشەوایانی فەرمودە
پێشەوا بشری کوڕی موفەضەل لەفەرمودەدا بە ثقەو زۆر باوەڕ پێکراو باسکراوە وە لە زاهدو خواناسان بوە و زانایان وەسفیان بە چاکە کردوە
عەلی کوڕی مەدینی دەی فەرمو:‹ بیشری کوڕی موفەضەل ڕۆژانە ٤٠٠ رەکعات نوێژی ئەکرد وە ڕۆژێک بەڕۆژو ئەبو و ڕۆژێک بەڕۆژو نەئەبو وە جارێک باسی کەسێکی جەهمی لەلا کرا فەرموی باسی ئەو کافرە مەکەن لەلای من ›أصول الإعتقاد -لالكائي
ئیمامی ئەحمەد دەی فەرمو :‹بیشر لەو پەڕ و کۆتاییدایە لە جێگیری و حفظی فەرمودەدا ›الجرح والتعدیل لابن ابي حاتم
ئەبو زورعەو ئەبو حاتم و نەسائی دەیان فەرمو :‹ثقەو باوەڕ پێکراوە › السير للذهبي
ئیمامی ئەحمەد دەی فەرمو :‹ ثقة ثقة ›سؤالات أبي داود
پێشەوا بیشری کوڕی موفەضەل لەساڵی ١٨٦ یان ١٨٧ ی هیجری وەفاتی کردوە ڕەحمەتی الله بڕێژێت بەسەریداو گۆڕی بۆ فراوان کرێت
پێشەوا بیشری کوڕی موفەضەل زانایان گرنگیان بە وتەکانی داوە لە عەقیدەدا و وتەکانیان لە ڕەدی قەدەری و جەهمی و مورجئەکاندا باسکردوە
بۆیە پێشەوا ئەبو عوبەید قاسمی کوڕی سەلام ناوی لەناو زانایاندا هێناوە کە فەرمویانە : ‹ئیمان وتەو کردەوەی دڵ و کردەوەی لاشەو بیرو باوەڕی دڵە وە کەم دەکات و زیاد دەکات ›الإيمان لأبي عبيد
وە بشری کوڕی موفەضەل لە داودی کوڕی ئەبی هندەوە دەگێڕێتەوە کە فەرمویەتی :‹ئێمە فەرمانمان پێنەکراوە کە خۆمان بدەینە دەست قەدەر و کردەوە نەکەین بەڵام هەر بەقەدەریش بەڕێوە دەچین ›
کە ئەم وتەیە قاعدەو ئەسڵە لە باسی قەدەردا .
لەم وتەی پێشەوا بیشردا دیارە کە ڕێبازی پێشەوایانی پێشین بریتی بوە لەوەی کەسێک کەوتە کوفرێکی ئاشکراوە کە لەدین دەری بکات تەکفیریان کردوە بۆیە سەیر دەکەیت عەلی کوڕی مەدینی ئەم وتەیەی لێ دەگێڕێتەوە کە باسی کەسێک کراوە بەدیاری کراوی کە پێی وتراوە -ابن خەلوبا یان ابن خالویە -کە جەهمی بوە
یەکسەر پێشەوا بیشر گوتویەتی ئەو کەسە کافرو بێ باوەڕە
وە ئەم وتەیە بە جۆرێکی تریش پێشەوا عەلی کوڕی مەدینی گێڕاویەتەوە کە بەم جۆرەیە
عەلی کوڕی مەدینی دەفەرموێت :‹ بیشری کوڕی موفەضەل ڕۆژانە ٤٠٠ رەکعات نوێژی ئەکرد وە ڕۆژێک بەڕۆژو ئەبو و ڕۆژێک بەڕۆژو نەئەبو وە جارێک باسی کەسێکی جەهمی لەلای کرا فەرموی باسی ئەو کافرە مەکەن لەلای من ›أصول الإعتقاد -لالكائي
لێرەدا سەیر ئەکەیت پێشەوا بیشر لە زاناو زاهدو خواناسانی پێشین بوە بەڵام وەکو بەناو زاهدەکانی ئەم سەردەمە نیە کە ئەڵێن دەست بە کڵاوی خۆت بگرە بانەی بات !
بەڵکو کوفری بینیبێت لەکەسێک تەکفیری کردوە چونکە زاهدی ڕاستەقینە ئەوەیە کە لە هەمو باسەکانی بیرو باوەڕو دینداریدا لەسەر ڕێبازی ئەهلی سوننە بێت
وەتەکفیر کردنی جەهمیەکان باسێکی گەورەی دینە کە وەلاء و بەڕائی پێوە وابەستە
وە باسی ئەحکام و ناوی تاقمەکانی لەخۆ گرتوە -الأسماء والأحكام- چونکە هەر موخالەفەو پێچەوانەیەکی ڕێبازی ئەهلی سوننە لە باسەکانی دیندا حوکمێکو دەرەجەیەکی هەیە کەسێک موخالەفەکەی کوفر بێت ئەبێت بەکافر وەسف دەکرێت
با بزانین ئەو ئایەتانە کامانەن
ئایەتەکانی سورەتی الحدید
الله عز وجل دەفەرموێت
﴿سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِی ٱلسَّمَـٰوَ ٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِیزُ ٱلۡحَكِیمُ ١ لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَـٰوَ ٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ یُحۡیِۦ وَیُمِیتُۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَیۡءࣲ قَدِیرٌ ٢هُوَ ٱلۡأَوَّلُ وَٱلۡـَٔاخِرُ وَٱلظَّـٰهِرُ وَٱلۡبَاطِنُۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَیۡءٍ عَلِیمٌ ٣ هُوَ ٱلَّذِی خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَ ٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ فِی سِتَّةِ أَیَّامࣲ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ یَعۡلَمُ مَا یَلِجُ فِی ٱلۡأَرۡضِ وَمَا یَخۡرُجُ مِنۡهَا وَمَا یَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَاۤءِ وَمَا یَعۡرُجُ فِیهَاۖ وَهُوَ مَعَكُمۡ أَیۡنَ مَا كُنتُمۡۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِیرࣱ ٤﴾ [الحديد ١-٤]
ئەمە ئایەتەکانی سەرەتای سورەتی الحدیدە کە تێدا باس لە وەسفو ناوەکانی الله عز وجل کراوە
وە مەبەستی پێشەوا هوشەیم ئەوەیە کە هەرکەسێک بڵێت قورئان مەخلوقە ئەوە ئەبێت بڵێت ناو سیفاتی الله عز وجل مەخلوقن کە ئەمەش کوفرو بێ دینیە بۆیە پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەل ئەی فەرمو :‹هەرکەسێک بڵێت قورئان مەخلوق و دروستکراوە کافرە چونکە قورئان لە زانستی الله یە عز وجل وە قورئان ناو و سیفاتی الله ی تێدایە عز وجل .›السنة لعبدالله
وە پێشتر باسی ئەو گرێ کوفریەمان کرد و زانیمان کە چی بێ دینیەکە .
ئەمەش ئایەتەکانی کۆتای سورەتی الحشر ە
الله عز وجل دەفەرموێت
﴿هُوَ اللَّهُ الَّذِي لا إِلَهَ إِلا هُوَ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ (٢٢) هُوَ اللَّهُ الَّذِي لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ الْعَزِيزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ (٢٣) هُوَ اللَّهُ الْخَالِقُ الْبَارِئُ الْمُصَوِّرُ لَهُ الأسْمَاءُ الْحُسْنَى يُسَبِّحُ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالأرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٢٤) ﴾
بەهەمان شێوە لەم ئایەتانەدا الله عز وجل وەسفی خۆی ئەکات بۆیە هەرکەسێک بڵێت قورئان وتەو قسەی الله نیە وە الله خۆی قسەی پێ نەکردوە وە قورئان لە الله وە دور نەچوە ئەوە کافرە وە پێی وایە کە ناو سیفەتەکانی الله عز وجل مەخلوق و دروست کراون ، وە الله عز وجل نەی توانیوە وەسفی خۆی بکات و بەندەو مەخلوقات هاتون ناو سیفاتیان بۆی دیاری کردوە ، چونکە ئەوەی ئەڵێت کە الله عز وجل قسە ناکات ئەوە ئەڵێت کە الله عز وجل هەرگیز وەسفی خۆی نەکردوە ، ئێ هیچ بەندەیەکیش الله عز وجل ی نەبینیوە تا وەسفی بکات کەوایە ئەم سیفەتو ناوانە کە لە قورئاندان کە وەسفی الله ئەکەن وە ناون بۆ الله عز وجل لەکوێوە هاتون ؟
ئەوەی ئەڵێ قورئان وتەی الله خۆی نیە ئەوە لای وایە بەندەکان ناویان بۆ الله دیاری کردوە و وەسفیان کردوە ئەوەیشی بەندە دای نابێت و دەستپێکی لە بەندەکانەوە بوبێت مەخلوقو دروست کراوە کەوایە ئەبێت بڵێن ناو و سیفاتەکانی الله عز وجل دروست کراون و مەخلوقن ئەمەش کوفرێکی ئێجگار گەورەیە بەرامبەر زاتی الله عز وجل وەبێ ڕێزیە بەرامبەر پەروەردگارمان عز وجل بۆیە ئەوەی وا دەڵێت بەڵێ بێگومان شایستەی کوشتن و لەناو بردنە وە زندیقو بێ دینە .
ئەمە واتاو مەبەستی پێشەوا هوشەیمە کە بۆت دەر ئەکەوێ زانایانی پێشین چەند تێگەشتو بون لە باسەکاندا و دەیان زانی ئەو وتەیەی جەهمیەکان کە دەڵێن قورئان مەخلوقو دروستکراوە بریتیە لە بێ دینی وە بەتاڵ کردنەوەی شەریعەتە بەگشتی وە بێ باوەڕ بونە بە پەروەردگارمان بۆیە هەرگیز ناکۆک نەبون لە بەکافر دانانیان نەوەک وەک دیموقراتی مەزهەبو بێدینە جەهمیەکان چەندین پاسا و بیانو بۆ کافران باس بکەن و بە براو هاو ڕێباز ناویان بەرن
بۆیە دەبینی لەهەمان کاتیشدا پێشەوا ئەبو هاشمی غەسانیش هەمان قسەی پێشەوا هوشەیمی دوبارە کردۆتەوە و زانیویانە جەهمیەکان وتەکەیان چی لەخۆ ئەگرێت و چ کوفرێکی گەورەیە.
والحمد لله رب العالمین
{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }
- تواصل ، إعلان، @alim761
Last updated 5 days, 2 hours ago
اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤
𖤐| صور📷.
𖤐| عبارات🗞.
𖤐| خلفيات كيوت🧸.
𖤐| ستوريات سوداء🖤.
• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏
Last updated 1 month, 2 weeks ago