❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
لەڕووی سەربازیەوە،
بوونی سەربازی تورکیا لە سۆماڵ نوێنەرایەتی یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی بەرگری دەرەوەی وڵات دەکات، کە بنکەی (کامپی تورکسۆم) سەربازی تورکیا لە مۆگادیشۆ لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، وەک ناوەندێکی مەشق و ڕاهێنان بۆ هێزەکانی سوپای نیشتیمانی سۆماڵ کاردەکات، بە فەرمی ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی یاخیبووانی ئەلشەبابە، ئەم بنکەیە گەورەترین دامەزراوەی سەربازی تورکیایە لە دەرەوەی وڵات، زیاتر لە پێنج هەزار سەربازی سۆماڵ لەلایەن کارمەندانی سەربازی تورکیاوە مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە. هەروەها تورکیا چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ سۆماڵ دابین دەکات، خۆی وەک هاوپەیمانێکی بەرگری گرینگ جێگیر دەکات. لەهەمان کات دا بنکەکە ڕێگە بە تورکیا دەدات چاودێری چالاکییە دەریاییەکان بکات و کاریگەرییان لەسەر چالاکییە دەریاییەکان لە زەریای هیندیدا هەبێت.
لەروویی ڕامیاریەوە،
تورکیا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سیاسەتمەدارانی سۆماڵ و دابینکردنی بودجەی گەشەپێدان، کاریگەرییەکی بەرچاوی بەسەر دیمەنی سیاسی وڵاتەکەدا بەدەستهێناوە. وەک پشتگیری لە حکومەتی فیدراڵی سۆماڵ و پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی و پشتیوانی سیاسی. وە کاریگەری تورکیا بەرپەرچی ئیمارات و سعودیە دەداتەوە کە پشتگیری لە لایەنە ڕکابەرەکان دەکەن لە سۆماڵ.هەروەها سۆماڵ وەک شوێنی سەرهەڵدانی کاریگەری تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەفریقا تۆکمەتر دەکات لە ڕێگەی بازرگانی و یارمەتی و هاوبەشی سەربازییەوە، کە بوونی تورکیا چینێکی نوێ زیاد دەکات بۆ ڕکابەرییە بەردەوامەکانی نێوان زلهێزەکانی وەک ئەمریکا و چین و وڵاتانی کەنداو لە ئەفریقا.
سکۆلەرشیپی تورکی بۆ خوێندکارانی سۆماڵ و ئاڵوگۆڕی کولتووری بنکەیەکی دڵسۆزی سەرکردەکانی داهاتوو دروست دەکات کە هاوئاهەنگی بەرژەوەندییەکانی تورکیان. هەروەها هاوئاهەنگی تورکیا لەگەڵ لایەنە تایبەتەکان مەترسی قووڵکردنەوەی دابەشکارییە ناوخۆییەکانی سۆماڵ قوڵتر دەکاتەوە.
لەڕووی ئابووریەوە،
داهاتی ژێرخانی ئەو دامەزراوانەی لەژێر بەڕێوەبردنی تورکیا دان، سوودێکی گەورەی بۆ تورکیا هەیە، وە پشتبەستنی سۆماڵ بە هاوکاری و پشتیوانی سەربازی تورکیا، سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکەی لەناو دەبات. کاریگەری تورکیا لەسەر دەریا لە پەیوەندی لەگەڵ سۆماڵ و ناوچە فراوانەکەیدا، لایەنێکی گرینگی ستراتیژییەتی تورکیایە، بەتایبەتی لە کەنداوی عەدەن و زەریای هیندی دا، کەنارەکانی سۆماڵ کە یەکێکە لە درێژترین کەناراوەکانی ئەفریقا، دەروازەیەکە بۆ ڕێگا دەریاییە گرنگەکان کە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن و زەریای هیندی بەیەکەوە دەبەستنەوە. ئەم ئاوانە بۆ بازرگانی جیهانی و بەتایبەت گواستنەوەی نەوت زۆر گرنگن، تورکیا سەرەتا چالاکییە دەریاییەکانی خۆی لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەتەی دەریایی لە کەناراوەکانی سۆماڵ دانا. بەڵام فراوانبوونی شوێنپێی دەریایی خواستی ستراتیژی فراوانتر دەکات، پێدەچێت ئاوەکانی سۆماڵ یەدەگی نەوت و غازی بەکارنەهێنراوی تێدابێت. تورکیا ئارەزووی خۆی بۆ گەڕان و پشکنین نیشانداوە و ڕێککەوتننامەی واژۆ کردووە کە دەتوانێت ڕێگەی پێبدات دەستی بەو سەرچاوانە بگات، هەروەها تورکیا سوود لە ڕێککەوتنەکانی ڕاوەماسی وەردەگرێت.
بەشداریکردنی تورکیا لە سۆماڵ تێکەڵەیەکی ئاڵۆزە لە هەوڵە مرۆییەکان و هەوڵە ئابوورییەکان و کاریگەرییە سەربازییەکان. لە کاتێکدا بەشداری کردووە لە بوژانەوە و گەشەسەندنی سۆماڵدا، بەڵام کۆنترۆڵی تورکیا لە کەرتە گرنگەکاندا چەسپاندووە، ئەمەش پرسیار لەبارەی سەروەری سۆماڵ و نیازە ڕاستەقینەکانی پشت تێوەگلانی تورکیا دەوروژێنێت.
شینکاف | بەشی پێنجەم
سۆماڵ: فراوانخوازی لە قۆچی ئەفریقیا دا
ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقیا کە وڵاتانی سودان، ئێریتریا، ئەسیوپیا، جیبۆتی و سۆماڵ دەگرێتەوە، بە قۆچی ئەفریقا ناسراوە بەو پێیەی ئەو کۆمەڵە وڵاتانە زەوییەکی هاوشێوەی قۆچ لەسەر نیمچە دوورگەکە پێکدەهێنن.
بوونی تورکیا لە سۆماڵ، هەوڵێکی پلان بۆدارێژراوە لە فراوانکردنی کاریگەریی و هەژموونی جیۆسیاسی تورکیا لە قۆچی ئەفریقیا دا و دەستەبەرکردنی سوودە ستراتیژییەکان لە ناوچەیەکی پەرەسەندنی کێبڕکێی جیهانیدا. بەشداریکردنی تورکیا وەک یارمەتی مرۆیی و هاوکاری گەشەپێدان لە چوارچێوەیەکدا جێگیرکراوەکە دەستبەسەرداگرتنی ئابووری، سیاسی و چەسپاندنی سەربازیش هەڵدەگرێت.
پێگەی سۆماڵ بەدرێژایی کەنداوی عەدەن و زەریای هیندی وای لێدەکات ببێتە دەروازەیەکی گرنگ بۆ ڕێڕەوی بازرگانی جیهانی، لەنێویاندا گەرووی بابل مەندیب. دامەزراندنی پێگەیەک لە سۆماڵ یارمەتی تورکیا دەدات بۆ پڕۆژەی کاریگەر لە سەرانسەری ئەفریقیا و بەرپەرچدانەوەی ڕکابەرەکانی وەک ئیمارات و سعودیە و چین. هەروەها دەستگەیشتن بە سەرچاوە سروشتییە بەرفراوانەکانی سۆماڵ کە هێشتا بەکارنەهێنراون، لەوانەش نەوت و گاز، هاندەرێکی درێژخایەنن بۆ داگیرکاری تورکیا.
لە سەرەتا دا تورکیا لە ژێر پەردەی هاوکاری مرۆیی و ئاوەدانکردنەوە هاتە نێو سۆماڵ، لە ساڵی ٢٠١١ دا تورکیا بە گەیاندنی هاوکاری ڕاستەوخۆ لە کاتی برسێتی وێرانکەری سۆماڵدا نیازپاکی بەدەستهێنا کە خۆراک و پێداویستی پزیشکی و هاوکاری دارایی گەیاند. کە دواتر لەگەڵ حوکمەت گەیشتنە رێککەوتن بۆ ئاوەدانکردنەوە و پەرەپیدانی ژێرخانی سۆماڵ، کە کۆمپانیا تورکییەکان نەخۆشخانە و قوتابخانە و پرۆژەی ئاوەدانی و خانوبەرە و ڕێگاوبانەکانیان بنیاتناوەتەوە، وەکو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مۆگادیشۆ، بەندەری مۆگادیشۆ کە ئێستا لەلایەن کۆمپانیا تورکییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، وە نەخۆشخانەی ئەردۆغان لە مۆگادیشۆ کە یەکێکە لە گەورەترین نەخۆشخانەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا. هەروەها پەیرەوکردنی سیاسەتی هێزی نەرم کە وەبەرهێنانەکانی تورکیا لە چوارچیوەیەکی خۆبەخشانە و قازانج نەویست دانراون بەڵام هاوکات بەدەستهێنانی متمانە و دلسۆزی بوو لەلایەن دەسەلاتدارانی سۆماڵەوە.
لیبیا: پێدانی قەرزێك و وەرگرتنەوەی لە داهاتوو
دەست تێهەڵقورتانی تورکیا لە لیبیا دا یەکێکە لە خاڵە هەرە ستراتیژیەکانی نیۆ عوسمانیگەرایی، کە هەوڵە سەربازی و سیاسی و ئابوورییەکان بۆ فراوانکردنی کاریگەرییەکانی لە ناوچەکەدا تێکەڵ دەکات. ئەم بەشداریکردنە تەنها پەیوەندی بە یارمەتیدانی هاوپەیمانانەوە نییە بەڵکو پەیوەندی بە دەستەبەرکردنی هێڵی جیۆپۆلەتیکی درێژخایەن لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە هەیە.
لە کاتی شەڕی ناوخۆی لیبیادا، تورکیا خۆی لەگەڵ (حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی) دانپێدانراوی نێودەوڵەتیدا هاوتەریب کرد کە بنکەکەی لە تەرابلوس بوو، ئەم حوکمەتە دژی (سوپای نیشتمانی لیبیا) بوو بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر، لە لیبیا دا تورکیا پالپشتی و هاوکاری سەربازی پێشکەش بە حکومەتی ویفاق کرد بە ناردنی درۆنی بەیرەکتار TB2، سیستەمی بەرگری ئاسمانی، راوێژکاری سەربازی...، کە ئەم هاوکاریانەش لەم شەری ناوەخۆییەی لوبناندا هەمیشە لەبەرژەوەندی حوکمەتی ویفاقی بوو وای کرد پێشرەوییەکانی سوپای نیشتیمانی بەرپەرچ بدەنەوە و خاکە سەرەکی و گرنگ و ستراتیژیەکان کۆنترۆڵ بکەن، وێڕای هەزاران سەربازی بەکرێگیراوانی سوری کە لەلایەن تورکیاوە مووچەیان پێدەدرا، بۆ شەڕکردن بەناوی حکومەتی ویفاقی لە لیبیا جێگیرکران. ئەم چەکدارانە بۆ بەهێزکردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان بەکارهێنران، ئەمەش وایکرد کە سوپای تورکیا پێوست نەکات بە ڕاستەوخۆ بەشداری بکات. هاوکات لە ساڵی ٢٠١٩ دا تورکیا و حکومەتی ویفاقی رێککەوتنێکی پر لە مشتومڕاویان واژۆکرد، کە زۆنی ئابووری تایبەتیان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دیاری کرد، کە ئەم رێککەوتنە دژ بە بانگەشەکانی یۆنان و قوبرس و میسر وەستایەوە کە رێگە بە تورکیا دەدات دەستی بگات بە یەدەگی نەوت و گاز لە دەریاوە. هەرچەندە ئەم ڕێککەوتنە گرژیی و ناکۆکی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و زلهێزەکانی ناوچەکە پەرەی سەندووە، کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە نایاسایی دەزانن.
هەروەها لەلایەکی ترەوە لە رووی ئابوری نیشتیمانی یەدەگی بەرچاوی نەوت و گاز لە لیبیا پاڵنەرێکی دیکەیە بۆ تورکیا. دەستەبەرکردنی کاریگەری لەسەر لیبیا ڕێگە بە تورکیا دەدات دەست بەو سەرچاوانە بگات، ئەمەش ئاسایشی وزە و خواستە ئابوورییەکانی بەهێزتر دەکات.
وڵاتی لیبیا لە رووی ناوچەی هەرێمیەوە شوێنێکی ستراتیژی هەیە، ناوچەی لیبیا پێگەی تورکیا لە باکووری ئەفریقیا دەڕەخسێنێت و کاریگەرییەکانی بۆ ناوچەی مەغریب درێژدەکاتەوە ئەمەش تەواوکەری دیدگای نیۆعوسمانیگەرایی تورکیایە بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی باڵادەستی لە ناوچەکانی پێشووی عوسمانیدا.
لەگەڵ ئەوەش دا تورکیا بەهۆی پاڵپشتیکردنی حکومەتی ویفاقی بەندەرەکانی لیبیای بۆخۆی مسۆگەر کردووە و لەوێوە تورکیا پرۆژەی هێزی دەریایی خۆی خستۆتە گەڕ.
لەهەمان کاتدا پشتیوانی تورکیا بۆ حکومەتی ویفاقی دژایەتییەکی توندی میسر و ئیماراتی بەدوای خۆیدا هێناوە کە پشتگیری لە سوپای نیشتیمانی دەکەن. ئەم وڵاتانە فراوانخوازیی تورکیا وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر پێگەی خۆیان لە ناوچەکەدا دەبینن. بەتایبەتی میسڕ، تێوەگلانی تورکیا بە مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ ئاسایشی سنوورەکان و بەرژەوەندییەکانی لە لیبیا دەڕوانێت. تورکیا خۆی جێگیر کردووە بۆ ئەوەی سوود لە ئاوەدانکردنەوەی لیبیا لە دوای جەنگ وەربگرێت، چاوی لە گرێبەستە قازانج بەخشەکانە لە ژێرخان و قەرز و وزە و گواستنەوەدا.
شینکاف | بەشی چوارەم
ئەزموونی گەردوونی 25
یەکێکە لە ئەزموونە ترسناکەکانی مێژووی زانست، کە لە ڕێگەی ڕەفتاری کۆلۆنیالیزمی مشکەوەیە، هەوڵێکە لەلایەن زاناکانەوە بۆ ڕوونکردنەوەی کۆمەڵگا مرۆییەکان. بیرۆکەی "گەردوونی ٢٥" لە زانای ئەمریکی جۆن کالهۆنەوە هاتووە کە لە نێوان ساڵانی ١٩٥٨ بۆ ١٩٦٢ تاقیکردنەوەی لەسەر مشک لە نەرویج ئەنجامداوە.
کالهۆن "جیهانێکی تەواو و بێ کەم و کوڕی" دروستکرد کە سەدان مشک تێیدا دەژین و زاوزێ دەکەن.
بە تایبەتیتر، کالهۆن ئەو شوێنەی دروستکردووە کە پێی دەوترێت “بەهەشتی مشک”، شوێنێک کە بە خواستی خۆیان دیزاین کراوە کە مشکەکان خواردن و ئاوی زۆریان هەیە تێیدا، هەروەها شوێنی ژیانی زۆریان هەیە.
سەرەتا چوار جووت مشک دانران کە لە ماوەیەکی کورتدا دەستیان بە زاوزێکردن کرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەی دانیشتووانەکەی بە خێرایی گەشە بکات. بەڵام دوای ٣١٥ ڕۆژ زۆربوونیان بە شێوەیەکی بەرچاو دەستی بە دابەزین کرد.
کاتێک ژمارەی مشکەکان گەیشتە ٦٠٠ مشک، زنجیرەیەکی هەرەمی لە نێوانیاندا دروست بوو و دواتر ئەوانەی پێیان دەوترێت "بەدبەختەکان" دەرکەوتن، مشکە گەورەترەکان دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر ئەو گروپە(بەدبەختەکان)، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زۆرێک لە نێرەکان لە ڕووی دەروونییەوە دەست بکەن بە "تێکچوون". لە ئەنجامدا مێینەکان خۆیان پاراستووە و لە بەرامبەردا تووشی شەڕانگێزی دەبن بەرامبەر بە بەچکەکانیان.
مێینەکان تووشی شەڕانگێزێتی بوون بەرامبەر بە بەچکەکانیان. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، مێینەکان زیاتر و زیاتر ڕەفتاری شەڕانگێزی و توخمەکانی گۆشەگیری و نەبوونی باری دەروونی زاوزێیان نیشان دا. ڕێژەی لەدایکبوون کەم بووە، هاوکات ڕێژەی مردنی تووشبووانی پەتا لە مشکە گەنجەکان دا زیادی کرد.
دواتر گروپێک جۆری نوێی مشکی نێر سەرهەڵدەدات، کە پێی دەوترێت "مشکی جوان". ئەوان ڕەتیانکردەوە لەگەڵ مێینەکاندا جووت ببن یان "شەڕ" بکەن. تەنها شتێک کە گرنگییان پێدەدا خواردن و خەوتن بوو.
سەردەمانێک "نێرە قۆزەکان" و "مێینە گۆشەگیرەکان" زۆرینەی دانیشتووان بوون.
بە گوتەی کالهۆن، قۆناغی مردن لە دوو قۆناغ پێکهاتبوو: "مردنی یەکەم" و "مردنی دووەم".
یەکەمیان بە لەدەستدانی ئامانج لە ژیاندا و گۆشەگیر بوون تایبەتمەند بوو کە بووەهۆی نەبوونی ئارەزووی جووتبوون، بەخێونەکردنی منداڵ یان دامەزراندنی ڕۆڵێک لەناو کۆمەڵگادا.
بە تێپەڕبوونی کات ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 100% و وەچەخستنەوە گەیشتووەتە سفر. لە نێو ئەو مشکانەی کە لە مەترسی لەناوچووندان، لادان و ناتەواوی سێکسی و هاورەگەزبازی هەست پێکرا، لەهەمان کاتدا ئەگەر چی خوارد و خواردنەوەی پێویست بۆیان ئامادەبوو خۆخۆری(مشکەکان گۆشتی یەکتریان دەخوارد) زیادی کرد..
دوو ساڵ دوای دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکە دواهەمین وەچەی کۆلۆنیەکە لەدایک بوو، کە لە ساڵی ١٩٧٣ دوا مشک لە گەردوونی ٢٥ کوژرا.
جۆن کالهۆن ٢٥ جار هەمان تاقیکردنەوەی دووبارە کردەوە و هەر جارێکیش هەمان ئەنجام بوو. کارە زانستییەکانی کالهۆن وەک مۆدێلێک بۆ ڕوونکردنەوەی داڕمانی کۆمەڵایەتی بەکارهێنراوە و لێکۆڵینەوەکانی وەک خاڵی سەرەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵناسی شارەکان کاردەکات
بڕوانە ئەمڕۆ بە دووبارە بوونەوەی هەمان ئەجێندای مشکەکان لە جیهانی مرۆڤەکان دووبارە دەبێتەوە وێرای جیاوازی هاوکێشەکان.. پیاوی لاواز و مێینەکراو کە کارامەیی کەم یان هیچیان نییە و ئیرادەی پیاوێتی و پارێزگاریان نییە، هەروەها مێینەی زۆر وروژێنەر و شەڕانگێز کە هیچ ئیرادەیەک دایکایەتیان نییە.
ئایا دەزانیت خاڵی سەرەکی هاوبەش لەم کارەساتەدا چیە لەنێوان مشک و مرۆڤ؟
هەستەکان، کاتێک لە کۆنترۆل دەردەچن، ئارەزووەکان، کە بە سنوورێک ناگەن. ئەگەر بۆهەزاران ساڵی دیکەش تاقیکردنەوە لەژێر رۆشنایی و رێنمایی جۆراوجۆریش بکرێت هەمان دەرەنجام بەسەر مشەکان وئاژەڵان دووبارە دەبێتەوە چونکە ئاژەڵان ناتوانن هۆشیار و هۆشمەند بن.
بەڵام مرۆڤەکان دوو بژاردەیان لەبەردەمە یان دەبێت رێگای ئاژەڵان هەلبژێرن و بەو ئەنجامەی مشکەکان برۆن، یان دەبێت رێگای شکۆمەندی و هۆشمەندی هەلبژێرن و هەڵوێست وەرگرن دژی ئەو ئامراز و رێنماییانەی بەرەو جیهانی مشکەکانمان دەبات لە ئارەزوو، وەکو:
• سەرمایەداری پارە(کە شوێنی بەهاداری گرتۆتەوە).
• دیموکراسیەت (کە شوێنی سیستەمێکی بەهادارانە و شکۆمەندی گرتۆتەوە).
• پلانگێری و رێکخراوە نهێنیەکان.
• دەسەڵاتی زۆردار و زۆرەملێ.
• بێ بنەمایی ڕاستەقینە لە گشت چەمک و شتەکانی ژیان.
• فەلسەفە نوێگەری و مۆدێرنیتە دروستکراوەکان.( کە دیدگای جیهانێکی سادە دەکەن کە بەرەو پوچی هەنگاو دەنێت و تەنها گرنگی بە چێژ دەدات)
تۆڕی زانیاری، باڵی هەواڵگری و زانیاری و هۆشیاری شینکافە، بە متمانەوە لێی بڕوانن...
**لەکۆتاییدا هەرچۆنێک ئەنجامی بێت لە پرسی نمایشی هاپەیمانی و پالپشتی ئیسرائیل بۆ کوردستان، هیچ لە ناوەرۆکی ئەو ڕاستیە ناگۆرێت کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پێویستیان بە دەوڵەتێکی خوێنمژ و خوێنرێژی زایۆنی و شەیتانی نیە،
هەر بەراست ئێمە نیشتیمانێکمان بۆ چیە کە شەیتانەکانی بنیاتی دەنێن وەکو مۆڵگەی پاراستن و بەرژەوەندی و ئەجێنداکانی خۆیان؟
هیچ هۆکارێکی جدی و ڕاستەقینە و لە پێشینە نیە و نابێت، بۆ پێشخستنی ڕوشت و بەهای مرۆڤبوونمان بەرامبەر یەکگرتن لەگەڵ دوژمنی ڕاستەقینەی مرۆڤایەتی و شەیتانەکانی سەرزەوی.
ئێمە خاک و نیشتیمان و نەتەوەی خۆمان خۆشدەوێت و ئەوەش هۆکاری گرنگی پێدانمانە،بەڵام بێگومان لەو نیشتیمانەی کە بە خوێنی مرۆڤی بێتاوان ئاودەدرێت و بەکەلەسەری منداڵی بێتاوان بناغەی بنیات دەنرێت و بەدەستی دوژمنانی ڕاستەقینەی نەتەوە و مرۆڤایەتی پالپشتی دەکرێت...
ئەرکی ئێمەی خەڵکی بەهادار تێیدا یاخی بوون دەبێت.**
بەناوی شینکاف
**بەناوی خودای مەزن و باڵا
ڕوونکردنەوەیەک لە بزاڤی شینکافەوە بۆ ڕای گشتی و کۆمەڵگا لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کورستان ساڵی ٢٠٢٤...
ئازیزان و بەڕێزانی کۆمەڵگای شینکاف، کوردستانیانی هێژا...
وەک ئاشکرایە لە چەند رۆژی ڕابردوو، پرۆسەیەکی نێو بازنەی دیموکراسی لە هەرێمی کورستان دا بەڕێوەچوو کە دەنگدان و هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بوو.
ئێمە وەکو بزاڤی شینکاف کە هەمیشە دژی دیموکراسیەت بووین چونکە بە سیستەمێکی چەواشەکاری و ساختەکاری دەزانین و هەمیشە بانگەشەی دژایەتی ئەم سیستەمە بەدکاری و شەیتانیەمان کردووە.
دواجار کە بینیمان و زانیمان بەپێی داتا و زانیاری و ناڕەزایەتیەکان، بەرێژەی زۆرینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ئیرادە و ویستی گۆڕینی دەسەڵاتی کوردیان هەبوو، وە لە کاتێکدا هەموو لایەنەکانی نێو سیاسەت و دەرەوەی سیاسەت بانگەشەی هەڵبژاردنێکی بێ ساختەکاری و ڕاست و ڕەوانیان کرد وە چەندین وڵاتی هەرێمی بەشدار بوون لە چاودێری کردنی پرۆسەی دەنگدانەکە، بۆیە ئێمەش بۆ ئەوەی ببین بە بەشێک لەو دەنگی نارازیی و ئیرادەی گۆڕانکاریە، بانگەشەی بەشداریکردنی پرۆسەی دەنگدانەکەمان کرد وەکو دوا وێستگەی هیوا بۆ ئەو سیستەمی دیموکراسیەی کە هەمووان بە گونجاو پر بایەخی دەزانن و پێیان وایە کە هەر بەراستی دروشمەکانی دەسەڵات و حوکمی گەل واقعێکە(کە لە راستێتیدا هیچ نموونەیەکی زیندوو نەبووە تاکو ئەمرۆ)، ئێمەش هەر لەسەر ئەم ئاسۆیەدا بریارمان دا کە ئەگەر بەم هەڵبژاردنە بوارێک مابێت بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن لە دەسەڵاتێکی دیموکراسی سەپێنەوە بگۆرین بۆ دەسەڵاتێکی تەنها دیموکراسیخواز، ئەوا دواتر دەتوانین بریارێکی یەکلایی کەرەوە بۆ چارەنووسی سیستەمی حوکمڕانی بدەین و بەم شێوازە هێشتا لە نێو ئەم تاریکیەدا، ڕوناکی هیوا تیشک بداتەوە...
بەڵام بەداخەوە، بەپێی دواین ئامار و زانیاری و وردەکاری و داتا و بەڵگەکانی بەردەست بۆمان ڕوون بوویەوە کە ساختەکاریەکی تەواو سامناک کراوە و دووبارە و وەک هەمیشە فرت و فێڵ لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کرایەوە لەژێر سێبەری تاریکی سیستەمی حوکمڕانی دیموکراسی و کاپیتالیزمدا...
ئێمەش وەکو بزاڤی شۆرشی زانیاری و هۆشیاری کوردی بەتەواوی ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە ساختەچێتیە ڕەت دەکەینەوە و نیگەرانی و هاوخەمیمان بە دژ وەستانەوە دەردەبرین، هەرچەندە ئێمە لێرە دا لە ڕوانگەی ساختەکردن لە دەنگی خەڵکەوە ناڕوانین لەو کاتەی دەزانین کە ئامانجەکەمان بۆ درێژە دان بە دیموکراسیەت نیە بەڵکو لەو ڕوانگەوە کە کۆمەڵانی خەڵکی کۆمەڵگای کوردی وەکو بوکەشوشەکە و یارییەک دەجولێنرێنەوە و هیچ بایەخ و بەها و رێزێک نیە بۆ ئیرادە و ئازادی کۆمەڵگا بەتەواوی.
وە ئێمە زۆر باش لە ئیرادە و داوای ڕەوای کۆمەڵگاکەمان تێدەگەین و دەزانین...، بێگومان چونکە خۆمان بەشێکی نێو ئەم کۆمەڵگایەین...
هاوبیران و هاوڕێگایانی هێژا... دڵنیا بن کە ئێمە لە خەبات و تێکۆشانی زەحمەتکێش و ماندوونەناسانەی رێگای ڕاستیخوازی و بەهاداری بەردەوام دەبین. لەو رێگایەشدا ئێمە بەردەوام دەبین لە دژایەتی کردن ستەم و زۆرداری و ناحەزانی کۆمەڵگا و نادادپەروەری و سیستەمی رۆژئاوایی و جولەکە.
دڵنیا بن کە ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەی ببین بەو بروسکەی هیوایەی کە بە رووناکیەکەی تاریکی لەناو دەبات، ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ڕێباز و ئیرادەی شکۆمەندیمان، وە لێرەوە پێتانی ڕادەگەیەنین کە ئێمە چەندین پرۆژە و پلانمان هەیە بۆ خزمەتکردن بە خاک و ئاین و رێبازی پیرۆز و کۆمەڵگاکەمان. ئێمە بەردەوام دەبین لە ڕوماڵکردنی ڕاستییەکان و زانیاری و هۆشیاری گرنگ لە بواری تەندروستی تاک و کۆمەڵگا لەلایەنی جەستەیی و دەروونی، هەروەها بەردەوام دەبین لە دابینکردنی زانیاری و هۆشیاری بۆ ئاسایش و پاراستنی تاک و کۆمەڵگا لە نەیاران و دوژمنان، هەروەها لە پلان و پرۆژەمان دایە نوێترین و گرنگترین زانیاری و هۆشیاریەکان لەسەر ئاستی کێشەکانی کۆمەڵگای کوردی و سیاسەت و هەواڵی جەنگ و کاری هونەری و پلانگێری و هەروەها کلتوری شینکاف و بەدیهێنانی زمانێکی نوێی کوردی باڵا و چەندان پرۆژەی دیکە لەژێر کارکردن و ئامادەکردن دان..
سەبارەت بە دۆخی سیاسی ناوەخۆ ئیتر ئێمە کێشەکانی کۆمەڵگای کوردی دەخەینە ڕوو، بەبێ دەستێوەردان و دژایەتی کردنی ڕاستەوخۆی هیچ لایەنێکی سیاسی و دەسەڵاتی حکومی... بەڵکو ئێمە تەنها کێشە و قەیرانەکان دەخەینەروو وە لێ دەیانبەستینەوە بە هەڵە و کەم و کورتیەکانی دیموکراسیەت و کاپیتالیزم و بێگومان بۆ هەمیشە دژی ئەم سیستەمانەش دەوەستینەوە...
خودا پشت و پەنای خەڵکی شکۆمەندە
بزاڤی شینکاف
بەرواری 5.11.2024**
خوێنەر بە گرنگە... ? ئەو پرسیارانەی زۆرجار دەکرێن: ⁉️چ سوودی هەیە کە راستیەکان لەبارەی شتەکانەوە بزانین؟ ⁉️زانینی شێوەی زەوی یان نهێنیە سیاسیەکان چ سوودێکم پێدەگەیەنێت؟ ⁉️چ سوودێکی هەیە بۆ من کە شێوەی ئاسمان یان مێژووی جیهان بزانم؟ ⁉️من لە ناسینی شارستانییەتە…
خوێنەر بە گرنگە...
*?* ئەو پرسیارانەی زۆرجار دەکرێن:
⁉️چ سوودی هەیە کە راستیەکان لەبارەی شتەکانەوە بزانین؟
⁉️زانینی شێوەی زەوی یان نهێنیە سیاسیەکان چ سوودێکم پێدەگەیەنێت؟
⁉️چ سوودێکی هەیە بۆ من کە شێوەی ئاسمان یان مێژووی جیهان بزانم؟
⁉️من لە ناسینی شارستانییەتە کۆنەکان و ڕابردووی نادیاردا یان بواری ئابوری شاراوە و حوکمەتان چ سوودێکم پێدەگات؟
⁉️کەس سوود وەرناگرێ لەوەی دوای تیۆرییەکانی پیلانگێڕی کەوتووە⁉️**
پێش هەموو شتێک با سەرەتا لەسەر ئەوە کۆک بین کە پلانگێڕی تیۆری نییە، بەڵکو ڕاستییەکە کە ئێمە تێیدا دەژین و ئەم ڕاستییە زیاتر لە سەدان ساڵە تراژیدیا و وێرانکاری بەسەر جیهاندا دەهێنێت، لە ڕاستیدا پلانگێڕی ئیتر شتێک نییە وەسفێکی وردی بکەین چونکە لە قۆناغی پلانگێڕییەوە بۆ قۆناغی جێبەجێکردن هەنگاوی ناوە، تۆی خوێنەر ناوی وڵاتێک بڵێ گەلەکەی تووشی دەرئەنجامەکانی دەسەڵاتی ستەمکاری شادەمار و جولەکەکان و رۆژئاوا و نادادپەروەی نەبوبێ؟!
هەمووان بەدەست گەمارۆی شەڕ و برسێتی یان گەمارۆی ئابووری و فیکری و ئازادییەوە دەناڵێنن، جیهان بۆتە بازاڕێکی کراوەی کۆیلایەتی بێ ئەوەی لە واتای ڕاستەقینەی کۆیلایەتی تێگەیشتبین!، کە مرۆڤەکان لەژێر یاساکاندا دەکاتە کۆیلەی سەرمایەداری و دیکتاتۆرییەت.
بۆ ئەوەی وێنەی سیستەمی جیهانی بۆتان ڕوون بێتەوە تەلارێکی بەرز (بورج) بهێنە بەرچاوت ئەم تەلارە لە بناغەوە تا لوتکە بە درۆ دروست کراوە، هەر درۆیەک بەستراوەتەوە بە درۆیەکی ترەوە. بۆ نموونە ئەگەر باوەڕت بە چوونە سەر مانگ ھەبێت، ئەوا باوەڕت بە درۆی بۆشایی ئاسمان هەیە، ئەگەر باوەڕت بە درۆی بۆشایی ئاسمان هەبێت، باوەڕت بە درۆی زەوییەکی خڕی خولاوە دەبێت وە ئەو درۆیەیە وا دەکات باوەڕت بەوە هەبێت کە ئـەوان نیشتوونەتەوە لەسەر مانگ و ئەڵماسیان لەسەر عەتارد و ئاوی بەستوو لەسەر مەریخ دۆزیەوە. هەروەها باوەڕ بەو وێنەی گەلەئەستێرانە دەکەیت کە ٤ملیار ساڵی ڕووناکی دوورن دواتر باوەڕت بە بوونی مرۆڤە بێگانەکان یاخود بونەوەرە ئاسمانیەکان دەبێت وە دەست دەکەیت بە گومان کردن کە بوونەوەرەکان کە لە ئێمە زیرەکترن ئێمەیان دروست کردووە توێژێکی زۆر لە خەڵکیش لە ئێستادا باوەڕیان بەم تیۆرە هەیە ئـینجا دەست دەکەیت بە گومانکردن لە بوونی دروستکار و گومان لە ڕاست بوونی ئـاینەکەت دەکەیت...
نموونەیەکی تر: درۆی داروینیزم کە دەڵێ بنەچەی مرۆڤ مەیموونە هەرچەندە تیۆرێکی گاڵتەجاڕانەیە و لە ڕووی زانستییەوە نادروستە، بەڵام لە زانکۆکاندا وەک ڕاستییەکی دامەزراو دەیسەپێنن و ئەگەر باوەڕت بەم تیۆرییە هەبێت ئەوا بێگومان ئینکاری بوونی باپیرەیەکی عەقڵانی و باوکی مرۆڤەکان دەکەیت کە ئـادەمە(ع), ئەو بە باشترین شێوە دروست بووە، ئەو دڕندە و گەمژە نەبووە و لە ئەشکەوتەکاندا نەژیاوە، تۆ هەروەها ئینکاری بوونی شارستانیەتە پێشکەوتووەکانی مرۆڤایەتی
لە ڕەچەڵەکی پێغەمبەرانەوە دەکەیت...
باوەڕبوون بە پێغەمبەران و بەهەشت و دۆزەخ و دروستکەرێکی گەردوون لەگەڵ باوەڕ بوون بە داروینیزم بەیەکەوە دەبیتە مرۆڤێکی تەواو پرۆگرامرێژکراوی گەوجێنراو(لەگەڵ رێزمان).
درۆی دیموکراسی(حوکمڕانی خەڵک) سەیری دەوروبەرت بکە سەیری هەموو وڵاتانی دیموکراسی بکە؟!، ئایا خەڵکە حوکمڕانن؟! ئەم کەسانە تەنانەت ناتوانن سەرۆکێک بگۆڕن، نە گەندەڵکاران لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەربکەن!
ئەگەر باوەڕت بە دیموکراسی و قبوڵکردنی ھەیە ئەوا باوەڕت بە هەموو یاساکانی هەیە و ئەمەش بەڵگەنامەیەکی کۆیلایەتییە کە بە ئامادەییەوە جێبەجێی دەکەیت.
ئەم یاسایانە گیرفان و خاکەکەت تاڵان دەکەن، تەندروستی جەستەیی و دەروونیت لەناو دەبەن.
هەروەها خێزانەکەت لەناو دەبەن و پارچە پارچەی دەکەن لەنێوان هاودەممان دا ئافرەت لە پیاو دەکەن بە نێرێکی بێ ڕیش بە بوونی دوژمنێکی ڕکابەر (فێمینیزم)
هەمان ئەو یاسایانە سزات دەدەن ئەگەر بتەوێت منداڵەکانت بە شێوەیەک پەروەردە بکەیت کە پێچەوانەی فێرکارییەکانی نەزمی جیهانی بێت
هەموو درۆیەک بەستراوەتەوە بە درۆیەکی ترەوە، ئەگەر عەقڵی خۆت بەکار بهێنیت، بۆ خۆت پەیوەندییەکانی نێوانیان دەبینیت و بۆت ڕوون دەبێتەوە کە سیستەمێکە لەسەر بنەمای درۆ و فریودان لە بناغەوە تا لوتکە ھەڵچنراوە.
هەر لە سەرەتاوە کە ئەوان بە تەقینەوە گەورەکە ناوی دەبەن تا دەگەیتە سیستەمی دارایی دیجیتاڵی لە سەردەمی ئێستاماندا هەموو شتێک پلانی بۆ دانراوە بۆ ئەوەی کە تۆ کۆیلە و دەستەمۆ و ژێردەستە بکات.
ئێستا دەگەڕێینەوە سەر ئەو پرسیارە بێهەڵوێستانەی کە لە ڕۆژگاری ئێمەدا دووبارە دەبنەوە:
چ سوودێکی ھەیە بۆ من زانینی ڕاستییەکان؟
چ سوودێکی هەیە بۆ من کە شێوەی زەوی ئاسمان بزانم؟
چ سوودێکی هەیە بۆ من ناسینی شارستانییەتە کۆنەکان و ڕابردووی نەناسراو؟
یاخود رووی ڕاستەقینەی سیاسەت و زانینی زانیاری و زانستەکان و فەلەسەفە؟
چی..چی..چی؟؟؟؟
**-هەستەکان، وەکو هەستی خۆپەرستی و شانازیکردن بە خود و هەستی لە رادەبەدەر متمانە بەخۆکردن ،هەستی چێژبینین لەوەی کە پێی وایە ڕاستە و ڕەتکردنەوەی پێچەوانەکەی کە لەوانەیە ئازار بەخش بیت، زۆرێک بەهۆی تاڵی ڕاستیەکان پێچەوانەکەی وەردەگرێت و خودی ڕاستیەکە ڕەت دەکاتەوە بۆ وێنا ئەوانەی لەناو جیهانێکی خەیاڵی دا دەژین و جیهانی راستەقینە ڕەت دەکەنەوە و ئامادەی هەڵگڕتنی بەرپرسیارەتیەکانی ئاگایی و هۆشیاریە قوڕسەکان نین. یاخود هەستی ترس و دڵەراوکێ و نائارامی بەهۆکاری جیاجیا وا دەکات مرۆڤ پەیوەست بە بیروباوەر و زانیارەکانی خۆی بمێنێتەوە بوێری کرانەوە ناکات.
-یاخود بەرژەوەندیەکان هۆکارێکی دیکەن کە وادەکات مرۆڤ نەتوانێت ڕاستیەکان قبوڵ بکات و بەهۆی بەرژەوەندیەوە لەسەر بیروباوەڕ و بۆچوونێک بەردەوام دەبێت ئەگەرچی دڵنیا نەبێت کە راستیشە.
-ئاستی زانیاری، یەکێکی تر لەو هۆکارانەی کە وا دەکات مرۆڤ کەلەرەق بێت کەمی ئاستی زانیاریە، هەم لەسەر خودی کراوە بوون و هۆشیاری هەم لەسەر ئەو بابەتەی کە پێی وایە راستە و پێچەوانەکەشی.
-کەم ئەزموونکردنی ژیان، دونیا بینی و تێگەیشتن لە ژیان و وردەکاریەکان و فیکرەکان هزری مرۆڤ کراوە و فراوان دەکات، بەپێچەوانەوە کەم ئەزموونی لەرووی دونیا بینی و خوێندەواری یاخود ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤ داخراو دەکات.
-ژینگە و دەوروبەر و کلتور، زۆر پەیوەست بوون بە ژینگە و کۆمەڵە و دەوروبەرێکی داخراو یان کلتورێک کە کات و وزە و هەستێکی زۆری بۆ ئەو دەوروبەرەی خۆی تەرخانکردووە، مرۆڤ دادەخات.
-ناهۆشیاری مرۆڤ، هۆکارێکی دیکەیە کە وا دەکات مرۆڤ نەتوانێت بەسەر هەستەکانیدا زاڵ بێت و رووبەرووی ڕاستیەکان بێتەوە، هۆشیاری بەرپرسیارەتیەکی گەورەیە لە ئەستۆی مرۆڤ دا، کە پیوستە هەمیشە لێپرسینەوە لەخۆی بکات و لەخۆی بپرسێت
ئایا من راستم؟!
زۆربەی خەڵک بەو دۆخە رازیە کە تێیدایە تەنانەت ئەگەر کەمێک خۆشگوزەرانیش بێت، چونکە لەگەڵ دۆخەکە ڕاهاتووە ئامادە نیە دەستبەرداری ئەو دۆخە بیت کە تێیدا هێچ کێشەیەکی نیە لەکاتێکدا ئەمەش هەر خۆپەرستیە،
مرۆڤ کاتێک داخراوە، خۆی لەناو بازنەیەکدا بەند دەکات کە ناتوانێت لێی دەرچێت ئەمەش بازنەی ماتریکسە، مرۆڤ بۆ هەر لایەکی ئەم بازنەیە بچێتە دەرەوە لەلایەکی دیکەی بازنەکەوە دەگەرێتەوە ژوورەوە، بەو واتایەی کە ڕێگای چوونە دەرەوە لەو بازنەیە، ڕێگای هاتنە ژوورەوەیە بۆناو بازنەکە.
دەتوانین مەزەندەی ئەوە بکەین کە زۆرینەی کۆمەڵگاکەمان لەناو بازنەی ماتریکسدا گیری خواردووە و تەنانەت هەر نازانێت لە ناو بازنەیەک دایە، تێگەیشتن لەو بازنەیەش پێوستی بە هۆشیاری و ئاوەز و زانیاری و ئەزموون و قوربانی دانە، پێوستی بە شۆڕشێکی دەروونی و بە جەنگێکی ناوەخۆیی لەگەڵ هەستەکان و پێوستی بە بنەماکانی ڕاستیخوازی هەیە،
بنەماکانی راستیخوزی بریتیە لەوەی کە مرۆڤ پیوستە هەمیشە رەچاوی ئەوە بکات کە هیچ کات ناگات بە لوتکەی راستیەکان بەڵکو راستیخوازی ئاراستەیەکە و پێوستە لەگەڵی برۆین، هەروەها بنەمایەکی دیکە ئەوەیە کە گرنگ نیە ئێمە هەرچەندە زانیاریمان هەبێت و بەتوانا بین، هەمیشە کەسێک هەیە لە ئێمە زیاتر زانیاری و توانا و ئەزموونی هەیە، یەکێکی تر لە بنەماکانی راستیخوازی ئەوەیە کە راستیەکان تەنها لە بیروباوەر و لە لایەنێکدا کۆنەبوونەتەوە بەو پێیەی هەموومان بە تێکرای جیاوازیەکانی فیکری و ئاینی و کۆمەڵایەتی و دەروونی لەناو خودی راستێتی و واقیع دا بوونی هەیە بۆیە راستی دەتوانین لای هەمووان بدۆزینەوە بە رێژی دیاری کراو لەهەموو بوارەکانی ژیان دا. ئەمەش واتای ئەوە نیە کە پێوستە بڕوا بەهەموو زانیاریەکان بکەین فیکری یان ئاینی یان زانستی... بەڵام لەناو هەموو ئاین و فیکر و زانستێک دا ڕاستیەک بووەتە هۆکاری پتەبوونی ئاین و زانست و فیکرەکە و لەهەمان کاتدا مەرج نیە هەموو ڕاستی و زانیاریەکانی ژیان لە ئاین و فیکر و زانستێک دا کۆببنەوە، بەڵکو دەکرێ سوود لە باشترین و ژیربێژیانە ترین و پاکترین و راستترینەکان وەرگرین لەناو ئەم گەردوونە بێ سنورە دا کە رەنگ و دەنگی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت بێگومان لەسەر بنەماکانی بەهاداری.
مادەم مرۆڤ بەشێکی ئەم گەردوونە کراوە و فراوان سنور نەزانراوەیە، مرۆڤ خودی خۆشی گەردوونێکی فراوان سنووری نەزانراو و کراوەیە.
دەرەنجامە خراپەکانی داخراوی بە گشتی زۆرە بەڵام خراپرترینیان ئەوەیە کە لە کۆتاییدا لەسەر ئاستی تاک کەسایەتی توندڕەو و دواکەوتوو و خۆسەپێن و گۆشەگیر و ناهۆشیاری لێ دەردەچێت.
زنجیرە وتاری "#مرۆڤبوون"، بەشی دووەم**
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago