AzmoonGroup

Description
چەناڵی تلیگرامی تایبەت بە گرووپی ئەزموون

لینکی گروپ
https://t.me/azmoonpoli12
Advertising
We recommend to visit

Last updated 1 month, 1 week ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 4 days, 7 hours ago

1 month ago
کەسانێک هێشتا لەنێو ئەم هەموو گرنگیەی …

کەسانێک هێشتا لەنێو ئەم هەموو گرنگیەی پۆلی شەش کێشەی بەکارهێنان و وازهێنان لە مۆبایلیان هەیە !
https://t.me/azmoongroup2020

زنجیرە ڤۆیسێک بۆ وازهێنان لە مۆبایلەکانتان و لە هەمان کاتدا ئەو کاتە کەمەی بەکاری ئەهێنن تەنها سودی لێ ببینن
١- https://t.me/azmoonpoli12/1439881

٢- https://t.me/azmoonpoli12/1441013

٣-https://t.me/azmoonpoli12/1442277

کۆتایی
https://t.me/azmoonpoli12/1464292

بەهیوای بۆ هاوڕێکانتانی بنێرن تاکو هەمووان سودمەند بن ان شاء اللە

1 month ago

سڵاوتان لێبێت
بەداخەوە بەشێکی زۆری خەڵکی ئەڵێ دوو ڕۆژی قەدەغەی هاتوچۆکە لێرە بووین و ئەڕۆینەوە .
تکایە گەر زۆر زەڕوڕ نەبوون ئەوانەی تەواوی پرسیارەکانیان لێ نەکراوە ئەم دوو ڕۆژەش بەرگە بگرن باشترە چونکە هێشتا سەرژمێری کۆتایی نەهاتووە و لەکاتی ڕۆیشتنەوەت وەک وایە هیچت نەکردبێ

گەر هەر ناچاربوون بڕۆنەوە باشتر وایە سەرۆکی خێزانەکە بمێنێتەوە بە جنسیەی ئەسڵی ئەندامەکانی تری خێزانەکەش چونکە تاڕادەیەک هاوکاری ئەکرێن بەڵام نەک بڵێن پێشتر ناومان نوسیوە و هەموو عائیلەکە بڕواتەوە .....
تکایە زۆرتان بڕیوە کەمتان ماوە لەم کۆتاییە تێکی مەدەن بەیانی دەسەکەن بە پرسینی پرسیارەکان و گەڕان بەسەر ماڵەکان .

1 month ago
بەناوی هەموو ئەندامانی ئەزموون سوپاسی ماندوبوونی …

بەناوی هەموو ئەندامانی ئەزموون سوپاسی ماندوبوونی دوو ئەندامی چالاکی خێزانەکەمان ئەکەین بەهۆی ئەو هەموو ماوەیەی لەگەڵ خوێندکار بوونە و لەسەرەتا تا کۆتایی هەنگاونانیان بەرەو زانکۆ
سوپاس بۆ
کاکە ئاکام پشتیوان و دکتۆر محمد غازی
ستافی بەرەو زانکۆ ❤️
ئەزموون لە دوای پۆلی ١٢ش لەگەڵتان دەبێت

1 month ago

ئاگاداریەکی بەپەلە لە لایەنی پەیوەندیدارەوە !
تکایە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی هاتنی خەڵک ڕاگرن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەو ڤیدیۆیانەی پەیجەکان هەرایەکی گەورەی دروست کردووە و هەوڵی تێکدانی سەرژمێری ئەدرێ لە کوردەکان بەهیوای ئەوانەشی لە زانکۆن بڵاوی نەکەنەوە گەر هاوڕێی نەتەوەکانی تریان زۆرە چونکە ئەمە ئاهەنگێکی پێشوەختەیە ئەوەی ئێمە بڵاوی ئەکەینەوە هاندانی خەڵکە بۆ گەڕانەوە نەک بڵاوی بکەینەوە و چەک بدەینە دەستی دوژمن .

1 month ago

ئەوەی ئێستا ڕووەدات لە کەرکوک و خورماتوو و خانەقین و ناوچەکانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کارەساتە بەبڕوای من ..
ماوەی زیاتر لە چەندین مانگ لەلایەن نەتەوەکانی ترەوە ئامادەکاری کراوە بۆ ئەم پڕۆسەیە و ئیشی ڕۆژێک و دوانیان نیە !
زیاتر لە چەندین ساڵ ئەم ناوچانە بەدەستی کوردەوە بوو نەهێڵڕا سەرژمێری تیا ئەنجام بدرێت .
بەڵام لە ئێستایا هەم بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانە بەدەستی ڕاستەوخۆی کوردەوە نەماوە . هەم بەهۆی ئەوەی وەزیری پلاندانان کە محمد تەمیمە و عایدی خۆیانە و پلانی دورورێژیان بۆ داناوە کە سەرژمێری جێگرەوەی ١٩٥٧ بەکەیفی خۆیان بێت ...

ئێستا لە دائیرەی احصاء بوین تا کوردێک ئەبینی بەرامبەری دەیان دانە لە نەتەوەکانی تر ئەبینی لەکاتێکا بەپێی دواین سەرژمێری ڕێژەی کورد بەرامبەر ئەوانی تر دوو هێندەیە .

تاکە شتێک بەدەستی کوردەوە مابێت وەک هەموو جارێک دڵسۆزیەکەیەتی کە دەرگای هەموو ماڵێک کراوەیە بۆ هەموو کوردێک .
گەر ئەم دوو ڕۆژە بە خراپی بڕوا لەوانەیە تا هەتایە تاپۆی کوردبوونی ئەم شارە لەدەستی کورد بسەنرێتەوە .

دووبارە ئەیڵێینەوەش هەر بژمێرێک کێشەی بۆ هەر کێیەک دروست کرد ئەتوانن ئاگادارمان بکەنەوە .

#گەڕانەوەی_کەرکووکیەکان_بۆ_سەرژمێری

1 month ago

لای خۆتانەوە ئەمە لە ستۆریتان دابنێنەوە زەحمەت نەبێت
با هەموومان یەک دەنگ بین لەوەی ئەمجارەش کوردبوونی شارەکەمان ڕابگەیەنین ❤️

#گەڕانەوەی_کەرکووکیەکان_بۆ_سەرژمێری

https://www.instagram.com/stories/chroraafat/3504279562713626251?utm_source=ig_story_item_share&igsh=NzB6dnBwOWVsd3Qz

1 month ago
ئێمەش وەکو گروپی ئەزموون داوامان لێکرابوو …

ئێمەش وەکو گروپی ئەزموون داوامان لێکرابوو بەشدارببین لە پێکەوە هاندانی خزم و دۆستەکانمان کە بگەڕێنەوە بۆ کەرکووک لە ژێر هاشتاگی

#گەڕانەوەی_کەرکووکیەکان_بۆ_سەرژمێری

1 month ago

پارێزگاری کەرکوک :-
هەموو بەشەکان ئەتوانن ئیتر بە زمانی کوردی وەڵام بدەنەوە ....
هەر بەشێک ئەو قەرارەی تیا جێبەجێ نەکرا ئەتوانن ئاگادارمان بکەنەوە .
بەڵام چەن مەرجێک هەیە :-
١- بەشەکە وەڵامدانەوە تیای بە ئینگلیزی نەبێت واتە خۆی بەشەکە بەس بە ئینگلیزی بێت و تۆ بتەوێ بە کوردی وەڵام بدەیتەوە چونکە لەو بەشانە زمانی عەرەبیش بەکارنایەت .
٢- بەشەکە خۆی قسمی عەرەبی نەبێ و بتەوێ بە کوردی وەڵام بدەیتەوە .

ان شاء اللە هەنگاوێکی باشە بۆ چاکردنەوەی هەڵەکانی پێشوو .

We recommend to visit

Last updated 1 month, 1 week ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 4 days, 7 hours ago