ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 Monat her
سێ هەزار ساڵ پێش زایین شا لاس خوداوەندی شاری ڕەققەی کوردی بووە.
شایەنی باسە دوای گۆڕانی دیمۆگرافیای شاریی ڕەققە بە دەیان جار ئێستا شارەکە کەوتۆتە دەستی خاوەنی ڕاستەقینەو ڕەسەنی خۆی.
زۆربەی ناوە کوردیەکانی ئەمڕۆ پێشووتر ناوی خوداوەندە سۆمەری و گۆتی و هورییەکان بوون، ئەم خوداوەندانەش لەڕاستیدا وەکو ئەفسانەیێک وابوون.
بەستەری PDF بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە دەربارەی:
سیستەمی پەرلەمانیی و پەرلەمانیی کوردستان.
"هەبوونی سیستەمێکی بەناو دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان وای کردووە کە کەمینە نەتەوەییەکانی دیکە زاڵ ببن بەسەر نەتەوەی ڕەسەنی کورد و هاوڵاتی کوردی ناچار بە لاوازبوون و بچوککردنەوە کردووە"
کلیپۆتۆکراسی و نیپۆتیزم و ئابووری نارکۆ وایکردووە هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی لاواز بێ و لەناوچێ، تەنانەت ئەوانەی بیر و فکری نەتەوەییشیان هەیە لەچینی بێ دەسەڵاتان و هەژاران ناتوانن پەرە بە بیری نەتەوەیی بدەن و بەردەوامبن بە هەمیشەیی.
دوای لێکۆڵینەوەی چڕ و پڕ و هەڵسانگاندن و کاری یەک ساڵەی کوردزاگ بەوردی بۆمان دەرکەوت ئەم چەمکانە کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر گەنجانی هەرێمی کوردستان و هەڵوەرینی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی، نەمانی بەرگری لەکوردبوونیش.
پێویستە حوکمڕانان بیر لەچارەسەر بکەنەوە کە تاوەکو ئێستا پەنجەیان لەسەر ئەم پرسانە نییە.
دۆگلاس لایتۆن زانای بەناوبانگی ئەمریکی دەڵێ، بۆ ئەوەی لە شارستانیەتی سۆمەری و میزۆپۆتامیا تێبگەی پێویستە سەردانی کوردستان بکەی، بەبێ سەردانیکردنی کوردستان هەرگیز ناتوانی لە مێژووی مرۆڤایەتی تێبگەی بۆیە دەڵێم کوردستان لانکەی مرۆڤایەتییە.
ئــەو کەسانەی خیانــەت لەبــیری نەتـــەوەیــــی دەکەن و هەڵدەگەڕێنەوە لێی، هەرگیز بۆ یەک جاریش باوەڕیان پێ مەکەن و ئامۆژگاریشیان لێ وەرمەگرن، چونکە هەرکەسێک هۆشیاری نەتەوەیی بچێتە ناو مێشک و ببێتە نەتەوەیی هەرگیز دەست بەرداری نابێ.
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 Monat her