تـــــــاڤـــــگـــــەے ئـــــــەویـــــن.

Description
کەناڵێک پڕ لە وتە و بابەتی بەنرخ.
📝 شێعر

📚کتێب

🎼گۆرانی

🌄وێنە

وتەی بەنرخ و پەندی پێشینیان....
دەسپێکی کەناڵ:1/4/1399



@Kurdm_za9
Advertising
We recommend to visit


‌بزرگ ترین‌ چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
‌‌
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot

Last updated 3 weeks ago

وانهُ لجهادٍ نصراً او إستشهاد✌️

Last updated 1 year, 1 month ago

⚫️ Collection of MTProto Proxies ⚫️

🔻Telegram🔻
Desktop v1.2.18+
macOS v3.8.3+
Android v4.8.8+
X Android v0.20.10.931+
iOS v4.8.2+
X iOS v5.0.3+


🔴 تبليغات بنرى
@Pink_Bad

🔴 تبلیغات اسپانسری
@Pink_Pad

Last updated 1 week, 4 days ago

3 months, 4 weeks ago

#بێکەلام بۆ لاواندنەوەی ڕۆح.@tavgaeawin *?*???**

3 months, 4 weeks ago

**پێش ئەوەی بێمە بەردەمت
کام بیری جوان خورپەدارە
کام دێڕ هەڵبەست زۆر بەکارە
شانەی دەکەم وەک پەرچەمت

لە ماوەی چاوقوچانێکدا
هەزار و یەک خەونی شیرین
دەمکەن بە مەم دەتکەن بە زین

لە خەیاڵما
پایز بەهاری لێ دەتکێ
درەختی ڕووت
گەڵای سەوزی پێوە دەلکێ
بەڵام سەد ئاخ ئەی دەروونپاک
کاتێ بانگم دەکەی بە [کاک]
کاک وەکوو مار
بەرەو گوێچکەم گینگڵ دەدا
کە دێمە گۆ
خۆی لە زمانم لوول دەدا
هێدی هێدی
قووتم دەدا
کفنی زەردی نائومێدی

من لە دڵتام
لە دەروونتام
لە گلێنەی چاوی ڕوونتام
شەرم مەکە
بەناوی ڕووت
ناوم بێنە پڕ بە گەرووت
با لە یەکتر ئاشکرا بین
تا کەی لەناو ئاگرا بین
نە تۆ خوشکەی نە من کاکم
خۆشەویستی دەروونپاکم#پەشێو@tavgaeawin ????**

4 months ago

من خۆم ڕۆژ بووم،
بەڵام پڕیان کردم له شەو
من خۆم گۆمیلکەی نێرگز بووم
پڕیان کردم له پیرێتی و
پووش و پەڵاش
من بۆخۆم ئێسته و ئایندەم
که چی سواری مێژوویەکی کۆنیان کردم
قەڵغانێک و شمشیرێکی،
ژەنگاوییان دایه دەستم
بردیانمەوە بۆ ناو قەڵای،
تامارەکانی ڕابردووم.
#شێرکۆ_بێکەس@tavgaeawin *?*???**

4 months ago

**چرپەی باران.

بۆ ئارامی ڕۆح.@tavgaeawin ????**

4 months ago

لە هەناوی هەر بەردێکما گوڵێک هەیە
لە دووکەڵی هەر زامێکما خۆرێک هەیە
لە ئاسمانی هەر خوێنێکما مەلێک هەیە و
لەناو سەری هەڵەبجەیشما
گوڵ و خۆر و مەل و یاری
خۆشەویستی گەلێک هەیە.
#شێرکۆ_بێکەس@tavgaeawin *?*???**

4 months, 1 week ago

**بۆ شێخ مەحموودی حەفید

یا شێخی سەروەر، یا مەردی مەیدان
یا شۆر و شەرەف پیر و مریدان

یا ئومێدی کورد، یا شای هەژاران
ڕۆشنی ئوجاخ ئێل و تەباران

چی بێژم لە وەسف بوزرگەواریت
لە ڕەنج و ئازار، لە دەردی کاریت

گیانفیدای خەڵک و ڕێنمای ئینسان
شەمعی سووتاوی ڕێگەی کوردستان

خواردن و خەوتن، ئاهەنگ و شادی
فیدات کرد بەخشیت لەڕێی ئازادی

بووی بە دەلیل و حوججەتی خوا
بۆ ئێمەی هەژار بوویتە ڕێنوما

لایغیِّرُ گفتەی خوایە
بەبێ تۆ دەعوای کورد ناڕەوایە

تۆ سابتت کرد کوردیش ئینسانە
وەکوو ئەم خەڵکە خەڵکی جیهانە

مەلیکی ئەوێ وەک مێلوورە و هەنگ
هەرکەس ئیژێ نا سەری دا لە سەنگ

بۆ کورد گڵۆڵەی بەختی تێکەڵ بوو
تێکاڵاو پژا و سەروژێرۆ بوو

تف لە کەمتیار بەریتانیا
سەدهەزار لەعنەت لە کەبیری وا

ساڵانی ساڵە ئێمەی بێچارە
هەر پێمان ئێژن حەوشەتان لارە

خوا بە خواییت لە تەواو جیهان
نموونەی کوردت نەبووە لە دەوران

کام سیفەتی چاک، کام خوو پەسەندە
کورد لە شەرەفدا چەند هەزار چەندە

با نەڵێن هات و ژیا و پاشان مرد
کورد بۆ ئازادی کارێکی نەکرد

تۆ سابتت کرد بۆ هەموو جیهان
گیانت فیدا کرد لەڕێی کوردستان

سەرت بەرز کردین خوا سەربەرزت کا
گەردەن ئازا بی لە هەردوو دنیا

مەحموود فەرموویە بەو سینە و سۆزی
«حەسەن» ئیمڕۆمان نەبوو، با سۆزی

بەش خوا زووزوو مەحموود بنێرێ
حاڵێ تر بەسەر کوردانا بێرێ

ئەم مەحموود نەبوو، بەڵکوو ئەو موحموو
خوا گەورەترە لە سوڵتان مەحموو

تا بەڵکوو ئێمەیش بگەینە ئاوات
بێژین بە دیدار موحەممەد سەڵەوات#_مەلا_حەسەنی_دزڵی@tavgaeawin ????**

4 months, 1 week ago

#وتە کاتێک ڕووی ڕاستی کەسێکت بۆ دەردەکەوێت،
تەنانەت شێوەی دەموچاویشی لەبەرچاوت دەگۆڕێ.
@tavgaeawin *?*???**

4 months, 1 week ago

#عەلی_زەندی ساقی سەرمەستیم جەحەد ئەو دارە.@tavgaeawin *?*???**

4 months, 1 week ago

**‍

"یادگاری شیرین"

چاوەكەم چاوی ڕەشی تۆ ئافەتی گیانی منە
گیانەكەم برژانگی تیژت نووكەڕمبی دوژمنە

شیری دەستی شێری ئاڵایە برۆ ڕاكشاوەكەت
جەرگی لاوێَكی هەژاری كوردی ورد پێ‌ بنجنە

دیدەكەی بەخوماری تۆ توركانە بەدمەستی دەكا
بۆیە مەیلی وا بە كێشە و فیتنە و خوێنڕشتنە

بەژنەكەت سێدارەیە، كەزیەت تەنافە زووبە دەی
بیخە ئەستۆی من كە كوردم، كورد بەشی خنكاندنه

زامی جەرگی من بە فەرموودەی گراویی سواری كورد
مەڵهەمی هەر ژەنگی گوارە و ئارەقی بەرگەردنە

ئارەزوومە هیچ نەبێ‌ جارێكی ماچ كەم زاری تۆ
ئارەزووی من چووكە ئەمما تا بفەرمووی شیرنە

دڵ بە گرمەی تۆپی گەورەی دوژمنیش ڕانەچڵەكی‌
دادەخورپێ‌ ئەم دڵە ئەمما بە خرمەی بازنە

خەڵكی دنیا ڕازی دڵداری بەبێ تەل پێک دەڵین
ڕاسپاردەی لاو و کیژی كوردە ئێستاكەش شنە

ڕۆژی بەختی هەر لە ژێر هەورێكی ڕەشدا لاوی كورد
تاكوو ڕوخساری كچی شاریی لە پێش چاوان، ونە

نایەڵێ‌ گۆشەی برۆكەت دەركەوێ‌ چارشێوەكەت
ئەی لە دەس ئەو چڵكە هەورە، مانعی مانگگرتنە

چۆن دەبێ‌ سەربەست، گەلی ژێردەست، كە كچ دابەستە بێ‌؟
بەس نەبێ‌ ئەو كۆیلەتی و ئەو كچ لە ژوور دابەستنە؟

دەركی داخستووە لە تۆ بابت، كەچی دەركی نییە
دەركەداخستن لە تۆ، دەركی هومێدداخستنە

داڕزینە، مردنە، ئاخر هەتاكەی پێت بڵێن
نابێ‌ بێتە دەر لە ماڵ، مافی ژیان كوا؟! هی ژنە

لادە چارشێوی ڕەشت با دەركەوێ‌ كوڵمەی گەشت
چون لە قەرنی بیستەما، زۆر عەیبە ئەو ڕووگرتنە

كیژی خەڵكی بۆمی ئاتۆمی دروست كرد و ئەتۆش
هەر دەزانی ناوی "ئەستێوڵک" و "دەرخۆنە" و "پنە"

فێری زانست و هونەر بوو ئەو لەسایەی خوێندنی
تۆش تەشیمان بۆ دەڕێسی، یادگاری شیرنە

ئەو بە ئاسمانا فڕی، دنیا گەڕا، چووە بن بەحر
دەک نەمێنم كاری ئێوەش هەر لە ژووردانیشتنە

كوڕبەزێنە ئەو لە عیلم و ئەو لە كار و سەنعەتا
گۆرەویشە سەنعەتی تۆ پێت خەنی بووم، بیچنە

ئەو پەچە و ڕووبەند و چارشێوەی نەدیوە نەنكی تۆ
ئەو شڕوشاڵاتە دیاریی دوژمنی دڵچڵكنە

كیژی شێخ و كیژی حاجی و كیژی ئاغا ڕەنجەرۆن
كیژی ئازادە ئەوی ژینی بە نووكی گاسنە

شەنگەبێری یار و دەسباری كوڕی كۆچەر نەبێ‌
چۆن دەگاتە جێ‌ هەوار و هۆبە ئەو بارگە و بنە؟

قەڵشی دەست و كوڵمی سووتاوی كچی لادێ‌ نەبێ‌
چۆن دەگاتە دەستی دەسبڕ، ئەو هەموو تاتووتنە؟

نیسک و نۆک و ماشی ناو عەمباری ئاغای مفتەخۆر
پاک لە سایەی دەسكەنەی "زێن" و "مرۆت" و "سوێسنە"

شۆڕەژن بنكۆڵ نەكا، بڕکەی بە قرچەی نیوەڕۆ
چۆن لە كاڵەک، تێر دەبێ‌ ئەو زگزلە بیستانڕنە؟

كوا مەتاعی كوردەواریمان دەچوو بۆ هەندەران؟
گەر بە سەربەستی نەژیبا ئەو كچە مازووچنە؟

بێر و هاوێری لەگەڵ كاكی نەكردبا بنپشک
چۆن دەمانبوو ئەو هەموو گۆشت و پەنیر و بەرگنە؟

دەست و كەركیتی كچی نازداری هەوشاری نەبا
چۆن دەڕازاوە بەقاڵی شار و بازاری سنە؟

با هەزار "زێ‌" و "گادەر" و "لاوێنی"ڕوونیشمان هەبێ‌
تاكوو ژن ئازاد نەبێ‌، سەرچاوەكەی ژین لیخنە

كۆیلەتی باوی نەماوە، كیژی كوردی خۆشەویست
ڕاپەڕە، هەستە لە خەو، ئاخر چ وەختی خەوتنە؟

دەركە بشكێنە، پەچە بدڕێنە، ڕاكە مەدرسە
چاری دەردی كوردەواری خوێندنە، هەر خوێندنە

دایكی زانایە كوڕی ئازا دەنێرێتە خەبات
من گوتم تۆش تێ‌بگە "ناگاتە دەریایە زنە"

گوارەكەی زێڕت بەكار نایە، لە گوێ‌ بگرە قسەم
لایقی گوێی‌ تۆ عەزیزم شێعری سادەی "هێمنە"

مامۆستا #هێمن@tavgaeawin ????**

7 months ago
We recommend to visit


‌بزرگ ترین‌ چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
‌‌
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot

Last updated 3 weeks ago

وانهُ لجهادٍ نصراً او إستشهاد✌️

Last updated 1 year, 1 month ago

⚫️ Collection of MTProto Proxies ⚫️

🔻Telegram🔻
Desktop v1.2.18+
macOS v3.8.3+
Android v4.8.8+
X Android v0.20.10.931+
iOS v4.8.2+
X iOS v5.0.3+


🔴 تبليغات بنرى
@Pink_Bad

🔴 تبلیغات اسپانسری
@Pink_Pad

Last updated 1 week, 4 days ago