ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month ago
بەڵکوو بمبینی نیگارێ! منی بێگیانی گەڕۆڵ
بەرهەڵایێ وەکوو من یانی ڕەها، یانی گەڕۆڵ
کێ دەڵێ هەوری به بارانەوه دەریا دەڕژێ؟
دیاره نەیدیوه به دەشتانەوه گریانی گەڕۆڵ
بۆ دڵت نایه بگا سوودی نیگاهێ به منت؟!
تا نەگا قەدری خەمێکی به دڵت زیانی گەڕۆڵ
بیستم و تانه گەلێ لەو دەروجیرانەیه خێر
بەڵێ ئەو خەڵکه دەزانن چییه جەریانی گەڕۆڵ
کچه پەڕپەڕ دەبی بەو پایزه کووچەی چی؟ مەچوو!
ڕۆڵه خۆ شۆخی دەگەڵ گوڵ نییه زریانی گەڕۆڵ!
دەپەڕێنم قسه، تەبدارم و لەرزم هەیە، کەی
غەزەلێ تەڕ دەدەلێ بێژه له هەزیانی گەڕۆڵ؟
به موسیبەت تەمەنم برده سەر و پاکم ئەگەر
لێگەڕێ لەو کەژی ئینسانییه عیسیانی گەڕۆڵ
مەرگ و ئازادی ئەگەر پێکەوه دەلوێ چ خەمێ
خوا شوکر عاقیبەتی دێ به خەفەت ژیانی گەڕۆڵ
ڕەگی ئازایی پسا، خوێنی دڵاوایی ڕژا
بەس خەساری هەیه شەو بۆ لەشی عوریانی گەڕۆڵ
چاوی گێڕا له غەریبانی گەڕیدەی دڵی شار
ئاشنایێ، دەگرێ ڕێگه به گەڕیانی گەڕۆڵ
سەرەتا زاتی هونەر بوو به گەڕۆڵ و ئەبەدا
نایه کۆتایی به ئەو زاته به پایانی گەڕۆڵ
۱٤ی ڕێبەندانی ۱۳۹۸ی هەتاوی
🆔@honarpoem
#هونەر
#شێعری_هونەر_موکریانی
#هونەرموکریانی
٭پێشنیار٭
تۆ پیربوون دەژی بەئەسپایی
عەقڵت پڕە بەکاتی بۆشایی
مەڕبووتە هەر بەخۆت زانایی
سیگار لازمی لەدووی چایی
یەک زەڕڕە موحتەڕم بژی، خوایی
منداڵی تا گەڕانەوەی ئازار
خۆتی دەگەڵ هەڵاتن و ئینکار
هەرگیز کەسێ خەمۆک یا زامار
ناشاردرێتەوە لەپشت سیگار
ئاگا دەکا جەهانی ئاگایی
وەک عادەتێکی تاڵ،،،، بۆخۆتی
فینجان، قاوە، فاڵ بۆخۆتی
جێگەی کەسێ بەتاڵ، بۆخۆتی
ڕێگەی بەرەو زەواڵ بۆخۆتی
ئیتر سەفەر.... کە مەرگ کۆتایی....
هەنگاوەکان لەپاش پێڵاون
پێڵاوەکان بەتاڵی هەنگاون
ڕێبوارەکان دە قاب گیراون
یەک عیددە (تۆ)، ونی لەبەر چاون
دێن و دەچن درۆی ڕێگایی
نا، هاوڕێیەتیت ناکا شار
خۆتی و درێژەیەک خەتی دیوار
تەنیائییەک لەبن مژی سیگار
تیکراربوونەوەی لەنێو تیکرار
ئاخیری دەتکوژێت تەنیایی
پەیجێک شاعیری، شتێ تاپی
یەک دەفتەری غەزەل لە بن چاپی
شاجوانی، قارەمانی، میکاپی
تۆ داستانی یەک فۆتۆشاپی
بەدرۆش خۆشە هەستی پاشایی
هاواری گۆۆۆڵ گۆۆۆڵ ، یەک - هیچی
تا چەن کەسی گەڕۆڵ یەک هیچی
جارێ بە تەکڵ و فۆڵ، یەک - هیچی
زۆڕنا، تەپڵ، دەهۆڵ،،،، یەک هیچی
ڕۆناڵدۆ، مێسی، عەلی دایی.....
چیرۆکی شەو لەبن سەری خۆتی
جندۆکەیەک لەکن پەری خۆتی
ژێردەستی خۆت و سەروەری خۆتی
بۆخۆت دێو و دڵبەری خۆتی
ڕۆزێ کە گوڵپەڕێکی ما،،،،، دوایی.....
ناتوانی هاوسەفەر دەگەڵ (ژن) بی
گولـلەی، دەتوانی جەرگی کونکون بی؟
جەستەی، دەتوانی فێری ئاسن بی؟
بۆ دۆست نابی، ڕەنگە دوژمن بی
زیندوو بەوە، ژیان....... ئازایی......
زیندوو بەوە و مەبە جەم و جەستە
نۆستالۆژی مەژی ئیدی بەستە
چیتر بەخۆ مەنازە، ڕاوەستە
خەوتووی قارەمانی گەل! هەستە
بەسیە قسەی سەلیقەیی، ڕایی
لەو بستە زاتە هەلپەرەستەت، بییییب
خەستەش نەوی! لەرووحی خەستەت بییییب
هەستت چییە؟ بە مەغزی هەستەت بیییب
هەرچت مەبەستە، لەو مەبەستەت بییییب
ئیتر لەباتی شێعر با هەستین.......
٢٧ی ڕەزبەری ٤٠٣
رهوان
هەموو دنیا من و تۆیەک ژیان و
هەوایەک ئارەزووی رەنگی، تەواوی
نیگاکانی خەزەڵوەرتر لە عیشقە و
وەکوو هێرۆی سپی نەرم و نیان و
دڵی ئاوازەکانم پڕ لە چاوی
خەواڵووتە و بە باڵی خۆشەویستیت
هەتا ئازادی دەفڕم تا گەشاوەی
گوڵێ وەک شێعر و دارێ چەشنی گیان و
دڵم......، ئێستا منی خاک و منی ئاو
لە رووحی شاعیریدا ئەو ژیاوەی
کە تۆ بینیت و تۆ بیستت هەتا ئەو
دەمەی بەستت لە رووم دەرکی بەیان و
شەوت ئەستێرەکوژراوی خەفەت کرد
من ئارامم گەرەک بوو، تۆ پەلەت کرد
بە یادی چاوی دێرینت کە تاوێک
بە سەر زستانی هەستم داکشابوو
لە هەستێکی خودایی ڕادەمام و
دڵێکم بوو دە گۆرانی چیادا
بە دەنگی ئەو سرووشتەی تۆ خەفەت کرد
لە چاوی ئەشکی داغمدا ڕژام و
سپاردم سەر بە خاکی شەوپەرەستیت
هەر ئێستاکەش دە رووحاناتی گوڵدا
غەزەل هەستی بەهارێتر دەبەخشێ
خەزاناوی چ خەونێکت بە شەو دیت
کە هیچی با لە سەر خاکم دەنەخشێ
لە پاییزم مەرگتر، هەڵوەرینێ
بە باوەش دارەوەم ، ژینم بزر بوو
دەگەڵ سووتمانی ناخم وەختی مەستیت
کە قەولت دابوو مەستم کەیت و نەتکرد
بە وەختی کۆترەکانی دەردەداریم
لە گێسوانەی بەیانی بێقەراریم
خەوم تارا بە تاوی مەیلە زستان
کە ئەستێرە و گەڵا لێکتر جیان و
کەسێ بیسەرترینی بەردەکانیش
دەڕەنجێنێ بە نووکی شەق لە بەر پێی
کەسێ تەنیاترینی ڕێگەکانیش
دەبەتڵێنێ بە لادان و جەهانیش
پڕاوپڕ بێ لە ئازار و زیان و
پەژارەی پۆلە باڵندەی رەهایی
دەسووتێنێ دڵانی لانەوازی
بەرەی کۆچی خودایەک هەڵوەدایی
دەکەی ڕۆژێ فەرامۆشم دەزانم
دەخەی چەرخی هەموو یادێ لە جووڵە
دەچێ منداڵی رووحم لە تکە٭، ناکەی
بکەی ژیری بە نازی نازی نازی
دە نێو گۆمێکی سەردی مەندی قووڵە
شەوێ زنجیری گریانم دەخەیت و
لە سەر چاوەی تەواوی شێعرەکانم
دەم و چاوی جیایی تەڕ دەکەیت و
دەکەی گیانم لە ژین و شۆق و هەستیت
دەبی ڕۆژێ لە مەرگم ئەرخەیان و
لە بێدەنگی هەموو شێعرێکی ژیانم
جەوانی زوو بوو تەرکم کەی بە جوانیت
کە منداڵێکم و گرتوومە بیانوو
(٭لە تکە چوون: ژیر نەبوونەوەی منداڵ)
رەزبەری۹۸
🆔@honarpoem
#شێعری_هونەر_موکریانی
#هونەرموکریانی
#هونەر
ئەگەر تۆ بتهەوێ زیندووم
ئەرێ فێنکایی دەم سۆزێ گەلاوێژی!
هەڵتکرد و جەهانێ ژینەکی خەنیا
ئەگەر تۆ بتهەوێ تەنیا
دەگەڵ سێحری بزەی سوارت
کەشت پێرۆز
لەشت سەرکێشی یاس و ڕۆز
ئەگەر تۆ بتهەوێ زیندووم
بشێ رووحێ خەنەی سەوزت
وە خۆڵی خاوی من گێڕی
دەنا بێژی
شتێ وەک خۆشەویستی چەشنی تیڕێژی
بەیانئەنگێوی دیدارت
ئەگەر تۆ بتهەوێ، مانم بەسەر ڕێگاوە هەستێکە
تەزوویەک چاوی پێدادێ
هەتا هەرمەنزڵێ ویستم ئەوینێ دادەبەستێ کە
ژیان و شێعری پێڕادێ
[لەوێ ڕا دێ]
هەمیشەی ژین و ژیوارت
ئەگەر تۆ بتهەوێ هەستیم
کراوەی گوڵ
لەدەرکی سەیر و سەربەستیم
سەری بۆ پەنجەرەی ئاوات هەڵدێنێ
ژنێ ماچ و
خودایەک عەتری ئامێزت
لەحەوشی کات دەپژێنێ
ئەگەر تۆ ئێزنی حەزبردن
بدەی روانێ
بە زاتی تابڵۆکانی نیگاە و ڕەنگ
هەزارانی وەکوو من چاوەڕیێ دڵتەنگ
حەساوەن سا
لەبن ئێوارەسایەی مەندی دیوارت
ئەگەر تۆ بتهەوێ شێعرم
بشێ ژیرم لەبەرخۆوە
دەگەڵ نازت لەڕێگەی هاتوچۆ بێژی
دەنا گۆرانییەک تاسەم
بشێ نەرمم بەگوێی ئاوێنەکانتدا بچرپێنی
لەسروەت دەستەمۆتر شاعیرێکی خاو
لەبەر سەوزت سەمایەک ئاو
دەکا تا ئەوپەڕی تەڕبوون
هەتا یەک چرکە روخسارت....
ئەگەر تۆ بتهەوێ زیندووم
کەسێ ژینم لە ڕێگە و گۆڕ بەشناکا
دەنا مردووم
شتێ وەک کۆچ
ژیانم تا پشوویەک هیچ، رەش ناکا
وەخۆتم بگرە تاکوو خۆت
ئەگەر تۆ بتهەوێ ئەی بەرزی پیت و نۆت
ئەرێ ئەی فێنکی ناخێ گەلاوێژی
بشێ ژوور و دەرم پڕکەی لە ئاواز و
بەدەم ئێوارەیەک داغ و ئەوینی مەند بمڕێژی
ئەگەر بگرم بەڕێگات و
نەدیوم بێ، نەبم بۆ یەک هەناسەش دەستبەردارت
هونەرموکریانی
?honarpoem
#هونەرموکریانی
Telegram
attach 📎
٭جێژن٭
رۆژێکدێ بەکۆڵێدادەم کۆچ و
لەوشارە هەڵگرم سەر و سایەی هیچ
ڕۆژێکدێ دە پووچەڵی دەستمدا
کۆتایی دێ بەژینم و کایەی هیچ
ئەوڕۆکە نا، دەژیم و سەرقاڵیشم
شوێنم ئەگەر جەهەندەمێکی قووڵە
لەوشوێنەدا بەپارە ژین ڕەخساوە
ئیتر دڵیش کە لێدەدا بۆ پووڵە
ئەوڕۆکە گەندەڵی دەگا تا ئێسکان
پێستی بەشەر کشاوە بەسەر ئازار
دیارە دەچێ بەشەر بەرەو کۆتایی
تەنیا جنێو دهپێوێ دڵ تا سەرزار
نەفرەت دەژیم مەگەر مەرگ بمبینێ
ئێژم پەتا، مەگەر مرۆڤ بمبیسێ
دیوارەکان دەبڕم بەنینۆکی ئێش
ناکەم بەدی حەسانەوەی ژێر نیسێ
ئیتر خەڵک عەلامەتێ نابینن
واتای ئەوین لەڕێگەدا بنوێنێ
کەس نایەتەوە بیری چۆن ژیابوو
ساڵانی ساڵ هەتا بەیانی دوێنێ
رۆژێک دێ بەشاهیدی تۆی بەردەنگ
دەستی ژیان ئیدی بەمن ناگیرێ
ئەمما شتێ هەیە وەکوو دڵخۆشیم
شایەد زەمان دەشێعردا ڕاگیرێ
شایەد ئەوین بەشێعرەوەم راوەستێ
ئاوێنەکان لەبیرنەکەن دڵداریم
شایەد وشە هەمیشەیەک چرکە بێ
ڕەبتی هەبێ بەساعەتی دیواریم
خۆشمدەوێی گرینگترین ڕازێکە
ئەوڕۆژانە گەرەکمە تا پێتبێژم
دوایین وتەم، هەوەڵ دەمی ماچت کوت
لێوت بێنە کە تاهەتا بیچێژم
پەیوەندی تۆ دەلوێ بەشێعرێکی بەرز
شێعرێ وەکوو غەزەل بەفۆڕمی شادیم
ڕۆژێک دێ دەئاخرین مانادا
جێژن دەگرم بەچاوتەوە ئازادیم
١٢ی خاکهلێوهی ١٤٠٢ی ههتاوی
#هونەرموکریانی
?@honarpoem
Telegram
attach 📎
٭پیانۆت٭
تۆی تەنیاییم
دانەری دەسپێک و کۆتاییم
تۆی دەنگم
دیاردەی هەستێکی بارانبار
تا پیانۆیەک لە پاییزانی ئاهەنگم
تۆی توانستێ
گەر سەفەر هەنگاو داچێنی
جادە دەچڕێ رووحی گۆرانیم
مانگ هەڵدێ تا بەڕێکا سایەم و
هەڵگرێ کۆسار
مەشخەڵی شەوگاری حەیرانیم
تۆی
سەوزاوێنەیەک دیدار
هۆدە هەڵدەفڕێنی بۆ سەیرانی چاوانت
هەڵدەکورمێ خاو
کۆتری خەونێ لەجێژوانت
تۆی کیژی بەژنی ئاویت
تا گەڕی شایی بدێری بۆ گەشەی ئاوات
چرکەچرکەی عەشق
جۆگەکانی شێعر هەڵبەستن بە تەنکایی لەشی ژندا
بایسێ کۆڕی چرا بۆ چاوی شێعراویت
بگری سەرچۆپی لە مانایەک ئەوینی مەند و بێبندا
چاوەرێتم
تۆی ڕۆژم
وەک خوداخاتوونی سەربەستی بەلەشتا
ڕۆزی مووسیقی
بەس دەپشکوێ لەوپەڕی پەرجۆی جوانیدا
داغی ژەنیارانی مێژوو تا بدرکێ
سووک لەو پێچوپەنا سوورەی
ماچ دەپژێنی بەحەوشی چاوەروانیدا
هیچ مەودایەک لەتاسەت عاجزم ناکا
دوورییەک ڕێیناکەوێ دەردم بنوارێ
تا نەگەم بەشکۆت
تۆی رزگاریم
دەگری دەستم بۆ هەراوی خۆت
بەڵکوو چەوساوەم بە فێڵاویترین ڕەنگی زەویدا ڕەش
بەڵکوو زیندانی لە ساویری جیاییدام
ناتبینم بەڵکوو وەک زەردەی نزیکم گەش
تۆی بیناییم
شار هێماکانی رووناکی بەزەینمدا دەگێڕێ
کۆمەڵی ڕەنگ و وتە و ئیحساس دەمدوێنن
ئاسەواری نوور
تۆ مسۆگەر بۆ هەموو رووحێ دەکا
با لەسێبەرما
پۆلی باڵندەی وڵاتی کۆچ هەڵنیشن
تا لەپڕ لێدەن لەشەققەی باڵ
میچی تاریکی بە فڕکوهۆڕ بڕمێنن
نۆ لەمندای
ئاسمانێ نۆتی یەکگرتوو بە بارانی پیانۆییم
هەر کلیلێ چرکەیێ عەشقە بە ژێدا سووک
هەر دڵۆپە و یەک مەلە و یەک مەیل و یەک دندووک
سەر کە هەڵدێنم
کۆترەکانی عاتیفە و نۆتن
پۆل پۆلم لێدەنیشن تا شێعر تا گەش
هەر کلیلێ دەیترازێنی
رووحی من دەفرێ سپی یا رەش
سپی یا رەش......
?@honarpoem
#هنرموکریانی
١٥ی گوڵانی ١٤٠٣ی هەتاوی
Telegram
attach 📎
٭پیانۆت٭
تۆی تەنیاییم
دانەری دەسپێک و کۆتاییم
تۆی دەنگم
دیاردەی هەستێکی بارانبار
تا پیانۆیەک لە پاییزانی ئاهەنگم
تۆی توانستێ
گەر سەفەر هەنگاو داچێنی
جادە دەچڕێ رووحی گۆرانیم
مانگ هەڵدێ تا بەڕێکا سایەم و
هەڵگرێ کۆسار
مەشخەڵی شەوگاری حەیرانیم
تۆی
سەوزاوێنەیەک دیدار
هۆدە هەڵدەفڕێنی بۆ سەیرانی چاوانت
هەڵدەکورمێ خاو
کۆتری خەونێ لەجێژوانت
تۆی کیژی بەژنی ئاویت
تا گەڕی شایی بدێری بۆ گەشەی ئاوات
چرکەچرکەی عەشق
جۆگەکانی شێعر هەڵبەستن بە تەنکایی لەشی ژندا
بایسێ کۆڕی چرا بۆ چاوی شێعراویت
بگری سەرچۆپی لە مانایەک ئەوینی مەند و بێبندا
چاوەرێتم
تۆی ڕۆژم
وەک خوداخاتوونی سەربەستی بەلەشتا
ڕۆزی مووسیقی
بەس دەپشکوێ لەوپەڕی پەرجۆی جوانیدا
داغی ژەنیارانی مێژوو تا بدرکێ
سووک لەو پێچوپەنا سوورەی
ماچ دەپژێنی بەحەوشی چاوەروانیدا
هیچ مەودایەک لەتاسەت عاجزم ناکا
دوورییەک ڕێیناکەوێ دەردم بنوارێ
تا نەگەم بەشکۆت
تۆی رزگاریم
دەگری دەستم بۆ هەراوی خۆت
بەڵکوو چەوساوەم بە فێڵاویترین ڕەنگی زەویدا ڕەش
بەڵکوو زیندانی لە ساویری جیاییدام
ناتبینم بەڵکوو وەک زەردەی نزیکم گەش
تۆی بیناییم
شار هێماکانی رووناکی بەزەینمدا دەگێڕێ
کۆمەڵی ڕەنگ و وتە و ئیحساس دەمدوێنن
ئاسەواری نوور
تۆ مسۆگەر بۆ هەموو رووحێ دەکا
با لەسێبەرما
پۆلی باڵندەی وڵاتی کۆچ هەڵنیشن
تا لەپڕ لێدەن لەشەققەی باڵ
میچی تاریکی بە فڕکوهۆڕ بڕمێنن
نۆ لەمندای
ئاسمانێ نۆتی یەکگرتوو بە بارانی پیانۆییم
هەر کلیلێ چرکەیێ عەشقە بە ژێدا سووک
هەر دڵۆپە و یەک مەلە و یەک مەیل و یەک دندووک
سەر کە هەڵدێنم
کۆترەکانی عاتیفە و نۆتن
پۆل پۆلم لێدەنیشن تا شێعر تا گەش
هەر کلیلێ دەیترازێنی
رووحی من دەفرێ سپی یا رەش
سپی یا رەش......
?@honarpoem
#هنرموکریانی
١٥ی گوڵانی ١٤٠٣ی هەتاوی
Telegram
attach 📎
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month ago