Why Pay for Entertainment? Access Thousands of Free Downloads Now!

Salman Abdulkarim سلمان عبد الكريم

Description
يوتيوب 👇

https://youtu.be/j71Zmvwz8Xk
Advertising
We recommend to visit

" من لای این آهنگا خونمه "

pi: @Vaykinga

Last updated 3 months, 3 weeks ago

____________________

1 month, 3 weeks ago

بە ئیمامی ئەحمەدیان ووت ئایا زانست له~محمد الطوسي~وه بنوسین؟ فەرموی: "ئەگەر زانست لەوەوە نەنوسیت ئەی لە کێوە دەنوسیت؟! چەن جار ئەم فەرمایشتەی دوبارە کردەوە، کابراش وتی: ئاخر قوربان موحەمەد قسەت لەسەر دەکات، ئیمام فەرموی: پیاوێکی ساڵح و چاکە بەئێمە تاقی بووەتەوە چی بکەین".!

ئەم پیاوانە بەم ڕەوشت و سینەصافیە بوون بە سەرمەشق و پێشەواو بەرزبونەوە

دوژمنی دانا قازانجە بۆ مەرد
با دڵ ڕەقیش بێت وەک ئاسن و بەرد
برای بێ عەقڵت گەر پادشاش بێ
ئەبێ بە مایەی ئێش و زام و دەرد

باشە ئازیزانم ئەگەر مامۆستاو شێخێک قسە لەسەر مامۆستایەکی تربکات چی ڕودەدات؟ لایڤێکی دوسەعاتی دەکاتەوەو دەست دەکات بەنامیلکە نوسین و کۆمەڵێ گەنجی داماو سەرقاڵ دەکات بەخۆیەوەو باسی ساڵحی و دڵسۆزی و دانای و حەکیمی خۆی و بێوەفایی بەرامبەری دەکات بۆیان، خاوەنی ئەم عەقڵیەتانە ھەرگیز چاکسازیان پێناکرێت چونکە خۆیان نوقسانن.

هەر کەسێ ئیزهاری دانایی بکات و مەقسەدی
خودپەسەندی بێ، یەقین ئیزهاری نادانی دەکا

1 month, 3 weeks ago

ھەمووشت بەپێی پێویست لێی بچۆ پێشەوەو قسەی تیابکە چونکە ھەندێک جار گرنگی دان و دڵسۆزی زۆرت بۆ کەسانێک کە ئەھلی نین وایان لێدەکەیت سنور بەزێنن بەرامبەرت و قەدری دڵسۆزیەکەت نەگرن.

1 month, 3 weeks ago

👆

1 month, 3 weeks ago

ئافرەتان چاك پشت گوێ خراون و دوژمنانیش ئەم ھەلەیان باش قۆستووەتەوە و بەھەموو شێوەیەک ھەموو ئاسانکاریەكيان بۆکردوون، ئێمەش ھەرگیز ناتوانین نەوەیەکی پسپۆڕو وشیار دروست بکەین ئەگەر لە پێشدا زەمینە سازی بۆنەکەین و دایکی پەروەردە نەبوبێت.

قال الرصافي:

فحضن الأم مدرسة تسامت
بتربية البنين أو البنات

وأخلاق الوليد تُقاس حسناً
بأخلاق النساء الوالدات

فكيف نظُنّ بالأبناء خيراً
إذا نشؤوا بحِضن الجاهلات

وهل ُيرجى لأطفال كمالٌ
إذا ارتضعوا ثُدِيّ الناقصات

1 month, 3 weeks ago

کتێبی~ بلاغات النساء~ ى ابن طيفور
ڕاپۆرتێکە تایبەت بە ئافرەتان تیایەتی ھەواڵی دانسقە و دەگمەن و چیرۆکی ناوازەو سەرسوڕھێنەر و پەخشان و ھۆنراوەی شاعیراتە چابوکەکان کە دوبارە بونەوەیان زەحمەتە.
ئەو ئافرەتانەی خەریکی زانستن و دەخوێنن جێی خۆیەتی ئەم جۆرە کتێبانەیان ھەبێت.
-شێخ عراقي حامد-یش تازەکی خزمەتێکی کردووەو پوختی کردۆتەوە لەبەرگێکی قەشەنگدا چاپ کراوە.

1 month, 3 weeks ago

بســــــم اللـــــه الــــرحـــمــــن الــــرحــــيــــم
سالارەکەم، سەردارەکەم، پەیامبەرە ڕەوشت بەرزە نازدارەکەم، چی بنووسم تاقانەکەی گشت بوونەوەر، وەسف و پەسنت تەواو نابێت ئەی گوڵ عەنبەر، خۆتی سەروەر، تۆی تاجی سەرمان و ڕەھبەر، مایەی خۆشی و بەختەوەری جینن و بەشەر، ڕێگەی ڕاستت پێ نيشان داين شادیھێنەر،
فەزڵ و میھرت لەسەر ھەموو لایەک زۆرە، ھەژمار ناکرێ و ھەمە جۆرە، تۆ بنۆڕە شەمائیل و خەصائیصی پڕگەوھەری، حقوق و سیرەتی جوانی پڕ سەمەری، تا ئەو کاتەی کەتێ دەگەی نووری نوورە، فەردی تاکەو بێ وێنەیە ئەم زھورە.

خۆ شەویستانم واجبە لەسەرمان پەیامبەری ئازیزمان ﷺ بە جوانی بناسین جا لەڕێگەی كتێبی (جهد المقل) وە دەتوانن کورتەیەک لە شەمائیلی پەیامبەری ئازیزمان ﷺ شارەزابن
ئەم نەظمە نازدارە كە لە(٥٢) بەیت پێکهاتووە لە سێ کاتژمێردا بەکورتی ڕاڤەم کردووە، پێم وایە ھیچ بڕو بیانویەکت نیە ئیتر ئەگەر ئەم سەروەرو سالارو سەردارە نەناسیت

أَخِلَّايَ إِنْ شَطَّ الْحَبِيبُ وَرَبْعُهُ
وَعَزَّ تَلَاقِيهِ وَنَاءَتْ مَنَازِلُهُ
وَفَاتَكُمُ أَنْ تُبَصِرُوهُ بِعَيْنِكُمْ
فَمَا فَاتَكُمْ بِالْعَيْنِ هَذِي شَمَائِلُهُ

چەندە بیناسین لەبۆ ئێمە کەمە
زانینی ئاکاریشی وەک مەڵحەمە
لازمە بۆ خەڵکی بیناسن بەعام
یانی وەسفی زاھیری وی ب(التمام)

تۆنەبینن، نووری ئەم چاوانە بۆچ!
بۆنیساری تۆنەبێ، ئەم جانە بۆچ!
بەر شەفاعەی ئەو شەفیعەم خەی خودا
خۆشم و ئەحباب و ئەھل و داک و باب

لە(٣٠)رەمەزانی (١٤٤٢)ی کۆچی لە شاری مەدینەی پیرۆز لێبومەوە الحمد للە

لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی سەرجەم وانەکانبن👇****

https://t.me/moxtartellhe

Telegram

Salman Abdulkarim سلمان عبد الكريم

يوتيوب ***👇*** https://youtu.be/j71Zmvwz8Xk

**بســــــم اللـــــه الــــرحـــمــــن الــــرحــــيــــم**
1 month, 3 weeks ago

قال العلامة ابن عبد الودود رحمه الله:

تـــلك إسرائيلُ مــدَّتْ ظِلَّها
                بينكم كـــالسَّرطانِ المُنــتشِر
اقصفوا أعداءَكم في داركِـم
                فــيبيدوا كــلّ أمـر مستقـــر
أرسلــــوها صيحةً واحـــدة
               فيكونـــوا كهشيمِ المُـــحْتظر
فـــلمن مات شهيدًا مــــنكم
               مــــقعد عند مـــليكٍ مُقتــدِر
ذاك أولى أن تَعِيشوا هَــملًا
              أو تــــموتوا حنقًـا كالمنتحـر

1 month, 3 weeks ago

وریای زمانت بە بەرامبەر زانایان و پیاوچاکان ئەگەر وریای نەبیت دەتدا بەزەویداو ڕەنجەڕۆو مایە پوچتەکات، جا بۆ ئەوەی تۆزێ ترسناکی و دەوری زمان و کاریگەریت بۆ دەرکەوێت تەماشایەکی کوتوبی فوقەھا بکە: بزانە بابێکی فیقھی ھەیە لە شوێنێکا باسی زمان نەکرابێت، سەیری ئەبوابەکانی پاکژی وطەھارەت و نوێژو حەج و مامەڵەو زەواج و تەڵاق و قەزف و حدودو تاوان و جینایات و ڕیددەو سوێن و نەزرو شایەتی و ئیقرارو ...... بکە.

بۆیە وتراوە مرۆڤ لە ڕاستیا دوشتە: دڵی و زمانی ئیتر ئەوەلای شەبەحێکە، جاوریابە لە دونیادا شەبەح مەبە.

1 month, 3 weeks ago

من خۆم تێر نابم لە گوێگرتن لە سورەتی الأعراف بە دەنگی شێخی غامدی بەڕاستی دەچیتە دونیایەکی تر لەگەڵی

1 month, 3 weeks ago

ھیممەتی ئیمامی نەوەوی لە خوێندنا
ئیمام بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت: "کاتێک تەمەنم بویە نۆزدە (١٩) ساڵ باوکم ھێنامی بۆ دیمەشق و چومە مەدرەسەی ڕەواحییەو لەوێ مامەوەو دوساڵ ڕانەکشام و لاشەم نەخستە سەرزەوی، نان و قوتیشم ھەر ئەوەبوو کە لەمەدرەسە پێیان دەداین و تەواو، لەوێ کتێبی تەنبیھم لە نزیکی چوار مانگ و نیو لەبەرکرد، وە ڕوبعێکی موھەزەبم لەبەرکرد لە باقی ساڵەکەدا.
جا کاتێک پرسیار کرا لەئیمام چۆن دەنوستی لەماوەی ئەو دوساڵە کە ڕانەدەکشایت؟
فەرموی: کە خەو زۆری بۆ دەھێنام پاڵم دەدایەوەو بەدانیشتنانەوە کەمێک دەخەوتم و پاشان خەبەرم دەبویەوە. دیارە بۆیە ئیمام ڕانەکشاوە تازو خەبەری بێتەوە چونکە عادەتەن کەخەوت لێدەکەوێت بە دانیشتانەوە دوای تۆزێک خەبەرت دەبێتەوە، ئەم پیاوانە ئاوا بەگیان و ڕۆحیان ئەم عیلمانەیان پاراست و گەیاندیان بەئێمە.

یوتوبەرەکانی ئەمڕۆش بێ ئەدەبی دەکەن بەرامبەری، ئەم دونیای تۆڕە کۆمەڵایەتیە زۆر کەسی کردۆتە ھەمزە ئاغاو خولە پیزە و زاناو دانا بەڵام ھەبەننەقەیەکن بەس خۆیان ناناسن.

تصدَّرَ للتدريسِ كلُّ مُهوِّسِ
بليدٍ يُسمَّى بالفقيهِ المدرِّسِ

فحُقَّ لأهل العلم أن يتمثَّلوا
ببيتٍ قديمٍ شاعَ في كلِّ مجلسِ

لقد هزُلَتْ حتَّى بدا من هُزالِها
كُلاها وحتى سامها كلُّ مُفْلِسِ

بڕوانە: روضة الطالبين(1/ 54)، تاريخ الإسلام (15/ 325)، ذيل مرآة الزمان (3/ 284).

We recommend to visit

" من لای این آهنگا خونمه "

pi: @Vaykinga

Last updated 3 months, 3 weeks ago

____________________