فێرگەی ڕێزمانی کوردی

Description
کاناڵی ڕێزمانی کوردی.
بەخێر هاتن.❤
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago

3 weeks, 1 day ago

🟧پرسیاری فێرخوازن لەسەر هەردوو وشەی (خاوەن، دۆست) ئایە دەلکێن لەگەڵ ئەو ناوەی پێش خۆیان یان دوای خۆیان؟

🔵جارێ بزانین ئەم دوو وشانە چین، سەرەتا لە (خاوەن) دەست پێ دەکەین، (خاوەن) ناوە و لە عەرەبی و ئینگلیزی پێی دەڵێن (مالك،owner) لە دۆخی لێکدراودا وەسف و سیفات دەدات بە ناوی دوای خۆی، هەرگیز لەگەڵ هاوەڵناو نایە، هەمیشە لەگەڵ ناوی سادە و ناوی واتایی دێت و هیچ کاتێک جیا نانووسرێت هەمیشە دەلکێت بە وشەی پاش خۆیەوە، ئەمە یاسایە و بڕاوەتەوە.

نموونە:
*1️⃣خاوەنپارە*✅ نەک خاوەن پارە.
ڕەنگە بپرسن خاوەنی پارە و خاوەنپارە یەک شتن؟
وەڵام/ نەخێر لە ڕوو ڕێزمانەوە جیاوازن، بەڵام لە ڕووی واتاوە یەک شتن ئێمەش کار بە یاسا دەکەین.
بە نموونەوە بۆتان ڕوون دەکەمەوە👇

*️⃣خاوەنپارە... هاوەڵناوی لێکدراوە.
**️⃣خاوەنی پارە... گرێی ناوییە.
بۆیە ناکرێت وەکوو یاسا سەیری هەردووکیان بکەین.
هەرکات ناوی
(خاوەن) هات بیلکێنن بە وشەی دوای خۆی...
(خاوەنهەڵوێست، خاوەنشکۆ، خاوەنخاک، خاوەنکۆڕ... هتد)*

2️⃣لەگەڵ ناوی واتاییش دەلکێت و جیا ناکرێتەوە.
وەکوو: خاوەنکەسایەتی*نەک خاوەن کەسایەتی
ئەگەر ئامرازی دانەپاڵی
*(ی)
گرت ئەوکات جیا دەبێتەوە، چونکە گرێی ناوی دروست دەکات.
خاوەنی کەسایەتی..کەواتا لێرەش هەمیشە بیلکێنن و جیا مەینووسن.

وەکوو: (خاوەنمرۆڤایەتی، خاوەنکوردایەتی، خاوەنمەردایەتی...هتد)

🔴وشەی دووەم (دۆست) وشەیەکی کارایە ڕۆژانە لە نووسینەکانماندا زۆر بەکاری دێنین، بە واتای شتێکت زۆر بوێت.
لە باشوور.. یانی برادەر.
لە ڕۆژهەڵات... بۆ ڕەگەزی بەرانبەر بەکار دێت یانی خۆشەویستمە.
ئەم ناوەش هیچ کات جیا نابێتەوە بە وشەی پێش خۆی هەمیشە دەلکێت، ڕۆلێکی کارای هەیە لە دروستکردنی ناوی واتایی دروستکراو.
1️⃣نموونە👇

مرۆڤدۆست* نەک مرۆڤ دۆست❌***.
مرۆڤدۆست هاوەڵناوێکی لێکدراوە، ناکرێت جیا بنووسرێت.
یان ناوی واتایی..

مرۆڤدۆستی* نەک مرۆڤ دۆستی
هەندێک نموونەی تر
👇***

وەکوو (ژینگەدۆستی، هونەردۆست، کتێبدۆست، شیعردۆست، وەرزشدۆست... هتد)

تێبینی/ ڕەنگە لە ڕووی جواننووسینەوە جوان نەبێت، بەڵام ڕێنووس هەقی بەسەر جواننووسینەوە نییە، کار بە یاسا دەکات.

✏️ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری

@Fergyrezmanikurdi63

2 months, 2 weeks ago

*?تەواوکاریی وانەی پێشوو. ⬇️*

*?دیارکردنی ئامرازەکان لە زمانی کوردیدا.*

*6️⃣ئامرازی بێجگە: ئەو ئامرازانەن ناو و جێناو لە ڕوودان و ڕوونەدانی ناو ڕستەدا دادەبڕن، واتا لە بەشداربوون و بەشدارنەبوون...(جگە، بێجگە لە، بێ، بەبێ، وێڕای، بەس، تەنیا... هتد*)

نموونە: بێجگە لە ئاکۆ کەس نەهات.

تێبینی/ ئامرازی بێجگە لەگەڵ زۆربەی فرمانەکان بەکار دەهێندرێن، لە ڕستەی نەرێشدا بەکار دێت، لە ڕووی واتاوە سەربەخۆ و واتادارن.

*7️⃣ئامرازی لێکچوندن: ئەو ئامرازانەن  بۆ لێکچواندنی ناو و جێناو و کردەوە بەکار دەهێندرێن، کە لە سیفەت و کردەوەدا لێک دەچوێندرێن نزیکیایەتی پیشان دەدەن یان وەکوو یەکن.
(وەک، وەک یەک، ئەڵێی، ئەڵەی عەینەن، کتومت، هەروەکوو... هتد)
نموونە: چرۆ
کتومت* دایکییەتی.

*8️⃣ئامرازی نەرێ: سادە (هەرگیز، قەت)
ناسادە (
هەرگیزاوهەرگیز)
نموونە:
هەرگیز* ناتبەخشم.

*9️⃣ئامرازی دڵنیایی: سادە (کە، دە، هەر، جا)
ناسادە (
دەی، دەسا، سا، دەبا) دوو لایەنە بۆ گومانیش بەکار دێت، واتای ئەگەر دەبەخشێت.
نموونە:
دەبا بڕۆین..
هەر* هاتووە فشە دەکات.

*0️⃣*1️⃣ئامرازی مەرج: (هەتا، تا، مەرجە، شەرت بێ، مەرج بێ، ئەگەر... هتد)
نموونە:
شەرت بێ** لە داخت تەرکی دنیا کەم.

1️⃣1️⃣ئامرازی وریاکردنەوە: (ئەهـ، ئەها، ئادەی، هێی، وا)
نموونە: ئەها لە ترسا ڕای کرد.

*2️⃣*1️⃣ئامرازی گاڵتەپێکردن و سەرزەنشتکردن: ( شیڕ، جڕت، تڕحێو، زەڕ، چش، پف، هەی هەی، هۆیها، دەیهۆ،... هتد)
نموونە:
شیڕ** تۆ شەڕ بکەی.

ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری

@Fergyrezmanikurdi63

2 months, 3 weeks ago

ئامراز: لە زماندا لە ڕووی کارکردن بەکارهێنانەوە، وەکوو ئامێریک وایە، کە بە هۆیەوە شتی جۆربەجۆری پێ دەکرێ و بۆ مەبەستی جیاجیاکانی قسەکردن بەکار دەهێندرێت. هەندێک جۆری بەشداریی داڕشتن و پێکهاتنی وشە دەکەن و لە ڕستەشدا دەوریان چالاکە و بە بەشێکی ئاخاوتن دادەنرێن و واتادار و بێواتان.

?ئامرازەکان بەگشتی دابەش دەبن بۆ دوو جۆر.
*1️⃣ئامرازی بەستنەوە. ⬇️
?ئامرازی پەیوەندی.
ئامرازی لێکدەر.
?*ئامرازی دانەپاڵ.

*2️⃣ئامرازی نیاز و مەبەست. ⬇️
ئامرازی سەرسوڕمان⬅️ادوات التعجب.
ئامرازی بانگکردن⬅️ادوات الندا.
ئامرازی وەڵام بۆ ئەرێ و نەرێ⬅️ادوات الاستجواب.
ئامرازی خۆزگە⬅️ادوات التمني.
ئامرازی گومان⬅️ادوات الشك.
ئامرازی بێجگە⬅️ الاستثناء.
ئامرازی لێکچواندن⬅️ ادوات التشبیە.
ئامرازی دڵنیایی⬅️ادوات التاءكيد.
ئامرازی مەرج⬅️ ادوات الشرط.
ئامرازی وریاکردنەوە⬅️ادوات التنبيه.
ئامرازی نەرێ⬅️ادوات النفي.
ئامرازی گاڵتەپێکردن و سەرزەنشتکردن⬅️*اداوت الاستهزات والسخرية.

*1️⃣ئامرازی سەرسوڕمان: (پەکوو، پەح تەح، ئاخ، ئۆف، وای، ئای، ئۆی ئۆی، ئۆخەی، ئۆخەیش، ئافەرین، هەیهۆ، دەیهۆ، هەی، هەو، ئەیڕۆ)
نموونە:
پەکوو* لەو درۆزنە!

*2️⃣ئامرازی بانگکردن: بۆ مرۆڤ (هۆ، هۆو، ئەی، هێی، وەی، یا، ئەی، ئەرێ، ە، ۆ)
نموونە:
یا* خودا بمپارێزە.

بۆ ئاژەڵ: (هۆش، هەچە، چغە، پش پش، جوو جوو، کس کس، کوچ کوچ، ئۆحە، وەحێ، هڕە، تەس، گدی گدی.. هتد)
نموونە: هەچە کەرە.

*3️⃣ئامرازی وەڵام: بۆ ئەرێ( ئا، بەڵێ، بەدی، ئێ، ها، هۆی، ئەدی)
نموونە:
بەدی* نانم خوارد.

بۆ نەرێ (نا، نەخێر، نە)
نا نان ناخۆم.

*4️⃣ئامرازی خۆزگە: (خۆزیا، بریا، کاشکی، ئاوات، خۆزگە)
نموونە:
بریا* کۆماری کوردستان نەڕووخایە.

خۆزگە و ئاوات: وەکوو ناویش بەکار دێن.

5️⃣ئامرازی گومان: (بەشکو، لەوانەیە، ئەبێ، ئەگونجێ، پێدەچێت، ڕەنگە، بەڵکوو، سا، بشێ)
نموونە: سا وەرە لام خوا کەریمە.

ئەم بابەته درێژەی هەیە.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63

3 months ago

? سڵاو و ڕێز هاونیشتمانیان، خەمخۆرانی زمانی کوردی و هاوڕێیانی هەمیشەییی ئێمە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوای زۆرتر لە دوو ساڵ ماندوونەبوونی و چالاکیی بەردەوام، توانیمان پەڕتووکی "فێرکاریی ڕێزمانی کوردی" بە نووسینی "ئازاد هەولێری" و پێداچوونەوەی "سینا ڕەحیمپوور"، بە کۆتاییی بگەیەنین و بچێتە قۆناغی چاپکردنەوە. بەهۆی کێشەی ئابووری، چاپکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم پەڕتووکە نادیارە و ناتوانین چاپی بکەیەنەوە. ئێمە وەکوو چالاکانی زمانی کوردی کە چەندین ساڵە خۆبەخشانە بە شێوەی سەرهێڵ خەریکی خزمەت بە زمانی کوردین، لە هاونیشتمانیانی خۆشەویست و ئازیز داواکارین کە لە چاپکردنەوەی ئەم پەڕتووکەدا یارمەتیدەر بن.
داواکارین کە لە ئەم ڕێگە پیرۆزەدا یارمەتیدەر بن و یارمەتییەکانتان بۆ ئەم ژمارەکارتەی خوارەوە بنێرن.

6104337748102918
سینا ڕەحیمپوور، بانکی میللەت.

زۆر سپاس، هەر بژین و بێوەی بن.
@fergeyhema

3 months, 2 weeks ago

*?بەشی سێیەم.
ئایە ڕستەی ناوی لە زمانی کوردیدا هەیە؟

تەواوکەری وانەی پێشوو☝️***

بەشێکی پسپۆران لێرە بەڵگەی تەواو زانستی دەهێننەوە بۆ بوونی ئەم ڕستەیە.
پۆلێکی زانستییان بۆ هەموو جۆرەکانی ڕستە کردووە، بەتایبەتی ئەو ڕستانەی  کە لە ڕووی کاتەوە پۆلێنیان کردوون، ئەوەی ئێمەش مەبەستمانە ئەم جۆرەیانە، واتا ڕستەی بێ کات، کە ڕستەی ناوی دروست دەکەن.

*1️⃣ڕستەی کاتدار: ڕستەکە بە جۆری کاری ڕستەکەوە بەندە، واتا ئەم جۆرە ڕستانە، کاریان تێدایە و بەپێی ڕوودان و حاڵەتی ڕوودانی کاری ڕستەکە کارەش دەگۆڕێت، واتا لەم جۆرە ڕستەکان کردارین. ?
١_ ڕستەی فرمانی گواستنەوە: وەکوو(باڵندەکە فڕی)
۲_ ڕستەی فرمانی ئیشکردن و جێبەجێکردن: وەکوو(نەسرین شیعرەکەی نووسی.)
۳_ ئەو جۆرە ڕستانەی کە فرمانەکانیان بە زەین و بیر و سەرنجی مرۆڤەوە بەندە: وەکوو ( بیر لەوان دەکەمەوە)
٤_ ڕستەی ڕووداو*: وەکوو (ئەو مرد)

*2️⃣ڕستەی باس (بێکات): مەبەستمان لە ڕستەی ناوییە، لە جۆرەدا بە هیچ شێوەیەک ڕستەکە کاری تێدا نییە، بەڵکوو باسی لێوە دەکرێت، لەم جۆرە بە حاڵەت و دیاردەوە شتی دەوروبەرەوە بەندە، هەرگیز ناتوانین ئەم جۆرە ڕستانە بۆ کاتەکانی ڕابردوو و داهاتوو گەردان بکەین.
ئەمەش دەکەین بە دوو جۆر.
۱_ ڕستەی ناوی ڕەها: مەبەستمان لە ڕستەی ناوییە، ئەو حاڵەتەی لەناو ڕستەکە باسی لێوە دەکرێت بە هیچ شێوەیەک مایەی گفتوگۆکردن نین و هیچ گۆڕانکارییەکی واتایییان بەسەر نایەت و لای هەموو گوێگرێک یەک لێکدانەوەی بۆ دەکرێت وەکوو: لۆکە نەرمە، شەو تاریکە، نالی کوردە.
لەم جۆرە ڕستانە هەرگیز ناتوانین گەردانیان بکەین بۆ (
ڕابردوو، داهاتوو، داخوازی)* چونکە ئەم ڕستانە کاریان تێدا نییە، لەبەر ئەوەی هەرگیز ناتوانین بڵێین (بەرد ڕەق بوو) یان (بەرد ڕەق دەبێت) لە فەرهەنگی مێشکی هەموو مرۆڤێکدا "بەرد ڕەقە" چ لە ڕووی لۆژیکییەوە چ لە ڕووی واتایی و ڕێزمانییەوە، ناتوانین گەردانیان بکەین، چونکە بوونی ئەو حاڵەتانەی لەم جۆرە ڕستانەدا هەن هەرگیز بە کاتەوە پەیوەست نین و کاتیش لەم جۆرە ڕستانەدا نییە.

٢_ ڕستەی ناوی ڕێژەیی: هەمان واتا و چەمکی ڕستە ڕەهاکەیە، واتا لەم ڕستانەشدا کات نییە، بەڵام ئەوەی لە ڕستە ڕەهاکەی جودا دەکاتەوە، ڕەنگە لەم ڕستانەدا حاڵەتێکی تایبەتی هەبێت، کە ئاخێوەری تێدایە، هەمان چەمک و کاریگەری لای گوێگر نەبێت، بەڵام ئەوەی لەگەڵ ڕستەکەی دیکەدا، خاڵێکی هاوبەشیان هەیە ئەوەیە لەم جۆرە ڕستانەشدا کات نییە.
نموونە: زستان خۆشە. __ زستان
ناخۆشە.
ئەوەی جێگای سەرنجە لەم جۆرە ڕستە ناوییانەدا، بەوە لەوەی تر جیا دەکرێتەوە ئەو حاڵەت و دیاردانەی باسی لێوە دەکرێت بوونێکی ڕەهاییی نییە، بەڵکوو بوونێکی ڕێژەییی هەیە، بێ گومان ئەوەش پەیوەندیی بەو ژینگەوە هەیە، کە ئەو کەسەی تێدایە، ئەوەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازیی هەیە، بەڵام ئەوەی گرینگە و لەبیری نەکەین ئەوە لەم جۆرەشیاندا بە هیچ شێوەیەک کات نییە، واتا ڕستەیەکی ناوییە.
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

3 months, 3 weeks ago

*?ئایە ڕستەی ناوی لە زمانی کوردیدا هەیە؟ تەواوکەری وانەی پێشووتر☝️.
?بەشێکی پسپۆڕان لێرەش بۆچوونێکی تریان هەیە ڕستە دابەش دەکەن بۆ سێ جۆر.
1️⃣ ڕستەی ئیسنادی: بەو ڕستانەی دەگوترێت، کە لە چاوگی (بوون)ەوە پێک هاتبن.
نموونە: پێرێ بێزار بووم.*2️⃣ڕستەی کرداری: بەو ڕستانە دەگوترێت، کردارەکەنیان جگە لەو کردارانە بێت، کە لە چاوگی(بوون)ەوە وەرگیراون.
نموونە: نەشمیل مرد.

*3️⃣ڕستەی بێکردار: بەو ڕستانە دەگوترێت، کە لە ڕواڵەتی ڕستەکەدا کرداریان تێدا نییە، بەڵام مانای کردارییان تێدایە.
نموونە: دەست خۆش، بە داخەوە.
تێبینی/* بێ گومان لەم جۆرە پۆلینکردنەدا ڕستەی ناوی، واتا ئەو ڕستەیەی کرداری تێدا نییە، ئاماژەی پێ کراوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجدان بێت، ئەوەیە ڕستەی ناوی، تەنیا لە ڕووی ڕواڵەتەوە هەست بە نەبوونی کاتەکەی دەکەین.

?بەشێکی تری پسپۆڕان لێرەش بۆچوونێکی تریان هەیە ڕستە دابەش دەکەن بۆ سێ جۆری تر?
*1️⃣ڕستەی کاری: بەو ڕستانە دەگوترێت، کە لەنێو ڕستەکەدا هەست بە بوونی کار دەکەین، چ لە کاتی ڕابردوو یان ڕانەبردوو یان داخوازی... هتد بێت، کەواتە کاری تێدایە لەهەر دەم و جۆرێکیدا بێت، واتا ڕستەیەکی کردارییە.
نموونە: مامۆستا ڕۆیشت*.

*2️⃣ڕستەی کاری ناتەواو: ڕوونە مەبەستیشیان لەم جۆرە ڕستانە، ئەو ڕستانە دەگرێتەوە، کە کاری ڕستەکانیان لە چاوگی(بوون)ەوە وەرگیراون، کە خۆی لە نیهاد و گوزارەدا دەبینێتەوە.
نموونە: نالی شاعیر بوو*.

*3️⃣ڕستەی ناوی: یان ڕستەی بێکات، لەم جۆرە ڕستانەدا دیدی (پسپۆڕان)ەوە کاری ڕستەکان، نەک کاری تەواوی تێدا نییە، بەڵکوو کاری ناتەواویشی تێدا نییە.
نموونە*: ئارام مامۆستایە.

تێبینی/ بەم جۆرە ناساندنە ئەم ڕستەیە، ڕستەیەکی ناوییە، لەم جۆرە ڕستانەشدا زاراوەی (نیهاد و گوزارە)ی لێ دەنرێت، بەرانبەر بە (مبتدأ و خبر)ی زمانی عەرەبی، بێگومان لێرەدا بوونی ئەو مۆرفیمی(ە)یە، لە کۆتاییی گوزارەکەوە، ئەوە بە (جێناوی لکاو)دانراوە، نەک کاری ناتەواو بۆ دەم ئێستا هەر بەم تێڕوانینە، بوونی ڕستەی ناوی ئاماژەی پێ کراوە.
ئەم بابەتە درێژەی هەیە.
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

5 months ago

?جۆرەکانی بکەر
بکەر: بریتییە لە کەرستەیەکی سەرەکیی ڕستە، ئەو ناوەی بە کاری ڕستەکە هەڵدەستێت، هەندێک جار جێناو شوێنی بکەر لە ڕستەدا دەگرێتەوە، یاخود بکەر دەبێت کەسێک یان شتێک بێت، ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی بکەوێتە ئەستۆ لە ڕستەدا.
نموونە?
١- نەشمیل خەوت.
٢- ئەو دەنووسێت.
٣- ماڵەکە سووتا.

1️⃣بکەر دیار: بە پێچەوانەوەی خاڵی پێشووتر ناوەکەی دیارە، کە هەمیشە بکەرێکی ئاشکرا و ڕوون لە ڕستەکە بەدی دەکرێت.
نموونە ?
‌‌‌١- ئارام پیاوەکەی کوشت.
٢- پۆلیس دزەکەی گرت.

2️⃣بکەر نادیار: هەمیشە ئەوەی کارەکەی بەسەر دەسەپێندرێت ئەرکی جێگری بکەر وەردەگرێت، لە ڕاستیدا بکەرێک هەبووە لە ڕستەکەدا، بەڵام دیار نییە و ئاماژەی پێ نەکراوە.
نموونە?
١- پیاوەکە کوژرا.
‌‌٢- دزەکە گیرا.

3️⃣بکەری لۆجیکی: بریتییە لەو بکەرەی کە ڕاستەوخۆ کەسەکە یان جێناوەکە هەڵساوە بە ئەنجامدانی کارەکە.
نموونە?
١- دارا کتێبەکەی برد.
٢- نازێ سێوەکەی خوارد.

4️⃣بکەری ڕێزمانی: لەم شێوازە لە ڕووی یاسای ڕێزمانەوە بکەرە، بەڵام لە ژیانی ڕاستی نابێتە بکەر، چونکە کارەکان لەخۆوە ئەنجام نادرێن، بەڵکوو هێزێکیان لەپشتە.
نموونە ?
١- ئاوەکە ڕژا.
٢- باخەکە سووتا.

5️⃣بکەر نادیاری ئاماژەپێکراو: بەو بکەرانە دەگوترێت، کە لە ڕووی ڕوخسارەوە ڕستەکان بکەریان نادیارە، بەڵام لە ڕووی ناوەڕۆکەوە بکەریان لە شوێنێکی دیکەی ڕەستەکەدا دەرکەوتووە.
نموونە?
١- ئارام بە دەستی نەسرین نێژرا.
٢- دلژین بەهۆی داراوە ناسێندرا.

ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

5 months, 1 week ago

*?چوارەم ناوی جێگا.
ناوی جێگا*: بریتییە لەو ناوانەی لە چاوگەوە وەردەگیرێن و شوێنی ڕوودانی فرمان لە ئیش و کارێکی تایبەتیدا بە ئیشێکی دیارکراوەوە نەک بۆ زۆر شت.

ناوی جێگا لە زمانی کوردیدا بەهۆی پاشگری(گە، گا، ە ن) دروست دەبێت، بەڵام (گە) لەهەموویان چالاکترە، جگە لەوەی (گە، گا) لە ڕووی بەکارهێنانەوە جیاوازیان هەیە (گە) زیاتر گونجاوە و لەبار و مۆسیقیترە بۆ پێکهێنانی ناوی جێگا لە چاوگەوە، چونکە لە دەربڕینیدا سووکترە، وەک (جمگە، ڕوانگە، فڕگە... هتد)، کەچی (گا) لەگەڵ ناوی جێگا کە لە ناوەوە پێک دەهێندرێت گونجاو و سووکترە وەکوو (سەیرانگا، ئوردووگا، لەشکرگا.. هتد)
کەچی (فڕگا، پرسگا، ڕوانگا) لەسەر زمان ناڕێک و قورسن.

1️⃣لە ڕەگی چاوگی تێپەڕ و تێنەپەڕ بە پێوەلکانی پاشگری(گە) دروست دەبێت.
وەکوو?
پرسین.⬅️پرس⬅️پرسگە.
کێڵان. ⬅️کێڵ⬅️کێڵگە.
فڕۆشتن⬅️فرۆش⬅️فرۆشگە.
پاراستن⬅️پارێز⬅️پارێزگە.

2️⃣ڕێژەیەکی کەمبەکارهێنراو هەیە، کە لە قەدی چاوگەوە بە یارمەتیی پاشگری (گە، گا، مان، خانە) ناوی جێگە پێک دەهێنێت وەکوو(پەرستگا)
خوێندن⬅️خوێند⬅️خوێندگە.
نیشتن⬅️نیشت⬅️نیشتمان.
گرتن.. گرتوو ناوی بەرکاری+خانە.
گرتووخانە.

ناوی جێگا: وەکوو ناوێکی ئاسایی وایە، بەڵام بەوە جیا دەکرێتەوە کە شوێنی ڕوودانی فرمان پیشان دەدات بۆ کار و کردەوەیەک.
"لە کۆشک و گرتووخانە دەرکەبەستە.
یەکێک مەستە، هەزاران زار و خەستە"
تێبینی/ نیشانەی ناسراو و نەناسراوی وەردەگرێت.
وەکوو.. فرۆشگە⬅️فرۆشگەیەک.
جمگە.. جمگەیەک.
یاریزانەکە جمگەکەی شکاوە.
*️⃣هەروەها کۆش دەکرێتەوە.. فرۆشگەکان، ڕوانگایان، ڕوانگەکان.
*️⃣هەروەها ناوی جێگایی وەکوو زاراوەی زانستییش بەکار دێت.
وەکوو.. خولگە، زانستگا، سازگە.
نەخوێندەواری نەمابێ لەناو دانیشتوان.
دەیا زانستگا دروست کرابێ لە کوردستان.
ئامادەکردن و ڕێکخستنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63

6 months ago

سێیەم: ناوی چاوگ، اسم المصدر.
ناوی چاوگ: بەو ناوانە دەگوترێت کە لە چاوگەوە وەرگیراون و واتای تەواوی چاوگەکەنیان هەڵدەگرن، بەڵام وەکوو چاوگ ڕوودان و کردنیان تێدا نییە. بەهۆی واتاوە دەزانرێ ناون و بوونی سەربەخۆیان نییە و لە شتی تردا هەن.

1️⃣هەندێ ناوی چاوگ لە قەدی چاوگ و پاشگری(ار) لە چاوگی(تائی، دالی، واوی، یائی، ئەلفییش بەکەمی) پێک دێن.
بەزۆرییش ئەم(ار) لەگەڵ چاوگی تێپەڕدا دێت، پاشگری(ار) لە تێپەڕەوە ناوی چاوگ و لە تێنەپەڕەوە هاوەڵناو دروست دەکات وەکوو(مردار).

نموونە:⬇️
1️⃣پرسین⬅️پرسی⬅️ار⬅️پرسیار.
2️⃣کوشتن⬅️کوشت⬅️ار*⬅️کوشتار.
3️⃣کردن⬅️کرد⬅️ار⬅️کردار*.
4️⃣دزین⬅️دزی⬅️ار⬅️**دزیار.

2️⃣ناوی چاوگ جۆرێکی تری هەیە، کە لە ڕەگی تێپەڕ و تێنەپەڕ و پاشگری(ە)ەوە دروزت دەبێت.
نموونە:⬇️
1️⃣کۆکین⬅️کۆک⬅️ە⬅️کۆکە.
2️⃣پرسین⬅️پرس⬅️ە*⬅️پرسە.
3️⃣ناڵین⬅️ناڵ⬅️ە*⬅️ناڵە**.

تێبینی/ ئەم جۆرە ناوە لە دەنگە سروشتییەکانیش دروست دەبێت.
وەکوو(حیلاندن، گرماندن، قێژاندن..هتد) بە یارمەتیی پاشگری(ە) (حیلە، گرمە، قیژە)

3️⃣لە ڕەگی چاوگی تێپەڕ و تێنەپەڕی(تائی، ئەلفی، یائی)یشەوە، بە لابردنی نیشانەی چاوگ دروست دەبێت وەکوو⬇️
1️⃣خەوتن⬅️تن*⬅️خەو.
2️⃣دزین⬅️ین*⬅️دز.
3️⃣ترشان⬅️ان⬅️ترش**.

4️⃣هەندێک ناوی چاوگ هەیە لە ڕەگی چەند چاوگێکی تێپەڕ و تێنەپەڕ بە یارمەتیی پاشگری(شت، ش، ست) دروست دەبێت وەکوو⬇️
1️⃣زانین⬅️زان⬅️ست*⬅️زانست.
2️⃣کۆشین⬅️کۆش⬅️ش*⬅️کۆشش.
3️⃣بڕین⬅️بڕ⬅️شت⬅️بڕشت**.

تێبینی/ *️⃣ناوی چاوگ وەکوو ناوێکی ئاسایی بەکار دەهێنرێت، نیشانەی ناسراو و نەناسراو وەردەگرێت. بەڵام(ان)ی کۆ وەرناگرێت.
نموونە: کوشتارەکە لە مۆسکۆ بوو.
بەڵام ناتوانین بڵێن کۆشتاران.
*️⃣ناوی چاوگ دەبێتە زاراوە، وەکوو(بڕیار، زانست، وتار)
*️⃣ناوی چاوگ ڕێژەکەی لە تێنەپەڕەوە وەردەگیرێت دەبێتە هاوەڵناو، وەکوو مردار، بە یارمەتیی پاشگری(ی) دەبێتە ناوی واتایی(مرداری).
*️⃣ناوی چاوگ پاشگری (ی) ناوی واتایی وەرناگرێت، چونکە خۆی چەمکی واتایی دەبینێت، بەپێچەوانەی ناوی بکەرییە کە دەبێتە واتای.
وەکوو: بۆنفرۆش.. بۆنفرۆشی.
بەڵام ناتوانین.. بڵێن (خەوی، کوشتاری)
*️⃣هەندێک ناوی چاوگ ئەگەرچی لە بنەڕەتدا لە چاوگەوە وەرگیراون، بەڵام لە ڕووی پێکهاتەوە هەر بە سادە دادەندرێن.
وەکوو(خەو، ترس، پرس)
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63

7 months, 3 weeks ago

ئەرکی جێناوی سەربەخۆ لە ڕستەدا وەکوو دیارخەری ناو.
پێناسە: بریتییە لەوەی جێناوێکی سەربەخۆ لەدوای ناوێکەوە بێت، ببێتە دیارخەری، هەروەها پێویستە ئامرازی دانەپاڵی(ی) بچێتە نێوانیان.
وەکوو: کتێبەکەی تۆ نایابە.
کتێبەکە.... دیارخراو.
ی... دانەپاڵ.
تۆ... جێناوە، دیارخەری ناوە.
?دەکرێت ناوە دیارخراوەکانیش بەپێی شوێن و مەبەست ئەگەر لەگەڵ ڕاستیدا بگونجێن لە شێوەی ناسراو و نەناسراوە و تاک و کۆ بەکار بهێندرێن.
نموونە: بۆ تاکی نەناسراو⬇️
1️⃣کچی خۆتانم پێ بدەن.
بۆ تاکی ناسراو.⬇️
2️⃣کچەکەی خۆتانم پێ بدەن.
بۆ کۆی نەناسراو⬇️
3️⃣مامۆستایانی ئەوان بەڕێزن.
بۆ کۆی ناسراو⬇️
مامۆستاکانی ئێوە بەڕێزن.
تێبینی/ جێناوەکان دەکرێن بە دوو بەش.
1️⃣جێناوی سەربەخۆ(جیا)
2️⃣جێناوی کەسیی لکاو(ناجیا)
ئەو جێناوە سەربەخۆیانەی دەبنە دیارخەری ناو ئەمانەن. ⬇️
1️⃣جێناوی کەسیی سەربەخۆ(من، تۆ، ئەو، ئێمە، ئێوە، ئەوان)
2️⃣جێناوی نادیار(هین، کابرا، کەس، فیسار، فڵان... هتد)
3️⃣جێناوی نیشانە(ئەمە، ئەمانە، ئەوە، ئەوانە)
4️⃣جێناوی خۆیی(خۆم، خۆت، خۆی، خۆمان، خۆتان، خۆیان)
5️⃣جێناوی پرس(کێ، چ، چی، کامتان... هتد)

تێبینی/جێناوە سەربەخۆکان هەموویان یەک ئەرکیان هەیە ئەویش(دیارخەری ناو)ە.
تێبینییەکی تر/ناو بە هەموو جێناوەکان تەواو دەکرێت، تەنیا جێناوی هەیی نەبێت، (هی، ئی).
جێناوەکانی نیشانە⬇️
1️⃣ئەمە⬅️جێناوی نیشانەیە بۆ تاکی نزیک.
2️⃣ئەمانە⬅️جێناوی نیشانەیە بۆ کۆی نزیک..
3️⃣ئەوە⬅️جێناوی نیشانەیە بۆ تاکی دوور.
4️⃣ئەوانە⬅️جێناوی نیشانەیە بۆ کۆی دوور.
?هەندێک لە نموونەکان⬇️
1️⃣جێناوی خۆیی ببێتە دیارخەری ناوە: پێنووسەکەی خۆتم پێ ببخشە.
2️⃣جێناوی نیشانە ببێتە دیارخەری ناو: دەسەڵاتی ئەوانە بەسەر چووە.
3️⃣جێناوی کەسیی سەربەخۆ ببێتە دیارخەری ناو: باوکی تۆ پێشمەرگەیە.
4️⃣جێناوی پرس ببێتە دیارخەری ناو: کوڕی کێ کوژراوە؟
5️⃣جێناوی نادیار ببێتە دیارخەری ناو: فڵچەی کابرا فڕێ بدە.
تێبینی/ ئەگەر جێناوەکانی(ئەوە، ئەوانە) لە کۆتاییی ڕستەدا هاتن، یەک بزوێنی(ە) هەبوو، جێناوی کەسیی سەربەخۆن، نەک نیشانە.
وەکوو: دەرچوونی تۆ بە یارمەتیی ئەوە.
وەکوو دەبینن جێناوی کەسیی سەربەخۆ تەواوکەری کاری ناتەواوە.
بەڵام ئەگەر جێناوی نیشانە هات، ئەوا ناوبەندی(ی) دەکەوێتە نێوان هەردوو بزوێنەکانی(ە).
وەکوو:دەرچوونی تۆ بە یارمەتیی ئەوەیە.
وەکوو دەبینن جێناوی نیشانە تەواوکەری کاری ناتەواوە.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago