رسانه خبری _ تحلیلی «مثلث»
News & media website
تازهترین اخبار ایران و جهان
ارتباط با ما :
@pezhvakads
اینستاگرام ?
https://instagram.com/mosalas_tv?igshid=MzRlODBiNWFlZA==
Last updated 2 months ago
( اَلـفـبای تِکنولژے وَ ترفَنـد )
آمـوزش ، تـرفـند ، ابـزار
𝘼𝙙𝙨 : @mobsec_ads
𝙎𝙪𝙥 : @sudosup_bot
Last updated 1 month ago
بەرخەوان: شوانی بەرخ
بەلەباقە: نەخۆشیی بزن
بەلەمس(بەلەمز): بزنێکە دەم و لووتی سپی بێ و گوێی ڕاست ڕاوەستن.
پەڵخ: پاڵاخ، بەچکەی گامێش
تنگێڵە: مەشکەی لیپاولیپ لە ئاو
تەژیر: هۆڵی مەڕ، ئاغەڵ
جاوەڵووکە: گیایەکە کە ئەگەر مەڕ بیخوات، ماستی گەلێک باشی دەبێت.
چاربەری: بزنی چوارساڵە
شیرێژ: دۆی دوای مەشکەژاندن دەکوڵێننەوە شیرێژی لێ دروست دەبێ.
شێلمۆک: پەنیری کوڵاو
غادم: کەڵی خەساو، کەڵی گوندەرهاتوو
فتراق: بەنسامۆتە، دوو بەنی ئەستوور و درێژن بە پاشتەڕکی زینەوە.
فرۆ: هەوەڵ شیری حەیوان دوای زان گەرم دەکرێ، دەبێتە فرۆ و دەخورێ
قانگدان: دەرپەڕاندنی گیاندار بە دووکەڵ دەباڵکردن.
کەشکەفەریکە: کەشک کە هێشتا توند و ڕەق نەبووبێ.
کۆڵەسوار: بە کەسێک دەگوترێ سواری باش نەزانێ
کۆنەسوار: سوارچاک، سواری بەئەزموون و باش
فەرهەنگی ئاژەڵداری
کۆکردنەوە: عومەر ئیمام
فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی-کوردی
لینکی کاناڵ:
@farhangijin:
https://t.me/farhangijin
#بانە#مازوو ؟ ـــــ✫٭✫ ? ـــ ℬـــ؟٭✫ ساڵانی پێش ڕاگواستنی گوندەکانی کوردستان ئەوسا کە مازوو پارەی دەکرد و بازاڕی گەرم بوو. خەڵکی گوندەکان دەچوون بۆ کیو و کەژ و نزاری بنار و قەپاڵی چیاکان، شەوانە لە جێگەیەکی تەختایی یان لەو ماڵانەی لە مووچە و نزیک هەوارەکان…
سڵاو و ڕێز بۆ هەموو ئەندامانی کاناڵی فەرهەنگی ژین...??.
ئامانجی سەرەکی لەو تاقیکاریانە، هەر وەک دەزانن، پاراستن و هێشتنەوەی وشە و مەتەڵە و بابەتەکانە، نەک هەر لایەنی تاقیکاریەکە، جا لەبەر ئەوە تادەتوانن کاناڵەکە بە دۆستان و ناسیاوەکانتان بناسێنن...
سپاس و ماڵاوا بۆ بوون و بەشداریتان??
فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی-کوردی
لینکی کاناڵ:
@farhangijin:
https://t.me/farhangijin
هەندێک پەند و توانج کە نمونەی ئاژەڵ و دار و درەختیان هێناوەتەوە بۆ لێکچواندنی کەسێک، بەم شێوە وێنایان کردووە بفەرموون بۆ چەند نمونەیەك،☟
ن/ پشتیوان محەمەد
ناوی لەکولەکەی تەڕیشا نییە
کەس گوو بەکڵاوی ناپێوێت
دەڵێی میزی ووشرە هەر بەرەو دوواوە دەچێت
دوو گا لەدۆڵێ نەچنە پێست یەکۆ دەچنە خووی یەکۆ
دەڵێی سەگی پێ سوتاوە
دەڵێی مەڕە گێژە
دەڵێی کوڵەکەی حەزرەتی موسایە
ئەڵێی گا مارۆیە، لەدوور دیارە
دەڵێی بەرازی یەکانەیە هەر مل دەنات
دەڵێی کەری ناو گایەلە
بەم گەرمایە هەر مێشە کزەیەتی
کەر لەویا بکەوێت دانی ئەشکێت
دڵ دەڵێی مێشە، بەهەموو شتێکەوە دەنوسێت
دیسان کورتانی سوڕان
کەرێتی گرتییەوە
ئەڵێی گای شاخ وەشێنە
دەڵێی بزنی دێلێژەیە
دەڵێی کیسەڵە ئەوەندە خاوە
ئەوەندە ئازایە چاوی مار دەردەکات
دەڵێی داری ترشە
وەکو سورەچنار بەرزە
ئەڵێی پەپولەیە ئەوەندە فەقیرە
ئەڵێی گابووحە
ئەڵێی حوتە هیچ بەرگەی ناگرێت
ئەڵێی گورگی برسییە هەر پەلامار ئەدات
ئەڵێی ماسییە پێستی سافە
ئەڵێی شەرواڵ ئاو بردووە ئەوەندە شپرزەیە
ماڵیان دەڵێی ئاشی ئاو کەوتووە
دەڵێی باران بەشەن لێی ئەدات
دەڵێی بەلەمی غەرق بووە
دیسان کۆستی کەوت
خۆ شایی دایکی نییە
دەڵێی باوکی مردووە
ئەڵێی گوڵە باخە
ئەڵێی ڕێوییە ئەوەندە فێڵبازە
کەر لەناو مێگەلا زلە
هەموو مەلێک میوە خۆر بووایە، میوە نەدەما
وەکو کونە پەپوو غەڕە، ئەمەیان باش نییە بووترێت...
ئەڵێی شەمشەمە کوێرەیە هەر بەشەو دەردەچێت
گایەکی ڕیخن گایەکانی تریش ڕیخن دەکات
دەریا بەدەمی سەگ گڵاو نابێت
ئەڵێی تیتروازە دایمە دەخوێنێت
خودا تۆڵەی بزنەکۆڵ لەشاخ دار دەکاتەوە
سەگیش لەبەردەم ماڵیا ئازایە
ڕێوی نەدەچووە کونەوە هەژی دەبەستە کلکەوە
گوریس بەیەکلا نەدەگەشتەوە نۆرەی دوو لایە
بەڕە لە تەنکییەوە دەدڕێت
لەکانییەک ئاوت خوارد، بەردێکی لێ دەربهێنە
چایەکە بووە دەم مردوو
ڕاستی کابرا وەکو کەمەی گاڵۆک وایە
ڕێسەکەی کردمەوە بەخوری
شێتە بۆشێتی بۆم ئەلوێت
ئایە تۆ ئەم پەندانەت بیستووە؟؟
ن- پشتیوان محەمەد
سرکەوان، زبڵدان
لە قۆناغەکانی ژییانی ڕابردوودا هەنگاو بە هەنگاو و سوچ بە سوچی ئەم ژیانە، ئەوەی لە بەر چاو بوایە ناوێکی گونجاویان بۆی دادەنا، ئێستا ئەو بابەتانە نەماون و ناویشیان خەریکە بزر دەبێت، چونکە هەر شتێک یان پێداویستییەک ئێستا نەمابێت و باوی نەمابێت و نەبینرێت، نەوەکانیشمان نازانن چی پێدەڵێن؟
ئەمڕۆ ئەم وشانەم هێناوە، بەهیوام یاد و یادگاری خۆتان هەبێت لە سەری، بفەرموون☟
سەرانگوێلک، سرکەوان یان سەرکەوان، زبڵخانە، زبڵدان، شوێنی ڕۆکردنی پاشماوە و پاشەڕۆکان.
هەڵبەت ژیان لە سەردەمی ڕابردوودا سادە و ساکار بوو ژیانیش بەو چەشنە بەڕێدەکرا
سەرانگوێلک: بۆ ڕۆکردنی پاشەڕۆی ئاژەڵان بوو لە گوند و هەرکەسەو پەچە و گەوڕی دەماڵی لەو شوێنە ڕۆی دەکرد، هەندێکجار وەک پەیین بەکاریان دەهێنا بەشێکیان تێکەڵ بە زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکرد بۆ ئەوەی بەهێز بێت...
سرکەوان، سەرکەوان: بۆ ڕۆکردنی خۆڵەمێش و پاشماوە سوتاوەکانی کوانو و تەنور و هەندێکجاریش زبڵ و خاشاک و پاشەڕۆی ئاژەڵانیان تێکەڵ دەکرد
زبڵخان، زبڵدان، شوێنی فڕەدان و کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاکی ماڵان بوو لە شوێن و جێگەیەکی چۆڵ و فراوان، ئەو سەردەمە تا 2003یش هەبوو، نە بۆنی هەبوو نە بێزارکەر بوو، چونکە خەڵکی شتی وەکو ئێستای نەبوو ڕۆی بکات و ژینگەی پێ پیس بکات، بە منداڵی چەندین جار شتمان وەکو پارچە ئاڵتون و جزدانی پارەم دۆزیوەتەوە بۆ خاوەنەکەیم گەڕاندۆتەوە، وە کەڤەر و قابغی شقارتە فڕێ دەدرا ئێمە کۆمان دەکردەوە و یاری «ڕەسمێن پاپسێن»مان پێی دەکرد و کاتەکانمان پێی بەسەر دەبرد، یان پارچەی مس و فافۆنمان دەدۆزییەوە و دەمانفرۆشت ئەگەر زۆرمان کۆبکردایەتەوە.
ئێستا شوێنی ڕۆکردنی زبڵ لە هەر شوێنێک بێت بە بۆنی هەراسان دەبیت و بووە، پێی دەڵێین "شوێنی کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک" ئەوەش بۆتە و دەبێتە هەراسانکردن و پیسکردنی ژینگەی چوار دەور.
هەروەها بردنی زبڵەکانیش بۆ کارگە، پێی دەوترێت ڕیسایکڵ، یان ڕیسایکڵین(بازیافت) بەداخەوە لە کوردستان پەرەی پێنەدراوە، پەرەشی پێبدرێت باش نیە، چونکە شتە فڕێدراوەکانی خۆمان کوالێتییان باش نیە، چ جای بەکارهێنانەوەیان، بمێنن بەخێر.
ن/ پشتیوان محەمەد
نەمر حەسەن زیرەک و زمانێکی ڕەسەن.
لە زانستی فۆنۆلۆژیکاڵ(سیستم ئاوایی). کاتێک وشەیەکی بیانی دەچێتە زمانێکەوە، دەبێ ڕەنگ و قاڵبی ئەو زمانە بگرێت. واتە لە فیلترەکانی ئەو زمانەوە تێپەڕێت. هەموو زمانەکان ئەو فیلترەیان هەیە. هەروا گۆترە و هەڕەمە وشە ناتوانێت لە زمانێکەوە بچێتە زمانێکی دیکە. بۆ وێنە فیلم لە ئینگلیزی دەچێتە نێو عەرەبی دەبێت بە فلیم. محمد لە عەرەبیەوە دەچێتە تورکی دەبێتە مەحمەت .ئەو گۆڕانە، گۆترە نیە، قانوون و یاسای خۆی هەیە، تایبەت بەو زمانە....
ئێمە لە زمانی کوردی "یوو" له فیلتری زمانی دەبێتە "وێ" . بۆ وێنە "میلیون" لە ئینگلیزی دێت، لەکوردی دەبێتە ملوێن. یونس لە عەرەبی دێت و دەبێت بە وێنس و...
جا ئەو فیلترانە لە مێشکی کۆردی ئەمڕۆ بە هۆی پەروەردەی ناکوردی دەفەوتێن و شێوازی زمانەکە ناشیرین دەکەن. ئەوەش ئاکامی پەروەردەیە بە زمانی بێگانە. بۆ وێنە ئێستا خوێندەوارانی ئێمە دەڵێن وڵاتی "یوونان"، دەڵێن "میلیون". بەڵام نەمر حەسەن زیرەک کە فیلترە کوردیەکانی زمانی کوردی لە مێشکیاندا، ڕەسەن ماونەتەوە، لە گۆرانیەکانیدا دەفەرمێت: بەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی "وێنان"یە. یان بە "ملوێن"ێک هەرزانی.
ئەم باسە زۆر بەربڵاوە. زمان بۆ کورد ڕەمزی مانەوەیە. دەبێ زۆرتر هەوڵی پاراستنی بدەین.
بە سپاسەوە براتان
#عیسا_ئەحمەدی.
پەندی پێشینیان؛ هۆکاری مانەوەی وشەکان
وشەی هەندێ لە پەندەکان هەر بەو شێوەیە دەمێننەوە. پەندەکان وەکوو شیعر، یەکێک لە هۆکارەکانی مانەوەی وشەکانی زمانە. زۆربەی وشە و دەستەواژەکان لە پەندەکاندا تۆمار دەکرێن و ناهێڵن لەناو بچن؛ چونکوو بەردەوام خەڵک بەکاریان دەهێنن. بۆ نموونە، وشەکانی ئاڵەکۆک، گوێرەوسار، بەهاروو، پەڵووڵە، ئاردەوا، سیراج، بانەناو، لۆس، قەمچان، هەلووکان و ... لە پەندەکانی خوارەوەدا ئێستەش لە ناو خەڵکدا باوە:
- دیاریی شوان، ئاڵەکۆکە.
ئاڵەکۆک: جۆرێ ئەسپنگی تووکنە؛ بنکێکی هەیە لە جۆزەرداندا دەریدێنن و دەیخۆن.
- گوێرەکەی نییە و گوێرەوساری حازر کردووە.
گوێرەوسار: پەتێک کە گوێرەکەی پێ دەبەستنەوە.
- بۆ خۆمان بەڕووە، بۆ خەڵکی بەهارووە.
بەهاروو: یەکێک لە جۆرەکانی گەنمە، لە وەرزی بەهاردا ئەکرێ و دەنکەکانی باریکە و پێویستی بە ئاویش هەیە.
- بەخت لە گەڕایە و پەڵووڵە دان ئەشکێنێ.
پەڵووڵە: چێشتێکە لە ڕۆن و ئارد و ئاو دروست دەکرێ.
- پیاوی هەژار لە ئاردەوادا ددانی ئەشکێ.
ئاردەوا: جۆرە خواردنێکە کە لە ئارد و ڕۆن دروست دەکرێ.
- کەرە و سیراج لە وەخت خوەیا خوەشە.
سیراج: خواردنێکە لە دۆی کوڵاو بەرهەم دێت.
- بێخ دیوار ئەکەنێ و بانەناوی پێ ئەکا.
بانەناو: سواغ، قوڕ تێ هەڵسوون.
- بچۆ ژێر لۆسێک، بتوانی هەڵیگریت.
لۆس: چەند دارێ کە چەند کەس دەیدەنە بن شتێ گران و قورس بۆ هەڵگرتنی.
- سپێ لە گیفانیا قەمچان (هەلووکان) ئەکات.
قەمچان: بازەڵێن؛ یارییەکی منداڵانەیە کە بە پێنج دانە بەرد دەکرێت. ف) یه قل دو قل.
هەلووکان: یارییەکی منداڵانەیە کە بە دوو دانە دار دەکرێت.
? کەناڵی هەڕەمەگوڵخار
تۆفیق وەهبی گەلێ جار بۆ پێکەنینی هەندێکان زمانی خوار دەکردەوە و پێی دەگوتم: ئێوەی هەولێری بۆ ئەم ”ئەکەم“ـە ناسکە ئەکەن بە ”دەکەم“ی گوێتۆقێنەر! منیش دەمگوت: مامۆستای بەگم، من قەت نەمگوتووە ”دەکەم“. لە وەراما دەیگوت: ”من مەبەستم تۆ نییە. بەگشتی ناوچەی سۆران وا ئەڵێن.“
کەچی لەپاش ماوەیێک بیروڕای گۆڕی و هاتە سەر ئەو ڕایەی کە لە زمانی یەکگرتووی نووسینیدا هەر دەبێ بنووسین ”دەکەم“، نەک ”ئەکەم“.
ئەم گومان و دوودڵییە بووبووە هۆی ئەوەی هەمیشە بەرهەمی بڵاونەکراوەی زۆر زیاتر بێ لە بەرهەمی بڵاوکراوە ـــ ئەرشیفی دەستنووسی کارەکانی خۆی گەلێ گەورەترە لە کتێب و وتار و باسی چاپکراو لە نامەخانە تایبەتییەکەیدا. هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کاری زانستیی گەورەی بۆ نەکرێ (مەبەست لە گەورە، قەوارەیە) لە دەستووری زمانی کوردی زیاتر.
مارف خەزنەدار (۱۹۳۰ ـــ ۲۰۱۰)
لە وێنەکەدا: چوارەم کەس لە دەستە ڕاست: تۆفیق وەهبی؛ شەشەم کەس: مارف خەزنەدار
شوێن: یانەی سەرکەوتن، بەغدا، ۱۹٥٦
ناردنی: زیاد ئەسعەد
Telegram
attach📎
رسانه خبری _ تحلیلی «مثلث»
News & media website
تازهترین اخبار ایران و جهان
ارتباط با ما :
@pezhvakads
اینستاگرام ?
https://instagram.com/mosalas_tv?igshid=MzRlODBiNWFlZA==
Last updated 2 months ago
( اَلـفـبای تِکنولژے وَ ترفَنـد )
آمـوزش ، تـرفـند ، ابـزار
𝘼𝙙𝙨 : @mobsec_ads
𝙎𝙪𝙥 : @sudosup_bot
Last updated 1 month ago