جەنگاوەری خوو🔥

Description
بڕیارەکە لەدەستی خۆتایە
یان ئێستا کۆتایی پێ بێنە و بۆماوەیەکی کاتی ئازار بچێژە
یان وازمەهێنەو بۆ هەمیشە لە ئازارابە
~~~~~
بۆهەر شتێک..


@Jangaw4re_XwW_bot
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

1 month, 3 weeks ago

️ السَّلَاْمُ‌ ‌عَلَیْکُم‌
قەدەری ️ اللّٰه تعالی شتێکی تایبەت هاتۆتە پێش ئەم ماوە ناتوانین لە خزمەتانا بین إِنْ‌ شَاءَ ‌اللّٰه‌ تعالی تەمەن باقی بێت دێینەوە

2 months ago

إِنْ‌ شَاءَ ‌اللّٰه‌ ـش ئاوا جێتان ناهێڵین هەموو ڕۆژێ یان ڕۆژناڕۆژێ لینکتان بۆ دادەنێین و لێتان دەپرسین

ئەوجا لەئێستاوە کێ دەست پێ دەکات ئاگادارمان بکاتەوە تا بزانین بزەبت چەند کەسن بێخەمبن ناو ئەکاونتان پارێزراوە

@Jangaw4re_XwW_bot

2 months ago

کورت و پوخت

سەرەتا دەبێت ئەم سێ خاڵە جێبەجێ بکەیت

1:-قەناعەت هێنان بە خراپی کارەکە
2:-ئەگەری شکست بۆ خۆت دانێ
3:-قۆناغی ئاڵودابوونەکەت بزانە

دواتر وەرەقەیەک بێنی و وەڵامی ئەم سێ پرسیارەی تیا بنوسی
●کێشەکەت چیە
●ئامانجت چیە؟
●بۆچی دەتەوێ وازبێنی؟

خۆ باشکردن لە چوار تەوەرەکە

تەوەری ڕۆحی: ئەمانە جێبەجێ بکە:
●قورئان خوێندن گەر لاپەڕەیەکیش بێت
●زکرەکانی بەیانیانو ئێواران
●100وتنی لَاْ ‌إِلٰهَ ‌إِلَّاْ‌ اللّٰه‌ بەیانیان و ئێواران
●100 وتنی أَسْتَغْفِرُ‌ اللّٰه‌ بەیانیانو ئێواران
●بەلایەنی کەمەوە ڕۆژی 30جار صلوات لێبدە

تەوەری ئەقڵی:ئەویش بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بابەتەکە بەتایبەتی زیانەکانی

تەوەری کۆمەڵایەتی:تێکەڵی کەسانی باش و هاوڕێی باش

تەوەری دەروونی:وەرزشکردن

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەکاتی چارەسەردا هەندێ حاڵەت توشتان دەبێت وەک:
●بێتاقەتی
●لاوازی
●مەزاج تێکچون
●توڕەیی
●سەرئێشە
●گۆشەگیری

ئەمانە ئاساین بەو مەرجەی نەهێڵی شکستت پێ بهێنن

پرسیارێ دێتە ئاراوە ئایا لەکاتی وازهێنان خۆم پێ نەگیرێ و گەڕێمەوە سەری شکستە؟

نەخێر شکست و پێهەڵخلیسکان جیایە

پێهەڵخلیسکان : بۆ نمونە تۆ 20ڕۆژە وازت هێناوە خۆت بۆ ناگیرێ و دەگەڕێیەوە سەری و لەنیوەیا یەکسەر وازدێنی یان دوای ماوەیەکی کورت زو وازدێنی و بیرت دەکەوێتەوە خەریکی ڕەنجی 20ڕۆژەت بەبا دەدەیت و پەشیمان دەبیەوە جیاوازیەکی تریش ئەوەیە بۆ نمونە پێشتر هەفتەی٣جار سەیرت دەکرد ئێستا هەفتەی جارێ سەیری دەکەی

بەس نەڕۆی بڵێی وایان وتە کەواتە ئەمە شکست نیە قەینا هەفتەی جارێ سەیری دەکەم ئەمە خۆهەڵخەڵەتاندنە.

شکست:ئەوەیە بگەڕێیتەوە سەر هەمان شێوازی جاران واتە پێشتر تۆ هەفتەی سێ جار سەیری پۆڕنت دەکرد ئێستاش هەر سێ جار سەیر دەکەیت کەواتە جیاوازیەکە زۆر ڕوونە

پرسیارێکی تر بۆچی شکست دێنین؟

سەرەتا بزانە شکست هێنان ئاسایە چونکە تۆ شارەزای ڕێگاکە نیت نازانی چی دێتە پێشت و چی دەبێ بۆیە هەر وەک وتمان لەسەرەتاوە ئەگەری شکست بۆ خۆت دانێ وە دەتوانی شکست بکەیتە هۆکاری سەرکەوتنت بزانە چی شکستی پێ هێنایە تا بۆجاری داهاتو بەسەری زاڵبیت

لەهۆکارەکانی شکست
●بێ ئەزموونی
●نیشانەکانی دەست هەڵگرتن بەسەری زاڵبێت
●پشت گوێ خستنی نیشانەکانی ئاگادارکردنەوە(لە ئەرکەکان بێ تاقەت دەبیت)

●چۆن خۆم لە بیرکردنەوە بپارێزم؟

بەچەند ڕێگایەک لەوانە
●گرتنی هەناسەی خۆت بەمەش مێشکت دەزانێ دەبێ خۆی ڕزگاربکات و بیرت لای ئەو بابەتە نامێنێ

●ژماردنی هەناسەی خۆت

●خۆ شۆردن بەئاوی سارد تەنها ئاوێکی سارد بکە بەخۆتا یان دەموچاوتا

لەبیرت بێت گەورەترین دوژمنی تۆ دەست بەتاڵیه ئەوەندەی دەتوانی هەوڵدە دەستت بەتاڵ نەبێت

4 months, 1 week ago

ئاوا جێتان ناهێڵین إِنْ‌ شَاءَ ‌اللّٰه‌ تعالی چاڵنجێک دادەنێین و خاڵە گرنگ و سەرەکیەکانی تێدا دەستەبەر دەکەین و هاوشانتان دەبین و هاوڕێگەتان دەبین تا دەگەن بە ئەنجام بە ئیزنی ️ اللّٰه تعالی?*?***

4 months, 1 week ago

**بەکورتی پوختی ئەم خاڵانە بگرە بەر بۆ ڕزگاربون لەم پەیوەندیە...

-تەوبەیەکی ڕاستگۆیانە
سەرقاڵبوون بە کاری چاکە و پاککردنەوەی دڵ لەوشتانەی لەخوا دوورت دەخاتەوە

- نزیکبوونەوە لە ژینگەیەک کە هانت دەدات بۆ گوێڕایەڵی خودا

- زۆر زیکر کردن

- دووعاکردن و داوا لەخوا بکەین کارت بۆ ئاسان بکات

- پەنابگریت لەخوا لە شەڕی شەیتان و شەڕی نەفست

- پاڵاپۆشی تەواو

- تەماشانەکردنی حەرام

- تێگەیشتن لە حەقیقەتی خۆشەویستی

- هاوڕێی باش

- دایک و باوک گرنگی بە منداڵەکانیان بدەن و نازیان هەڵگرن

- بەرزکردنەاەی هۆشیاری خۆت لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

- دووربون لەو شتانەی گەنجان دەوروژێنێت و بەلاڕێدا دەیبات**

4 months, 1 week ago

بۆیە واز لەو سیفەتە ناشرینە بهێنن

4 months, 1 week ago

ئاگاداری حوکم و ئاگاداریەکانی اللە تعالی بین کە چیمان پێ دەفەرمووێت: {وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ 31 النور} واتە: بە ئافرەتانی ئیماندار بڵێ چاویان داخەن (لە نامەحرەم) و داوێنی خۆیان بپارێزن. {وَأَنْ يَسْتَعْفِفْنَ…

4 months, 1 week ago

**سەرەتا ماندوو دەبیت بەڵام ئارامبگرە دڵنیابە خودای پەروەردگار بە حەڵاڵ بۆت قەرەبوو دەکاتەوە

ئەو شتانەی پەیوەندی بە ئەوەوە هەیە و دەیهێنێتە یادت لەناویان ببە

مەهێڵە کاتی بەتاڵت زۆربێت و خۆت بە شتی باش و چاکەوە سەرقاڵ بکە

لەدوای ئەمە هاوڕێیەتی کەسانی باش بکە و ئەو فەراغەی ئەو دروستی دەکات بە شتی باش پڕی بکەوە

ڕۆحت ئەسوودە بکە بە بوونی پەیوەندیەکی پتەو لەگەڵ خودادا

باوەڕت وابێ ئەمە قەدەری خوایە و خێری تێدابووە

لەلای خەڵکی باسی ئەو پەیوەندیەت مەکە، تەنانەت هاوڕێکانیشت

وە بزانە ئەمە کۆتایی دونیا نیە و زۆربەی خەڵکی بەم دۆخەی تۆدا تێپەڕیون**

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago