Learning Today
Leading Tomorrow
? भारत के #1 लर्निंग ऐप के साथ
? Download our app & discover ADDA247's revolutionary way of learning!
????????????????
https://applinknew.adda247.com/d/tpCkjur8vx
#IBPS #adda247 #RRB
Last updated 5 months, 2 weeks ago
अश्लीलता नामक वस्तु यहाँ चरण छूके वापस लौट जाती है, सज्जन लोग कृप्या उचित दूरी बना कर रखें।
Welcome Chutiyo ??.
?Top Funniest Jokes, Memes and Clips From All Over The World.?
?Jokes
?Memes
?Trolls
Last updated 2 months, 3 weeks ago
TANBIH‼️
Channel telegram resmi Ma'had An-Najiyah Batam ini KHUSUS UNTUK PRIA
Adapun channel telegram resmi KHUSUS UNTUK WANITA :
https://telegram.me/akhwatannajiyahbatam
Pembina dan Penasihat :
• Asatidzah Ahlussunnah di Batam, Kepulauan Riau
Last updated 2 months, 1 week ago
نە موسڵمان بە ئامرازە کوفرییەکان دەخەڵەتێ، نە کافر دەتوانێت بەناوی ئیسلامەوە، موسڵمان بخەڵەتێنێت.
ئەگەر بەرپا کردنی حەق لەسەرت قورسە، شوێنی باتڵیش مەکەوە.
نـووسـیـنـی : دانـا ڕزگـار
صفر 1446
دەنگدان فیتنە گەورەکەی سەردەم
پێغەمبەر صل الله عليه وسلم ڕەتیکردەوە بچێتە (دار الندوە)ی قوڕەیش و هیجرەتی کرد و جیهادی کرد و فەتحی مەککەی کرد، هەربۆیە ئەم دینە گەیشتە ئێمە.
ئەگەر موسڵمانێک لەم سەردەمەدا بیەوێت دەسەڵات بگرێتە دەست، دەبێت پێغەمبەر صل الله عليه وسلم بکاتە قدوە و پێشەوای خۆی، نەک فڵانە کەس کە علمی کۆکردبێتەوە و بەعالم بناسرێت، بەڵام پێغەمبەر صل الله عليه وسلم-ی نەکردبێتە قدوەی خۆی.
ئێستا وا وەرزی نوێکردنەوەی شیرکە لەلای خەڵکانێک، وەرزی ڕۆیشتنە بەرەو دار الندوەی هاوشێوەی قوڕەیشیەکانە لەکوردستان کە ناویان لێ ناوە پەرلەمان، بە مولحید و شـەیـتـان پەرست و خاچ پەرست و یەهوود و شیعە و بەناو حزبی ئیسلامەوە، هەر هەموویان بێ شەرمانە دەستیان کردووە بە بانگەشە بۆ فیتنەی شیرکی دەنگدان، هەر هەموویان قسەیەکی نوێ دەکەن ئەویش ئەمەیە کە دەڵێن نەچوونت بۆ دەنگدان واتا دەنگدان بە گەندەڵی، یان هەیانە بەناو ئیسلامەوە فتوا دەدەن بۆ هاندانی خەڵک بۆ دەنگدان، کە دەڵێن لەو ئەنجومەنە تۆ لەوێ بیت یان نا ئەوا دەنگ دەدرێ بە یاسای ڕیبا، بەڵام مادام حزبی بەناو ئیسلام لەوێ بوون ئەوا دەنگ نەدراوە بە یاسای ڕیبا! کە ئەمە گەورەترین درۆیە کە ئەمڕۆ لە بانگخوازێکی بەردەرگای دۆزەخ گوێم لێ بوو، چونکە یاسای ڕیبا دەنگی پێدرا و جێبەجێ کرا، ئەویش قەرزکردنی 500 ملیۆن دۆلار بوو لە بانکی ماسۆنی نێودەوڵەتی و دواتر دەبێت 750 ملیۆن دۆلار بگەڕێننەوە بۆ ئەو بانکە، بەڵام بەناو بانگخواز دەڵێت گوایە ئەوان لەوێ بوون و یاساکە دەنگی بۆ نەدراوە!
سیستەمی دیموکراتی واتا سیستەمی دەنگدان، دیموکراتی هیچ پەیوەندییەکی بە ئازادییەوە نییە.
بەهۆی سیستەمی دیموکراتی، هەمیشە زۆرینەی خەڵکی حزبێک هەڵدەبژێرن بۆ بوون بە دەسەڵاتدار.
لە قورئانی پیرۆزدا، الله تعالی زۆرینەی خەڵکی وەسف کردووە بە نەزان و ڕقهەڵگر لەحەق و خراپەکار.
هەربۆیە سیستەمی دیموکراتی بە تەواوەتی دژە و پێچەوانەیە لەگەڵ ئاینی ئیسلام، قورئان و فەرموودە.
بەرهەمی سیستەمی دیموکراتی ئەوەیە کە 27 وڵاتی ئەوروپی لە ڕێگەی پەرلەمانی کوفرییانەوە بە یاسا ڕێگەیان داوە بە نێربازی.
سیستەمی دیموکراتی و پەرلەمانی، تەنها لە داڕشتنی یاسای هاتووچۆ و یاسای پێدانی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان بۆ خەڵک، ڕاناوەستێت، بەڵکو بێ شەرمانە ڕێگە بە خۆیان دەدەن یاسا بۆ هەموو شتێک دابڕێژن، کە ئەوە ئەرکی بنەڕەتی پەرلەمانتارەکانیانە (یاسادانان و چاودێری کردن).
یاسادانان، یاسا شەرعییەکان بۆ ڕێکخستنی ژیانی موسڵمانان، تەنها کاری الله تعالى یە و یاساکانمان پێگەیشتووە لەڕێگەی دینی ئیسلامەوە، ئەوەی ماوەتەوە لەسەر تۆ وەکو موسڵمان شەریعەتی ئیسلام جێبەجێ بکەیت، نەک شەریعەتی نوێمان بۆ دابڕێژیت، بۆیە هەر عەبدێک خۆی بە یاسادانەر بزانێت و یاسایەک دەربکات بۆ ڕێکخستنی ژیانی موسڵمانان، ئەوا شیرکی ئەنجام داوە و بووە بە موشریک، یاخود هەر عەبدێک ببێتە ئەندام لە ئەنجومەنێک هاوشێوەی دار الندوەکەی قوڕەیش، بەڵام لەهەمان کاتدا قەبوڵ نەکات یاسای پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلام داڕشتنی بۆ بکرێت، هەر بووە بە موشریک، چونکە ئەنجومەنەکە ئەنجومەنێکی شیرکییە و قەت نابێت بە ئەنجومەنی شورای موسڵمانان، و هەروەها بوون بە ئەندام لەو پەرلەمان و ئەنجومەنانە پێچەوانەی ڕەتکردنەوەکەی پێغەمبەرە صل الله عليه وسلم کە نەڕۆیشت بۆ دار الندوەی قوڕەیش.
سیستەمی دیموکراتی، بەرهەمی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکایە، هەر ئەوانیش پارێزگاری لێ دەکەن و پاڵپشتی دەکەن، ئەگەر تۆی موسڵمان بەهۆی ئەو سیستەمەوە دەسەڵات بگریتە دەست، قەت ناهێڵن شەریعەتی ئیسلام جێبەجێ بکەیت، یان ئینقلابت بەسەر دەکەن، یان دەتکوژن، یان دەبێ فەساد و کوفر لە وڵاتەکەت بمێنێتەوە و قەبووڵی بکەیت، و دەبێت قەبووڵی بکەیت بانکەکانی وڵاتەکەت ڕیبای تێدا بێت و سیستەمی پەروەردە و خوێندنی وڵاتەکەت وەکو هی ئەوان بێت.
ئەگەر موسڵمانێک لەم سەردەمەدا بیەوێت دەسەڵات بگرێتە دەست، دەبێت پێغەمبەر صل الله عليه وسلم بکاتە قدوە و پێشەوای خۆی، هیجرەتی کرد و جیهادی کرد و فەتحی مەککەی کرد، ئەگەر ئەمەت پێدەکرێت، ئەنجامی بدە، ئەگەر پێت ناکرێت، ئەوا وەکو پێغەمبەر صل الله عليه وسلم بکە، مەڕۆ بۆ ئەنجومەن و پەرلەمانی موشریکان.
خەڵکێکی زۆر شوێنی شیرک دەکەوێت و بە هۆشی خۆی نایەتەوە تا ئەو کاتەی دەکەوێتە قەبرەوە، شیرکیش جۆرەکانی زۆرن.
خەڵکانی دیکە هەن، دەڵێن دەچین دەنگەکەمان دەسوتێنین، تا دەنگەکەمان نەچێت بۆ هیچ حزبێک، بەڵام کاتێک دەچنە ناوەندەکانی دەنگدان، لەوێ ئیمزایەک دەکەن، ئەو ئیمزایە واتا ئەو کەسە لەو پرۆسەی دەنگدانە بەشداری کردووە، بەڵام ئەو حزبانەی ئێستای پێ قەبووڵ نییە، تەنانەت ئەم کارەش کارێکی شیرکییە، چونکە ئەو ڕۆشتنە واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو کەسە سیستەمی دیموکراتی قەبووڵە بەڵام ئەو حزبانەی قەبووڵ نییە.
ئەگەر خەڵک وەها ڕەفتار بکەن کە مامەڵەکردن لەگەڵت قورسە، مەبەستیان ئەوەیە کە ناتوانن کۆنتڕۆڵت بکەن یان فێڵت لێبکەن.
حەسادەت و ڕق .... لەناوبەری مرۆڤە
پلەکانی ڕق و کینە گەیشتوەتە ئاستێکی ترسناک، پێشتر دەمانزانی کەسێک ڕقی لە کەسێکی تر دەبێتەوە بەهۆی ئەو پارە و کارەوە کە هەیەتی ، یان ئەو کەلوپەلانەی دیکەی ماددی کە خاوەنی بووە، بەڵام ڕق و کینەی ئێستا تەنانەت گەیشتووەتە حەسودی بردن بە پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان.. ڕقی لە دوو هاوڕێیە کە سۆز و خۆشەویستی لەنێوانیاندا هەیە. ڕقی لە ژن و مێردێکە کە نێوانیان باشە ، تەنانەت پەیوەندی براکانیش حەز ناکەن لە بینینی ئاشنایی و ئارامی لەنێوان براکان، ئەمە نەخۆشییەکە، کاتی بینینی کەسانی تر لە خۆشی و بەختەوەری لەگەڵ کەسانی تردا دەردەکەوێت، الله بمانپارێزێت بەڕەحمەتی خۆی.
أبو هریرة و ابن عمر رضي الله عنهما لەم ١٠ ڕۆژەدا ئەچوون بۆ بازاڕ تەکبیراتیان ئەکرد خەڵکیش لەگەڵ ئەوان دەستیان ئەکرد بە تەکبیرات، تۆش لە ماڵەوە و لەلای خەڵکی لەم ١٠ ڕۆژەدا تەکبیرات بکە تاکو بێتەوە یادیان و ئەوانیش بیکەن.
الله اكبر
الله اكبر
لا اله الا الله
الله اكبر
الله اكبر
ولله الحمد
هەندێ لە ئافرەت هەن حەقی عەبا و نیقابەکەیان نادەن
لە کۆمەڵگەی کوردیدا نیقاب بە جۆرێک دەبینرێ کە کەسانی بێ هەڵە و کەموکورتین.. ئەگەر ژنێکی کافریش بیپۆشێت ئیتر هەندێ لە پیاوانی موسڵمان وا دەزانن تەواو ئەوە موسڵمانە و زۆر چاک و لە اللە ترسە..
بەڵام نازانن هەندێ کچ و بێوەژن و ژن..
نیقاب و عەبایان پۆشیوە بەڵام هەر:
? خەریکی غەیبەتن.. دەم لە کەس ناپارێزن.. کە موسڵمان دەبێ خەڵکی دیکە لە زمانی ئەمین بن..
? خەریکی بوختانن.. لەپێناو شکاندنی کەسایەتی کەسێک و بەرزکردنەوەی خۆیان.. تەنها بە خەیاڵ و گومان کردن دەڵێن هەر دەبێ وابێ و فڵان کەس لێی دەوەشێتەوە کاری وەها بکات.. بوختان چۆن دروست دەبێت.. ئا بەم شێوەیەیە..
? خەریکی درۆ کردنن.. نە بای دیوە و نە باران.. درۆدەکەن و هەر خۆشیان بڕوا بە درۆکەیان دەکەن.. یان هەندێ درۆ دەکەن لە ژێر ناوی درۆی سپی.. کە خۆی لە ڕاستیدا درۆیەکی ڕەشە..
? خەریکی سەیرکردنی نامەحرەمن لە ئینستاگرام و فەیسبووک و هتد.. زۆر سەیرە کە ئەوە بە نەزەر نازانن.. بەڵام مێشێک دەکەنە گامێشێک لەکەسانی دیکە کە خۆیان بیانەوێت..
? لەکاتی کێشە.. پەنا دەبەنە بەر دادگەیەک کە یاساکانی دەستکردی مرۆڤە.. یان دەیانەوێت موسڵمانێک بەو دادگەیە بترسێنن.. هەیانە دەشزانێ بەو کارە فەرقی نابێ لەگەڵ مولحیدێک.. جا دین فرۆشی ئەبێ ڕەنگ و بۆی چۆن بێت..
? هەندێکیان لەمەجلیسی تێکەڵ دادەنیشن.. هەر ئەوەش نا.. بەڵکو وەکو پیاو قسە دەکەن و حساب بۆ پیاوی خۆیان ناکەن.. ئەو مەجلیسە تێکەڵانە لە خێزانە دواکەوتوو و جاهیلەکاندا هەیە و بەتاوانی نازانن! ئیسلامەتی ئەم جۆرە خەڵکە سەرچاوەکەی بۆ کوێ دەگەڕێتەوە؟ بۆ عورف و عادەتی جەهالەت.. گەلێک سەیر و سەمەرەیە کە نیقاب دەپۆشن و عەقڵیان لەشوێنی خۆیەتی..
? هی وایان تیایە دووان پێکەوە هاوڕێن.. هەر ڕۆژێک یەکێکیان کەمێک لەگەڵ مێردی کێشەی هەبێ ئەوا لەلای هاوڕێکەی باسی دەکات.. وەک ئەوەی ئەمە غەیبەت نەبێت و مێردەکانیان وەکوو ئۆتۆمبێل یان شمەکێک دەبینین چۆنیان بوێت باسی بکەن..
? هەندێکیان بەشداری دەکەن لەدەنگدان و بەدینیشی دەزانن..
? هەندێکی دیکەیان چەند جوزئێک لەقورئانیان لەبەرکردووە بەبێ ئەوەی لێی تێبگەن و ڕەنگ بداتەوە لە ژیانیان.. یان دوو کتێبی خوێندووەتەوە و خۆی لێ دەبێ با عالیمە.. بەڵام کاتێک دەکەوێتە کێشە لە ژیانیدا.. ئەوە نەک کتێبەکەی بیر نامێنێت، بەڵکو لەو کاتانە ئەگەڕێتەوە سەر مەعدەنە ئەسڵەکەی خۆی کە عەشایەری و جەهل و کوفرە.
ئەو ئافرەتانە.. یان دەبێت حەقی عەبا و نیقابەکەیان بدەن و تەقوای الله یان هەبێ.. یان بەو جلانە پیاوانی بێ ئاگا و کۆمەڵگە مەخەڵەتێنن..
نووسینی : دانـا ڕزگـار
ڕاوێـژکـاری کـۆمـەڵایـەتـی
? t.me/DanaRizgar
?تەوحید هۆکاری سڕینەوەی تاوانە?
عن أنس رضي الله عنه: سمعتُ رسول الله ﷺ يقول: قال الله تعالى: يا ابن آدم لو أتيتني بقراب الأرض خطايا ثم لقيتني لا تشرك بي شيئا لأتيتك بقرابها مغفرة.
لە ئەنەس، الله لێی ڕازی بێت: گوێم لە پێغەمبەری الله بوو، ﷺ، دەیگوت: الله تعالی فەرموویەتی: ئەی کوڕی ئادەم، ئەگەر تۆ بە قەد زەوی بە گوناهەوە گەیشتیتە لام، و پاشان چاوت بە من کەوت، هیچ شتێکت لەگەڵ مندا هاوبەش نەکرد، من لێبوردنت بۆ دەهێنم نزیکەی بەقەد ئەو، واتا زەوی.
جا سەیرکەن، تەوحید چەند گرنگە:
?سەر بە حیزب نەبیت، لایەنگیری و خۆشەویستی و دەنگدانی شیرکت نەبێ بۆیان، بەڵکو ڕقت لێیان بێت..
?سەر به مورەجیئە و غلوچییەکان نەبیت.
? بەڵکو موسڵمانێکی پاک بیت و دڵت وەک دڵی باڵندە بێت و دڵت وەک ئاوێنە بێت بۆ قورئان و فەرموودەی شیرین.
?ڕازی بیت بە ئیسلام وەک خۆی و ڕەئی خۆت نەخەیتە سەر قورئان و فەرموودەوە و هەمووی وەک خۆی قبووڵ بکەیت.
? ترست تەنها لە الله هەبێ، نەک لە دروست کراوەکانی، ئەگەر هەرچیت بەسەر هات.
?ئەوا براوەی، بردنەوەیەک بتگەیەنێ بە بەهەشت و بینینی رب العالمین.
نووسینی : دانا ڕزگار
? t.me/DanaRizgar
? هەندێک دڵ هەن خۆشیان ناوێیت هەرچەندە ڕێزیان لێ بگری..
? هەندێک لە دڵیش هەن ڕقیان لێت نابێ هەرچەندە ئازاریان بدەیت..
? کەسانێک هەن دڵیان وەک دڵی باڵندە وایە..
? شت لە بیر دەکەن
? ڕق هەڵناگرن
? فیز و تەکەبوریان نییە
بەڵام ئاگاداربە، ئازاریان نەدەی، ئەگینا بەجێت دەهێڵن.. قەدریان بگرن.. نرخیان بزانن..
Learning Today
Leading Tomorrow
? भारत के #1 लर्निंग ऐप के साथ
? Download our app & discover ADDA247's revolutionary way of learning!
????????????????
https://applinknew.adda247.com/d/tpCkjur8vx
#IBPS #adda247 #RRB
Last updated 5 months, 2 weeks ago
अश्लीलता नामक वस्तु यहाँ चरण छूके वापस लौट जाती है, सज्जन लोग कृप्या उचित दूरी बना कर रखें।
Welcome Chutiyo ??.
?Top Funniest Jokes, Memes and Clips From All Over The World.?
?Jokes
?Memes
?Trolls
Last updated 2 months, 3 weeks ago
TANBIH‼️
Channel telegram resmi Ma'had An-Najiyah Batam ini KHUSUS UNTUK PRIA
Adapun channel telegram resmi KHUSUS UNTUK WANITA :
https://telegram.me/akhwatannajiyahbatam
Pembina dan Penasihat :
• Asatidzah Ahlussunnah di Batam, Kepulauan Riau
Last updated 2 months, 1 week ago