❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago
ژمارە ۵ی وەرزنامەی داکار .
به سپاسهوه له وهشانخانهی «کتاب ههرزان» له سوئید و ستۆدیۆ گرافیکی «بارین» له فرانکفورت، بو چاپ و دیزاینی ئهم ژمارهیه .
هەروەها سپاس بو ئهم بهڕێزانەی هاوکارمان بوون:
بەشی کوردی:
ناسر ڕهزازی، نەجمەدین غوڵامی، ڕەشید فەیزنژاد، سیمین چایچی، حهمهی بیگلهری، فهریبۆرز فهخاری، قادر ئهلیاسی، ڕەحیم لوقمانی، دڵزار عابدی، رووزبە موسلێح، مستەفا مەحموودی، جەبار شافعیزادە، نیاز نووری، سلێمان دڵسۆز، عادڵ محەمەدپوور، برایم فهرشی، عەبدولخالق یەعقووبی، پشکۆ یاسینی، ڕەحیم کتابی، حەمەسەعید حەسەن، سلێمان قاسمیانی، سۆران محەمەدی، تەوفێق موشیرپەناهی، ئارمان قادری نەجار، محەمەدعەلی دەستماڵی، ڕامان سۆفیسوڵتانی، فرووزان یاری، جەبار شەفیعی، کهماڵ تاهیرنژاد، فەوزیە سوڵتان بەگی، لەیلا گورگانی، سووری ڕەحیمی، قەرەنی ئاقایی، فەرزانە ساڵحی، مێهرداد زیبایی،لەیلا ڕەزایی .
بەشی فارسی:
کلیمالله توحدی، حسین زلیخاپوور، علی الفتی، فریاد شیری، شهرام علیمحمّدی، علیرضا محمّدیان، سانان محمّدی، محسن رازی، پوریا صالحی تبار، رضا باقری، سحر توکلی، قیصر آزادی، کوروش همهخانی، لیلا رضایی
بە شەیداییتەوەم بێقەرار
فەرەیدوون ئەرشەدی
نادرکێنم مەنزڵت
گەر بشگوڕێنن بە دەستەی قینیانەوە
شەودەمان !
بشکوژێمەوە سارد،
نایڵێمەوە ناوت
بە گرشەی ئەستێران .
بێ چەشتنیشت
دەتڵێمەوە لە خنکاوترین ساتەکان دا
بە ڕیتمی نازەنینی
باران .
خاک و ئاڵا
فەرەیدوون ئەرشەدی
ئاڵای بێ خاک،
لە سەر شانی با
دەشەکێتەوە .
خاکی بێ ئاڵا
لە بن دەستی دا
دەپووکێتەوە .
چەواشەی ئەوین
شیعر : جەلال مەلەکشا
خوێندنەوەی دەق : فەرەیدوون ئەرشەدی
مۆنتاژ : Hamed Resh
رۆژهەڵاتی ترین چاو !
فەرەیدوون ئەرشەدی
ئێواران
قاوەییەکی کاڵ،
بە کاتی کازییوە
خۆڵەمێشیی .
مانگ هەبێ
ئابنووسین،
خۆرەتاو لێی بدات
بەڕوویی .
بە گەواهیی ساتەکان،
چاوت،
رۆژهەڵاتی ترین چاوە !
ئاشقانە بڕوانی،
هەنگوینە
دەتکێتە سەر برینی بێ دەرمان .
بێ بەزییانە بڕوانی،
ئاوازێکە
لە قەتران .
وێنەگر : سەیوان فتووحی
بە بەر چاوی ماسیگرە سەرخۆشەکانەوە .
فەرەیدوون ئەرشەدی
بزر دەبم
بە بەر چاوی ماسیگرە سەرخۆشەکانەوە،
لە تاریکترین پڵاسەکانی خەون دا .
دەخوشێم بە ئێوارەی خامۆش دا،
/نینۆکی پڵینگێکی دڵتەنگ/
تا گۆنای مانگی تاریک .
هەڵدەدرێتەوە لاپەڕەی ئاو
لە کتێبی بەرد،
تا ئەوپەڕی تینوویەتیم ،
گەرچی درەنگ .
دەملاوێننەوە بێ سەمەر،
کە دەنگێک بووم رەنگە
لە کۆتایی شێوازیدا،
گۆارایی کانییەک
لە ژێر هەرەسی لووتکەکان دا .
چەمەڕای ئاوابوونی خۆمم،
/ئەستێرەیەکی بێ دەرەتان/
کە نادرەوشێتەوە بەسەر شانی هیچ سۆزێکەوە،
بە سەرپەنجەی دەفژەنانیشەوە !
شەڕ،هیچ گرێیەک ناکاتەوە
فەرەیدوون ئەرشەدی
شەڕ
چڕنۆک لە گۆنای ئاو دەگرێ،
نان دەکات بە بەرد،
دەمارەکان دەشڵەژێنێ
رەنگێکی تر دەدات بە خوێن .
شەڕ
هیچ گرێیەک
ناکاتەوە !
ئادرێسی ماڵی یار دەگۆڕێ،
باوکە شەڕەنگێزەکان پیرتر دەکات
ئاگر بە جەرگی دایکانەوە دەنێ .
لە بن دارمازووەکان دا بۆت دەگەڕێم .
فەرەیدوون ئەرشەدی
دەنگێک نەبوو،
لەرینەوەی سێبەری باڵایەک نەبێ .
شوێن پێیەک نەبوو،
تەنیا گوڵاڵەی هەنگاوێک
بە بناری بێدەنگییەوە .
چرایەک نەدەترووسکا،
جگە بریسکەی چاوی جاسوسێک
لە ژێر پردی نەنوستوو دا .
هەواڵت لە هێشووی قەزوان دەپرسم،
لە ئازاترین فەریکە گوێز،
لە گڤەی ژێر باڵی بازەکەی کۆساڵان .
لە بن دارمازووەکاندا بۆت دەگەڕێم،
لە بنجکی ڕێواس و
لە خەیاڵی شیلانێکی شەرمن دا .
پردەکان وەک جاران
پرد نین .
ئەوینی چ ژیانەوەیەک پەلکێشی کردی
چ خەونێک بەرەو دەسڕێژی بردی؟
لە نەورۆزی سەرشاخانەوە
کە چۆپیت بە بڵێسە دەگرت
بە هەموو بوونتەوە مردی،
مردی تا ژیان ببووژینیتەوە .
پردەکان وەک جاران
پرد نین،
داون، کەمینن !
بە بن سەوڵەکاندا دەگوزەرای
لە نێوان بوون و نەبوون دا
رێگەیەکی تر نەبوو،
ڕێچکەی خوێنێکی گەنج نەبێ .
بۆچی دەبێ خوێنت
تفەنگەکان بالا بەرزتر بکات؟
لە بەر چی مردنت
جوانی بدات بە چاوی نێرگێز،
دلێری ببەخشتێتە پیادەڕەوەکانی شار،
هیوا بباتە کارگەکانی رەنج !؟
ژیانی خۆت بوو ئەو پردەی پێی دا ڕۆیشتی،
یا پاراستنی دڵە هەنارییەکەت؟!
سەر بە ماڵی بەفرا ئەکەم،
بڵێسەی چاوت
لە پێکەنینی چلوورەدا
دەلەرێتەوە .
یەخەی با دەگرم ،
سەرخەوت لە تۆفان دا شکاندووە .
فڕینێکی فڕیوی
بێ پەروا،
بێ کۆتایی .
لە خوێنی خۆت پەریتەوە،
بەڵام
پردەکانی وڵات
وەکوو جاران پرد نەبوون،
کەمین بوون !
لە سێبەری زناران دا بۆت دەگەڕێم و
تۆ،
شقارتە بە شەوی شارەوە دەنێی،
ڕۆژنامەی خۆر
لە کۆڵانە نیوە تاریکەکان دا
بڵاو دەکەیتەوە .
ڕەنگێک دەدەی لە بەربەیان،
ڕەنگێکی
لەمێژە نەبینراو .
چ بوو کە نەگەڕایتەوە؟!
پردەکان ئیتر وەک جاران پرد نەبوون
یا ئاسێ بوونت لە ژیانی نێو خۆڵەمێش؟
دەتویست
ڕێچکەی کوێرەبووی ڕووناکی بشکێنی!؟.
لە مەودای نێوان ژیان و مردن دا
بۆت دەگەڕێم،
وەک ئەوەی بۆ لقێک لە ڕووناکی دەگەڕێم .
وێنەی شەهید " کاوە جەوانمەرد "
لە بن دارمازووەکان دا بۆت دەگەڕێم .
فەرەیدوون ئەرشەدی
دەنگێک نەبوو،
لەرینەوەی سێبەری باڵایەک نەبێ .
شوێن پێیەک نەبوو،
تەنیا گوڵاڵەی هەنگاوێک
بە بناری بێدەنگییەوە .
چرایەک نەدەترووسکا،
جگە بریسکەی چاوی جاسوسێک
لە ژێر پردی نەنوستوو دا .
هەواڵت لە هێشووی قەزوان دەپرسم،
لە ئازاترین فەریکە گوێز،
لە گڤەی ژێر باڵی بازەکەی کۆساڵان .
لە بن دارمازووەکاندا بۆت دەگەڕێم،
لە بنجکی ڕێواس و
لە خەیاڵی شیلانێکی شەرمن دا .
پردەکان وەک جاران
پرد نین .
ئەوینی چ ژیانەوەیەک پەلکێشی کردی
چ خەونێک بەرەو دەسڕێژی بردی؟
لە نەورۆزی سەرشاخانەوە
کە چۆپیت بە بڵێسە دەگرت
بە هەموو بوونتەوە مردی،
مردی تا ژیان ببووژینیتەوە .
پردەکان وەک جاران
پرد نین،
داون، کەمینن !
بە بن سەوڵەکاندا دەگوزەرای
لە نێوان بوون و نەبوون دا
رێگەیەکی تر نەبوو،
ڕێچکەی خوێنێکی گەنج نەبێ .
بۆچی دەبێ خوێنت
تفەنگەکان بالا بەرزتر بکات؟
لە بەر چی مردنت
جوانی بدات بە چاوی نێرگێز،
دلێری ببەخشتێتە پیادەڕەوەکانی شار،
هیوا بباتە کارگەکانی رەنج !؟
ژیانی خۆت بوو ئەو پردەی پێی دا ڕۆیشتی،
یا پاراستنی دڵ هەنارییەکەت
…
….
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago