رسانه خبری _ تحلیلی «مثلث»
News & media website
تازهترین اخبار ایران و جهان
ارتباط با ما :
@pezhvakads
اینستاگرام ?
https://instagram.com/mosalas_tv?igshid=MzRlODBiNWFlZA==
Last updated 2 months ago
( اَلـفـبای تِکنولژے وَ ترفَنـد )
آمـوزش ، تـرفـند ، ابـزار
𝘼𝙙𝙨 : @mobsec_ads
𝙎𝙪𝙥 : @sudosup_bot
Last updated 1 month ago
Kurdîفارسیكوردی

کوردستان میدیا
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سەرکۆماری داهاتووی ڕێژیم کێیە؟
✍ شەماڵ تەرغیبی
لە ماوەکانی ڕابردوودا و پاش مردنی گوماناوی ئیبراهیم ڕەییسی سەرکۆماری پێشووی ڕێژیم وەک هەموو لایەک ئاگادارن، بڕیار درا بەناو هەڵبژاردنێکی دیکە بۆ دیاریکردنی سەرکۆمار لە ئێراندا بەڕێوە بچێ؛ کە بەپێی ئەزموونی شانۆگەریی ١١ی ڕەشەمە و ڕووداوەکانی چەند ساڵی ڕابردوو پێشبینی ئەوەیکە خەڵک بە ڕێژەیەکی زۆر کەم بەشداری ئەم شانۆگەرییە دەبن، کارێکی ئەستەم نەبوو؛ بەهەرحاڵ بەناو هەڵبژاردنەکان لە ٨ی پووشپەڕ واتە هەینی ڕابردوو بەڕێوە چوو و خەڵک لەو جوغرافیا سیاسییەی بە ئێران دەناسرێ بەتایبەت لەو هەرێم و ناوچانەی کە نەتەوە ستەملێکراوەکانی تێدا دەژین و لەو نێوانەشدا کوردستان کە پشکی شێری بەر کەوت، حەماسەی بایکۆتیان خوڵقاند.
ڕێژیمی دۆشداماو دیسانەوە بە ساختەکاری و خستنەڕووی هەندێ ئاماری ناڕاست ڕایگەیاند کە بەربژێرەکان ڕادەی پێویستیان لە دەنگەکان بۆ سەرکۆماری وەدەست نەهێناوە و پێویستە لە خولێکی دیکەدا ئەم شانۆگەرییە درێژە پێ بدەن کە ئامانج لێی لەڕاستیدا دەتوانێ دوو هۆکار بێت: یەکەمیان ئەوەیکە ڕوو بە دنیای دەرەوە بڵێت ئەوەتا لە وڵاتی ئێمە و لە سیستمی حوکمڕانیماندا دێموکراسی ئەوەندە بەهێزە کە ڕقابەت هەیە لە هەڵبژاردنەکانمان و ناچاریش دەبین بە دوو دەورە سەرکۆمارەکەمان هەڵبژێرین. دووهەمیش ڕەخساندنی هەلێکی دیکە بۆ ئەندازیاریکردن.
بەپێی هەندێک راپرسیی نافەرمی کە لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەکان کراوە، دەرکەوتووە کە ٥٥ لەسەدی خەڵکانی ئێران نایانهەوێ لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن و رایانگەیاندووە کە دەنگ نادەن، ١٨ لەسەدیش هێشتا دوودڵن لەوەی کە ئایا بەشداری بکەن یان نا و تەنیا ٢٧ لەسەد باسیان لە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە.
پرسی هەڵبژاردنەکان لە ئێراندا وەک هەمیشە، ناوی دوو باڵی بناژۆخواز و ڕێفۆرمخوازی ڕێژیمی هێناوەتە گۆڕ و هەموو میدیا و دەنگەبەر و ڕۆژنامەکانی ئێرانیش بۆ گەرمکردنی زیاتری بازاڕی بەناوهەڵبژاردنەکان و چەواشەکاریی زیاتر کە گوایە هەبوونی ئەم دوو باڵە لە ئێراندا، زیندوویی بە بازاڕی بەناو هەڵبژاردنەکانی ئێران داوە، لە هەوڵدان تاکوو بە نیشاندانی دژایەتیی نێوان ئەم دوو باڵە، سەرنج و لە ئاکامیشدا دەنگی خەڵک بۆ لای سندووقەکانی دەنگدان ڕاکێشن، بەلام ئەوەی کە وەکوو کەتوارێکی حاشاهەڵنەگر لەبەرچاوە و نکۆڵی لێ ناکرێ، نەبوونی جیاوازی لە نێوان ئەم دوو باڵەدایە.
چ بناژۆخوازەکان و چ ڕێفۆرمخوازەکانیش، هەردووکیان سەرچاوەگرتوو لە خودی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامین و هیچ جیاوازییەکیان نییە، لە ڕاستیدا بە هاتنە سەرکاری هەرکام لەم دوو لایەنە، دۆخی ئێران هەروا بەرەو خراپتربوون دەچێت.
ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی خۆی لە هیچ هەوڵێکی دزێو پاشگەز نابێتەوە ڕاستییەکی ڕوونە بەڵام، خاڵێکی گرینگ ئەوەیە کە هاتنەسەرکاری هەر کەس، لە هەر دەستە و تاقم و گرووپێک، ئەتوانێ چی لە دۆخی خەڵکانی ئێران بگۆڕێ؟ ئایا بە هاتنەسەرکاری هەر کام لە کاندیداکان، کۆماری ئیسلامی نییە کە حوکم دەکات؟ ئایا ئەو دەسەڵاتە نییە کە ڕێوشوێن دیاری دەکات و ئایا عەلی خامنەیی نییە کە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و جێگرەوەی خودا لە سەر زەوییە و بە بێ ئیزنی ئەو تەنانەت خەڵکانی ئێران مافی هەناسەکێشانیشیان نییە؟
وڵامی هەمو ئەو پرسیارانە ڕوونە و ڕەنگە پێویستی بە شیکاری و شڕۆڤەی ورد نەبێت و تەنیا ئاوڕدانەوەیەکی خێرا بەسەر مێژووی دەسەڵاتداریی هەر دوو جیناحەکەی نێو دەسەڵات دەری دەخات کە هیچ کامیان لە ڕاستای بەرژەوەندییەکانی خەڵک و خاکی ئێراندا نەجوڵاونەتەوە و ناجوڵێنەوە؛ بەپێچەوانەوە هەموو هەوڵی ئەوان پاراستنی "نیزام" لە شکڵی ئێستەی خۆیەتی؛ کە ئەم ڕاستییەش لە نێو قسە و کرداری هەموویانەوە دیارە؛ هەر لە خاتەمییەوە بگرە تا دەگاتە ڕوحانی و نوێترین بوکەڵەکانیان کە خۆیان بەشێکی ئەساسی بوون لە سەرخستن و ڕاگرتنی نیزام.
کەواتە پرۆسەی بەناو هەڵبژاردنەکان، شانۆیەکی تەواو بەرنامەبۆداڕێژراوە، هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێ دەستێوەردانی تێدا بکات چونکە هەموو هەوڵەکە ڕاگرتنی هەیمەنەی کۆماری ئیسلامییە، ئەویش بە هەر نرخێک بێت، بۆیە دەتوانین بڵێین گرینگترین ئەرک کە دەکەوێتە سەر شانی هەر تاکێکی نیشتەجێ لە ئێران و بەتایبەتیش لە کوردستان ئەوەیە کە لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا بەشدار نەبێت، چونکە هەر دەنگێک کە دەچێتە سندووقەکانی دەنگدانەوە، دەنگێکە بۆ بەردەوامیی ستەمی کۆماری ئیسلامی و ڕێژیمی ئاخوندی، هەر بۆیە دەبێ قسەی هەموومان بە یەک دەنگ ئەمە بێت: من دەنگ نادەم بە بەردەوامیی ستەم...
?: @DRQASMLUO
https://t.me/DRQASMLUO
لە یەڵداوە تا ٢٢ی پووشپەڕ، د. قاسملوو
Telegram
لە یەڵداوە تا ۲۲ی پووشپەڕ، د. قاسملوو
گەلێک ئازادی بوێ دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدات، شەهید دوکتور قاسملوو له یە ڵداوە تا ۲۲ی پووشپەڕ، دوکتور قاسملوو @Peshmarge20 ***🆔***: @DRQASMLUO
? سخنان گوهربار شهید د.قاسملو در مورد شیوەهای گوناگون مبارزە
#٢٢_تیر
#٣۵مین_سالروز_ترور_دکتر_قاسملو
#اندیشە_دکتر_قاسملو_الهامبخش_راە_مبارزە
?: @DRQASMLUO
https://t.me/DRQASMLUO
لە یەڵداوە تا ٢٢ی پووشپەڕ، د. قاسملوو
? مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران:
"ئەمن قسەکانی پزیشکیان و کاندیداکانی دیکە بە گاڵتەکردن بە شعووری خەڵکی ئێران دەبینم، چونکە ئەوانە هەموویان لە چەند دەورەدا پلە و پۆستی گەورەیان هەبووە و چ ئەو کات و چ ئێستاش شەریکن لە هەموو ئەو نەهامەتییەی کە تووشی خەڵک و وڵاتی ئێران لە ناوچەدا بۆتەوە.
ئەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران دەیانەوێ ئەوەیە کە لە ناوچەکانی خۆیاندا، بە دەنگی ئازادی خۆیان، بەرپرس و نوێنەرەکانیان هەڵبژێرن".
?: @DRQASMLUO
https://t.me/DRQASMLUO
لە یەڵداوە تا ٢٢ی پووشپەڕ، د. قاسملوو
? مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران:
"هەموو کاندیداکانی ڕێژیم و بەتایبەتی پزیشکیان دەیانهەوێ "منویات ولیفقیە" بەڕێوە ببەن و بەنیازن سیاسەتی ڕەئیسی ببەنەپێش و ئەوەش هیچ شتێک لە دۆخی خەڵکی ناگۆڕێ:
?: @DRQASMLUO
https://t.me/DRQASMLUO
لە یەڵداوە تا ٢٢ی پووشپەڕ، د. قاسملوو
حامد اسماعیلیون، از خانوادههای دادخواه سرنگونی هواپیمای اوکراینی، در یک پیام ویدئویی که در صفحۀ خود در ایکس (توئیتر سابق) منتشر کرده است، ضمن اعلام خبر قرار گرفتن سپاه پاسداران در فهرست گروههای تروریستی از سوی دولت کانادا، گفت «ما هرگز قاتلین عزیزانمان و قاتلین عزیزان ایران را نه فراموش میکنیم و نه میبخشیم»
?آقای اسماعیلیون در این پیام ضمن تشکر از دولت کانادا و فعالان سیاسی، از مردم ایران در داخل کشور هم تشکر کرده و «از مردم عزیز ایران که با شجاعت مقابل این سازمان جهنمی ایستادهاند» تشکر کرد.
?: @DRQASMLUO
https://t.me/DRQASMLUO
لە یەڵداوە تا ٢٢ی پووشپەڕ، د. قاسملوو
?کەڵکوەرگرتنی ڕێژیم لە پێگەی ژنان بۆ بەشداریکردن لە شانۆی هەڵبژاردنەکان
لەکاتێکدا کە کۆماری ئیسلامی لە بەرەبەری شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریدا، شەقامەکانی کردووەتە گۆڕەپانی شەڕ دژی ژنان، بەربژێرەکانی پەسندکراوی ڕێژیم بە کەڵکوەرگرتن لە پێگەی ژنان هەوڵ بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان دەدەن.
لە یەکەمین شانۆی وتووێژی بەربژێرەکانی سەرۆکۆماریدا، بە پێچەوانەی ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە ژنان لە کۆمەڵگەدا، ٦ بەربژێرەکەی سەرۆکۆماری باسیان لە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا کرد و پرسی ژنیان وەکوو یەکێک لە گرینگترین پرسەکانی کابینەی خۆیان ڕاگەیاند.
پاسدار محەممەدباقر قاڵیباف لەمبارەوە وتی: پرسی ژن و بنەماڵە گرینگترین پرس لە چوارچێوەی فەرهەنگدایە؛ ژن وەکوو دایک گرینگترین بەشی بنەماڵەیە و کۆڵەکەی سەرەکیی کۆمەڵگەیە.
لەلایەکی دیکەوە، سەید ئەمیرحوسێن قازیزادەی هاشمی دروشمی دەوڵەتەکەی خۆی "دەوڵەت، خەڵک و بنەماڵە" ڕایگەیاندووە و وتوویەتی کە پرسی بنەماڵە بۆ ئەو وەکوو پرسی سەرەکی دێتە ئەژمار و ژنان کێشە نین بەڵکوو دەرفەتن.
هەروەها سەعید جەلیلی ڕوانگەی خۆی سەبارەت بە ژن و بنەماڵەی بەتەواوەتی فەرهەنگی و بەپێی فەرهەنگی ئێرانی_ئیسلامی ناو برد و ئاماژەی بە ڕۆڵی ژن لەم فەرهەنگەدا کرد و ڕایگەیاند کە پرسی ژن و بنەماڵە لە ڕۆژاوا گەیشتووەتە بنبەست.
عەلیڕەزا زاکانی، یەکێکی دیکە لە بەربژێرەکانی سەرۆکۆماری ڕایگەیاند کە پرسەکە کچان نین، ئەوان هیوای ئێمەن کە دەبێ ستەمی مێژوویی بەرانبەر بە ئەوان قەرەبوو بکرێتەوە و تەنانەت بەرەو هەڵاواردنی ئەرێنیش بچین.
مەسعوود پزشکیان، بەربژێری ڕێفۆرمخواز وێڕای پێداگری لەسەر دروستکردنی داهاتووی وڵات لەلایەن ژنانەوە ڕایگەیاند کە دادپەروەریی ڕەگەزی وەکوو ئامانجێکی ڕێفۆرمخوازانە لە بەرپرسایەتیی خۆیدا ڕەچاو دەکات.
ئاخوند مستەفا پوورمحەممەدیش لە قسەکانیدا باسی لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ژنان و کچان و دۆخی کار و پیشەی ئەم توێژە کرد و وتی دەبێ پێگەی ژنان لە بواری کار و پیشە سەرنجی پێ بدرێ و نابێ پرسی ژنان لە پرسی حیجابدا قەتیس بکەینەوە.
پڕوپاگەندەی بەربژێرەکانی سەرۆککۆماری سەبارەت بە پرسی ژنان لەکاتێکدایە کە بەپێی ڤیدیۆ و وێنە بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە جێگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی گەشتی ئێرشاد، حیجاببانان و هێزە ئینتیزامییەکان و هێزی سەرکوتکەری بەسیج لە ئاستی گۆڕەپان و شەقامەکانی شارەکاندا لە چوارچێوەی جێبەجێکرانی "گەلاڵەی نوور"، دەستی بە دەسبەسەرکردنی بەربڵاوی کچان و ژنان بە توندوتیژییەوە کردووە.
?: @DRQASMLUO
https://t.me/DRQASMLUO
لە یەڵداوە تا ٢٢ی پووشپەڕ، د. قاسملوو
*? لێبوردنی نێونەتەوەیی: ئازادکردنی حەمید نووری زەبرێکی سەرسووڕهێنەر بۆ سەر کەسوکاری قوربانییانی ٦٧ بوو*
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ئازادکردنی حەمید نووری لەلایەن دەوڵەتی سویدەوە ڕایگەیاند کە ئەم ئەنجامە زەبرێکی سەرسووڕهێنەرە بۆ سەر کەسوکار و بنەماڵەی قوربانییانی ساڵی ٦٧.
لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەکەیدا هۆشداریی داوە کە ئاڵوگۆڕی بەندکراوان لەگەڵ ئێران دەبێتە هۆی پاراستنی تاوانبارانی کۆماری ئیسلامی.
بەیاننامەکە زیادی کردووە کە بڕیاری دەوڵەتی سوید نە تەنیا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەنجامی تاوانی زیاتر و بارمتەگرتن بێخەمتر دەکات، بەڵکوو مافی گەیشتن بە دادپەروەریش لاواز دەکات.
ئەم ڕێکخراوە لە بەشێکی دیکە لە بەیاننامەکەیدا بە ئاماژەدان بە قەیرانی پاراستنی سیستماتیکی تاوانباران و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە و پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەی تاوانەکانیان بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان ڕایگەیاندووە کە ئاکامی ئەم قەیرانە وای کردووە تەنانەت یەک بەرپرسی کۆماری ئیسلامی لەپێوەندیی لەگەڵ لەسێدارەدانەکانی ساڵی ٦٧ بەدواداچوونی بۆ نەکرێت و لە دادگاکاندا سزا نەدرێت.
بەیاننامەکە لەپێوەندیی لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بەدوای گەیشتن بە ماف و دادپەروەرین هێناویەتی کە لە ئێستادا و بە بینینی ئازادکردنی تاوانبار حەمید نووری کە تاوانەکانی بێسزا مایەوە، ترساون و بێهیوا بوونە.
حەمید نووری ناسراو بە حەمید عەباسی دادیاری پێشووی بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەجە کە بە تاوانی بەشداریکردن لە کوشتنی هەزاران بەندکراوی سیاسی لە دەیەی ٦٠دا لەلایەن داداگای باڵای سویدەوە پاش بەڕێوەچوونی زیاتر لە ٩٠ کۆبوونەوەی ئەم دادگا بە ئامادەبوونی سکاڵاکەران و شاهیدان، بە بەندکرانی هەتاهەتایی حوکم درابوو.
حەمید نووری پاش زیاتر لە ٤ ساڵ بەندکران ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردان لەگەڵ دوو بەندکراوی بەبارمتەگیراو لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ئاڵوگۆڕی پێ کرا و ڕادەستی ئێران کرایەوە.
شایانی باسە کە دەوڵەتی سوید لەم ڕێککەوتنەدا ئازدکردنی ئەحمەدڕەزا جەلالی هاووڵاتیی سویدی ئێرانی کە لە ساڵی ١٣٩٥ـەوە لەلایەن کۆماری ئیسلامی بەتۆمەتی سیخوڕی گیراوە و بە لەسێدارەدان حوکم دراوەی، پشتگوێ خستووە.
?: @DRQASMLUO
https://t.me/DRQASMLUO
لە یەڵداوە تا ٢٢ی پووشپەڕ، د. قاسملوو
قاسملوو
بۆنی گیانی تۆ گەڕاوە بەو کەژ و کێوانەدا
ڕێژنەیە ناوت لە قامووسی تەڕی بارانەدا
سەنگەرێکی ئاوەدانە ڕۆحی من بەو بۆنەوە
ڕەنگی هەرمانی بەهارێکە لە پیت و وانەدا
سەرلەبەر مێژووم برینە و، ناوی تۆ سەردێڕی زام
نیشتمان ئاوارەیە لەو ژانە بێ ئامانەدا
تۆ بە جەستە لێرە ئاوابووی و بیرت زیندووە
خۆزگە دەتبینی دڵم لەو دەشتە سەرگەردانەدا
من دەبیستم ئێستەکەش بۆنی سروودی باوەڕت
تێکەڵی سێ ڕەنگی ئاڵایە و لەگەڵ جامانەدا
ناوی تۆ چاوگەی هەزار کانیاوی ڕوونی باوەڕە و
زایەڵەی عیشقە لە نێو چیرۆکی پێشمەرگانەدا
پۆرترێتی تۆم لەسەر ڕۆحی زەمەن کێشاوە دیم
سوژدەیان بۆ برد ئەوی خوا بوو لە نێو ئەفسانەدا
✍ڕەسوڵ سووڵتانی
?: @DRQASMLUO
https://t.me/DRQASMLUO
لە یەڵداوە تا ٢٢ی پووشپەڕ، د. قاسملوو
رسانه خبری _ تحلیلی «مثلث»
News & media website
تازهترین اخبار ایران و جهان
ارتباط با ما :
@pezhvakads
اینستاگرام ?
https://instagram.com/mosalas_tv?igshid=MzRlODBiNWFlZA==
Last updated 2 months ago
( اَلـفـبای تِکنولژے وَ ترفَنـد )
آمـوزش ، تـرفـند ، ابـزار
𝘼𝙙𝙨 : @mobsec_ads
𝙎𝙪𝙥 : @sudosup_bot
Last updated 1 month ago