❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
10 quotes by Italian statesman and philosopher 'Niccolò Machiavelli'
١٠ وتەی سیاسەتمەدار و فەیلەسووفی ئیتاڵی 'نیکۆلۆ ماکیاڤێللی'
(وەرگێڕانی: محەمەد فەرهاد)
"Before all else, be armed."
"لەپێش هەموو کەسێکی تر، چەکدار بە."
(واتە: پێش هەمووکەس ئامادە بە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە)
"Never was anything great achieved without danger."
"هیچشتێکی مەزن هەرگیز بەدەست نەهێندراوە بەبێ مەترسی."
"…he who seeks to deceive will always find those who will allow themselves to be deceived."
"…ئەو کە بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت فێڵ بکات هەمیشە ئەوانە دەدۆزێتەوە کە ڕێگە بەخۆیان دەدەن کە فێڵیان لێ بکرێت."
"Of mankind we may say in general they are fickle, hypocritical, and greedy of gain."
"پەیوەست بە مرۆڤەکانەوە ئێمە لەوانەیە بەگشتی بڵێین کە ئەوان دەگۆڕێن، دووڕوون، و چاوبرسیی پەیداکردنن."
"The first method for estimating the intelligence of a ruler is to look at the men he has around him."
"یەکەم ڕێگا بۆ خەمڵاندنی زیرەکیی فەرمانڕەوایەک سەیرکردنی پیاوەکانی دەوروبەرییەتی."
"He who wishes to be obeyed must know how to command."
"ئەو کە دەیەوێت گوێڕایەڵی بکرێت دەبێت بزانێت کە چۆن فەرمان دەکات."
(واتە: چۆنییەتی کردنی کارێک کار دەکاتە سەر ئەنجامەکەی، تا بەژیرانەتر بیکەین، ئەنجامی باشتری دەبێت)
"The lion cannot protect himself from traps, and the fox cannot defend himself from wolves. One must therefore be a fox to recognize traps, and a lion to frighten wolves."
"شێر ناتوانێت خۆی بپارێزێت لە تەڵەکان، و ڕێویش ناتوانێت بەرگری لە خۆی بکات لەدژی گورگەکان. کەواتە یەکێک دەبێت ببێت بە ڕێوییەک تا تەڵەکان بناسێتەوە، و بە شێرێک تا گورگەکان بترسێنێت."
(واتە: پێویستە لەهەموو شتێکدا باش بین و شارەزا بین)
"The wise man does at once what the fool does finally."
"پیاوی ژیر یەکسەر ئەو شتە دەکات کە گەمژە لەکۆتاییدا دەیکات."
(واتە: پێویستە لە کاتی خۆیدا شتەکان بکەین و دوایان نەخەین)
"Since love and fear can hardly exist together, if we must choose between them, it is far safer to be feared than loved."
"لەبەرئەوەی خۆشەویستی و ترس بەئەستەم دەکرێت بەیەکەوە هەبن، ئەگەر ئێمە ناچار بین لەنێوانیاندا هەڵبژێرین، زۆر سەلامەتترە کە لێت بترسن وەک لەوەی خۆشیان بوێیت."
"There is no avoiding war, it can only be postponed to the advantage of your enemy."
"هیچ خۆدزینەوەیەک لە جەنگ نییە، تەنها دەتوانرێت دوابخرێت لەبەرژەوەندیی دوژمنەکەت."
(واتە: خۆدزینەوە لە جەنگ لە بەرژوەندیی دوژممنەکەتە)
سەفسەتە چیە کورتەیەک لە مێژووی سۆفیستەکان.
چەمکێکە کە بە یۆنانی (سۆفیست)ی پێدەڵێن هەر لە وێشەوە سەرچاوەی گرتووە، بە واتای مامۆستای دانایی هاتووە، بەڵام بەهۆی باڵادەستی ئەفلاتوونەوە، چەمکەکە واتای خۆی لە دەست داوە و گۆڕدرا بۆ دژەکەی،(سۆفیست) یاخود بە دەربڕینێکی ئاشناتر گەر لەسەری بدوێین سۆفیستایی بە کەسێکی زانا دەوترا کە ڕاستیەکانی سەراوگێڕ دەکردەوە،داناییەکی درۆین دەخوڵقێنێت، بە واتایەکی تر زانا نیە بەڵام زمان بازە گەمەی زمان ئەکات. سەفسەتە وەک تانەوتەشەر بەکارهاتووە بۆ سۆفیستەکانی یۆنان ، خودی سەفسەتەش بریتیە لەو قسەگەلەی ڕووکەشەکەی دروست دەرئەکەوێت ئەمما ناوەڕۆکەکەی بێ بنەمایە، بەڵام سۆفیستەکان لە مێژووی فەلسەفەدا زۆر بەجوانی کارەکانیان ڕەنگی داوەتەوە،ئەتوانین بڵێین تۆمەتبارکراوون بەوە دەنا هەر ئەونە بووە بەپێی بۆچوونی ئەوان پێدەچێت وەڵامێک بۆ پرسیارە فەلسەفیەکان هەبێت،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمەی مرۆڤ ناتوانین بگەیینە یەقینێک،ناتوانین وەڵامێکی پڕاوپڕ و ڕاستی بۆ نهێنی سروشت و گەردوون وەدەست بخەین، ئەم جۆرە ڕوانگەی ئەوانیش لە فەلسەفەدا پێی دەوترێت (سکێپتسیزم)گومانگەرا بەڵام دەیان وت هەرچەندە ناتوانین وەڵامی هەموو نهێنیەکانی سروشت بدەینەوە،لەگەڵ ئەوەشدا دەزانین کە ئێمەی مرۆڤ دەبێ یارمەتی یەک بەین و چاکسازی بکەین بۆ نەوەکانی داهاتومان و ململانێی ژیان بکەین، وە یەکێک لە دێرینترین سۆفیستە یۆنانیەکان پڕۆتاگۆراسە لە دەوروبەری ٤٨٥ پێش زاین لە دایک بووە، وە لەویەکەم کەسانە بوو کە خۆیان گەیاندە ئەسینا،لە ڕێگەی فێرکردنەوەی دەرامەتیان پەیا دەکرد، ئەم کەسە بە زمانە پاراوەکەی ناسرابوو ڕێزێکی زۆری لێدەگیرا وە لە بەشێک گفتووگۆکانی ئەفلاتوندا پڕۆگۆراس دەردەکەوێت وە کەسایەتیەکی وەک نیچە وتویەتی : شێوازی بیرکردنەوەی ئەمڕۆمان قەرزای ئەم ٣ فەیلەسوفەیە پڕۆتاگۆراس و هیراکلیتوس و دیمۆکریتوس. وە پڕۆتاگۆراس ڕێژەگەرا بووە کە وتەیەکی هەیە دەڵێت (مرۆڤ پێوەری هەموو شتەکانە) ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە لە فکری سۆفیستەکاندا شتێک بوونی نیە بەناوی (هەقیقەت) کە پێگەی لە سەرووی مرۆڤەوە بێت، بگرە ئەوەی هەیە بریتیە لەو هەقیقەتەی لای مرۆڤ دەست ئەکەوێت، دەشبینین بە ئەندازەی ژمارەی مرۆڤەکان هەقیقەتیش بوونی هەیە، وە هەروەها سۆفیستەکان ئەگنۆستیگ بوون (نازانمگەرا). ئیتر لە دوای ئەو هێرشانەی لە لایەن ئەفلاتوون و قوتابییەکانەوە دەکرێتەوە سەر سۆفیستەکان،دوایی لۆژیکی ئەرستۆتالیس زاڵ دەبێت و سۆفیستەکان دەخرێنەوە پەراوێزەوە، ئیدی وشەی سۆفیست دەبێتە ناوێکی نەخوازراوی نێو مێژووی فیکرو فەلسەفە و دەبێتە شەرم و شورەیی و نەنگ بۆ هەر کەسێک ئەم ناوەی بەسەر بسەپێت، وە هەروەها دکتۆر عەلی وەردی لە کتێبی پێگەی ئەقڵ و سەفسەتە،هۆکاری سەرکەوتنی ئەفلاتون و هاوبیرەکانی بەسەر سۆفیستەکانی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەم فەیلەسوفانە خەلکانیکی ئەرستۆکرات و خاوەن نفوز و پێگەی کۆمەڵایەتی بوون لەناو کۆمەلگەدا،بەڵام هەرچی سۆفیستەکان بوو کەسانێ نامۆ بوون لەڕێگەی فێرکردنی خەڵکەوە نانی ڕۆژانەیان پەیا دەکرد، وە خودی عەلی وەردی دەڵێت ئەو سەرکەوتنە وای کرد فەلسەفە ببێتە پیشە و تایبەتمەندی کەسانێکی دەوڵەمەند و ئەرستۆکرات لە چینەکانی سەرەوەی کۆمەڵگا بە جۆرێک کە کەسانی ڕەش و ڕوت و ئاسایی نەیان نەتوانن قسە لەسەر فەلسەفە بکەن، سۆفیستەکان یش خەڵکیان فێر ئەکرد بەرگری لە مافەکانیان بکەن و نەچەوسێنرێنەوە.
#بینەر_سالار
**′′ پرسیاریان لە شێخ ڕاشد دامەزرێنەری دوبەی کرد دەربارەی ئایندەی وڵاتەکەی، ئەویش وەڵامی دایەوە: ′′ باپیرم سواری وشتر بوو، باوکم سواری وشتر بوو، من مارسیدسم لێخوڕی، کوڕەکەم لاندڕۆڤەری لێخوڕی، و... کوڕەزاکەم لاند ڕۆڤەر لێدەخوڕێت، بەڵام نەوەکەی من دەبێت سواری وشتر بێت ..."
ئەمە بۆچی?
′′ زەمەنە سەختەکان مرۆڤی بەهێز دروست دەکەن، مرۆڤی بەهێز زەمەنی ئاسان دروست دەکات. زەمەنە ئاسانەکان مرۆڤی لاواز دروست دەکەن، کەسانی لاواز زەمەنی سەخت و دژوار دروست دەکەن.
زۆر کەس تێناگەن، بەڵام پێویستە جەنگاوەر پەروەردە بکەیت نەک مشەخۆر...
هەمان شت کاتێک هەموو شتێک بە خۆڕایی دەدەیت بە منداڵەکەت کە بە درێژایی ڕۆژ دەخەوێت. تۆ لە ماڵەوە دۆڕاوێک پەروەردە دەکەیت**.
**له 74 وڵاتی جیهان پهیكهری ئهم سهربازه دروستكراوه و 317 شهقام لهوڵاتانی جیاوازی دونیا بهناوی ئهم سەربازەوە ناونراوه كه ناوى(Conrad Schumann)
ئهم وێنه مێژوویی و بهناوبانگه.. وێنهی سهربازێكی ئهڵمانییه كه پهرژینی دڕكاوی دیواری بهرلین بهرز ئهكاتهوه، بۆ ئهوهی ئهو منداڵه كه لهبنهماڵهكهی دابڕاوه بتوانێت ئهو سنووره دهستكرده ببهزێنێت و بە خانەوادەكەی شاد بێتەوە.
دواتر ئهو سهربازه بهتاوانی خیانهت له دهوڵهت لهسێداره درا. بهڵام كاتێك جهستهی بێ گیانیان لهسهر پهتی سێداره هێنایه خوارهوه لهگیرفانی كراسهكهیدا ئهم نووسراوهیان دۆزیهوه:
ههندێك جار مرۆڤدۆستی تاوانێكی گهورهیه! ئهزانم بههۆی یارمهتیدانی منداڵێكی بێتاوان كه هیچ تاوانێكی لهخولقاندنی ئهم شهڕهدا نهبووه، سبهی پێش ئهوهی خۆر دهركهوێت من بۆ لای خوا ئهگهڕێمهوه. ئهزانم ههرگیز مرۆڤایهتی و مرۆڤدۆستی نامرن و لهنێو ناچن، بهڵام ئهوهشم زانی كه زۆر جار مرۆڤدۆستی تاوانێكی گهورهیه.
جێی باسه له 74 وڵاتی جیهان پهیكهری ئهم سهربازه فیداكاره دروستكراوه و ههروهها 317 شهقام لهوڵاتانی جیاوازی دونیا بهناوی ئهم مرۆڤه گهورهوه ناونراوه، ئهو منداڵهش ئێستا وهك یهكێك له دامهزرێنهرانی گهورهترین ناوهندی خێرخوازیی وڵاتی ئهڵمانیا رۆڵ ئهبینێت**
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago