✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]
- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧
╰) ایران موزیک♪ (╯
"ما بهتریـنها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"
تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94
فرشتــهی موسیقی💙"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• 🎧🖤📀🔐••
هتد ، خاوەنی چەندین خوارو خێچیە ، بە ئیعترافی خۆی سەدان وتاری خۆی سڕیوەتەوە کەجەهل و نەفامی و نەپێکانی تێدابووە ، بەڵام هاتووە وای پشان ئەدات ئەم لەزاناکان شارەزاترو بەپەرۆشترە بۆ ئەم ئوممەتە و ئەم بەغیرەتەو ئەوان بێ غیرەت و ترسنۆکن و ئەم فەرمان بەچاکە ئەکات و ڕێگری لەخراپە ئەکات و زاناکان نایکەن !
لەکاتێکدا یەک زانا پشتگیری ستەم و ناشەرعی ناکات و بەگشتی نکوڵیان لەمونکەرەکان کردووە ، وەک قسەی زانایانی وەک شێخ فوزان و شێخ ڕەبیع و شێخ ابراهیم المحیمید و موفتی ئێستای مەدینە و چەندین زانای ترهەیە کە بەرائەت ئەکەن لەهەر هەڵەیەک کە دەسەڵاتداران بیکەن.
بەڵێ زاناکان مەعسوم نین و دەکرێت بەهەڵەشدا بچن بەڵام کەسی خۆی و ئوسلوبی خۆی هەیە بۆ ڕاستکردنەوە ، کە بەهیچ جۆرێک ئەمەکاری تەکفیری و نەفام و هەڵەشەکان نیە قسەی تێدابکەن.
بەڵام زاناکان نەهاتوون بەعەلەنی و لەپێش چاوی خەڵکی ئامۆژگاری دەسەڵاتداران بکەن ، کەئەمەیە ڕێبازی ئەهلی سوننە ، نەک ئەوەی ئێوەی تەکفیری و ئیخوانیەکان ئەنجامی ئەدەن ، سبحان اللە سەردەمێکە کەسێک لەسەر سوننەت و مەنهەجی سەلەفی بێت بەحەق زۆر غوربەتە ، چونکە ڕۆژگارێک تێ کەوتووین کابرای شەخس پەرست بەخۆی ئەڵێ ئەهلی سوننە ، کابرای ئیخوانی و تەکفیری بەهەمان شێوە ! لەکاتێکدا لە ناوەڕۆکدا وانین و لەسەر ئەو ڕێبازە پاکەنین ، ئەوەتە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : من اراد ان ينصح لذي سلطان فلا يبده علانية . .... صححه الالباني في ظلال الجنة : ص : ٥٠٧
واتە : هەرکەسێک ویستی ئامۆژگاری دەسەڵاتدارێک بکات بابەئاشکراو لەپێش چاوی خەڵکی ئامۆژگاری نەکات ، ئوسامەی کوڕی زەید ڕەزای خوای لێبێت فەرمووی : چووم بۆلای ئیمامی عوسمان و بەینی خۆم و ئەوقسەم لەگەڵی کرد. وەک لە بوخاریدا هاتووە : ٣٢٦٧ ، وە لە موسلیمدا هاتووە : ٢٩٨٩ ، بابەتی ئامۆژگاری دەسەڵاتدار بەنهێنی مەنهەجی ئەهلی سوننەیە ، بەپێچەوانەوە باسکردنی دەسەڵاتداران و هەڵەکانیان لەناو خەڵکی و لەشاشەکانەوە مەنهەجی خەواریج و تەکفیریەکانە وەک دەیبینین ئێستا درێژە پێدەرانی ڕێگەی نەگریسی ئەوان پێی هەڵدەستن ، بەفەزڵی خوای گەورە ئەم بابەتەم لە سێ کتبمدا ڕوونکردووەتەوە بەناوەکانی : بابەتی تەکفیر ، وە کتێبی خروج ، وە کتێبی وەڵامێک بۆ پێشەوایەکی حزبی ، کە بەوردی مەنهەجی ئەهلی سوننەم دەرخستووەو وەڵامی چەواشەکاری تەکفیری و حزبیەکانم داوەتەوە لە زیاتر لە ٧٠٠ لاپەڕەدا . ...
ئەوفرمێسکەیشی ئەیڕێژێت بۆ ئەوانەی زیندان کراون لەسعودیە ، دیارە لەوانەی زیندان کراون : سفر الحوالی و عبدالعزیز الطريفي و سلمان العودة سلمان العلوان و عوض القرني و خالد الراشد و ناصر العمر و چەندینی تر لە بانگخوازانی تەکفیر و خروج و ثورات کەوڵات بەرەو کاولکاری ئەبەن ، کەسێکیش بەستەم زیندانی کرابێت ئەوە خوای باڵادەست خۆی موحاسەبەیان دەکات ، بەڵام ئەوەی دیارە ئەو شێوازانەن زیندانی کراون کەهۆکاری تێکدانی فکرەی گەنجانن بەرەو تەکفیر و توندڕەوی ، هێشتا ئیمام ابن باز مابوو کە فەرمانی کرد بە وەستاندنی دەرسەکانی سفر و سلمان !
زۆرقسەی تریشی بێ ئینسافی و چەواشەکاری بوو لەکاتێکدا لەهەمان بەرنامەدا بانگەشەی عەدالەت و ئینسافی ئەکرد ، بەڵام کات لەوە بەنرخترە و بەوەندە ئیکتیفا ئەکەم . ..
پێویستە مرۆڤی موسڵمانی سوننی بەسیماو قسەی ئەوجۆرە کەسانە فریوو نەخوات و خۆی شارەزابکات لە مەنهەجی ئەلس و سوننەو بە زاهیر و ڕوکەش و عاتیفە تێ نەکەوێت ، خوای گەورە هیدایەتی هەموولایەک بدات.
والحمدللە رب العالمین
وصلى الله وسلم على سيد الاولين والاخرين
زانا عثمان پێنجوێنی
٢٣ جمادی الاولی ١٤٤٦ کۆچی
٢٥ / ١١ / ٢٠٢٤
✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]
- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧
╰) ایران موزیک♪ (╯
"ما بهتریـنها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"
تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94
فرشتــهی موسیقی💙"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• 🎧🖤📀🔐••