✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]
- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧
فرشتــهی موسیقی?"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• ????••
╰) ایران موزیک♪ (╯
"ما بهتریـنها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"
تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94
هتد ، خاوەنی چەندین خوارو خێچیە ، بە ئیعترافی خۆی سەدان وتاری خۆی سڕیوەتەوە کەجەهل و نەفامی و نەپێکانی تێدابووە ، بەڵام هاتووە وای پشان ئەدات ئەم لەزاناکان شارەزاترو بەپەرۆشترە بۆ ئەم ئوممەتە و ئەم بەغیرەتەو ئەوان بێ غیرەت و ترسنۆکن و ئەم فەرمان بەچاکە ئەکات و ڕێگری لەخراپە ئەکات و زاناکان نایکەن !
لەکاتێکدا یەک زانا پشتگیری ستەم و ناشەرعی ناکات و بەگشتی نکوڵیان لەمونکەرەکان کردووە ، وەک قسەی زانایانی وەک شێخ فوزان و شێخ ڕەبیع و شێخ ابراهیم المحیمید و موفتی ئێستای مەدینە و چەندین زانای ترهەیە کە بەرائەت ئەکەن لەهەر هەڵەیەک کە دەسەڵاتداران بیکەن.
بەڵێ زاناکان مەعسوم نین و دەکرێت بەهەڵەشدا بچن بەڵام کەسی خۆی و ئوسلوبی خۆی هەیە بۆ ڕاستکردنەوە ، کە بەهیچ جۆرێک ئەمەکاری تەکفیری و نەفام و هەڵەشەکان نیە قسەی تێدابکەن.
بەڵام زاناکان نەهاتوون بەعەلەنی و لەپێش چاوی خەڵکی ئامۆژگاری دەسەڵاتداران بکەن ، کەئەمەیە ڕێبازی ئەهلی سوننە ، نەک ئەوەی ئێوەی تەکفیری و ئیخوانیەکان ئەنجامی ئەدەن ، سبحان اللە سەردەمێکە کەسێک لەسەر سوننەت و مەنهەجی سەلەفی بێت بەحەق زۆر غوربەتە ، چونکە ڕۆژگارێک تێ کەوتووین کابرای شەخس پەرست بەخۆی ئەڵێ ئەهلی سوننە ، کابرای ئیخوانی و تەکفیری بەهەمان شێوە ! لەکاتێکدا لە ناوەڕۆکدا وانین و لەسەر ئەو ڕێبازە پاکەنین ، ئەوەتە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : من اراد ان ينصح لذي سلطان فلا يبده علانية . .... صححه الالباني في ظلال الجنة : ص : ٥٠٧
واتە : هەرکەسێک ویستی ئامۆژگاری دەسەڵاتدارێک بکات بابەئاشکراو لەپێش چاوی خەڵکی ئامۆژگاری نەکات ، ئوسامەی کوڕی زەید ڕەزای خوای لێبێت فەرمووی : چووم بۆلای ئیمامی عوسمان و بەینی خۆم و ئەوقسەم لەگەڵی کرد. وەک لە بوخاریدا هاتووە : ٣٢٦٧ ، وە لە موسلیمدا هاتووە : ٢٩٨٩ ، بابەتی ئامۆژگاری دەسەڵاتدار بەنهێنی مەنهەجی ئەهلی سوننەیە ، بەپێچەوانەوە باسکردنی دەسەڵاتداران و هەڵەکانیان لەناو خەڵکی و لەشاشەکانەوە مەنهەجی خەواریج و تەکفیریەکانە وەک دەیبینین ئێستا درێژە پێدەرانی ڕێگەی نەگریسی ئەوان پێی هەڵدەستن ، بەفەزڵی خوای گەورە ئەم بابەتەم لە سێ کتبمدا ڕوونکردووەتەوە بەناوەکانی : بابەتی تەکفیر ، وە کتێبی خروج ، وە کتێبی وەڵامێک بۆ پێشەوایەکی حزبی ، کە بەوردی مەنهەجی ئەهلی سوننەم دەرخستووەو وەڵامی چەواشەکاری تەکفیری و حزبیەکانم داوەتەوە لە زیاتر لە ٧٠٠ لاپەڕەدا . ...
ئەوفرمێسکەیشی ئەیڕێژێت بۆ ئەوانەی زیندان کراون لەسعودیە ، دیارە لەوانەی زیندان کراون : سفر الحوالی و عبدالعزیز الطريفي و سلمان العودة سلمان العلوان و عوض القرني و خالد الراشد و ناصر العمر و چەندینی تر لە بانگخوازانی تەکفیر و خروج و ثورات کەوڵات بەرەو کاولکاری ئەبەن ، کەسێکیش بەستەم زیندانی کرابێت ئەوە خوای باڵادەست خۆی موحاسەبەیان دەکات ، بەڵام ئەوەی دیارە ئەو شێوازانەن زیندانی کراون کەهۆکاری تێکدانی فکرەی گەنجانن بەرەو تەکفیر و توندڕەوی ، هێشتا ئیمام ابن باز مابوو کە فەرمانی کرد بە وەستاندنی دەرسەکانی سفر و سلمان !
زۆرقسەی تریشی بێ ئینسافی و چەواشەکاری بوو لەکاتێکدا لەهەمان بەرنامەدا بانگەشەی عەدالەت و ئینسافی ئەکرد ، بەڵام کات لەوە بەنرخترە و بەوەندە ئیکتیفا ئەکەم . ..
پێویستە مرۆڤی موسڵمانی سوننی بەسیماو قسەی ئەوجۆرە کەسانە فریوو نەخوات و خۆی شارەزابکات لە مەنهەجی ئەلس و سوننەو بە زاهیر و ڕوکەش و عاتیفە تێ نەکەوێت ، خوای گەورە هیدایەتی هەموولایەک بدات.
والحمدللە رب العالمین
وصلى الله وسلم على سيد الاولين والاخرين
زانا عثمان پێنجوێنی
٢٣ جمادی الاولی ١٤٤٦ کۆچی
٢٥ / ١١ / ٢٠٢٤
گەورەکردنی خەواریج و تەکفیریەکان لەلایەن هەندێک دەزگای میدیاییەوە !
.............. . ................ . ......
بسم اللە الرحمن الرحیم
الحمدللە رب العالمين وأصلى واسلم على المبعوث رحمةالله للعالمين .....
خوێنەرانی سەنگین : هەرجارەو کەسێک و لەهەردەزگایەکی میدیایی و تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە دەم و چاوێک پشان دەدرێت .
جارێک مولیحدو بێ دینێک .
جارێک بانگخوازێکی موبتەدیع کە بانگەشە بۆ گۆڕپەرستی دەکات .
جارێکی تر موبتەدیعێکی تەکفیری .
جارێک موبتەدیعێکی حزبی .
جارێکی تر فیڵباز و بازرگانێک بەناوی دین و دەعوە .
جارێک بانگەشەکارێک بۆ ڕەوشتی ناشرین و بێ بەندوباری و . ... هتد.
هەرکۆمەڵێک لە خەڵکی بێ ئاگا لەدین و ئیسلامەکەی بە کەسێک لەو جۆرە بانگخوازانە لەخشتە ئەچێت و گومڕا ئەبێت.
یەکێک لەو بانگخوازە تەکفیریانەم بینی لەیەکێک لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بێ حورمەتی بە زانایان دەکردو قسەکانی لەئاستی خۆیدا نەبوو ، فەرموودەکەی پێغەمبەری خوام بیرکەوتەوە صلى الله عليه وسلم کە ئاماژەی بە ڕوەیبیضە کردوو فەرمووی : ( الرجل التافە یتکلم في أمر العامة ) صحيح الجامع : ٣٦٥٠ .
کە بەپێویستی ئەزانم بەگشتی و لەچەند خاڵێکدا هەڵوەستە لەسەر قسەکانی بکەم بەم شێوەیە :
سەرەتا ئاماژە بەوە بکەم کە ئایەتی ( ٢٥ ) لەسورەتی ( الحج ) بەهەڵە خوێندەوەو وتی : ومن یرید بە بالحاد - کەئەمە هەڵەیە - ڕاستەکەی ( ومن یرید فیە بالحاد ) وەوتی : نذقه من عذاب عظيم - ئەمەشی هەڵەیە - ڕاستەکەی ( نذقه من عذاب أليم )
وە ئایەتی ( ٨ ) لەسورەتی ( المائدة ) دیسان بەهەڵە خوێندەوە و وتی : ولايجرمنكم شنآن قوم الا تعدلوا - کەهەڵەیە - ڕاستەکەی ( ولايجرمنكم شنآن قوم على ألا تعدلوا ... )
فەرموودەیەکی هێنا وتی : هلاک امتي على يد غلمنة من قريش !
لەکاتێکدا لە صەحیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووە بەم شێوەیە ( ان هلاك امتي على يدي غلمة سفهاء من قريش )
واتە : غلمنة - نەبوو ، بەڵکو - غلمة - بوو بە کەسرەی غەین و سکونی لام.
کە - غلمة - جەمعی قیللەیە بۆ غولام بەکاردێت ، واتە : گەنجێک کە تازە سمێڵی کردووەو وتازە پێ گەیشتووەو خیبرەی نیە و عەقڵی کامڵ نیە .
جا هات ئەمەی تەفسیر کرد لەسەر دەسەڵاتدارانی سعودیە !
لەکاتیکدا فەرموودەکە کە ئەبوهورەیرە دەیگێڕێتەوە باس لە گەنجانێکی سەرکەش دەکات کەدەیانەوێت سوڵتە بەزوڵم بەدەست بهێنن ، و ئەمەش لەسەر دەمی مروان بن الحکم بن ابي العاص ڕویدا لەزەمەنی خەلافەتی موعاویەدا و مروان ئەوگەنجانەی بانگ کردوو سەرزەنشتی کردن ، ئەبو هورەیرە ئیشارەتی بەوەکرد کە لەفەرموودەکەدا ناوەکانیشیان هاتووە بەڵام لەبەر فیتنە ئاماژەی پێ نەکردن ، بەهەرحاڵ ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆشیکردنەوەی زانایان بۆ فەرموودەکە بۆت دەردەکەوێت کە بابەتەکە باس لەهەموو ئوممەتی ئیسلام ناکات بەڵکو ڕوداوێک بوەو ڕوی داوە ، ئەمەش فەهمی ئەبوهورەیرەبووە بۆ بابەتەکە .
٣ . بەڵێ بابەتی ڕق لێبوون له مونکەر و پێ ناخۆش بوونی مونکەر و گۆڕینی مونکەر فەرزە لەسەر هەرکەسێک کەتوانای هەبێت بەدەست بێگۆڕێت ، یان بەزمان ، یان بەدڵ ، ئەوەی موسڵمان بێت ئەبێت دڵتەنگ بێت بەبونی یەک قوتوی بیرە لەوڵاتەکەیدا ، ئەبێ تەئخیربوونی نوێژەکەی خۆیشی پێ ناخۆش بێت ، چی جای تاوانەکانی تری وەک کوفر وشیرک و بیدعە و بەدڕەوشتی و ڕەقس و سەماو ئاهەنگی تێکەڵی و . ... هتد
بەڵام گۆڕینی ئەم مونکەرە یان ئینکاری کردنی بەنەفەس و مەنهەجێکی تەکفیری و حەماسی پوچەڵ نابێت .
وە بەسوکایەتی بەزاناکان و بەموسڵمانان و تەکفیرکردنی ئەهلی مەعسیەتی ناو موسڵمانان نابێت ، ناشەرعی کراوە لەباتی بڵێیت تاوانە و فیسقە و فجورەو کەبائیرە دەست بەجێ بڵێی نا ئەوە - اقوی الکفر - ه . ئەم حوکمدانە بەم شێوەیە لە حەماقەت و جەهلەوەیە.
جارێکی تر بێ حورمەتی کردن بەرامبەر بەزانایان و بێ ڕێزی کردن بەرامبەر هەیئەی کیباری عولەماو ناو بردنیان بە - هيئة حمار العملاء - و بێ حورمەتی بەرامبەر بە گەورە زانای ئەهلی سوننە لەم سەردەمەدا - شێخ صالح الفوزان - و داگرتنی ئایەتەکانی باسی سەگ و گوێ درێژ لەسەریان ، کە بەکارهینانی هەمان دەستەواژەکانی هاوفکرەکانیانە بەرامبەر بەزانایان وەک ئوسامە بن لادن و عبداللە الرشود و ئەبو قەتادەی فەلەستینی و باقی سەرانی خەواریج و تەکفیریەکانی تر ، کە زانایانیان بەسەگ و بەکرێ گیراو وەسف دەکرد ، وەک لە کتێبەکەمدا سەبارەت بە ئیخوان مفلسین تەفسیلم بەم بابەتەداوە و قسەکانیانم نەقڵکردووە کەچی بێ حورمەتی و تەکفیرکردنێک ئەکەن بەرامبەر بەزانایان.
ئەوە موسیبەتە تەکفیریەکی جاهیل کە خاوەنی چەندین گومڕایی و نەفامیە و جیاوازی ناکاتە نێوان - تکفیر المطلق و تكفير المعين - و سەبارەت بەبابەتەکانی نوێژ نەکەر و خەواریج و معاملة الحكام و . ...
✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]
- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧
فرشتــهی موسیقی?"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• ????••
╰) ایران موزیک♪ (╯
"ما بهتریـنها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"
تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94