{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }
- تواصل ، إعلان، @alim761
Last updated 5 days, 2 hours ago
اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤
𖤐| صور📷.
𖤐| عبارات🗞.
𖤐| خلفيات كيوت🧸.
𖤐| ستوريات سوداء🖤.
• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏
Last updated 1 month, 2 weeks ago
خۆشبەخت بوون ھیچ
خۆشحاڵ بوونیش
لە من ڕا ئەکات
ڕۆژێک کە ڕۆژیان
دابەش ئەکرد
من بێ دەم بووم
حسین صفا
بانگت دەکەم
بانگت دەکەم
بۆ ئەوە نا وەڵامم بدەیتەوە..
بانگت دەکەم
تا دڵنیابم کە نیت.
تۆ ئەڕۆیت و ئەمێنیتەوە
ئەمە مانای ڕۆیشتن نییە..
ڕۆزبێ بمانی
مەترسن بابە
من حاڵم لەمە خراپتر نابێ.
لە کاتێکدا دانیشتووم و جگە لە دەنگی هەناسەم هیچ کاردانەوەیەکم نیە ، بەڵام لەناوەوەمدا شتەکان بەرە خراپ بوون ئەڕوات و وەک ئەوەی لە لێواری هەڵدێرەکەدا وەستابم و با و بۆرانێکی بە هێز لێم بدات ، تۆ ڕەنگە بتوانی هەستەکانم بخوێنیتەوە بەڵام نازانی چی لە ناخمدا ئەگوزەرێت ، ...
«دانیشتووم ، لەبەر دەم سروە و کزە بای ساردی ئەمشەوەدا»
،،
لەبیرت چوو
ئێمە پەیمانمان دابوو..؟
مرۆڤ بەگریانەوە لەدایک ئەبێت ،
کاتێک بەپێی پێویست گریا ئەمرێت.
دەنوسم؛ غەمگینم.. سەرم دێشێت، خەیاڵم وەک تاکی جلک و کتێبەکانم شپرزەیە، بەدوی چواندندا ناگەڕێم و غەمگینم، خەیاڵم کۆناکەمەوە تا بڵێم چۆن غەمگینم، بەڵام غەمگینم.. ناڵێم سەرم وەک هەنار لە پایزدا شەق بووە، ناڵێم وەک ئافرەتێکی دووگیان لەساتەوەختی منداڵبوونیدا دەناڵێنم، تەنها غەمگینم.. دەڕۆم و غەمگینم، کتێب دەخوێنمەوە و بە ئاگایی غەمگینم، وەک میوە بەرەبمەوە نێو دیوەخانی ئاغاکان و بە سمێڵ غەمگینم، خۆشەویستی دەکەم و دڵم دەشکێت و غەمگینم، دەمبە بەهار و بە گوڵ، دەبمە ڕووناکی و بە بەیانی غەمگینم، دەبمه پاساری لەسەر شانی ئاسمان دەوەستم؛ بەڵام غەمگینم.
سەرم دێشێت، خەیاڵم وەک کراسی قوتابیەکان لۆچ بووە و غەمگینم، ئەمە شیعریەت نییە بۆیە دەڵێم: شادیم وەک پەتی درۆیە؛ کورتە! دیسان سەرم دێشێت، ئاوساوە، دەچێتەوە بەنێو یەکدا، دەکشێت، ئەڵێی بنێشت ـە لە دەمی کچێکی بزێودا، ڕۆژەکەم لەگەڵ مرۆڤێکدا دابەش دەکەم و بە درۆ غەمگینم، دەڕۆم بۆ دوور... بۆ شوێنێک لەسەر نەخشەدا نییە و بە تەنهایی غەمگینم، دەبینم و بە کوشتن غەمگینم.. هەتا ئێوارەیەک لە حەسرەت ژانەکانمدا کوێر دەبم، کوێر بووم و ئەم سەدەیە دەیەوێت لە شەقامێکدا بمپەڕێنێتەوە، وەدەزانم دەستی دۆستە، دۆست نییە و دووژمنە، دەمکات بەژێر شەمەندەفەری ژیانەوە و دەمرم، و هەر غەمگینم..
.
زانیار ئەحمەد.
/ئەم نوسینەم خۆش ئەوێ.
دواتر شارەکان دەکەونە نێوانمانەوە ھیچ یەکتر نابینینەوە ، سوتفەکانیش ئیدی بە یەکتر ئاشنامان ناکەنەوە ، دواتر ڕەنگە یەکێکمان بمرین ، ئەوەی دیمان ھەر نەشزانێت ..
{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }
- تواصل ، إعلان، @alim761
Last updated 5 days, 2 hours ago
اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤
𖤐| صور📷.
𖤐| عبارات🗞.
𖤐| خلفيات كيوت🧸.
𖤐| ستوريات سوداء🖤.
• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏
Last updated 1 month, 2 weeks ago