Khalid Azizi (خالید عەزیزی )

Description
فەیسبووک بۆ پەیوەندی گرتن https://www.facebook.com/khalid.azizi.1945/
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago

1 month, 1 week ago
بەیاننامەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی …

بەیاننامەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆتایی‌هاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی ١٧ (کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان)

هاونیشتمانیانی خۆشەویست!

خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان!

کۆڕ و کۆمەڵ و لایەنە سیاسییەکانی ئێران و کوردستان!

ئەندامان و لایەنگرانی بەئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!

بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی حەڤدەهەمین کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان)تان پێ ڕادەگەیەنین.

ئێوارەی ڕۆژی ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی (بەرانبەر بە ٣ی فێورییەی ٢٠٢٥ی زایینی)، بە بەشداریی سەرجەم ئەندامانی کۆنگرە (ئەندامانی ڕێبەری، نوێنەرانی هەڵبژێردراوی ئەندامان، کادر و پێشمەرگەکانی حیزب و ڕێکخراوەکانی حیزب لە دەرەوەی وڵات و هەرێمی کوردستان)، کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەژێر ناوی "کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان"دا کارەکانی خۆی دەست پێ کرد.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەدا و دوای خوێندنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی ساتێک بێ‌دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، پەیامی کردنەوەی کۆنگرە، لە لایەن بەڕێز کاک خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشکەش کرا.

بەڕێز عەزیزی لە پەیامەکەیدا وێڕای ئاوڕدانەوە لە قۆناغەکانی "دوێنێ" و "ئەمڕۆ"ی حیزبی دێموکرات و دوورە دیمەنەکانی ئەم حیزبە لە "سبەینێ"ی خەبات و تێكۆشانیدا، باسی لە پرس و بایەخی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان کرد و یەکگری و یەکگرتنەوەی بە ویستی جەماوەری خەڵکی کوردستان و ئەندامان و لایەنگرانی حیزب زانی. وتەبێژی حیزب لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە زەروورەتی بەخۆداچوونەوە و دەست‌نیشانکردنی هەڵە و کەموکووڕییەکانی ڕابردوو، پێداگریی لەسەر ئەرکی ئەندامانی حیزب و چالاکانی نێوخۆی وڵاتی لە هێنانەئارای ئیدە و داهێنانی نوێ، پاراستنی یەکریزی و بەهێزکردنی خەبات و تێکۆشانی سیاسی و مەدەنی لە نێوخۆی وڵاتدا کرد. کاک خالید عەزیزی لە کۆتایی پەیامەکەیدا بە ئاوڕدانەوەیەکی کورت لە دۆخی پڕ لە قەیرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێداگری لەسەر خۆئامادەکردنی خەڵک لە نێوخۆی وڵات و ئەندامانی حیزبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەگەر و سێناریۆکانی پێش و پاش ڕووخانی ڕێژیم وەک ئەرک و زەروورەتێکی ئێستای خەبات کردەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەی کارەکانی کۆنگرەدا ڕاپۆرتی هەیئەتی ئامادەکردنی کۆنگرە لە لایەن بەڕێز کاک کەماڵ کەریمی، بەرپرسی هەیئەتی ئامادەکردنی کۆنگرە پێشکەش بە بەشدارانی کۆنگرە کرا. بەڕێز کەریمی لە سەرەتای ڕاپۆرتەکەیدا بە ئاماژەدان بە هۆکارەکانی دواکەوتنی کۆنگرە و ئەو دۆخە ئەمنیەتییەی دوای سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ژینا بەسەر حیزبی دێموکراتدا سەپا، بە وردی باسی لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسەکانی کۆنگرە و هەڵبژاردنی نوێنەران بۆ کۆنگرە و پڕۆسەی بە ئەنجامگەیاندنی کاروباری کۆنگرە کرد.

بە دوای پێشکەش‌کرانی ڕاپۆرتی هەیئەتی ئامادەکردنی کۆنگرە و وەرگرتنی دەنگی متمانەی ئەندامانی کۆنگرە بۆ ڕەواییدان بە کۆنگرە، کورتەیەک لە ڕاپۆرتی سیاسیی ڕێبەریی حیزب لە لایەن بەڕێز کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا. کاک مستەفا هیجری لە سەرەتای ڕاپۆرتەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی دەستپێکردنی کارەکانی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان لە بەشدارانی کۆنگرە و گرینگیدان بە پرسی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان لەسەر ڕەوتی خەبات و تێکۆشانی حیزب، پوختەیەک لە ڕاپۆرتی سیاسیی ڕێبەریی https://kurdistanmedia.com/so/news/2025/02/54
📷khalid.azizii📺khalid azizi💬khalidazizii*💬***:@KhalidAzizi

1 month, 1 week ago

🔹خالد عزیزی، سخنگوی حزب دموکرات کوردستان ایران: "کوردها در آیندە حق دارند بگویند کە بعداز این همە استعداد و آمادگی برای آلترناتیو، توافق و حتی ادارە مشترک ایران و ... اگر در داخل ایران بە حق و حقوقمان اعتراف نشود، این ملت حق دارد راههای دیگری را برای تحقق مطالبات خویش مطرح کند".
📷khalid.azizii📺khalid azizi💬khalidazizii*💬***:@KhalidAzizi

1 month, 3 weeks ago

#دیداری_تایبەت بابەت: هەڵسەنگاندنی دوایین گۆڕانکارییەکانی جیهانی، ئێران و کوردستان

میوانی بەرنامە:خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

📷khalid.azizii📺khalid azizi💬khalidazizii*💬***:@KhalidAzizi

3 months, 3 weeks ago
***?***خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی …

?خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پارلمانی ئوسترالیا:
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو ماوەی دەسەڵاتدارەتییدا دژی ڕەوتی ئاشتیی و بەها و بایەخە جیهانی و نێودەوڵەتییەکان جووڵاوەتەوە. لە نێوخۆی وڵاتدا هەرچەشنە دەنگێکی مافخوازی و ناڕەزایەتییەکی مەدەنیی بەتوندی سەرکوت کردوە و بە گرتن و ئەشکەنجەدان و ئێعدام کەشێکی تەواو پۆلیسی و پڕ ترس و ئەمنیەتیی بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵ کردوە. لە دەرەوەی وڵاتیش دەیان چالاکی سیاسیی دژبەری
خۆی تێرۆر کرد کە پێوەندیدار بە کورد دەتوانین ئاماژە بە تێرۆری د. عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٩٨٩ لە ڤییەن، پێتەختی ئۆتریش و هەروەها تێرۆری د. سادق شەرەفکەندی، سکرتێری دواتری حیزبی دێموکرات لە ساڵی ١٩٩٢ لە بێرلین، پێتەختی ئاڵمان بکەین. بێگومان سیاسەتی هەڵکردن و موماشاتی وڵاتان و کۆمەڵگەی جیهانی فاکتەرێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی تیمە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئێران بتوانن لە هەر جێیەکی بیانەوێ دەست لە نەیارەکانیان بوەشێنن و لە کردەوە تێرۆریستییەکانیان بەردەوام بن. وەک چۆن ئێمە پێمان‌وایە ئەگەر وڵاتی ئۆتریش لە پەروەندەی تێرۆری د. قاسملوودا شێلگیری و بەرپرسایەتیی سیاسی و یاسایی خۆی بەجێ هێنابا و لەبری ناردنەوەی تێرۆریستەکان بۆ تاران، ئەوانی لە دادگایەکی یاساییدا بە ئاکامی کردەوە تێرۆریستییەکانیان گەیاندبا؛ لەوانەبوو بەدوای ئەودا تێرۆری میکونووس ڕووی نەدابا".
?khalid.azizii?khalid azizi?khalidazizii*?***:@KhalidAzizi

3 months, 3 weeks ago
***?***خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی …

?خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پارلمانی ئۆسترالیا: هەتا کۆماری ئیسلامی مابێت لە پەرەدان بە تێرۆریزمی دەوڵەتی و نانەوەی شەڕ و ناسەقامگیری بەردەوام دەبێت.
بێگومان سیاسەتی هەڵکردن و موماشاتی وڵاتان و کۆمەڵگەی جیهانی فاکتەرێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی تیمە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بتوانن لە هەر جێیەکی بیانەوێ دەست لە نەیارەکانیان بوەشێنن و لە کردەوە تێرۆریستییەکانیان بەردەوام بن. وەک چۆن ئێمە پێمان‌وایە ئەگەر وڵاتی ئۆتریش لە پەروەندەی تێرۆری د. قاسملوودا شێلگیری و بەرپرسایەتیی سیاسی و یاسایی خۆی بەجێ هێنابا و لەبری ناردنەوەی تێرۆریستەکان بۆ تاران، ئەوانی لە دادگایەکی یاساییدا بە ئاکامی کردەوە تێرۆریستییەکانیان گەیاندبا؛ لەوانەبوو بەدوای ئەودا تێرۆری میکونووس ڕووی نەدابا.
?khalid.azizii?khalid azizi?khalidazizii*?***:@KhalidAzizi

3 months, 3 weeks ago

?پەیام بۆ سمیناری تایبەت بە رۆژهەڵاتی کوردستان لە پارلمانی ئوسترالیا، رێکەوتی 2024/11/21
?khalid.azizii?khalid azizi?khalidazizii*?***:@KhalidAzizi

3 months, 3 weeks ago
هەیئەتی حیزبی دێموکرات دوای تەواوبوونی سیمینارەکە …

هەیئەتی حیزبی دێموکرات دوای تەواوبوونی سیمینارەکە و دوانیوەڕۆی ئەم ڕۆژە لەگەڵ "تیم وتات"، جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆسترالیا و دوو ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوە لە بۆڕدی ئێران، عێڕاق، سووریە و باڵکان کۆ بوونەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا باس و بابەتی وردتر لەسەر دۆخی سیاسیی کۆماری ئیسلامی، خەڵک و کۆمەڵگەی وڵات و کاریگەریی پشتیوانیی دەرەکی لە بزووتنەوە و ناڕەزایەتییە سیاسییەکانی نێوخۆی ئێران کران.

?khalid.azizii?khalid azizi?khalidazizii*?***:@KhalidAzizi

3 months, 3 weeks ago

سیمینارێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران لە پارلمانی ئوسترالیا

پێش‌نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج‌شەممە ١ی سەرماوەز (٢١ی نوامبری ساڵی ٢٠٢٤) سمینارێکی تایبەت لە سەر پرسی کورد لە ئێران لەنێو پاڕلمانی ئوسترالیا بەڕێوە چوو. لەو سمینارەدا کە لەلایەن کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لۆبیی کورد لە ئۆسترالیا ڕێک‌خرابوو، ژمارەیەک پارلمانتار، سەناتۆڕ و سیاسەتمەداری ئوسترالی بەشدارییان تێدا کرد و وتاریان دا.

لە سەرەتای سیمینارەکەدا خاتوو "ژینا لینۆکس"، بە نوێنەرایەتیی لۆبی کورد لە ئوسترالیا باسێکی گشتیی لەسەر پرسی سیاسی و هەلومەرجی ئەمنیەتیی کورد لە کوردستان و سیاسەتی دەوڵەتانی حاکم بە سەر چارەنووسی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان پێشکەش کرد.

"باوە ڕەزایی"، بەرپرسی کومیتەی حیزب لە ئادلایدی ئۆسترالیا دووهەم کۆڕگێڕی سیمینارەکە بوو کە باسەکەی بۆ هەڵدانەوەی کارنامەی تێرۆریستیی سپای پاسداران لە کوردستان، ئێران، ناوچە و جیهان تەرخان کردبوو و پێداگریی لەسەر پێویستیی بە تێرۆریست‌ناساندنی سپای پاسداران لەلایەن هەموو وڵاتانی ئازاد و دێموکراتیک و یەک لەوان ئۆسترالیا کرد.

لە بڕگەیەکی دیکەی کاری سیمینارەکەدا وتاری ڤیدیۆیی "خالید عەزیزی"، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشکێش کرا. خالید عەزیزی لە وتارەکەیدا سەرەتا ئاوڕی لە دۆخی شەڕ و ناسەقامگیرییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دەور و کاریگەریی کۆماری ئیسلامی لە هەموو قەیرانە سیاسی و ئەمنییەتییەکانی ناوچە و پەرەدان بە تێرۆریزمی دەوڵەتی دایەوە، و دوایە بە ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانەوە تیشکی خستەسەر سیاسەتی کۆمەڵگەی جیهانی لەهەمبەر کۆماری ئیسلامی لە ڕابردوودا و گوتی ئەگەر وڵاتان و کۆمەڵگەی جیهانی بەوەخت و لە کاتی خۆیدا لەبری سازان و نەرمی‌نواندن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر سیاسەتی دەستدریژکارانە و قەیرانخوڵێنیی ڕێژیم لە وڵاتانی ناوچە و پاڵپشتیی لە تێرۆریزمی دەوڵەتی هەڵوێست و کاردانەوەی گونجاو و وەڵامدەریان هەبا و لێپرسینەوەیان لێ‌کردبا، ئێستا ڕێژیم نەیدەتوانی بەمشێوەیە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئاگری شەڕ و ململانیی خوێناوی و ناسەقامگیریی سیاسیی بەربدات.

وتەبێژی حیزبی دێموکرات لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا بە ئاماژەدان بە کۆی قەیرانە سیاسییە نێوخۆییەکانی ئێران لە سۆنگەی دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامییەو و یەک لەوان سەرکوتی مافی نەتەوەکان، باسی لە بەرنامە و سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد. بەڕێزیان لەو بەشە لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند حیزبی دێموکرات باوەڕی وایە چارەسەری پرسی کورد و نەتەوەکانی دیکە لە ئێران و هەروەها نەهێشتنی هەڵاواردن و قەیرانەکانی ئەم وڵاتە دێموکراسییە. ئەو دێموکراسییەش کاتێک سەقامگیر دەبێ کە نیزامی سیاسیی داهاتووی ئێران لەسەر بنەمای هاوبەشی و بەشداریی نەتەوەکان و هەموو جۆراوجۆرییەکانی ئەم وڵاتە بنیات نرابێ. هەروەها یاسای بنەڕەتیی وڵات وێڕای داننان بە ڕاستییەکانی کۆمەڵگەی ئێران و فرەچەشنییەکانی، دەستەبەری ماف و ئازادییەکانی هەموو پێکهاتەکانی ئەم وڵاتە بکات و ڕەنگدانەوەی دێموکراسیی تەوافوقی لەسەر بنچینەی بنەما دێموکراتیکەکان بۆ هاوبەشیی سیاسیی هەموو جۆراوجۆرییەکانی ئێران بێت.

کۆڕگێرێکی دیکەی ئەم سیمینارە "سەلاح پوورئەسەد"، بەرپرسی کومیتەی حیزب لە ئوسترالیا بوو کە باسەکەی بۆ تیشک‌خستنەسەر دۆخی نالەباری پەنابەرانی کوردی ئێرانی و دژبەرانی سیاسیی کۆماری ئیسلامی بەتایبەت لە کورستانی عێڕاق کرد کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەند جار کەوتوونەتە بەر هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی و دەیان کەسیان شەهید و بریندار بوون. بەدوای ئەودا خاتوو "ڕووناک ڕاد"، ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وتارێکدا دۆخی نالەباری ژنانی کورد و ئێران و هەروەها پێشێلکردنی مافەکانیان لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی خستەبەر چاوی بەشدارانی سیمینارەکە.

لە بڕگەیەکی دیکەی سیمینارەکەدا "گراهام پیریت"، نوێنەری پارلمانی فیدرال باسی لە سیاسەتی دەوڵەتی ئۆسترالیا لەهەمبەر کۆماری ئیسلامی کرد و گوتی لە دوو ساڵی ڕابردوودا ٢٠٠ ئەندامی سوپای پاسداران و بەڕێوەبەری دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی لەلایەن وڵاتەکەیەوە خراونەتە لیستی تێرورەوە و لەو بارەیەوە هەنگاوی زیاتریش دەنێن و گوشارەکانمان لەسەر کۆماری ئیسلامی زیاتر دەبێت.

لە بڕگەیەکی دیکەی سیمینارەکەدا سەناتوڕ "پۆڵ سکار" لە وتارێکدا ڕایگەیاند سوپای پاسداران هێزێکی تێرۆریستییە و پێویستە بخرێتە لیستی تێرۆرەوە، و ئێمەش هەوڵی خۆمان دەدەین ئەو ئامانجە وەدی بێت.

3 months, 3 weeks ago
لە بزووتنەوە جەماوەرییەکەی پاییز و زستانی …

لە بزووتنەوە جەماوەرییەکەی پاییز و زستانی ٢٠٢٢دا کوردستان پێشەنگ و ئاڵاهەڵگری جووڵانەوەکە بوو. لەڕاستیدا کوردستان ٤٦ ساڵی بەردوامە مەیدانی شەڕێکی هەمەلایەنەیە کە کۆماری ئیسلامی بەسەر خەڵکی کوردستان و بزووتنەوەی سیاسیی کورددا سەپاندوویەتی. بزووتنەوەی سیاسیی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەرەتاوە هەتا ئێستا خەبات و تێکۆشانەکەی بۆ دێموکراتیزەکردنی ئێران و وەدیهێنانی مافە نەتەوەیی و سیاسییەکانی کورد لەو وڵاتەدا بووە. حیزبی دێموکرات ئەندامی ڕێکخراوی ئینترناسیۆنال سۆسیالیستە و پێوەندیی سیاسیی زۆرباشی لەگەڵ وڵاتانی دێموکراتیک و حیزب و لایەنە سیاسییەکانیان هەیە. حیزبی ئێمە باوەڕی قووڵی بە بەها و بایەخە جیهانییەکان و پڕەنسیپەکانی مافی مرۆڤ هەیە و بەکردەوەش لە پێناو جێگیرکردنی ئەو بایەخانەدا خەبات دەکات. د. عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باوەڕێکی قووڵ و پتەوی بە چارەسەری پرسە سیاسییەکان بە ئاشتی و دیالۆگ هەبوو، و ئەو باوەڕەشی لە حیزبی دێموکراتدا نەهادینە کردوە. د. قاسملوو لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩ و بە دەسەڵات‌گەیشتنی کۆماری ئیسلامیدا وەک وتەبێژی هەیئەتی نوێنەرایەتیی گەلی کورد هەوڵی زۆر و بێ‌وچانی دا بۆ ئەوەی پێش بە شەڕخوازییەکانی کۆماری ئیسلامی بگرێ و پرسی کورد بە ڕێگای ئاشتین، دیالۆگ و لێک‌تێگەیشتنەوە چارەسەر ببێت. دواجاریش ئەم ڕێبەرە بلیمەتەی کورد هەر لەسەر مێزی وتووێژ بۆ چارەسەری پرسی کورد لەلایەن بەناو دیپلۆمات، بەڵام لەڕاستیدا تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تێرۆر کرا.

ئامادەبووانی ڕێزدار!

ئێران وڵاتێکی فرە نەتەوەیە و جۆراوجۆریی ئیتنیکی و ئایینیی تێدایە. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باوەڕی وایە چارەسەری پرسی کورد و نەتەوەکانی دیکە لە ئێران و هەروەها نەهێشتنی هەڵاواردن و قەیرانەکانی ئەم وڵاتە دێموکراسییە و ئەو دێموکراسییەش کاتێک سەقامگیر دەبێ کە نیزامی سیاسیی داهاتووی ئێران لەسەر بنەمای هاوبەشی و بەشداریی نەتەوەکان و هەموو جۆراوجۆرییەکانی ئەم وڵاتە بنیات نرابێ. هەروەها یاسای بنەڕەتیی وڵات وێڕای داننان بە ڕاستییەکانی کۆمەڵگەی ئێران و فرەچەشنییەکانی، دەستەبەری ماف و ئازادییەکانی هەموو پێکهاتەکانی ئەم وڵاتە بکات و ڕەنگدانەوەی دێموکراسیی تەوافوقی لەسەر بنچینەی بنەما دێموکراتیکەکان بۆ هاوبەشیی سیاسیی هەموو جۆراوجۆرییەکانی ئێران بێت.

خەڵکی ئێران دەیان ساڵە بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادییەکانیان، بۆ بەدیهێنانی دێموکراسی لە وڵات، بۆ کۆتایی‌هێنان بە دەسەڵاتی دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی و بۆ بنیاتنانەوەی ئێرانی نوێ لەسەر بنەمای مافی وەک‌یەک خەبات دەکەن. لەو خەباتە گشتییەدا گەلی کورد بە بەردەوامی و بە شێلگیرییەوە، سەرەڕای تێچووی زۆر و قورسی خەبات بۆ ئازادی و دێموکراسی لە سەرشەقام و لە بەستێنە سیاسی و مەدەنییەکانی دیکەدا تێدەکۆشێت. حیزبی ئێمە، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لەپێناو ئەو دێموکراسییە تێ‌دەکۆشێ و هەوڵ دەدات ئاڵترناتیوێکی دێموکرات بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دروست ببێت، بەدیلێک کە هەم لە ئاستی نێوخۆدا پێبەندی دابینکردنی ژیان و مافە دێموکراتیکەکانی خەڵک بێت و، هەم لە ئاستی نێودەوڵەتیدا نیزامێکی سیاسیی دەروەست و بەرپرسیار بێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا خەڵکی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەموو گەلانی ئێران چاوەڕوانیی ئەوەیان لە ئۆسترالیا وەک وڵاتێکی دێموکراتیک و هەموو کۆمەڵگەی جیهانی هەیە پتر پشتیوانی لە خەبات و بزووتنەوە مافخوازانەکەیان بکەن. گەلانی ئێران هیوادارن و ئەو چاوەڕوانییە بەحەقەیان لە لە ئۆسترالیا و بەرەی دێموکراتیکی دنیا لە تەواوەتیی خۆیدا هەیە کە بە سەرنجدان بە ئەزموونی ٤٥ ساڵ دەسەڵاتدارەتیی کۆماری ئیسلامی و جۆری مامەڵەی کۆمەڵگەی جیهانی لەگەڵ ئەم ڕێژیمە کە وەها دۆخێکی پڕقەیران و شەڕ و ناسەقامگیریی لێ کەوتۆتەوە، ڕوانگە و ستراتیژییەکانی دیکەیان لە هەمبەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەبێت. بێگومان هەتا کۆماری ئیسلامیی ئێران مابێت لە هەوڵەکانی خۆی بۆ دووجەمسەری‌کردنی دنیا، پەرەدان بە تێرۆریزمی دەوڵەتی و نانەوەی شەڕ و ناسەقامگیری بەردەوام دەبێت، بۆیە پێویستە دەوڵەتی ئۆسترالیا لەگەڵ وڵاتانی دیکەی بەرەی دێموکراسی لە دنیادا بە بەکارهێنانی هەموو زەرفییەتە سیاسی و دیپلۆماسییەکان هەوڵ بۆ وەستاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بدەن و پشتیوانی لە خەبات و تێکۆشانی گەلانی ئەم وڵاتە بکەن.

بەدڵنیاییەوە بەبێ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمووان دنیایەکی ئارامتر و سەقامگیرییەکی پترمان دەبێت.

دیسان سڵاو لە ئێوە و سپاس بۆ گوێگرتنتان.

?khalid.azizii?khalid azizi?khalidazizii*?***:@KhalidAzizi

3 months, 3 weeks ago

خالید عەزیزی لە پاڕلمانی ئۆسترالیا: هەتا کۆماری ئیسلامی مابێت لە پەرەدان بە تێرۆریزمی دەوڵەتی و نانەوەی شەڕ و ناسەقامگیری بەردەوام دەبێت

بەڕێزان!

سەناتۆرە بەڕێزەکان!

ئەندامانی پاڕلمان!

نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردییەکان!

کۆبوونەوەی ئێمە لێرە لە کاتێک‌دایە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەهۆی شەڕ و تێک‌هەڵچوونەکان چەقی ململانێ و گۆڕانکارییەکانە و، لە هەموو ئەو هاوکێشە ئەمنی و ناسەقامگیرییانەشدا کۆماری ئیسلامیی ئێران دەوری سەرەکی دەبینێت. ئەم دۆخە بەرهەم و لێکەوتەی سیاسەت و مامەڵەی کۆمەڵگەی جیهانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا هەموو پرسە سیاسی و ئالەنگارییەکانی ئەم ڕێژیمەیان لە پەروەندەی ئەتومی و هەوڵەکانی بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ناوکیدا قەتیس کردبوو. ئەمەش ئەم دەست‌ئاوەڵاییەی بۆ کۆماری ئیسلامی دروست کرد کەیسە ئەتومییەکەی بکاتە کارتێکی گوشار بۆ ئەوەی لەلایەک خەڵکی ئێران و تەنانەت ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی پێ بەبارمتە وەربگرێ و، لەلایەکی دیکەش بە سەرکوتی توندوتیژی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی وڵات و پەرەپێدانی تێرۆریزمی دەوڵەتی، دەستێوەردانی دەرەکی و نانەوەی شەڕ و قەیرانخوڵقێنی لە دەرەوەی سنوورەکانی وڵات ناسەقامگیری لە هەموو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا پەرە پێبدات.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو ماوەی دەسەڵاتدارەتییدا دژی ڕەوتی ئاشتیی و بەها و بایەخە جیهانی و نێودەوڵەتیەکان جووڵاوەتەوە. لە نێوخۆی وڵاتدا هەرچەشنە دەنگێکی مافخوازی و ناڕەزایەتییەکی مەدەنیی بەتوندی سەرکوت کردوە و بە گرتن و ئەشکەنجەدان و ئێعدام کەشێکی تەواو پۆلیسی و پڕ ترس و ئەمنیەتیی بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵ کردوە. لە دەرەوەی وڵاتیش دەیان چالاکی سیاسیی دژبەری خۆی تێرۆر کرد کە پێوەندیدار بە کورد دەتوانین ئاماژە بە تێرۆری د. عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٩٨٩ لە ڤییەن، پێتەختی ئۆتریش و هەروەها تێرۆری د. سادق شەرەفکەندی، سکرتێری دواتری حیزبی دێموکرات لە ساڵی ١٩٩٢ لە بێرلین، پێتەختی ئاڵمان بکەین. بێگومان سیاسەتی هەڵکردن و موماشاتی وڵاتان و کۆمەڵگەی جیهانی فاکتەرێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی تیمە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بتوانن لە هەر جێیەکی بیانەوێ دەست لە نەیارەکانیان بوەشێنن و لە کردەوە تێرۆریستییەکانیان بەردەوام بن. وەک چۆن ئێمە پێمان‌وایە ئەگەر وڵاتی ئۆتریش لە پەروەندەی تێرۆری د. قاسملوودا شێلگیری و بەرپرسایەتیی سیاسی و یاسایی خۆی بەجێ هێنابا و لەبری ناردنەوەی تێرۆریستەکان بۆ تاران، ئەوانی لە دادگایەکی یاساییدا بە ئاکامی کردەوە تێرۆریستییەکانیان گەیاندبا؛ لەوانەبوو بەدوای ئەودا تێرۆری میکونووس ڕووی نەدابا. هەروەها ئەگەر وڵاتان و کۆمەڵگەی جیهانی بەوەخت و لە کاتی خۆیدا لەبری سازان و نەرمی‌نواندن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر سیاسەتی دەستدریژکارانە و قەیرانخوڵێنیی ڕێژیم لە وڵاتانی ناوچە و پاڵپشتیی لە تێرۆریزمی دەوڵەتی هەڵوێست و کاردانەوەی گونجاو و وەڵامدەریان هەبا و لێپرسینەوەیان لێ‌کردبا، ئێستا ڕێژیم نەیدەتوانی بەمشێوەیە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئاگری شەڕ و ململانیی خوێناوی و ناسەقامگیریی سیاسیی بەربدات.

بەشدارانی بەڕێز!

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێوخۆی وڵات بە درێژایی تەمەنی خۆی بەرەوڕووی بزووتنەوەی مافخوازیی نەتەوەکان و ناڕەزایەتیی بەردەوامی چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە بووەتەوە. ئەم ناڕەزایەتییانە لە بزووتنەوەی ژینا-مەهسا (ژن، ژیان، ئازادی)دا وێنایەکی تەواو ڕوون و ئاشکرای لە کەلێنی قووڵ و بەربڵاوی کۆمەڵانی خەڵک و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئێراندا پێشان دایەوە. بەڵام هەروەک بینیمان ڕێژیم بە کوشتنی سەدان و بریندارکردنی هەزاران کەس لەسەر شەقامەکان، گرتن و زیندانیکردنی دەیان هەزار کەس و ئێعدامی زۆر و بەربڵاوی بەندییە سیاسی و زیندانییەکانی دیکە بەگژ ئەم بزووتنەوە مافخوازانەیەدا هاتەوە.

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago