?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
**-
ئەنجامدانی دوو ڕکات نوێژ لە نیوەی ئەمشەوەدا هیچ ئەسڵێکی نیە و حەرامە
تایبەت کردنی عیبادەت لەم شەوە درووست نییه ئاگاداربن❗️
ئەم شەوەش ئاسایی وەکو شەوەکانی تر بەڕێ بكهن..**
ئافرەتی واهەیە دەڵێت وە️ اللّٰه بەحەزرەتەوەم تا هاوسەرەڪەم غیرەیەڪم لێبڪات، نـا قەینا حەزدەڪەم دڵی پیس بێت لێم، دەڵێت حەقی نیە بەسەرمەوە بۆکوێ ئەچم بۆ کوێ ناچم ناڵێ ئەرێ بۆکوێ ئەرێ لەکوێوە دێیتەوە، موبایلم سوتاو چاکم کردەوە هەرنەیزانی،،ئەچم بۆبازاڕ خۆم ئەڕۆم پرسێڪی پێئەکەم ئەڵێم گوناهبارەبم بێ پرس هەر جوابیش ناداتەوە ، ئەڵێت وە️ اللّٰه هەرشتێك بڪەم ئەو هەر ئاگاشی لێ نیە سەری لەسەر ئەوموبایلە لانادات ئێ چۆن شتی وائەبێت، لەجیاتی بچی بزانی چی پێویستە یان بۆکوێ ئەچێت شوێنێ باش نەبێت ڕێگر بیت بچێت، نەسیحەتی بڪەیت دینی پێ پیشانبدەیت و فێری کەیت کلکم راعي وکلکم مسؤل....
هەمووپیاوێك بەرپرسیارە لەخێزان و ماڵ و منداڵەکەی، بۆیە چاك ئاگاداری خێزان و منداڵەکانتان بن، جوان پەروەردەیان بڪەن🍃
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی :
بێگومان خودا کۆمەڵێک کەسی تایبەتی هەیە لە نێو خەڵکیدا
گوتیان: ئەوانە کێن ئەی پێغەمبەری خوا؟ فەرمووی: ئەوانەی هۆگری قورئانن کەسی خوان و خەڵکی تایبەتی ئەون
🤍🦋
مامۆستاکەم پێی وتم:
شەیتان بە جۆرەها شێواز هەوڵ دەدات زیکری بەیانیان و ئێواران نەخوێنیت
تەنانەت بەوەش ڕازییە لە بری ئەوە تاعەتێکی تر بکەیت
بۆ نمونە: دەیخاتە دەرونتەوە سەرقاڵی لەبەرکردنی قورئان بیت یان دوو ڕکات نوێژ بکەیت…
ئەوەی گرینگە بەلایەوە زیکرەکان نەخوێنیت
چونکە ئەو زیکرانە بەربەستێکی گەورەیە بۆ شەیتان
دەبێتە قەڵایەک لە دژیان…
_ زاڵبن بەسەر نەفس و شەیتانداو لە کاتی خۆیدا زیکری بەیانیان و ئێواران بخوێنن🤍
و: ئەیاد فەهمی
( ۞أَتَأۡمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلۡبِرِّ وَتَنسَوۡنَ أَنفُسَكُمۡ وَأَنتُمۡ تَتۡلُونَ ٱلۡكِتَٰبَۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ ) البَقَرَة : ٥١ (كهی ئهوه ڕاسته) فهرمانی چاكه بهخهڵكی بدهن و خۆتان فهرامۆش بكهن؟! لهكاتێكدا خۆ ئێوه كتێبی خوا ـ تهورات ـ دهخوێننهوه،…
( ۞أَتَأۡمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلۡبِرِّ وَتَنسَوۡنَ أَنفُسَكُمۡ وَأَنتُمۡ تَتۡلُونَ ٱلۡكِتَٰبَۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ )
البَقَرَة : ٥١
(كهی ئهوه ڕاسته) فهرمانی چاكه بهخهڵكی بدهن و خۆتان فهرامۆش بكهن؟! لهكاتێكدا خۆ ئێوه كتێبی خوا ـ تهورات ـ دهخوێننهوه، (دهزانن سزای گوفتاری بێ ڕهفتار چۆنه) جا ئایا ژیریتان ڕێتان لێناگرێت لهو ههڵوێسته ناشرینه؟!
تەفسیری ئاسان
🌴سـەلام لە کەسێك ئەکەی، وەڵامی سەلامەکەت ناداتەوە!🤍 ئەبینی شۆفێری تەکسییەك ژنێكی لە تەنیشتی خۆیەوە سەرخستووە، گاڵتەو گەپ و پێکەنین بەیەکەوە ئەکەن و کوشنەکانی دواوەش چۆڵە!🤩 پیـاوێك بەلای مزگەوتێکدا ئەڕوا، ئەبینێ هەموویان نوێژ ئەکەن بەڵام ئەم نوێژخوێنان بەجێ ئەهێڵێ و نوێژەکەی ناکات!
- ســەبارەت بەو کەسەی کە سەلامت لێی کرد و وەڵامی نەدایەوە... نابیستــە!
- ســەبارەت بەو ژنەشی کە لەپێشی تەکسییەکەیە... خێزانی شۆفێرەکەیە.
- ســەبارەت بەو پیاوەشی کە نوێژەکەی نەکرد... لە شوێنێکی تر لایداوە و نوێژی کردووە.
🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟 یەکێــك لە پیاوچاکان ئەڵێت:
”وەڵڵاهی ئەگەر پیاوێکم بینی دڵۆپ دڵۆپ شەراب بە ڕیشییەوە ئەچۆڕا، ئەڵێم: بەسەریدا ڕژاوە“
”وە ئەگەر لەسەر لوتکەی چیایەك کەسێکم بینی و وتی (من خوای هەرەگەورە و پیرۆزی ئێـوەم) ئەوا ئەزانم کە یەکێك لە ئایەتە پیرۆزەکانی قورئــان ئەخوێنێتەوە .
★ ابن القیم (رحمة اللە) دەفەرمووێت:
والله ئەستەمە مرۆڤ درك بەنییەتی خۆی بکات، ئیتر چۆن ئەتوانێ نییەتی کەسانی تر کۆنترۆڵ بکات؟.
هەمووشتێك پەیوەندی بەو نییەت پاکییەی ئێـمەوە هەیە، تا نییەتمان پاك بێـت خوای گەورە جوانی و باشی و پاکی ئەهێنێتە ڕێـگامان 🦋.
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago