التـــوحـــيـــد والســـنـــة

Description
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago

1 month, 2 weeks ago

{حَسۡبُنَا ٱللَّهُ وَنِعۡمَ ٱلۡوَكِيلُ }

ابن عباس اللە لێی ڕازی بێت دەفەرموێت :

{حَسۡبُنَا ٱللَّهُ وَنِعۡمَ ٱلۡوَكِيلُ } ئەم گووفتارە ابراهیم علیە السلام

كاتی خرایە ناو ئاگرەوە فەرمووی ، ،خوای پەروەردگاریش ئەمری كرد
{قُلۡنَا يَٰنَارُ كُونِي بَرۡدٗا وَسَلَٰمًا عَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ } ئەی ئاگر سارد بەرەوەو بێ زیان بە بۆ ابراهیم ،

پێغەمبەری خواش صلي الله عليه وسلم ئەمەی فەرموو كاتێك

پێیان وت {ٱلَّذِينَ قَالَ لَهُمُ ٱلنَّاسُ إِنَّ ٱلنَّاسَ قَدۡ جَمَعُواْ لَكُمۡ
فَٱخۡشَوۡهُمۡ فَزَادَهُمۡ إِيمَٰنٗا وَقَالُواْ حَسۡبُنَا ٱللَّهُ وَنِعۡمَ
ٱلۡوَكِيلُ }،ئەنجامەكەی ئەوە بوو
{
فَٱنقَلَبُواْ بِنِعۡمَةٖ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَضۡلٖ لَّمۡ يَمۡسَسۡهُمۡ سُوٓءٞ وَٱتَّبَعُواْ رِضۡوَٰنَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ ذُو فَضۡلٍ عَظِيمٍ }ئەوانەی دۆست و وەلی خوان اللەیان سبحانە وتعالی لەگەل دەبێت

پاشان دەفەرمووێت {إِنَّمَا ذَٰلِكُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ يُخَوِّفُ أَوۡلِيَآءَهُۥ فَلَا تَخَافُوهُمۡ وَخَافُونِ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ }

ئەو دەنگۆی كە گوێ بیستی بوون یان ئەو قسەیە یان ئەو هەڕەشەیە تەنیا لە لایەن شەیطان وەیە كە دۆستانی خۆی پێ دەترسێنێت ، لێرەدا فەرمایشتی خوای پەروەردگار
{يُخَوِّفُ أَوۡلِيَآءَهُۥ } بە دوو شێوە لێك دەدرێتەوە ، لەڕووی یەكەمدا گوتراوە {المفعول } ی یەكەم {محذوف} و تەقدیرەكەی {يُخَوِّفُ أَوۡلِيَآءَهُۥ } ئەی موسڵمانان شەیطان بە دۆستەكانی خۆی لە كافران و موشریكەكان دەتان ترسێنێت ، لە ڕووی دوەمیشیدا سەبارەت بە فەرمانی خوای پەروەردگار {يُخَوِّفُ أَوۡلِيَآءَهُۥ } دەگوترێت دوو ڕووە ئیمان لاوازەكان ئەوانەی كە دۆستەكانی شەیطانن دەترسێنێت ،{فَلَا تَخَافُوهُمۡ } ئەمە ئاماژەیە لەلایەن خوای پەروەردگارەوە كە دۆستەكانی خۆی لە دۆستەكانی شەیطان دەترسن ، بەڵام خوای پەروەردگار دەفەرمووێت {فَقَٰتِلُوٓاْ أَوۡلِيَآءَ ٱلشَّيۡطَٰنِۖ إِنَّ كَيۡدَ ٱلشَّيۡطَٰنِ كَانَ ضَعِيفًا }
لەگەڵ دۆستانی شەیطاندا بجەنگن جا بەدەست بێت یان بەدەم بەڕاستی پلانی شەیتان هەر لاواز بوە ، {وَخَافُونِ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ }
تەنها لەمن بترسن ئەگەر ئیماندارن ،چونكە بڕوا داری ڕاست تەنها لە خوای پەروەردگار دەترسێت هەرچەند هەڕەشەی لێ بكرێت ئەو تەنها لە خوای پەروەردگار ئەترسێت دڵی بە خوای پەروەردگارەوە پەیوەستە لە هیچی تر ناترسێت ئەم ئایەتانە سیفاتی دۆستانی اللە سبحانە و تعالی بە رامبەر دۆستانی شەیطان.

1 month, 2 weeks ago

{ قورئان }

●هاوەڵی بەڕێز عبدالله ی کوڕی مسعود رضي الله عنه دەفەرموێت:
إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ حَبَلُ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ ، وَهُوَ النُّورُ الْمُبِينُ ، وَالشِّفَاءُ النَّافِعُ ، عِصْمَةٌ لِمَنْ تَمَسَّكَ بِهِ ، وَنَجَاةٌ لِمَنْ تَبِعَهُ ، لَا تَنْقَضِي عَجَائِبُهُ ، وَلَا يَخْلُقُ عَلَى كَثْرَةِ الرَّدِّ ، فَاتْلُوهُ ، فَإِنَّ اللَّهَ تَعَالَى يَأْجُرُكُمْ عَلَى تِلاوَتِهِ بِكُلِّ حَرْفٍ عَشْرَ حَسَنَاتٍ.

●واتە: ئەو قورئانە گوریسی نەبڕی اللە سبحانەوتعالی ، وەتە دەست پێوە گرتنی ئەمانە و زامنی چونە بەهەشتە

●وە ئەو قورئان روناکترین و ڕونترین ڕۆشناییە بۆتان ، واتە گەر لەگەڵی بیت لە تاریکی کوفرو شیرک و نیفاق و بیدعەو گومڕایی و تاوان ڕزگارت دەکات

●وەهەروەها ئەوکارانەی شیفایەکی بەسودە ، واتە هەرچی نەخۆشی دل و دەرون و جەستەشە چارەسەری دەکات بەتایبەت بۆئەوانەی ئیمانیان پێیەتی ، جاری لەسەر ئاستی تاک یان کۆمەڵگا

●پارێز بەندیە بۆ هەرکەس دەستی پێوە دەگرێت ، واتە دەیپارێزێت لە شەیتانەکانی جنۆکەو ئینسان ناتوانن گومڕایی بکەن

●وەڕزگاریە بۆ هەرکەس دوای دەکەوێت ، واتە ڕزگاری دەکات لەسزای اللە سبحانەوتعالی وە بەهەشتی بە نسیب دەکات

●ئایاتەکانی سەر سوڕهنەری و سەرسام کەریان بێ کۆتایە ، واتە تالێی ورد بیتەوە پێی سەرسام تر دەبیت زانستی زیاتری لێ وەردەگریت پڕ هۆش و عەقڵت دەکات ڕۆشن بیرو دانات دەکات

●وەڵامی بێ شوماری تێدایە و هەرگیز لەوەڵامی دەمکوت کەرو بەهێز کەم ناکات ، واتە هەرچی گومڕاییەک دەهێنرێت وەک ئیمامی ئەحمەد دەفەرموێت ئیلا لە قورئاندا وەڵامی چڕ و پڕی هەیە ، هەرواش بوە بە درێژایی مێژو ، کاتێک جەهمی و ئەشعەری و قەبری ووتیان اللە لە بڵندی ئاسمان نیە زانایان ١٠٠٠ بەڵگەیان لەسەر هێنا زۆرترینی لە قورئاندا بوو

●جا برایان و خوشکان بیخوێننەوە بەوردی و تێ فکرینەوە چونکە بەخوێندنەوەی هەر پیتێکی اللە سبحانەوتعالی دەچاکەتان بۆ دەنوسێت

●تێبینی :تەواوی ئەم بڕگانەی هاوەڵی بەڕێزمان باسی کردن بە دەقی ئایەت لەقورئاندا هاتون و فەرموودەی زۆریشیان لەسەرە

واتاو شیکار .م.هەڵۆ

مصنف عبدالرزاق [٦٠١٧].

1 month, 2 weeks ago

{ بێ ئەرزش و سوک کێیە؟}

●ئیمامی المزني رحمه الله دەفەرموێت پرسیارم لە ئیمامی شافیعی کرد رحمه الله: من السّفلة؟ قال: من يكون إكرامه لمخالفيه أكثر من إكرامه لأهل مذهبه، وليس ذلك لقلّة فضله وعلمه،يريد أن يستكثر بهم ومتى يوالي العدو؟

●واتە ووتم بە ئیمام : بێ ئەرزش و سوک کێیە ؟!

●فەرمووی:ئەوانەن کە ڕێز،دادەنێن بۆ دژەکانیان، زیاتر لەو ڕێزەی دایدەنێن بۆ هاو بۆچونەکانیان ،

● ئەوەش لەبەر ئەوە نا زانستی هاو بۆچونەکەی کەم بێت یان شکۆو گەورەیی کەم بێت ، بە ڵکو دەیەوێت هەوادار بۆخۆی زیاد کات بۆیە بەو شێوەیە ڕێزی دەفەرموێت بۆ چونەکانی زیاتر دەگرێت

●جائەگەر مرۆڤ ئەوەندە بێ ئەرزش و سوک بێت ، ئەبێت کەی دۆستایەتی هاو بیرەکانی بکات و کەی دژایەتی دژە بیرەکانی بکات؟!

المناقیب للبیهقی

●ڕەحمەتی اللە سبحانەوتعالی بڕژێ بەسەر ئەم دوو ئیمامە گەورەیەدا ، گەر لە ئێستا بژیانایە، دەیانبینی خەڵک دژی ئەو کەسەیە کە هاو بیریەتی بە حیساب ، وە پشتی ئەوە دەگرێ کە دژ بیریەتی

●چەندین بە ناو موحید بەناو سونی لە سەرە گەورەکان کە زانست خوازان بە پێشەوایان دەزانن لە تەوحیدو سونەتدا ، بەداخەوە بەئاشکرا پشتی(ئەشعەری و قەبری و حیزبی و مەدخەلی و تەواوی گومڕاکانی تر دەگرن و دژایەتی ئێمە دەکەن )زۆرێک لە زانست زانستخوازانیش بێ ئاگان لێیان ، بۆیە برایان بە هۆش خۆتان وەرنەوە چیتر سەفەلە و بێ ئەرزش و سوک مەکەنە پێشەوامان و شێخ و مامۆستاتان

م.هەڵۆ

3 months, 3 weeks ago

(وَنَادَىٰۤ أَصۡحَـٰبُ ٱلنَّارِ أَصۡحَـٰبَ ٱلۡجَنَّةِ أَنۡ أَفِیضُوا۟ عَلَیۡنَا مِنَ ٱلۡمَاۤءِ أَوۡ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُۚ قَالُوۤا۟ إِنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى ٱلۡكَـٰفِرِینَ)
[سُورَةُ الأَعۡرَافِ: ٥٠]

• ابن عباس لەم ئایەتەدا : (وَنَادَىٰۤ أَصۡحَـٰبُ ٱلنَّارِ أَصۡحَـٰبَ ٱلۡجَنَّةِ أَنۡ أَفِیضُوا۟ عَلَیۡنَا مِنَ ٱلۡمَاۤءِ أَوۡ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُۚ)، وتی : پیاو بانگی براڪەی خۆی دەڪات، دەڵێت : براڪەم من وا دەسوتێم، یارمەتیم بدە،
ئەویش دەڵێت : الله‌ حەڕامی ڪردووە لەسەر ڪافرەڪان .

• ٲبي صالح وتی : ڪاتێ ٲبو طالب نەخۆش ڪەوت، پێیان وت : گەر بنێریت بەدوای ڪوڕی براڪەت [مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر محمده‌ ﷺ] بۆ ئێرە، ئەوا پارچەیەك [یان بەروبومێك] لە بەهەشتەڪەی خۆی بۆت بنێرێت و بەوە شیفا بدرێیت،
ئینجا نێردراوەڪەی هات وە ٲبو بڪر رضي الله عنه لەلای رسول الله‌ ﷺ بوو، ٲبو بڪر رضي الله عنه، فەرمووی : (إِنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى ٱلۡكَـٰفِرِینَ) .

3 months, 3 weeks ago

هەژارانی بەهەشت ڪێن؟

ابن عباس وتی : (الٲعراف) : دیوارێڪە لەنێوان بەهەشت و ئاگر، وە هاوەڵانی الٲعراف لەو شوێنەن تاوەڪو اللە ویستی دەردەخات بۆ لێخۆشبوونیان، دەیانبەنە سەر ڕووبارێك، پێی دەڵێن : ژیان (الحیاة)، ڪە دوو لێوارەڪەی لە زێڕ درووستڪراوە، وە ڕازێنراوەتەوە بە لٶلٶة، وە خۆڵەڪەی [دەوری] میسڪە، دەخرێنە ناویەوە [ناو ڕووبارەڪە] تاوەڪو ڕەنگیان نوێ دەبنەوە و بەڕوونی دیاردەبن، وە لەسەر سنگیان نیشانەیەڪی سپی هەیە، تاوەڪو ڕەنگیان نوێ و پاك دەبێتەوە، الرحمن تبارك وتعالی دێتە لایان، دەفەرموێت : ئەوەی دەتانەوێت داوای بڪەن، ئەوانیش داوای دەڪەن، تاوەڪو داواڪانیان گشتی تەواو دەبێت [هیچ تەمەننایەڪیان نامێنێت]،
پێیان دەوترێت : بۆ ئێوەیە هەرچی داوای دەڪەن وە زیادی ڪردووە بە حەفتا ئەوەندە [واتە حەفتا ئەوەندەی ڪە داوای دەڪەن]،
وتی : ئینجا دەخرێنە بەهەشت و لەسەر سینگیان نیشانەیەڪی سپێ هەیە، ڪە پێی دەناسرێنەوە،
وتی : ئەوانە ناویان لێنراوە هەژارانی بەهەشت .

عبد اللە بن حارث بن نوفل وتی : (الٲصحاب الٲعراف) : هەژارانی ئەهلی بەهەشت ڪە دواتر دەخرێنە بەهەشتەوە،
ئەوان دەبرێنە سەر ڕووبارێك لە بەهەشت، ڪە لێوارەڪانی لە قامیش درووستڪراوە، لەناویان دەشۆردرێن [واتە پاك دەڪرێنەوە]، نیشانەیەڪی سپی لەسەر سینگیان دەردەڪەوێت، وە هەرڪاتی نیعمەتێڪیان بۆ زیاد دەڪرێ سپیاتیەڪە زیاتر دەبێت، وە ئەوان بەو نیشانەیە دەناسرێنەوە .

• مجاهد لەم فەرمایشتەی اللە عزَّوَجَل : (وَعَلَى ٱلۡأَعۡرَافِ رِجَالࣱ)،[سُورَةُ الأَعۡرَافِ: ٤٦]، وتی : ئەوانە پیاوانێڪن ڪە اللە عیلم و فەزڵی پێداون، ئەوانە جیادەڪرێنەوە بەهۆی ڪردەوەڪانیان، وە جیادەڪرێنەوە بەهۆی ڪردەوەڪانیان .

• مجاهد وتی : (الٲصحاب الٲعراف) : قەومێڪی چاڪەڪارن، فقهاء و زانان .

• ٲبي مجلز لەم ئایەتەدا : (وَعَلَى ٱلۡأَعۡرَافِ رِجَالࣱ)، وتی : ئەوانە پیاوانێڪن لە فریشتە ڪە هەردوو ڪۆمەڵ دەناسن ئەهلی ئاگر و ئەهلی بەهەشت،
وتی : وە ئەمەش پێش ئەوەی ئەهلی بەهەشت بخرێنە بەهەشتەوە .

(یَعۡرِفُونَ كُلَّۢا بِسِیمَىٰهُمۡۚ)،[سُورَةُ الأَعۡرَافِ: ٤٦] .

ابن عباس وتی : (ٲصحاب الٲعراف) : پیاوانێڪن [ڪەسانێڪن] ڪە تاوانی گەورەیان هەیە، وە بڕیاری ڪۆتاییان لەلایەن اللە ـوەیە، ئەوان لەو شوێنەدا جێگیر دەبن [واتە لەو شوێنەی ڪە پێی دەوترێت الٲعراف]، ڪاتێ سەیری ئەهلی ئاگر دەڪەن بە ڕووی ڕەشیان دەناسرێنەوە [لەبەر ئەو سزاو ناڕەحەتیانەی ڪە ئەهلی دۆزەخ هەیانە] : ئینجا : (رَبَّنَا لَا تَجۡعَلۡنَا مَعَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّـٰلِمِینَ)،[سُورَةُ الأَعۡرَافِ: ٤٧]، وە ڪاتێ سەیری ئەهلی بەهەشت دەڪەن بە ڕووی سپیان دەناسرێنەوە .

3 months, 3 weeks ago

أصحاب الأعراف ڪامانه‌ن؟

• له أبي زرعة رضي الله عنه، ڪە پرسیار ڪردا لە پێغەمبەر ﷺ دەربارەی (ٲصحاب الٲعراف)،
فەرمووی : ئەوانە ڪۆتا بەندەڪانن ڪە دەمێننەوە، ڪاتێ پەروەردگاری جیهانیان تەواو بوو لە حوڪم ڪردنی نێوان بەندەڪانی، پێیان دەفەرموێت : ئێوە ڪۆمەڵەیەڪن ڪە ڪردەوەڪانتان لە ئاگر دەرتان دەهێنێ، وە ناتوانن بچنە بەهەشتەوە، بڕۆن ئێوەم ئازاد ڪرد [ڕزگارڪرد]، بڕۆنە بەهەشت هەرڪات ویستتان .

• وە لە ڕیوایەتێڪی تر لە ٲبي هریرة رضي الله عنه، ڪە فەرموویەتی : قەومێڪن ڪە چاڪە و خراپەڪانیان یەڪسانە، خراپەڪانیان ڕێگرن لەوەی بچنە بەهەشت، وە چاڪەڪانیان ڕێگرن لەوەی بچنە ناو ئاگر .

• ابن عباس وتی : هەرڪەسێ چاڪە و خراپەی یەڪسان بوو ئەوا لە ٲصحاب الٲعراف ـە .

3 months, 3 weeks ago

حەق نەناس بێ عەقڵە....

مالڪ ـۍ ڪوڕۍ دینار ڕەحمەتی خوای لێ بێت ئەۍ فەرموو: ئەگەر سەگ ئاڵتون و زیوی بۆ هەڵبدرێ نایناسێتەوەو نازانێ ئەوە چییەو سوودۍ چییە ئەسڵەن ٫ بەڵام ئەگەر پارچە ئێسڪێڪۍ بۆ فڕێ بدرێ پەلاماری ئەدات و ئەیبات ٫٫ نەفام و گێلەڪانیشتان بەو شێوەیەن ٫ حەق ناناسنەوەو شوێنی ناڪەون».

» ئەوەی شوێن باطل ڪەوتووە بە جەهل و نەزانییەوە ، یان حەق ئەناسێ و ئینڪاری ئەڪات و وەری ناگرێت ، یان ئەسڵەن جارێ بەخەیاڵی نەهاتووە بزانێ حەق ڪامەیە و بۆی نەگەڕاوەو داوای لە خوای گەورەش نەڪردووە حەقی پیشان بدات ، ئەوا هەموو ئەو جۆرە ڪەسانە بێ عەقڵ و نەفام و گێلن ، لە دونیا ماندوو بوونیان بۆ ئەمێنێتەوەو لە قیامەتیش دۆزەخ جێیانە ..

» پێشەوا مالڪ ـیش نمونەی ڪەسی گومڕاو سەگێڪۍ وەڪ یەڪ هێنایەوە ، چونڪە سەگەڪە عەقڵی نییەو هەموو غەم و هەمێڪی سڪ و شەهوەتێتی ، ئینسانی گومڕاش هەموو خەمێڪۍ سڪ و شەهوەت و ڕاڪردنێتی بەدەم دونیاوە بێ ئەوەی بزانێ بۆ چ مەبەستێ درووست ڪراوەو پێویستە لەسەری چی بڪات و چی نەڪات ..

3 months, 3 weeks ago

ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت:
(بۆ کەس نییە بوەستێت بەرامبەر ئەم وتەی پێغەمبەری خوا ﷺ کە دەفەرموێت : (کل بدعة ضلالة)، بۆ کەس نییە فەرموودەکە لەسەر گشتیەتی لابدات، نابێت بگوترێ: هەموو بیدعەیەک گومڕایی نییە، چونکە ئەمە لە دژی وتەی پێغەمبەر (ﷺ) وەستان نزیکترە لە (تأویل)).

(الاقتضاء) (٢/٥٩١).

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago