ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month ago
ڕۆژێک سەیری دواوە دەکەیت و دەزانی چەند جار هەوڵم داوە قسەت لەگەڵ بکەم بەڵام تۆ گوێت بۆ نەگرتووم
بیرت ئەکەوێتەوە چەند جار پێم وتووی ڕەفتارەکانت ئازارم ئەدەن بەڵام تۆ دوبارە شکاندوومت
بیرت ئەکەوێتەوە کە ئاگادارم کردیتەوە کە من هەر بەم شێوازە نامێنم، بەڵام باوەڕت پێ نەدەکردم.
تۆ هەموو ئەو ساتە میهرەبانانەت بیر ئەکەوێتەوە کە لەگەڵ منا بەسەرت بردووە.
تۆ ئەو کاتانەت بیر دەکەوێتەوە کە من غروری خۆم بە لاوە دانا تەنها بۆ هێشتنەوەی تۆ ، تەنانەت کاتێک کە تۆ هەڵەش بوویت..
بیرت دەکەوێتەوە کە چۆن سەیرم کردی، گرنگیم پێدایت، وتم: "خۆشم دەوێیت" لەکاتێکدا کەسێکی باش نەبووی بۆم .
تۆ هەموو ئەو ساتانەت بیر ئەکەوێتەوە کە بەراوردی کەسیترت ئەکردم
ڕۆژێک دێت تۆ ئەگەر ئەم ساتانەشت بیر نەکەوێتەوە بەڵێن بیت بێدەنگیم ئەبێت بە نیشانەی پرسیار لات و ئەو بێدەنگیەشم کۆتای ئەو پەیوەندیە تاک لایەنەی ئێمە ئەبێت
چونکە کاتێک کەسێک بێدەنگ ئەبێت و دەوەستێت لە پرسیارکردن و هەوڵدان بۆ قسەکردن، ئەوە مانای وایە کە خۆی بەدەستەوە داوە و هیچ شتێک نەماووە شەڕی بۆ بکات.
#Yad
"ئەو شێت نەبوو، ئەو مرۆڤێک بوو لە ئازارێکی ترسناکدا. "
ڪاتێ لەقوتابخانە دەمان خوێند
پرسیارێك هەبوو ڪە دەیوت
بۆشاییەڪە پڕبڪەوە
من ڪە لەلام نەبوو ڪەلامی بۆشاییەڪە
مامۆستاش دەیگوت: بەبەتاڵی
جێی مەهێڵە بەوشەیەك پڕی ڪەوە.
ئاخر سوودی چیە پڕكردنەوەی
جێگایەك بە وشەیەڪ ڪە سووربزانی
هەڵەیە!! بەڕای من ئەو بۆ شاییە
هەر بەبەتاڵی بمێنێتەوە باشترە
نەك بەدانانی وشەیەڪی ناڕاست
تەنها بۆئەوەی شوێنەڪەی بەتاڵ نەبێ!
ژیانیش هەروایە هیچ ڪەسێك
ناتوانێ جێگای خاڵی ڪەسێڪی دی
بگرێتەوە و پڕڪاتەوە، خۆ گەر بێتیش
دڵنیابە زەڕبێك ئەبێ لەسەر ژیانت
چونڪە ناتوانێ تۆ تەواوبڪات
هەمیشە واهەستەڪەیت لەشتێك ڪەمە.
| 🤍
زۆر بە هێمنی و بێدەنگی ڕۆژەکان بەڕێدەکەم چەن ئاسودەیە کاتێک پەنجەمۆری کەسی لەسەر بەجێناهێڵم
.
.
.
#یادەوەریەکانم..!
🩵/
کاتێک ڕقێک لە دڵمدا بەرامبەرت دروست ئەبێت پێش هەموو شتێک هەڵەی من نییە تۆ ئەتوانی وات بکردایە ئەم ڕقە دروست نەبێت شتێک نییە بتوانی دەریبهێنێت لە دڵمدا کاتێک ڕەش بوی لە پێش چاوم ئەتوانم تا هەتایە بەرامبەرت بووەستم و نەتبینم خۆ کەسانی وەک ئێمە گەمژە نین بێ هۆکار بگۆڕێن بۆ مەگەر هەڵەی خۆتان نەبوو ...
.
.
.
#یادەوەریەکانم..!
| 🦋
لە پەنجەرە تۆزاویەکەیانەوە کە لەو ساتەی تێیدا لە دایکبوونە ڕون نەکراوەتەوە سێرێکی ژیانت ئەکەن و یەکسەر بڕیار ئەدەن بێ ئەوەی بیربکەنەوە لەو دیوی پەنجەرەکە چی ژیانێک بەسەر دەبەین لە ژیانی خۆتەوە لە ژیانی کەس مەڕوانە و بەس ...
.
.
.
#یادەوەریەکانم..!
گەشتی هەسارەی مەریخ.
کات : ٢:١٧ خولەک بە کاتی زەوی ، شوێن : هەسارەی مەریخ بەروار : ١٨/٤/٣٧٨٥ی زاینی بە ڕۆژ ژمێری زەوی
نزیکی ١١ کاتژمێرە ئێمەی گەلی کورد و هەرێمی کوردستان وەک و هەموو گەلانی دونیا زەویمان بە جێهێشتوە ، بە ١٢ هەزار کەشتی ئاسمانی کە هەر کەشتیەک ٥٠ هەزار مرۆڤ دەگرێت ، گواستراینەوە لە زەویەوە بۆ هەسارەی مەریخ ، بۆ ئەوەی ئاشنای ژیان کردن بین لەوێ ، هەر لەگەڵ دابەزین لە وێستگەی بۆشای ئاسمان بە سێ زمان ، ئینگلیزی و عەرەبی و فەڕەنسی نوسرابوو بەخێر بێن بۆ هەسارە تازەکەمان ، بە کوردی قسەمان کرد و هیچ کەس تێنەگەشت لێمان و پێمان وترا بە عەرەبی قسەبکەن ئێوە هاوڵاتی عێڕاقین ، دوای ئەوەی لە وێستگەکە کاروبارمان تەواو کرد و گوازراینەوە بۆ ماڵە تازەکانمان ، هەر کە چوینە ماڵە تازەکانمانەوە ، کاک ئەحمەدی دراوسێمان کردی بە دەنگە دەنگ و وتی من دوو خێزانم هەیە و نابێت یەک ماڵم پێبدرێت ، ئەبێت دوو یەکەی نیشتەجێ بونم پێبدرێت ، کاک عوسمانیش دەیوت خانوەکەی من دوو قات و ژێرزەمینیشی هەبووە ڕازی نیم بەم خانووە ، کاک جەمالیش ئەیوت من لەسەر زەوی خانوەکەم ڕوو لە خۆر بوە ئەمەی ئێستا پشتی لێیەتی من بەمە ڕازی نیم ،سەرۆکەکانیشمان بەدوای شوێنێک ئەگەڕان بیکەن بە ( دێگەڵە ) ، هەر زوو کوردێکی باکور داوای ئەوەی ئەکرد ببرێتە ئەو شوێنەی میلەتی تورکی تێدایە ، لە کوردێکی ڕۆژهەڵاتیشم بیست ئەیوت بمبەنەوە لای ئاغاکانم ، دوای ٤ کاتژمێر بەرەیەک دەستی گرت بەسەر وێستگەی کارەبای ناوچەکە ، فەرمانگەی ئاویش دەستی بەسەردا گیرا ، لە فەرمانگەکاندا وەرگرتنی کارمەند بوو بە واستە کردن دامەزراندن کرا بە خزمایەتی هەموو خزمەت گوزاریەکان باجی خرایە سەر کەسێک هەوڵنادات بیرۆکەی خۆی بگۆڕێت ، هەمووان لە هەوڵی ئەوەداین بیرۆکەی بەرامبەرمان بگۆڕین گەر ئەم هەسارەیەش جێ بهێڵین ، هەرگیز کەسمان ئاسوودە نابین ، ناتوانین پێکەوە خۆشبەخت بژین ، هەر یەکێکمان خۆی لە ئەوەی تر پێباشترە ئێمەی گەلی کورد ، هەڵگری پاسپۆرتی عێڕاقین ، کە لە ڕیزبەندی پاسپۆرتەکانی جیهاندا لە سێیەم خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهانە ، ئەو فلیپینەی تۆ بە تەنزەوە باسی دەکەیت ، ئەو پاکستان و هندەی تۆ پێیان ڕادەبوێری ، ئەو مالیزیا و عەرەبەی تۆ گاڵتەیان پێدەکەی ، ١٠٠ هێندەی تۆ لە وڵاتەکاندا ڕێزی لێدەگیرێت و خاوەنی قورسای و سەنگی خۆیەتی ، دەی لە کۆتایدا ، کەس نەڵێ کورد مردووە
#Yada
وەک خۆم بومەلەرزە گەرچی کەشێکی ناخۆش و دڵتەنگ ئەڕەخسێنێت بەڵام لەهەمان کاتددا چێژ بەخشە ، ڕەنگە وابزانی من شێتم چونکە چۆن ئەکرێ ڕوداوێکی لەو شێوەیە چێژ بەخشبێت ، ڕوە دڵخۆشیەکەی بۆ من ئەوەیە ، ئەوکەسانەی کە نەفسیان ون کردووە ئەوانەی کە ئەڵێن ئێمە لە ئاستێکاین پێویستیمان بەخوا نیە و نغرۆی نەفس بەرزی بوونە ، لەو کاتە ئەبینی چۆن بە زەلیلی هاوار بۆ خودا ئەکەن لەشفڕۆشەکان هاوارەکەن خوایە فریامان کەوە ، مەیخۆرەکەن مێزەکانیان جێ ئەهێڵن ، دزەکان بیریان لای پارەکانیان نامێنێت ، ئینسان لەو کاتەیا بۆی دەرەکەوێت چەنە کائینێکی بێدەسەڵات و لاوازە
لە کۆتایدا مرۆڤ لاوازترینە هاوڕێ گیان بەڵێهـ لاوزترین..?
#Yad
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month ago