ساباتی شێعری کوردی

Description
ژوانگە شێعری مامۆستا سەلاح کوردی.
قوتابخانەی فێربوونی شێعر و ئەدەبیات.
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

6 days, 14 hours ago
ئەو گۆزە وەکو من ئاشقی زارێ …

ئەو گۆزە وەکو من ئاشقی زارێ بوو
گێرودە بە داوی زوڵفی دڵدارێ بوو
دەستێ کە وەباڵی ملەکەی داماوە
ڕۆژێکی لەدەوری گەردنی یارێ بوو

خەیام و...
#سەلاح_کوردی_2025

@sabati_kurdi

1 week, 1 day ago

هەر وەکوو شادی لە نێو زاری ئەوین
هاتیی و شیرین دەکەی دڵداریی ژین

تۆ گوتت گۆڕینەوەی دوو دڵ دەبێ؟
من وتم خۆشمدەوێی بۆ یەک دەبین

#سەلاح_کوردی_2023

@sabati_kurdi

1 week, 2 days ago

وەڕەز نابم لە نەرمێنی لەشی تۆ
دڵم خۆشە بە ژوانی باوەشی تۆ

بە قوربان چاوتروکانی نیگاهت
ئەویندارم دەکا چاوی گەشی تۆ

#سەلاح_کوردی_2025

@sabati_kurdi

1 week, 3 days ago

هەرکە ڕادەستی ئەوین بێ شێتە ئەقڵی بۆچییە؟
ئاشقەی دێوانە مەستە و بەیت و نەقڵی بۆچییە؟

دڵ بەمۆمی خۆشەویستی سەر لە پەیمانێ دەنێ
سەربەمۆری حەز شکانی مۆم و شەقڵی بۆچییە؟

#سەلاح_کوردی_2017

@sabati_kurdi

1 week, 4 days ago
[‍](https://attach.fahares.com/cuipoOyDNT3jWgI088XllA==) [‍](https://attach.fahares.com/U899P8VUfsevU+fy6wujEg==) گۆرانیەکانی زیرەک پیشانگایەک پڕ …

گۆرانیەکانی زیرەک پیشانگایەک پڕ لە تابڵۆی ناوازە و شی نەکراوەی ژیانی سەردەمی خۆیەتی.

[ گۆرانی هەی بەناز ]

سێ‌ودوو، بێشک، بەخێرایی. سێ کەس و دوو کەس

ڕەوتی فۆلکلۆریکی گۆرانی بە گشتی دەگەڕێتەوە بۆ بۆنەکانی پاش مردن. لە شۆردنی بان تاتەشۆر تا خستنە نێو دارمەیتی کەسی کۆچکردوو، بگرە هەتا گێڕانی لەنێو ماڵەکەی و نانە نێو قەبەر و کەسانی دەورگێڕ لەم پڕۆسەی مەرگەدا.
بە وردیش کەسانی دەورگێر بە گوێرەی خزم و کەسی خوالێخۆشبوو جیاوازیان هەیە.

"بانۆکەر". بانۆکەر بەم کەسە "زۆرتر خاتوون" دەگوترێت وا بەرخ و کاری داک مردووە وەگوانی مەڕ و بزنی‌تر دەخات.
واتە شیری مەڕ دەدۆشێ دەیدا بە بەرخی دایک مردوو پاش کاتژمێرێک سەرونخوونی دەکات و ژەکی نێو گەدەی بەرخەکە لە دەوروبەری کۆمی هەڵدەسوێ. ئەوسا بەرخ دەمەڕ بەردەدات. مەڕ بۆن بە کۆمی بەرخەکەوە دەکات و وەک مناڵی خۆی وەریدەگرێت.

ئەمە بڕوای منە و ڕەنگە بە کینایە و ئیهام بکرێ واتای تریشی لێدەرکێشین.

پێویستە ئاماژە بە چەند خاڵێک بکەم: مەڕ بە ڕاحەتی بەرخی مەڕی‌تر وەخۆ ناگرێت. بەرخ تێبەردانی جاری یەکەم زۆر گرنگە چون بۆ جاری دووهەم مەڕ هەڵناخەڵەتێ. کە مەڕ بەرخی بێبنەوان وەخۆ نەگرێت ناچارن بە دەست بەخێوی بکەن دەنا تێدا دەچێت. لە ژیانی مەڕداران بانۆک دەوری گرنگی هەیە و پێویستە بە ئەزموون و لێزان بێت. هەموو دێیەک بانۆکەری نەبووە. جارێ وابووە بانۆکیان لە چەند دێ ئەوبەرتر ڕاگوێستووە.
بەڵێ زیرەک ناڵێ بێ‌سێودوو، منیش سێودوو و بێ‌سێودووم تەنیا مەعنا کردۆتەوە.
باب نۆکەریش مەعنای جیاوازە و لەم گۆرانیەدا باسێک لە باب نۆکەر کە بە ئەزموونترین نۆکەری ئاغایە و وەک گزیر ڕاوێژی پێ‌دەکرێ نەکردووە. باب نۆکەر دەور لە ژیانی خەڵکدا ناگێڕێت و ئەرکی بەچەک کردن و نۆرەبازی نۆکەرەکانە.

لە دەسپێک تا بە دوایین شانەوبەندی گۆرانیەکەدا، ئێلێمانی مەڕگ و ژیان دەور دەگێڕن.

ئێلێمان بانۆک: ڕزگارکەری مەرگ
ئێلێمانی سێ‌ودوو: برا، باب، کوڕ
دوو کەسی بەهێز دەڕواتە ژێر دارمەیت، باب و برا و کوڕ وێڕای ئەوان بەرزی دەکەنەوە تا دێنە سەر پێ و پاشان باب و کوڕ لە تەنیشتی ڕاست و برا لە تەنیشتی چەپ مەیت بەرەو ماڵی کۆچکردوو دەبەن.
ئێلێمانی سێ و چوار:
کاتێک مەیت دەگاتە بەر دەرکی ماڵ. سێ کەسی گۆرین دارمەیت لە دوو هەڵگرەکە وەردەگرنەوە و دەگەڵ چوار خزم مردوو بە نێو ماڵەکەیدا دەگێڕین.
ئێلێمانی سێ و شەش: مردوو لە ماڵ دێننە دەر، بەڵام بەر لە گۆڕستان لەنێو دێ دەیگێڕن. دارمەیت دەست بە دەست دەکرێت. جاری وایە چوار برا یان چوار کوڕ ... دارمەیت لەسەر شان دادەنێن و دوو ئامۆزا یان پوورزا نێوقەدی دارمەیت دەگرن.
ئێلێمانی شینگێڕی: شانەکانی گۆرانی ئاماژە بە ئێلێمانەکانی گۆرانی دەکات و بەندەکان کاردانەوە شانەی خۆیەتی.

شانە: هەڵم بگرن لەنگەرلەنگەر بمبەن بۆ ماڵی بانۆکەر:
بەند: هەی بەناز، وەی بەناز، بەناز بەناز،
چاو جوان گیان مەمکوژە بەناز.

لەنگەرلەنگەر: بەرخ بێ هێز و برسی و لە کار کەوتوو دەبەن بۆ ماڵی بانۆکەر.
شینم بۆ بکەن شەدە بەسەر: لێرەدا ژن و گەورەژن شینگێڕی بۆ دەکەن.

شانە: هەڵم بگرن بە سێودوو بمبەن بۆ گەڕەکی ژووروو، شینم بۆ بکەن پێ بە مووروو
بەند: هەی بەناز، ئەی بەناز، بەناز بەناز،
چاو باز گیان مەمکوژە بەناز.

لە شانەوبەندی دووهەمدا نەخۆش چاری نەهاتووە و دێتە سەر نیشانەکانی مردن.
گەڕەکی ژووروو ئێلێمانی ماڵی ئەغەوات و دەوڵەمەندەکانە. شینگێڕەکان بەرموور و پاوانەیان هەیە.

شانە: هەڵم بگرن بە سێ وو چوار، دەی بمبەن بۆ گەڕەکی لای خوار.
شینم بۆ بکەن ناسک و نازدار.
بەند: هەی بەناز، ئۆف بەناز، بەناز بەناز،
چاو جوان گیان مەمکوژە بەناز.

گەڕەکی لای خوار زۆربەی لادێ لەخۆ دەگرێتەوە و ناسک و نازدارەکان لەوێن.

شانە: هەڵم گرن بە سێ و بە شەش هەی با بمگرن بێ ... بێ غەش. شینم بۆ بکەن دەستەی چاوڕەش.
بەند: هەی بەناز، بەناز، ئۆف بەناز بەناز، بەناز، چاو کوان گیان مەمکوژە بەناز.

لێرەدا بەرەو گۆڕ دەڕوات و هەموو دێ لە پرسەکەدا بەشدار دەکات. داوا دەکات ئەو شەش کەسەی دارمەیت هەڵدەگرن لەو خزم و کەسە دڵپاک و بێغەشانە بن.

درێژەی گۆرانی بەرەو مەقام هەنگاو دەنێت کە ئەویش شرۆڤەی پێویستە.

#سەلاح_کوردی
@sabati_kurdi

1 week, 4 days ago

سپاسی هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەم کە بە لایک و دیسلایک پێشوازی لە پۆستەکان دەکەن. بە هەڵوێستی پەسن و پەسن نەکردنی پۆستەکان سەرفیرازم چون بۆ من گرنگ ئەوەیە کە بزانم هاوڕێیان پۆستەکان دەخوێننەوە.

🙏😘❤️

1 week, 5 days ago

وێڕای سیوادی هەر ڕۆژی بەیان
بهێنە ناوی‌ خودای دلۆڤان

بە هێزی بازوو، زانست و ئیمان
تێکۆشە لەڕێی‌ کورد و کوردستان

#سەلاح_کوردی

@sabati_kurdi

3 months ago

ئیلهام و پێشوازی لە خاتوو غەزەڵ

ئەی وەتەن پاییزەکانت چەن غەریب و دڵپڕە
ڕێژنەبارانت بە سەرکۆنەی گەڵای وەرزی شڕە

بێتوو تافی نەو بەهارێکی لە دوو بێت دابڕان
بەرگی زەردی تاسەکانی نێو دەروونم هەڵدڕە

#سەلاح_کوردی_2024
@sabati_kurdi

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago