?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
حیجابی نور گوڵ بۆدوورینی هەموو جلێکی شرعی گەیاندن بۆهەمووشارەکانی کوردستان وعیراق هەیە
حجاب نور گول .. لخياطة جميع الملابس الشرعيه في توصيل لكافة مدن الكوردستان والعراق🌷💌
یاسا:
چاوگرتن پەیوەندی بە بوونی ژنەوە نیە،
پەیوەندی بەبوونی دوو ژن و سێ ژن و چوار ژنیشەوە نیە!
نمونەی کەسێک هەژارە و دەبێتە ملیاردێر، هەرچەندە یەکێکە لە دەوڵەمەنترینی جیهان، بەڵام هەر چاوی لەسەرووی خۆیەتی و خۆی بەسەرووی خۆی بەراورد دەکا و ڕازی نیە بەبەشەکەی. دەیوێ هێشتان بەرزتربێتەوە و بگاتە ئاستی یەکەم لە جیهان لە دەوڵەمەندی لەکاتێک لە دە یەکەمەکەی جیهانە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە هەژاربوو دەیگووت تەنها خانو و ئیشێکم هەبێت ڕازیم.
بەڵام نازانێت ئەگەر ڕاهات لەگەڵ سیاسەتی بەراوردکاری ڕوانینی سەرووی خۆت نەک خوارووی خۆت، چ زیانێکی لە ژیانی خۆی داوە.
ئەم دونیایە هیچ نیە!
هیچ نیە!
قسەی مرۆڤێک سەرسامم دەکات کە دەڵێ :
ئێمە لە ماڵی خەیاڵدا دەژین ، ماڵی ڕاستەقینە ئەوەیە کە بۆی دەچین.
ئەمەی ئێستە خەیاڵاتە
خوای پەروەردگار دەفەرمووێت :
(قَٰلَ كَمْ لَبِثْتُمْ فِى ٱلْأَرْضِ عَدَدَ سِنِينَ (١١٢) قَالُواْ لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ فَسْـَٔلِ ٱلْعَآدِّينَ (١١٣) ) المؤمنین
واتە : خوا دهفهرموێ: چهند ساڵ لهسهر زهوی دا مانهوه ، له (وهڵامدا) دهڵێن ڕۆژێك یا کهمتر له ڕۆژێك ماینهوه لهو (فریشتانه) بپرسه که ژمێریارن.
ڕۆژێک؟! یان کەمتر لە ڕۆژێک!! بەڕاستی ئەمە خەیاڵاتە
ژیانی ڕاستەقینە ئەوەیە کە بۆی دەچین .
ئەم دنیایە بەهەمووی ئەوەی کە تێیدایە پێت دەڵێت : (ئاگاداربە لە تۆڵە و هێرشی من ، با زەردەخەنەیەکم فریوت نەدات ، قسەکانم خەندە ئامێزن و کارەکانم گرێنەرن )
شێخ علی یوسی ( ڕەحمەتی خوای لێبێت ) کە یەکێکە لە زانا گەورەکانی مغریب دەفەرمووێ :
کاتێ لە کتێبخانە بووین شێخەکەمان دوو دێر شیعری پێ لەبەر دەکردین لە وەسفی دونیا ، تاوەکوو توشی سەرسوڕمان نەبین بە ناخۆشیەکانی کاتێک کە دەورەمان دەدەن .
ئەو دوو دێرە شیعرەش دەڵێ :
هەشت شت بەسەر هەموو خەڵکیدا دێ
وە بە دڵنیای مرۆڤ تووشی ئەم هەشت شتە دەبێ
شادی و غەمباری
بەیەک گەشتن و جیابوونەوە
هەژاری و دەوڵەمەندی
نەخۆشی و لەشساغی
کەسێک کە لە ژیانە بە کەسێکی تر ئەڵێت فڵان کەس مرد!
وتی : زۆر سەیرە چۆن مرد؟! خۆ جارێ بیست ساڵ بوو ، لەشساغ و تەندروست بوو!
من سەرسام دەبم بە سەرسامبوونەکەی تۆ!!!
ئایا کەس بەڵێنی پێ داویت کە تۆ دەمێنیتەوە؟!
ئایا بەڵێنیان پێ داویت کە نەخۆش و پیرەکان بمرن؟!
ئیتر بۆچی سەرسام بوویت؟!
تۆ دونیات بردووە ئەویش تۆ دەبات
تۆ بەشێکت بردووە لەو بەڵام ئەو تۆ بە تەواوی دەبات
لێت خواردووە وە دڵخۆشی بە خواردنەکەی.
ئەویش دەڵێ ها بگرە ئەمە و زیاتر وە سەیری ئەمە بکە ئەمەش تاقی بکەرەوە وە ئەمیش بەهەمان شێوە بە تۆ دەکات ..
وە بەم زوانە ئەویش تۆ دەخوات ( دونیا)
یەکێکیان لەو بارەیەوە دەڵي :
هاتم بۆ لای گۆڕەکان و بانگم کردن
پیاوە گەورە و بچووکەکان لە کوێن؟
کوا ئەو کەسەی شانازی بە دەسەڵاتەکەی دەکرد؟
کوا ئەو کەسەی شانازی بە پاکی ناخی خۆی دەکرد؟
هەموویان یەکسان بوون و هیچ هەواڵێکیان نەما
وە هەموویان مردن و هیچ هەوڵێکیان نەما
کرمی ناو زەوی دێن و دەچن و شوێنەواری ئەو وێنانە ڕەشدەبێتەوە
داوای لێ خۆشبوون لە اللہ دەکەین.
ئەی ئەو کەسەی پرسیاری ئەو کەسانەم لێ دەکەیت کە ڕۆشتوون .
ئایا پەند وەرناگریت لەو کەسانەی کە ڕۆشتوون؟!
یارب سەرساممان نەکەیت بەم دنیا پوچە و بە عیبادەت و بەندایەتی بۆ خۆت سەرقاڵمان بکەیت .
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago