القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75
Last updated 1 year, 9 months ago
Last updated 3 months, 3 weeks ago
●.
قال التابعي الإمام مجاهد :
اجعل مالك جُنّة ( يعني حماية ووقاية) دون دينك
ولا تجعل دينك جُنة دون مالك...
پێشەوا موجاھید فەرموویەتی :
ماڵ و سامانت بکە پارێزەر و قەڵغانی دینەکەت
دینەکەت مەکەرە پارێزەر و قەڵغانی ماڵ و سامانەکەت..
[ مصنف ابن أبي شيبة]
.○
●.
قال ابن أبي شيبة في المصنف 25540 - حَدَّثَنَا وَكِيعٌ، عَنْ
مِسْعَرٍ، عَنْ عَوْنٍ، قَالَ: وَقَعَ رَجُلٌ فِي رَجُلٍ فَرَدَّ عَلَيْهِ آخَرُ،
فَقَالَتْ أُمُّ الدَّرْدَاءِ:
«لَقَدْ غَبَطْتُكَ، إِنَّهُ مَنْ ذَبَّ عَنْ عِرْضِ أَخِيهِ، وَقَاهُ اللَّهُ»
قَالَ مِسْعَرٌ: نَفْحَ أَوْ لَفْحَ النَّارِ -
واتە:
مسعەر دەگێڕێتەوە پیاوێک کەوتە قسە ووتن بە کەسێک ، وە کەسێکی تر ڕەدی دایەوە
[ واتە دیفاعی لە قسە پێ ووتراوەکە کرد]
ئوم دهردا فهرموی بەراستی خۆزگەم پێ خواستی : هەر كەس بەرگری بکات له مافی ( یان ناموسی ) براکهی ، ﷲ تعالی گهرمی ( یان دووکهڵی ) ئاگری لێ دوور دهخاتهوه .
.○
[فێڵێکی شەیطانی کەلەوانەیە بەسەرماندا تێپەڕبووبێت]
فەرموودەیەکی پەیامبەرمان هەیە ﷺ کە دەفەرموێت:
(لا تحقرن من المعروف شیئا )
(هیچ شتێک لە چاکە بەکەم مەزانە)
دیقەت بدەنە هیچ شتێک لە زمانی عەرەبید کە وترا (لا تحقرن من المعروف شیئا) شیئا وشەیەکی نەکیرە ـیە و ڕستەکەش لە سیاقی نەفیدایە چونکە بە (لا) دەستی پێکردووە واتە هەموو شتێک دەگرێتەوە بۆیە تەنانەت بچووکترین شتیش بەکەم مەزانە.
ئەم بەگەورە سەیرکردنی کردەوە بچووکانە بریتییە لە کلیلی ئیستیقامە و دامەزراوییت لەسەر دین و ئیهمالکردنیشی هۆکاری تیاچوونە.
هەر بۆیە هەمیشە شەیطان بەو جۆرە خۆیت لێ نزیک دەکاتەوە کاتێک تۆ حەزدەکەی یان دەتەوێت قورئان بخوێنیت دێت دەچرپێنێت بەگوێتدا: (چەند دەخوێنیت؟ یەک یان دوو لاپەڕە؟ ئەوە چییە جا ، زۆر کەمە ئەوە، یان ئەوەتا هەر دەخوێنی جوزئێک بخوێنە یان هیچ مەخوێنە)
بۆیە یەک مانگی ڕەبەق دەمێنێتەوە و ڕادەوەستی وەک ئاوی مەنگ هەرکاتێک دەتەوێت قورئان بخوێنیت هەمان ئەم قسەیەت پێ دەڵێتەوە ، ئەگەر تۆ پێی بڵێیت بەڵێ، تەنها یەک دوو لاپەڕە دەخوێنمەوە، ئەوا لەماوەی ئەو مانگەدا جوزئێک یان جوزئو نیوێک دەخوێنیتەوە لەماوەی ئەو مانگەدا.
وە هیوای تەواوبوون دەخاتە پێشت ، ئەوەش بەو جۆرەی کە ئەو شتە هەمووی تەواو دەکەیت یان هەر هیچی لێ ناکەیت، ئا ئەمە زۆرینەی خەڵکی لە چەندەها کاری گەورە خستووە، لەکاتێکدا ئەو کەمەی کە ئەگەر بیانکردایە و پێی ڕازی ببونایە و بەردەوام بوونایە لەسەری ئەوا وای لێدەهات کە زۆرەکەش هەر دەبووە بەشی ئەوان.
وە هەر لەو فێڵانەی کە زیانی لە هەندێکی تر لە خەڵکی داوە لە کاتێکدا کە دەبوایە سوودیان لێ ببینیایە بریتییە لە باسکردنی ژیانی هەندێک کەسانی لەخواترس کە چۆن گەیشتوونەتە ئەو پلە بەرزانە شەیطان لە دوو ڕێگاوە بۆ بەندە دێت:
دەڵێت: تۆ پێویستە ڕێک وەکو ئەوبیت ئەگەر وەکو ئەو نەبیت لەسەدا سەد ئەوە تۆ هیچ نیت و هیچت نەکردووە.
یان دەڵێت: تۆ بۆ هەوڵ دەدەیت وەکو ئەوبیت، هەوڵ مەدە، تۆ یەک دنیا خێرت لەکیس چووە، خەڵکی ئەو هەموو خێرەی کردووە، هەموو شتە خراپەکانی خۆی بیر دەخاتەوە، کە ئاواو و ئاوایە لەخراپەدا.
لە واقیعیشدا بەگشتی ئەو کەسانەی کە خاوەنی هیممەتێکی بەرزبوون و بەندەیەکی چاکی پەروەردگاربوون لە پەرستشدا بە کەم دەستیان پێکردووە، پاشان پلە بە پلە بەرز بوونەتەوە تا گەیشتوون بەم حاڵەیان کە ئێمە دەیزانین و دەیبینین، وە هەڵەنەکردنیش تەنها بۆ پەیامبەرانە علیهم الصلاة والسلام هەموو کەسێکیش خاوەن هەڵە و پەڵەیە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75
Last updated 1 year, 9 months ago
Last updated 3 months, 3 weeks ago