❥Taja'Kᵃᵐ'119•❤👑∞

Description
༻💙༺┄                      
کچێکیـ شوشەیمـ 💎🌸
لە ڕەگەزی بەرد 😒💔
نابمە ئازیزی کەسێکـ 🙄 لە من ئازیز تری هەبێتـ 😑✨💙🤷🏻‍
ᏟᏒᎬᎪᏆᎾᏒ ❥ 👇
✨ ✨
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months ago

Last updated 2 months, 2 weeks ago

1 year, 2 months ago

داواكارین لە خوای پەروەردگار كە هیدایەتى خراپەکاران بدات ، و یارمەتی دەرمان بێت و مردن بكاتە مایەی حەسانەوەمان لە ناخۆشی و ناڕەحەتییەكانی دونیا، لە دوای مردن ماندووبونمان بحەسێتەوە، ڕەحم بە مردووەكانمان بكات و لە ئێمەو ئەوانیش خۆش بێت، بە بەهەشتی پان و بەرین و پڕ لە نازوو نیعمەت شادمان بكات، لە سزای ناو گۆڕو ئاگری دۆزەخ بمان پارێزێت .??*?***

1 year, 2 months ago

أللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّد وَعَلَی آلِ مُحَمَّدٍ🌸****

1 year, 4 months ago

سوپاس بۆ خودا لەسەر ئەو هەنـگاوەی تەواو نەبـوو،
چونکە ئەگەر تەواوبوایە دەبووە شەڕێکی گەورە بۆم...

سوپاس بۆ خودا کە لە شەڕێک پاراسـتمـی،
کـە بە نەزانینی خـۆم بـە خێر و چاکـەم دەزانی...

سوپاس بۆ خودا کە کارەکانمان بەڕێوەدەبات و میهرەبانە،
کە دەبەخشێت و زۆر دەبەخشێت و ڕازیمان دەکـات،
کـە لێـمـان وەردەگرێتەوە و دواتر قەرەبوومان بۆ دەکاتەوە...

سوپاس بۆ خودا ئـەو دەمەی قەدەرەکان دەردەخـات،
دڵ و ڕووح ئـارام دەبـێت...

1 year, 4 months ago

ڕێزگرتن سەرنجڕاكێشترین سیفاتی ئینسانە، ڕێزگرتن لە خۆت و بەرامبەرەکەت، لەوەی کەسێک کاتت پێدەدات ، لەوەی قسەت بۆ دەکات و گوێی بۆ بگریت، لەوەی ئەو چۆن ڕێزت دەگرێت و تۆش وەک خۆی وەڵامی بدەیتەوە

بەر لەوەی ڕێزێک بێت بۆ ئەوان
ڕێزگرتنتە لە خودی خۆت و کەسایەتی خۆت، بیبەخشن هەموومان پێویستمان بەوەیە هەست بکەین ڕێزمان لێ دەگیرێت❤️

1 year, 4 months ago

”دوای گەیشتن بە ٢٢ ساڵی تەمەن باوەڕێكی پتەوم بۆ دروست بوو، دەمەوێت باوەڕەكەم بگەیەنم?مرۆڤ لە هەموو پێویستیەك زیاتر عەوداڵی مرۆڤێكە، ئەگەر هیچیشی نەبێت مرۆڤێك هەبێت لە پەنایدا، پەناگەیەكی ڕووحی هەبێت بۆ ڕۆژە ڕەشەكان، باوەشێكی هەبێت بۆ كۆسپە گەورەكان، تیماركەرێك بۆ برینی ئێكجار قوڵ، بۆ ئەو ڕۆژانەی پێویستیەتی ناخی خاڵی بكات و هەندێك لە كۆڵی شانی بەش بكات، لە هەموو شتێك پێویستتر لەم سەردەمە خەیاڵیاویەدا بوونی شیرینێكە لەزەت ببەخشێت، بۆ ئەو ڕۆژانەی كە تاقەتی تەواوكردنی ڕۆژەكەت نیە، بۆ ئەو ساتانەی خولیای كۆتایی هێنانی ڕێگەكەت نیە ، بۆ ئەو دەمانەی ناتەوێت چیدی نان بخۆیت، چیدی بگەڕێیت، دەستت بگرێت لە دڵسۆزیدا بە زۆر پێت بكا،

هەرگیز باسی كەسی فریشتە ئاسا و فریادڕەس و كامل ناكەم چونكە باوەڕیم بە بونی مرۆڤی وەهاییە نیە، ناڵێم كەسێك ڕێگە دوورەكانت بۆ نزیك بكاتەوە، كەسێك قورساییەكانت بۆ سوك بكات، كەسێك جێگای برینەكان نەهێڵێت، نا هەرگیز، تەنها مرۆڤێك لە هەموو كاتێكدا هەبێت، لە هەموو كاتێكدا هەست بكەیت دژت نیە، هەموو كاتێك پێت بڵێ گوێم گرتووە پێكەوە چارەسەری دەكەین.

هەر بە دیوێكی ڕەش مەڵێ كەسی وانیە مەگەر خۆت بویتە بە كەسێكی وەهاییە؟ دەی جارێ خۆت وابە تاكوو فێری هەموانی بكەیت وابن?

1 year, 4 months ago

ئازیزێک بە خۆڕایی بەجێناهێڵین، کاتێک ئازارمان پێدەگات دەڕۆین☺️

1 year, 4 months ago

من نرخی ئەو کەسانە ئەزانم لەگەڵما ماونەتەوە و تەحەموولم ئەکەن ، منێکی خاوەن میزاجێکی ھەڵگەڕاوە کە ھەر دەقەو لەسەر بیرکردنەوەیەکم و تێڕوانینم بۆ شتەکان لە چرکەیەکا ئەگۆڕێن ، ستایشی ئەوانە ئەکەم ھاودەم و ھاورێی منن و تەحەمولی منیان کردووە ، تۆیەک کە وائەزانی ھەموو شتی منی و لە خاڵێکا بۆت دەرەکەوێ ھیچ گرنگ نیت و سەرەڕای ئەمەش ئەمێنیتەوە ، کڵاوی ڕێز دائەگرم بۆتۆ ،ئێوەش ئەگەر کەسانی وەھاتان ھەی لە گەورەییان کەم مەکەنەوە چونکە ژیان کردن لەگەڵ ئێمەی میزاجیا قورسە .

1 year, 4 months ago

خوای گەورە دەزانێت چی بۆ تۆ باشە و چی بۆ تۆ خراپە، کاتێک شتێکت بەدەست ناهێنیت نائومێد و دڵتەنگ مەبە، سەبر بگرە، ڕەنگە ئەوە شتێک بووبێت کە بۆ لەناوبردنی ئێوە دروستکرابێت. هەر بۆیە خوای گەورە لەتۆی دوور خستەوە چونکە خۆشی دەوێیت.

تۆ هەرگیز نازانی.
بەڵام خوای گەورە هەموو شتێک دەزانێت. ❤️

1 year, 4 months ago

من دەمێکە وتومە ...
مرۆڤ ئەبێــت خۆی تیمارکەرو پەرستاری برینی خۆی بێـــت .....!!
بۆیە تکا ئەکەم ....
تۆ بە هێزی تۆ بەڕووە جوانەکەی ژیان هێز بدە بەخۆت ....
خۆتت خۆشبوێ دووبارە سەیری جوانیەکانی ژیان بکە ...
ماندوو مەبە لە هەوڵدان ..
سەیری ئەو کەسانە بکە کە بوونت و دڵخۆشیــت بۆ ئەوان گرینگە ...
تۆ ئەبــێت خۆت ڕزگارکەری خۆت بی ڕێگە مەدە برینەکانت ڕێگای ژیانت بکێشن ، ڕێگە مەدە بتکەن بە کەسێک کە تۆ نیــت ...
بە برینەکانـت بەڵێنی سارێژبون بدە
بۆ زیاتر جوانکردنی ڕۆژگارمان پێویستمان بە تۆیە ..
بەلێ ڕێک تۆ ...
هەموو ئەم ناخۆشیانە تێ دەپەڕن
بڕوات بەو پلانە جوانانە هەبێــت کە خوای میهرەبان بۆ گوڵ گرتنی برینەکانی تۆ دایناوە .....
وە ئەمەوێ بلێـم تۆ زۆر جوانیت کە پێئە کەنیت تکام وایە بەردەوام بیــت ،،

2 years, 2 months ago

کێ ئامادەیە سبەی
(یەک شەم و دووشەم و سێ شەمە ) بەڕۆژوو بێت بریتین لە #ڕۆژە_سپیەکان ( ایام البیض ) واته (۱٥،۱٤،۱۳)مانگى عەرەبی سوننەتە لەم سێ ڕۆژەدا بەڕۆژو بن?

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months ago

Last updated 2 months, 2 weeks ago