?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 8 months, 1 week ago
Last updated 3 months, 2 weeks ago
🔸 کارگاه آموزشی حفظ محیط کوهستان
ویژه (آقایان و بانوان)
برگزار کننده : باشگاه فرهنگی کوهنوردی هَلگورد پیرانشهر
🔶 با ارائه مدرک رسمی از فدراسیون کوهنوردی و صعودهای ورزشی
👈 پیش نیاز ندارد
مدت زمان دوره: 1 روز
🔴محل برگزاری دوره : پیرانشهر ، دفتر باشگاه کوهنوردی هلگورد
🔴 هزینه: 250هزار تومان
🔴زمان برگزاری دوره : دیماه ٤٠٣
👈 ظـرفیـــت ٣٠ نـــفــر
🔹مدرس دوره : سیاوش یالپانیان
✅واریز هزینه به شماره کارت
6104337913290357
بانک ملت به نام بایزید نیک بخت
✅ بیمه ورزشی دارای اعتبار
🕺 ثبت نام در پرتال فدراسیون
🗣چنانکه تعداد شرکت کنندگان کمتر از حد معمول باشند احتمالاً در هزینه ها تجدید نظر شود
جهت ثبت نام در دوره با 09144428698 هماهنگی نمائید.
بە نێوی خاڵقی کوێستانەکان
بە پێی بەرنامەی شەش مانگی دوهەمی یانەی کلتوری شاخەوانی هەڵگوردی پیرانشار گەشتێکی شاخەوانی بۆ سێ لووتکەی ڕەندۆڵە و زەرد کێو و بابۆڵە ، لە ڕۆژی ۱٦ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ بەو شێوەیە بەڕێوە چوو.
کاتژمێر ۶ی بەرەبەیان کە هێستا تاریکی هەر باڵی بە سەر نیشتمان دا کێشابو، ئێمە ۵ کەس لە شاخەوانانی یانەی هەڵگورد بەرەو شاری شنۆ و دێهاتی ئاڵکاوێ کەوتینە ڕێگا.
کاتژمێر ۷:۱۰ لە کەش وهەوایەکی سارد دا لە شوێنێک بە نێو جووت کانیان لە ماشێن دابەزین و کۆڵەپشتی لەسەر شان بەرەو کێوی ڕەندۆڵە تێهەڵبوین.
کاتێک کە گەیشتین بە ئەنوا ولە تەنیشت پەناگایەکەی ڕەندۆڵە نانی بەیانیمان خوارد و خۆمان لێ تێر وتەسەل کرد جا ئەو جار بۆ لووتکە ڕۆیشتین.
کاتژمێر ۹:۴۰ گەیشتین بە لووتکە و چەند خولەک دوای ئێمە هاوڕێیانی گرووپی کێلەشینی شنۆ گەیشتن و بە دیداری یەکتری شاد بوین.
چەند وێنەی بە کۆمەڵ و بەتاک لە سەر لووتکە بۆ بیرەوەری گرترا و ماڵئاوایمان لە هاوڕێیانی گرووپی کێلەشین کرد و بەرەو زەرد کێو ڕۆیشتین ، لە نێوان ڕەندوڵە و زەرد کێو تەزوی سەرما زیاتر بوو.
کەمتر لە ۴۵خولەک گەیشتینە سەر لووتکەی زەرد کێو ، کە بەڕاستی کوێستانەکانی باشوری کوردستان و هەروەها کێوەکانی ورمێ و پیرانشار لەسەر لووتکەی زەرد کێو ڕا زۆر جووان بوون، هەر ئەو جوانییەش بو بە هۆی ئەوەی زیاتر لە ۳۰خولەک لەسەر لووتکە لەو کەش وهەوا و تەزوی سارد و سەرما دا بمێنینەوە بەڵام ئەو جوانیانە تەواو هەۆشی مڕۆڤ دەبن و مڕۆڤ لە دیتنیان تێر نابێت.
ئەوجار ماڵئاوایمان لە لووتکە کرد وبەرەو لووتکەی بابۆڵە ڕۆیشتین.
بە خۆشیەوە کەمتر لە کاتژمێرێک گەیشتینە لووتکە و لە کەش و هەوایەکی خۆش دا لە لووتکە ووچانێکی خۆشمان دا و کاتژمێر ۱:۰۵ ماڵئاوایمان لە لووتکەی بابۆڵەش کرد و بەرەو بنار و جووت کانی گەڕاینەوە و کاتژمێر ۲ گەیشتینەوە سەر کانی. نانی نێوەڕۆمان زۆر بە ئیستڕاحەت لەسەر کانی نۆش کرد و لێی سواری ماشێن بوین و بەرەو پیرانشار هاتینەوە.
بەڕێوبەری بەرنامە: عەبدوڵڵا خۆش خۆڵق
✍نوسینی ڕاپۆرت: ئاراس
بە نێوی خوای کەژ و کێو
ڕاپۆڕتی بەڕێوەچوونی بەرنامەی یەک ڕۆژەی دۆڵی خدراوێ و ئاڵیەمەڕان لە ڕۆژی هەینی 9ی سەرماوەز
شەش و نیوی بەیانێکی ساردی مانگی سەرماوەز کۆڕی هاوڕێیانی شاخ کە پێک هاتوو لە دە کەس بوین، بە دوو ماشێنی شەخسی بەرەو دۆڵی خدراوێ وەڕێکەوتین و دوای کاتژمێرێک گەیشتینە جێگای مەبەست.
دوای هاتنە خوار و پێچانەوەی کۆڵە بەرەو دارەستان و سرووشتی دڵڕفێنی ناوچەکە وەڕێکەوتین لە ڕێگادا و لەنێو ئەو هەوا ساردەدا شتێکی کە گەرمی دەبەخشی بە نێو جەستەمان دیتنی سمۆرەکان بوو کە لەسەر داران، ڕاوڕاوێنەیان دەکرد و تام و چێژەکی زیاتری دەبەخشی بەو سڕوشتە جوان و بێ وێنەیە.
دوای چەند خولەکێک ڕۆیشتن لە شوێنێک دانیشتین بۆ خواردنی جەمی بەیانی، دوای خواردنی نانی بەیانی بەرەو هەوراز وەڕێکەوتین و لەسەر لووتکەی چیاکان دیمەنی ئەو دارەستان و هەوراز و نشێوەکان دەهاتنە بەر چاون و چێژێکی زۆر زیاترن لەو سروشت وەردەگرت.
دوای نزیک لە چوار کاتژمێر گەیشتینە دێی ئاڵیەمەڕان و چووینە مزگەوتی ئاوایی بۆ حەسانەوە و خواردنی نانی نیوڕۆیە، کاتژمێر دوو و نیوی کۆڵەکانن پێچانەوە و بە دۆڵێدا هاتینەوە خوارێ و کاتژمێر پێنج گەیشتینەوە کن ماشێنەکان و کۆتایین بەو گەشتە هێنا و لاپەڕەیەکی دیکە لە مێژوی یانەی هەڵگورد تۆمار کرا.
بەڕێوبەر و نووسینی ڕاپۆڕت محەممەد دڵخوون
یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگورد
برنامەی اجرا شدە باشگاە فرهنگی کوهنوردی هلگورد پیرانشهر بە قلەی قلات کتکان در مورخەی ۲ی آذرماە ۱۴۰۳
قلات کتکان یک قلعەی تاریخی واقع در نوک قلە میباشد. این قلعە نزدیک بە روستای خورینج میباشد، کە با گذشت سالیان زیاد هنوز اثار بەجاماندە از قلعە و دیوار وساختمانهای آن دیدە میشود.
ارتفاع قلە ۲۴۰۵ متر میباشد، گونەی جانوری کوهستان بە مانند کوههای اطراف میباشد و حیواناتی مانند خرس قهوەای ،گرگ، روباەو شغال ،گرازو ........ این کوهستان را بە عنوان زیستگاە انتخاب کردەاند. البتە در سالهای نەچندان دور بز کوهی و قوچ هم در آن یافت میشد، ولی متاسفانە با شکار بی رویە این گونەی جانوری کمیاب و نایاب شدە است.
باشگاە فرهنگی وکوهنوردی هلگورد
گەشتێک بۆ لووتکەی قەڵاتی کتکان
قەڵاتی کتکان هەڵکەوتو لە باشوری ئاوایی خورینج و ڕۆژهەڵاتی ئاوایی کێلە سیپان بە بەرزایی ۲۴۰۵میتر ، قەڵایەکی مێژوییە کە لە دوای ساڵانێکی زۆر ئێستاش ئاسەوار و بناغەی دیوار و خانوی قەڵاکە هەر ماوە.
ئەو قەڵایە لەسەر لووتکەیە و سەردەمی خۆی قەڵایەکی باش بۆ بەرگری کردن لە هێرش بوە چون لە سەر لووتکە هەڵکەوتوە و لە سێ لا ڕا ڕەوەزی بەرز و لایەکەی تریشی دیوارێکی بڵیند بوە.
ورچ و گورگ و ڕێوی وبەراز و چەقەڵ و کەو ....... وەک ئاژەڵی ئەو کوێستانە دێنە ئەژمار.
هەڵبەت ساڵانی زوو بزنە کێوی بە ڕێژەیەکی بەرچاوو لێی دەدیترا، بەداخەوە بەهۆی دڵ ڕەقی ڕاۆچیان ئێستا لێی نەماوە یا زۆر زۆر کەمە.
ئێمە چەند ئەندامێکی یانەی هەڵگورد بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ۲ی سەرماوەزی ۲۷۲٤ بە ماشێنێکی خۆمان بەرەو ئاوایی خورینج کەوتینە ڕێگا.
لە دەرەوەی ئاوایی و شوێنێک بە نێوی پەڵاساوێ لە بناری قەڵاتی خورینج لە کەش وهەوایەکی سارد دا نانی بەیانیمان خوارد و هێور هێور بەرەو لووتکە ڕۆێشتین.
لە دوای ۳کاتژمێر گەیشتینە لووتکە، لە لووتکە بە دیداری دو ئەندامی یانە کە شەوی پێش لە لووتکە مابونەوە و چاوەڕوانی ئەندامانی یانە بون شاد بوین.
بۆ ماوەی ٤۵ خولەک لە لووتکە ماینەوە، چون بەڕاستی مڕۆڤ لە دیتنی ئەو هەمو جوانیەی وڵات سەرمەست دەبیت.
پاشان وێنەی تاک و کۆمەڵ بۆ بیروەری کێشرا و بەرەو بنار داگەڕاین.
بۆ ژەمی نیوەڕۆ بڕیارمان دا لە قەراغ بەردە جوانەکانی خورینج کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانیان دەکەن و هەر بەردەی بەشێویەکی زۆر جووان شکڵی جۆراوجۆریان هەیە،بمێنینەوە.
لە دوای خواردنی نانی نیوەڕۆ سەردانی باغچە جوانەکەی قەراغ ئاواییمان کرد کە هاوڕێی ژینگە پارێز و ژینگە دۆست و ئەندامی یانەی هەڵگورد کاک کەماڵ ڕەسوڵزادە زەحمەتێکی یەکجار زۆری پێوە کێشاوە و زیاتر لە ۲۰۰ نەمامی ئەو ساڵ و ساڵانی پێشو لێی چەقاندوە و زۆر بە جوانی پێی ڕاگەیشتوە و شوکری خودای هەمویان شین بونە،
هەڵبەت لە داهاتوش دا بەرنامەی زۆر جوانتری بۆ پەرە پێدان و پەروەردە کردنی ئەو باغچە هەیە کە جێگای دەستخۆشی و ڕێز لێنانە.
دوای گەڕان و دیتنی دارە جوانەکان کۆتاییمان بە گەشتەکە هێنا و بەرەو پیرانشار گەڕاینەوە.
بەڕێوبەری بەرنامە : کەماڵ ڕەسوڵزادە
✍نوسینی ڕاپۆرت: ئاراس
یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگورد
بە نێوی خوای بەرز و بێ هاوتا
بەڕێوە چونی بەرنامەیەکی گەشت و گوزاری بۆ ناوچەی گەشتیاری پردانان و خەرپاپ.
بەرنامەی فەرمی ڕۆژی هەینی یانەی هەڵگورد کە بۆ کانی گڕاوانی ڕەبەت بوو لە بەر گەرمای بەڕۆژی ڕەبەتێ و لە سەر داوای بەڕێوە بەری بەرنامە بۆ ناوچەی گەشتیاری و فێنکی کانیە دزێ گۆڕاو کرا بە بەرنامەیەکی دو ڕۆژە.
چەن کاتژمێر پێش دەست پێکی بەرنامە دەستەی کارگێڕی یانەی هەڵگورد ئاگادار کرایەوە کە خزمێکی بەڕێوەبەری بەرنامە کۆچی دوایی کردوە.
بۆیە بەڕێوە بردنی بەرنامەکە بە ئەندامێکی دیکەی یانە ئەسپێردرا.
لە کاتی خۆی دا بەرنامە بە بەشداری ١٢کەس و سێ ماشێنی شەخسی بەرەو گوندی پردانان(قەبری وسێنی) دەستی پێکرد و ماشێن لە قەبری وسێنی ڕاگیران.
بەشدار بووان لە ڕیزێکی ڕێک و پێک و جوان کوچەو کۆڵانی نێو شا گوندی قبری وسێنیان تێپەڕ کرد و تێر تێر دە بەردە کوونتێ فکرین و خۆیان گەیاندە سەر چۆمە فێنک و بە ڕێژەوەکەی پردانان.
لە پردێ بناوانێ پەڕێنەوەو خۆمان دە گۆڕێ هەوا تاڵانی کرد . گۆڕێ هەوار تاڵانی بەڕۆژ بوو تاو کاری لە تەپڵی سەری دەکرد.
هەر وا کە دەچوینە پێشتر دارستان بە پشت تر دەبوو کەوتینە بن سێبەری داران.
دوای ٤٠خولەک ڕێ پێوان گەیشتینە نێڵە گوێزی کانیەدزێ.
لە بن گوێزان و لە سەر کانیان خێوەت لێ دران و کتری لە سەر ئاوری دار بڕوان ڕیز بوون.
جەمێک چا خورایەوەو لێکدا لێکدا کتری بە تاڵ دەبوون و وەسەر ئاور دنرانەوە.
شەو ڕاکشاو ، گوێزەڵێن بوو بە ئەنگوستەچاو، ئەگەر ویست بات بەو شەوە ساوو بێ گەردە ئەستێرەیەک لە ئاسمان بە دی کەی دەبۆ بە وردی ڕوانیبات تا لە نێو گەڵای لێک تەنیوی گەڵا گوێزان دانەیەکت بەر چاو دەکەوت.
کات هەر وا تێپەڕ دەبوو شەو دەزرینگایەوە خۆمان خزاندە جێ و بان و پرخەی خەومان تێکەڵ بە شنەی باو هاشەی چۆم و پەپووی کووندە بەبوی کردو بە یانی بە گۆپاڵان لە خەو ڕا نەدەبووین.
تاقمێک لە دۆستانی یانەی، بەیانی لە شار ڕا هاتبوونە وێ و نان و چای بەیانیان لە وێ خوارد بۆ بەڵام ئێمە پێمان نەزانی بوو.
ڕۆژی هەینی٢ی خەرمانان کاتژمێر ٩لە خەو هەستاین و نانی بەیانیمان خوارد.
کاتژمێر ١١:٣٠کۆی ئەندامان خێوەتگەمان بە جێ هێشت و بەرەو تاڤگەی خەرپاپ بە چۆم دا هەڵکشاین.
کاتێک گەیشتینە خەرپاپی دوو بنەماڵەی یانەی هەڵگورد لە وێ بوون و بە خێر هاتنێکی گەرمیان کردین.
دوای سەر دانی تاڤگەو خۆ فێنک کردنەوەو کێشانی فیلم و وێنە ، بەرەو کانیە دزێ گەڕاینەوە.
دوای خواردنی نانی نیوەڕۆ لە کاتژمێر ٣ی ئێوارێ ،چادرەکانمان کۆ کردنەوەو کاتژمێر ٥ پێنج بەرەو قەبری وسێن گەڕاینەوەو ماڵئاواییمان لە گەڵ هاوڕێیان کرد و بەرەو شار بووینەوە.
تا بەرنامەیەکی دیکە ئێوە سەلامەت و کوردستان ئاوەدان
✍بەڕێوەبەروو نوسینی ڕاپۆرت:
بایز نیک بەخت
یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگورد
Telegram
attach 📎
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 8 months, 1 week ago
Last updated 3 months, 2 weeks ago